
پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ئه‌ركه یان منه‌ت؟
فێركردن‌و راهێنانی تاكو هاوڵاتی بۆ پیاههڵدانو سوپاسگوزاری هه‌ر هه‌نگاوێك كه‌حكومه‌ت هه‌ڵیده‌گرێت، یه‌كێكه له‌شێوازه كۆنه‌كانی سیسته‌مه تۆتالیتار‌و دیكتاتۆریه‌كان، رۆژانه‌و له‌م قۆناغه‌دا كه‌به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین، ده‌سه‌ڵات خه‌ڵك رووبه‌روی كامێراكانیان ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كی كه‌م كه ئه‌ركی خۆیه‌تی بۆ هاوڵاتیانی فه‌راهه‌م بكات، سوپاس‌و منه‌تباری پیشانبدهنو به‌ئاراسته‌یه‌ك كه‌ته‌نها سوپاسگوزارییه بێ ره‌چاوكردنی هاوسهنگیو باش‌و خراپی پڕۆژه‌كان.
له‌سیسته‌مه پێشكه‌وتنخوازه‌كاندا ئه‌ركی حكومه‌ته خزمه‌تی هاوڵاتیانی خۆی بكات‌و ئاسایش‌و ئارامیان بۆ دابین بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌باری ده‌رونیه‌وه ئازار بدرێت‌و ناچاری سوپاسكردنو ده‌ست ماچكردنی حكومه‌ت بكرێت‌و ئه‌م ئه‌ركه سه‌ره‌تاییه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه بكات به‌منه‌ت، چونكه پێوانی مرۆیی‌و رێزگرتن له‌بنه‌ما مرۆیهكانو هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتی نیشتیمانی‌و پابه‌ندبون بهسوێندو بهڵێنهكانیانهوه مهرجنو له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆیان بونیاد ده‌نێن.
به‌پێچه‌وانه‌وه هاتنه سه‌ر حوكمی قه‌واره‌یه‌كی رامیاری به‌مه‌به‌ستی تێر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه له‌وانه رۆنیشكاندنی سیسته‌مێك كهشهفافو پشت قایم به‌خه‌ڵك بێت، كه ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش بهفهراههمكردنی ره‌وشێك دێته كایه‌وه‌و تاك توانای نرخاندنی پڕۆژه‌و كاره خزمه‌تگوزاریه‌كانی حكومه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێی"ئۆبجهكتیڤ" دهبێتو هاوسه‌نگانه بڕٍیار له‌سه‌ر باشی‌و خراپی ئه‌دای حكومه‌ت ده‌دات، كه‌حكومه‌ت به‌م ئه‌ركه‌ی خۆی ههستابێتو له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربونیه‌وه خزمه‌تكردن‌و گوێ گرتن له‌خه‌ڵك‌و هاوڵاتی كردبێته دروشم‌و به‌پراكتیكی هه‌نگاوی بۆ نابێت‌و بێده‌ربه‌ست له‌هه‌ر سوپاسكردنو پیاهه‌ڵدانێك ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی خۆی ناسیبێتو رۆژانه‌و له‌كاتی پێویستدا پڕۆژه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ خه‌ڵك به‌سه‌ره‌كی وهرگرتبێـتو كاری بۆ كردبێـت.
واته بێ ئه‌وه‌ی چاودێرێكی وه‌ك هه‌ڵبژاردن له‌كاتی به‌ره‌و پیرچونیدا گورجیان بكاته‌وه، ده‌بێت حكومه‌ت خۆی ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی بناسێت‌و بڕیاری گونجاو بدات.
به‌جێهێشتنی خه‌ڵك به‌بێ خزمهتگوزاریو بێزاركردنی تاڕاده‌ی ته‌ریك بون له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستای هه‌رێم، كه تا ئه‌م ساته له‌سه‌ر بودجه‌و داهاتی هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه خۆی ژیاندوه، ماوه‌ی 18ساڵه ئه‌م مافه‌ی یان به‌خه‌ڵك نه‌داوه یان زۆر كهمو كورت بوه، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ناو ئه‌م گۆمه مه‌نگه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵكدا، به‌شوێن كه‌سانێكدا بگه‌ڕێت بۆ سوپاسكردنی كاره‌كانیان، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی رابردوودا دروشمی خزمه‌تكردن‌و فه‌راهه‌مكردنی ئارامیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كرداری هه‌ڵبگرتایه، ئه‌مڕۆ گه‌ڕان به‌دوای جۆرێك له‌فه‌رهه‌نگی ته‌نها پیاههڵدانو كڕنوش بردن نه‌ده‌بوه خاڵی سه‌ره‌كی لێگهڕهكانی حكومه‌ت، به‌م ره‌فتاره‌ش پیشانی ده‌دات، ده‌سه‌ڵات كارێكی گه‌وره‌ترو شیاوتر كه‌جێگه‌ی باس‌و ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت، نه‌كردوه خۆ ئه‌گه‌ر شتی وا هه‌بوایه بۆ پێویست به‌وه ده‌بینن خه‌ڵك ناچاری سوپاسكردنیان بكه‌ن.
ئاراسته‌كردنی تاك بۆ ته‌نها سوپاسكردنو هه‌ستكردن به‌وه‌ی كهمنهتباری حكومه‌ته‌و پێشخستنی ئه‌م فه‌رهه‌نگه كه‌سایه‌تی‌و ره‌فتارێك له‌تاكدا ده‌ئافرێنێت كهگهڕانهوهیه بۆ عه‌قڵیه‌تی خێڵ‌و هه‌میشه ستایشكردنی باش‌و خراپی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی 18ساڵی رابردوودا تاكی ئه‌م هه‌رێمه له‌ئه‌نجامی ئه‌داو كرداری حكومه‌ته‌وه فێری موجامه‌له‌یه‌كی بێ مانا‌و زیادهڕۆییو دوو فاقیه‌ت كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه سیاسیه‌كانمان كه‌سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌یان هه‌بوه‌و میوانی ناوخۆ‌و كۆبونه‌وه‌یان هه‌بوه، هیچ كات ئه‌نجامه‌كانیان به‌ئاشكراو جه‌ساره‌ته‌وه به‌خه‌ڵك رانه‌گه‌یاندوه‌و راستگۆ نه‌بون، تا خه‌ڵك توانای بیركردنه‌وه‌یه‌كی هاوسه‌نگانه‌ی ههبێتو رابێت له‌م ده‌ره‌نجامه راستانهوه بڕیاری هاوسه‌نگ بدات، هه‌روه‌ها داهێنانی وه‌ها فه‌رهه‌نگێك كه‌خه‌ڵك هه‌میشه خۆیان به‌منه‌تباری ده‌سه‌ڵات بزان له‌شوێنی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات خۆی به‌منه‌تباری خه‌ڵك بزانێت‌و خزمه‌تیان بكات، پێوه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی كه‌عه‌قڵی سیاسی ده‌سه‌ڵات هێشتا له‌قۆناغی خێڵه‌كی‌و چه‌قبه‌ستویی به‌سته‌ڵه‌كی یه‌كه‌مدایه كه‌هێشتا خۆری هوشیاریو مه‌ده‌نیه‌تی پێنه‌گه‌یشتووه.
ئه‌مه پێوانه كه ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیوه كێشه جهوههریو سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌لی كورد چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه سه‌رنجمان به‌لای چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نیوه‌ناچڵی خزمه‌تگوزاریدا راده‌كێشێت چونكه وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر متمانه‌ت به‌خۆته پێویستت به‌خۆ ده‌رخستن نیه‌و پراكتیك‌و كاره‌كانت خۆیان ده‌دوێن، ئێمه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا گرفتی زۆر له‌خزمه‌تگوزاری گه‌وره‌ترمان هه‌یه، ئه‌مه به‌و واتایه نا كه‌خزمه‌تگوزاری هێنده گرنگ نیه، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی كهخزمهتكردنی خه‌ڵك كار‌و ئه‌ركی سه‌ره‌تایی حكومه‌ته بێ هیچ منه‌ت كردن‌و باسكردنێك ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه قسه‌كردنه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی وه‌ك ماده‌ی 140و گرێبهستهنهوتیهكان كه‌له‌دوایدا هه‌رێم ناچار كرا هه‌موو داهاتی نه‌وتی كوردستان له‌پێناو نیازپاكی‌و خۆ ئیسپاتكردن بۆ ناوه‌ند ته‌سلیم به‌ناوه‌ند بكات‌و ده‌ستورو زمانی كوردی‌و بودجه‌و پێشمه‌رگه‌و سنوری كوردستان‌و دهستنیشانهكردنی سنور‌و ددان نه‌نان به‌ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان هه‌تا له‌ده‌ستوری ههرێمیشداو ئایین كردنه سه‌رچاوه له‌ده‌ستوری هه‌رێمداو زۆر نه‌هامه‌تی ترمان هه‌یه، كهبهچارهسهرنهكراوی ماونه‌ته‌وه‌و بگره لهزۆریاندا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم سازشی له‌سه‌ریان كردوه، ئیدی منه‌ت كردن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه كهنیوه پڕۆژه‌ی بێ به‌رنامه‌و له‌م دواییه‌دا به‌په‌له‌یان پێشكه‌ش ده‌كات، دادی ده‌سه‌ڵاتێك نادات كه18ساڵه پشتی تێكردوه‌و له‌به‌غداد خۆیان گیركردوهو ئێستا له‌سایه‌ی لیستی جیاواز‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه دێنه‌وه‌و روو له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
بۆیه ناتوانین به‌وه قایل بین كه ده‌سه‌ڵات خزمه‌ت به‌خه‌ڵك ده‌كات ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی لێ هه‌ڵده‌هێنجین كه‌فشاری هێزی ئۆپۆزسیۆن‌و هوشیاربونهوهی خه‌ڵك گه‌ره‌نتی گۆڕان‌و چاكسازینو له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته به‌له‌ق بونی كورسیه‌كانیان كه‌ئیدی به‌م شێوه‌یه ناتوانن له‌گه‌ڵ ره‌وتی گۆڕان‌و پێشكه‌وتنه‌كاندا بن‌و قۆناغی منه‌تكردن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه زۆر له‌مێژه ئهرشیڤهكهشی به‌ته‌واوی تۆز گرتویهتیو زه‌رد بوه.arif@hptmal.com Stare_