ڕۆژانه ( 26 )هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
ڕۆژانه ( 26 )هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ تێكڕا له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئا:كه‌ژاڵا عهلابهپێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئامارێكی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی یونسێف، ڕۆژانه( 26) هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
كۆمیسیۆنی باڵای یونسێف ڕای گه‌یاند: ئاماری مردنی منداڵان له‌نێوان وڵاتانی هه‌ژار‌و ده‌وڵه‌مه‌ندا به‌رده‌وام جیاوازیه‌كی ئێجگار زۆر به‌دی ده‌كرێت. ڕێكخراوی یونسیف داوای له سه‌رۆكی وڵاتانی سه‌رمایه‌دارانی جیهان كرد، بۆ كۆمه‌ك كردن به وڵاتانی هه‌ژار كه به‌رزترین ڕێژه‌ی مردنی مندڵانی تێدا ڕووده‌دات، ده‌ستی هاوكاریان بۆ درێژبكه‌ن‌و هاوسۆزی خۆیان بنوێنن. هه‌روه‌ها یونسێف له‌م ئاماره‌دا ئاماژه‌ی به‌خاڵێكی گرنگ داوه‌و ده‌ڵێت: له‌ساڵی ڕابووردودا به هۆی به‌رنامه‌كانی سیسته‌می كوتانی منداڵانه‌وه‌و ئه‌م ڕێژه‌ی مردنه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌جیهاندا دابه‌زیوه. به‌پێی ڕاپۆرتێكی یونسێف، له‌ساڵی (1960) تاكو (2006) ڕێژه‌ی مردنی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵا له60% دابه‌زیوه و بۆیه‌كه‌مین جاره له‌جیهاندا ده‌بینرێت كه له‌ساڵی ڕابووردوودا ڕێژه‌ی مردن له(10) ملیۆن كه‌متر بووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هێشتا ئه‌م ڕێژه‌یه له‌هه‌ندێك وڵات‌دا له‌لیستی ئه‌م ئاماره‌دا هه‌ر به‌رزه‌و دانه‌به‌زیوه، بۆنموونه له‌م ڵاتانه‌دا له( 1000) منداڵا ئه‌م ژماره‌كه‌مه به زیندوێتی ماونه‌ته‌وه: سیرالیۆن (270) منداڵا، ئانگۆڵا(260) منداڵا، ئه‌فغانستان( 257) منداڵا، نیجیریا(253) منداڵا، لیبیریا(239)منداڵا، هۆكاری ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه هه‌میشه ده‌سته‌و یه‌خه‌ن له‌گه‌ڵا جه‌نگ‌و هه‌ژاریدا، هه‌ربۆیه زیاتر له هه‌ر چوارمنداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ڕێكه‌وتننامه‌ی مافی مرۆڤی منداڵا له(189) وڵات پێكهاتوه. له ساڵی (1990) له‌ئێران له نێوان هه‌زار منداڵا (35) كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام له‌م ئاماره تازه‌ی یونسێف دا هاتوه پێوانه‌ی مردنی منداڵی خوار پێنج ساڵا له‌ئێراندا به‌رامبه‌ربه ئاماری ئه‌وساڵه بوه‌به نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یه.
هه‌روه‌ها یونسێف له ڕاپۆرتێكی تری‌دا ده‌ڵێت: گرنگترین هۆكاری مردنی منداڵا له جیهاندا به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه ڕووده‌ده‌ن كه ده‌كرێت كۆنترۆڵا بكرێت.. وه‌ك: مه‌لاریا، ئیسهال، به‌دخۆراكی، توشبوون به‌ڤایرۆسی (h, I, v) ئایدز.
هه‌روه‌ها مردنی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵا زیاتر له وڵاتی ئه‌فه‌ریقای ڕه‌ش به‌رچاو ده‌كه‌وێت. زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ده‌مرن له ته‌مه‌نی یه‌ك مانگیدان.
كۆمیسیۆنی باڵای یونسێف ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: به‌داخه‌وه هیچ پڕۆژه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه له‌جیهاندا نه‌هاتۆته ئاراوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه‌تاڕاده‌یه‌ك سیسته‌می ته‌ندروستی كاریگه‌ری باشی هه‌بوه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنی منداڵان.
به‌ڕێوه‌به‌ری یونسێف وتی: به‌ڕاستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامارێكی له‌مجۆره مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ڕیكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له‌ساڵێكدا مردنی 7،9 ملیۆن منداڵی خوارته‌مه‌ن پێنج ساڵا قابیلی قه‌بوڵكردن نیه، له‌كاتێكدا به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه شتێكی سانایه‌و ده‌توانرێت به‌ره‌نگاری ببینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی جدی‌و مرۆڤدۆستانه كاری بۆبكرێ!. بۆنموونه پاراستنی ته‌ندروستی دایكان له‌كاتی سكپڕیدا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵی ساغ‌و به‌ته‌ندروست به‌دنیا بێنن. جگه‌له‌وه‌ش هوشیاركردنه‌وه‌ی دایكان بۆ پێدانی شیری خۆیان به‌كۆرپه‌له‌كه‌یان یه‌كێكه له ڕێگه‌چاره‌ی پاراستنی منداڵا له‌مردن‌و نه‌خۆشی، به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كه‌می ئاوی پاك بوونه‌ته‌وه بۆ خواردنه‌وه. جگه‌له‌مه‌ش سیسته‌می ته‌ندروستی كوتان‌و دابینكردنی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ڤیتامینه‌كان، به‌تایبه‌تی ڤیتامین (A) و یۆد، بۆ نه‌جاتی ژیانی منداڵان له‌مردن زۆر كاریگه‌ره.
هه‌روه‌ها یونسێف له‌م ئاماره‌یدا ئاماژه‌ی به‌شه‌ش وڵات داوه، كه‌مترین ڕێژه‌ی مردنی منداڵا تێیدا ڕووده‌دات وه‌ك: سوید، سه‌نگاپور، ئیزله‌ندا كه‌له هه‌ر (1000) منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ، ته‌نها سیانیان ده‌مرن. كه‌می ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له‌م وڵاتانه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بایه‌خدان به سیسته‌می ته‌ندروستی دایكان‌و منداڵان.
به‌پێی داڕشتنی به‌رنامه‌مه‌كانی وڵاته یه‌كگروه‌كان، ده‌بێت له‌هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا مردنی منداڵان له‌جیهاندا تا ساڵی( 2015 ) دووسێیه‌می ئه‌ندازه‌یه‌ی ئێستا داببه‌زێت.
سه‌رچاوه سایتی: bbc