
له سپێتی تۆدا بۆ ڕه‌نگی كاڵه‌وه‌بووی خۆم ده‌گه‌ڕێم
له سپێتی تۆدا بۆ ڕه‌نگی كاڵه‌وه‌بووی خۆم ده‌گه‌ڕێم
داستان به‌رزان– 1 –
له تۆوه ده‌گه‌م به خۆم و
گومانی بوون و نه‌بوون له بیرمدا بزر ده‌بێت
كه به تۆ ده‌گه‌م دهمژمێرهكهم میقات ده‌كه‌مه سه‌ر
چركه ڕاسته‌قینه‌كانی دههر و
ناهێڵم له‌مه‌زیاتر په‌رش و بڵاوبم
پارچه‌كانم ده‌نێمه نێو هه‌گبه‌كه‌ی لاشانم
كه له مێژه دامناوه بۆ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی دهمگهیێنێت به تۆ
من ده‌زانم له تۆوه نه‌بێت ناگه‌م به خۆم
تۆ نه‌بێت كه‌س ناتوانێتٍ
له‌م چاوه‌ڕوانی مردنه‌دا دڵنه‌واییم بداته‌وه و
په‌یكه‌رێك ڕه‌نگ بكات لێوڕێژ له مناڵیم
من هه‌میشه هه‌ست به ته‌رمی كوژراوم ده‌كه‌م
به‌سه‌ر كۆڵی براكه‌مه‌وه و نازانم به كامه خاكم ده‌سپێرێت
له نێو ئاڵۆزی ده‌روونمدا شێتی ده‌پشكوێت
له ته‌پ و تۆزی ڕۆژگاردا بیناییم ده‌پوكێته‌وه و
له‌م ته‌نیاییه‌دا ڕه‌نگه ڕۆژێك ببمه ڕهژوووهره و مه‌هێڵه
له‌نێو ڕێگایه‌كی شینپۆشدا بگه‌م به‌دیداری مردن و
له ورد و خاشیم گۆزه‌یه‌كی دی دروست بكه بۆ ژیان
هێزێكی وه‌هام پێببه‌خشه له نیوه شه‌وێكی سپی‌دا
زمانم بكه‌وێته‌وه گۆ بۆ چڕینی فیراق له ئاوازێكی تازه‌دا
واملێبكه بێكه‌سیم به‌ڕه‌نگێكی تر بخه‌مه باڵای شیعره‌وه
شه‌رمم بشكێنه بتوانم ده‌ست بنێم به‌ڕووی مردنه‌وه و
مردن ته‌ریق بێته‌وه و بڵێت:
ده‌ڕۆم و (چواره‌م نیوه‌ڕۆ پێش مه‌حشه‌ر)* ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
– 2 –
كه تۆ نه‌یه‌یت له‌و عه‌سرانه زوویر ده‌بم
هیچیان پێنه‌به‌خشیم له سترانێكی شێتانه زیاتر
ده‌چمه‌وه ئه‌و كۆڵانه غه‌مگینانه‌ی ئاشنام ده‌كه‌نه‌وه به گریان و
ساباتهكانی ڕه‌نگی شینی مردنم لێ ده‌پڕژێنن
بیر له‌وه ناكه‌مه‌وه بچمه‌وه باغه‌كانی موحیبه‌ت و
تك
تك
تك
ترێ بچكێنمه ناو دڵی شكاوم
بۆ دروست كردنی شه‌رابێكی تازه‌ی عه‌شق
چونكه ئه‌وده‌م دڵنیام عاشقبوون هیچ نییه
له گه‌مه‌یه‌كی بێ مانا زیاتر– 3 –
ئه‌ی ئه‌و نیشتیمانه‌ی پێت ناگه‌م
غه‌ریبیم مه‌كه گه‌ر بۆ دواجار نێوچه‌وانم ماچ نه‌كردی و
خۆم سپارده سۆزی ته‌وری ده‌ستی جه‌للادێك
ئێستاكه پێماڕاگه و هه‌توانی بكه سه‌ری شكاوم
چ مانایه‌كی هه‌یه دوای كوشتنم
فرمێسكه‌كانم بكه‌یته ملوانكه بۆ كچه سپیپۆشهكانی گه‌ڕه‌ك و
شه‌وانه له سنگ و به‌رۆكی خۆیانی هه‌ڵسوون
به‌چی ده‌چێت ڕۆژنامه‌كان سه‌رتاپا باس له مردنم بكه‌ن و
له حه‌قیقه‌تی مردن تێنه‌گه‌ن
– 4 –
ئه‌ی ئه‌و نیشتمانه‌ی پێت ناگه‌م
بۆ فێری نزام ده‌كه‌یت له‌و گوڵانه‌ی ناهێڵن هه‌ور لێویان بگه‌زێت
بۆ دهمنێریته ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی به‌شه‌ڕ كۆتاییان دێت و
به پریاسكه‌یه‌ك ئازاره‌وه لێیان ده‌گه‌ڕێمه‌وه
من چیتر توانای خوێندنه‌وه‌ی مانشێتهكاتی ژیانم نه‌ماوه
هه‌رگیز كاتم نییه بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌فسانه درۆینه‌كان
من ده‌مه‌وێت ساده…ساده ببمه‌وه تا مناڵی
به دیار تۆم و جیرییهوه پڕ به گه‌رووم پێبكه‌نم و
له چاوه‌ڕوانی ڕۆبن هوددا وه‌نه‌وز بمباته‌وه
به هیوابم ڕۆژێك ببمه هه‌رقل و سپارتاكۆس
ساده ببمه‌وه تا ئه‌و سنوره‌ی هه‌موو خه‌ونم
بوونی حه‌وشه‌یه‌ك كۆتربێت و
سپێدان له ده‌نگیان به‌خه‌به‌ر بێمه‌وه
به‌ڵام ده‌زانم جارێكی تر باوكم جه‌نگێك ناخوڵقێنێت
بۆ سه‌رله‌نوێ له دایكبوونه‌وه‌ی من
– 5 –
كه تۆ نه‌یه‌یت … من ڕه‌نگی خۆم نادۆزمه‌وه و
جارێكی تر ناتوانم بڕوابكه‌م كه _هه‌م_
تۆ نه‌یه‌یت نامه‌كانم نیوه‌ناچڵ جێده‌هێڵم و
ناچمه‌وه سه‌ر نووسینی ئه‌و شیعرانه‌ی مه‌راقیان لێده‌چۆڕێت
ناڕوانمه ئه‌و وێنانه‌ی تێیاندا سیخناخ له بێتاقه‌تی و
سیگارێك به لالێومهوه ته‌مه‌ن به-با- ده‌كات
له نێو تۆدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆم
شه‌و له ڕۆژگار ده‌به‌ستم و ماندوونابم
گه‌رووم پڕ ده‌بێت له هه‌ناسه‌ی قورس و
جه‌سته‌م ده‌بێته پارچه‌یه‌ك ئاگر
خۆم به دیواره‌كانی گوماندا ده‌كێشم و
ده‌مه‌وێت لێیانه‌وه بگه‌مه حه‌قیقه‌ت
له سپێتی تۆدا ناگه‌مه ڕه‌نگێك له خۆم بچێت
له‌ناكاو له خورپه‌ی دڵم به ئاگادێم و
به‌رله‌وه‌ی له دهمژمێركهم بڕوانم بۆ زانینی زه‌مه‌ن
تۆ له‌ناو باهۆزێكی سپی‌تر له‌خۆتدا ون ده‌بیت و
دهمسپێری به مه‌نفایه‌كی ئه‌به‌دی
مه‌نفاش زۆر بێ ڕه‌حمانه چنگم لێ گیر ده‌كات و
تێكم ده‌شكێنێت و له‌بیر خۆمم ده‌باته‌وه
ئیدی ناگه‌مه‌وه به‌ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆم و
له سپێتی تۆدا كاڵ … كاڵ ده‌بمه‌وه