
خوێندنه‌وه‌ی حه‌لاج…..هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
خوێندنه‌وه‌ی حه‌لاج
هۆشه‌نگ شێخ محهمهدحهلاج وه‌ك سۆفی و وه‌ك نووسه‌ر:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ حه‌لاج بخوێنینه‌وه، ئه‌وه سه‌ره‌تا ده‌بێت دوو وێنه‌ی حه‌لاج لێك جیاكه‌ینه‌وه، یه‌كه‌میان حه‌لاجی سۆفییه و دووه‌میشیان حه‌لاجی شاعیر و نووسه‌ره.
له وێنه‌ی یه‌كه‌مدا، سۆفیبوونی حه‌لاج ده‌بێته هه‌بوون و نووسه‌رییه‌كه‌ی ده‌بێته ماهییه‌ت، له دووه‌میشیاندا به پێچه‌وانه‌وه، نووسه‌رییه‌كه‌ی ده‌بێته هه‌بوون و ماهییه‌ته‌كه‌ی سۆفی.
له هه‌ردوو وێنه‌كه‌شدا، ئێمه پێویستیمان به هه‌بوون و ماهییه‌تی هه‌یه، واته هه‌م به‌رهه‌مه‌كانی و هه‌م سۆفی بوونی و ژیان و مردنی.
ره‌نگیشه ئێمه نه‌توانین هه‌بوونی حه‌لاج و به‌رهه‌مه‌كانی لێك جیا بكه‌ینه‌وه، چونكه حه‌لاج و سۆفیبوون و نووسین و هزر و هه‌بوونی خۆی وه‌ها ئاوێته‌ی یه‌ك ده‌بن كه ده‌رفه‌تێك نامێنێته‌وه بۆ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و هه‌بوون و مردن و نووسینه‌كانی لێك بترازێنین.
دیاره ئه‌و پرسیاره (نووسینه‌كانی هه‌ر نووسه‌رێك یان فه‌یله‌سوفێك سه‌رچاوه‌كه‌ی چه‌ند هه‌بوونی نووسه‌ر یان فه‌یله‌سوفه و چه‌ندیش سه‌رچاوه‌كه‌ی بیركردنه‌وه‌ی نووسه‌ر یان فه‌یله‌سوفه؟) بۆ زۆرێك له فه‌یله‌سوفان و نووسه‌ران دابمه‌زرێت، دیاریشه ئه‌م پرسیاره زۆر جار پێشبه‌ركراوه و ره‌نگیشه له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا بگه‌ینه ئه‌وه‌ی ببینین هه‌ندێ نووسه‌ر و فه‌یله‌سوف به‌رهه‌مه‌كانییان په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی به هه‌بوونی ئه‌وانه‌وه نه‌بووبێت و زیاتر به‌ری بیركردنه‌وه‌یان بووبێت.
به‌ڵام بۆ حه‌لاج ئه‌و پرسیاره دانامه‌زرێت، چونكه حه‌لاج هه‌بوونی خۆی ئاوێته‌ی سۆفیگه‌ری ده‌كات و نه‌وه‌ك ته‌نیا به بیركردنه‌وه ده‌بێته سۆفی یان وه‌ك كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی سۆفی بووندا بیر له سۆفیگه‌ریی بكاته‌وه. ئه‌و كه ده‌بێته سۆفی بیر له سۆفی بوون ناكاته‌وه، به‌ڵكو سۆفییانه بیر ده‌كاته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی بیر له فه‌لسه‌فه ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام فه‌یله‌سوفانه بیر ناكه‌نه‌وه، یان ئه‌و ئه‌دیبانه‌ی بیر له ئه‌ده‌ب ده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام ئه‌دیبانه بیر ناكه‌نه‌وه.
دیاره جیاوازییه‌كی گه‌وره له نێوان ئه‌و دوو جۆره ئه‌دیب و فه‌یله‌سوفانه هه‌یه كه به دوو شێوه و ناوه‌ڕۆكی جیاواز ته‌ماشای هه‌بوون و بیركردنه‌وه و فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب و ته‌واوی ژیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها كه باسیش له راستی و درۆی نووسه‌ران و فه‌یله‌سوفان ده‌كرێت و ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ كه (ئایا پێویسته نووسه‌ر یان فه‌یله‌سوف پێگیری ئه‌و بیرانه‌ی بكات كه له‌به‌رهه‌مه‌كانیدا باسیان ده‌كات؟) دیاریشه دیسان حه‌لاج به‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌دا باز ده‌دات و نووسین و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی وه‌ها ئاوێته‌ی هه‌بوونی ده‌بن تا فه‌نای ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و خۆی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كاته رێگه‌یه‌ك بۆ فه‌نابوون و له ناوچوونی فیزیكی خۆی.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه باس دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا نووسین ئامانجه یان كه‌ره‌سته؟ ئامانج بێت به‌وه‌ی نووسه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی نووسین شتێك نه‌ڵێت و نووسین له پێناو نووسین بێت. كه‌ره‌سته‌ش به‌و مانایه‌ی نووسین ئامانجێكی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان رۆشه‌نبیری یان فه‌رهه‌نگی یان زمانه‌وانی یان ئه‌خلاقی یان په‌یامێكی مرۆڤایه‌تی پێ بێت؟
دیسان ره‌نگه حه‌لاج به‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌شدا بفڕێت و ئێمه نه‌توانین به‌و پێوه‌ره بیخوێنینه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش ئایا ره‌وایه ئێمه نووسینه‌كانی حه‌لاج به (گه‌مه‌یه‌كی) ئه‌ده‌بی یان فه‌لسه‌فی یان روحی یان زمانه‌وانی یان ئه‌خلاقی هتد.. تێبگه‌ین و بیخوێنینه‌وه؟ ره‌نگه حه‌لاج به‌سه‌ر ئه‌م (گه‌مه‌یه‌ش)دا باز بدات و نه‌توانین له‌و فۆڕمه‌شدا به‌ندی بكه‌ین.
ئیدی ئێمه چۆن حه‌لاج بخوێنینه‌وه؟ به‌وه‌نده وازبێنین كه نووسینه‌كانی وه‌ك هاواری روحی حه‌لاج تێبگه‌ین و راڤه‌ی عیشقی خوداییانه و خۆشه‌ویستییه بێ وێنه‌كه‌ی بكه‌ین؟ ته‌نیا به‌وه وازبێنین كه حه‌لاج شه‌هیدی خۆشه‌ویستی خودایه و ته‌نیا له‌و فۆڕمه‌دا به‌ندی بكه‌ین؟
یان هه‌تا ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی حه‌لاج له ته‌قینه‌وه‌ی زمانی سۆفیگه‌رییدا وه‌رگرین و به كاشیفی زمانێكی دا بنیێن كه تا پێش ئه‌و ئاشكرا نه‌كرابوو؟
ره‌نگه ئێمه لێره‌دا له به‌رامبه‌ر هه‌ندێ هه‌قیقه‌تی رێژه‌یی بوه‌ستین و بڵێین ده‌كرێت له‌و گۆشه نیگایه‌وه ته‌ماشای بكرێت وه‌ك چۆن كراویشه. هه‌روه‌ها له ته‌وه‌ره‌كان و پرسیاره‌كانی دیكه‌شدا كراوه و ده‌كرێت حه‌لاج بگیرێت و به‌رهه‌مه‌كانیشی له ناو میتۆدێكی ره‌خنه‌ییدا به‌ند بكرێن وه‌ك چۆن خۆی له ژیانیدا چه‌ندین ساڵی له زینداندا برده سه‌ر و دواییش له خاچیان دا.
به‌ڵام من پێموایه هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ حه‌لاج به‌و فۆڕم و شێوازانه‌وه ناتوانن شتێكی نوێمان سه‌باره‌ت به حه‌لاج پێشكه‌ش بكه‌ن، ره‌نگه زۆر لایه‌نی هه‌بوون و ئه‌ده‌بی و سۆفیگه‌ریی و زمانی حه‌لاجمان بۆ روون و پڕشنگدار بكه‌ن، به‌ڵام ره‌نگه هێشتا ئه‌وه به‌س نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه بگه‌ین كه حه‌لاج ته‌نیا ئه‌وه‌نده نیه، ته‌نیا ئه‌و فۆتۆیانه نیه كه تا ئێستا وێنه‌یان گرتووه.یه‌كێك له دیارترین فۆتۆكانی حه‌لاج ئه‌وه‌یه كه سۆفی یه. ئه‌ده‌بی سۆفیگه‌ریی له شعر و په‌خشاندا ئه‌ده‌بێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌نی ناوی گه‌وره‌یه، كه دیاریشه حه‌لاج یه‌كێكه له ناوه هه‌ره دیاره‌كانی.له سۆفیگه‌ریی دا شعر و په‌خشان به زمانێكی تایبه‌ت و ره‌مز و بابه‌تی تایبه‌ت و مه‌به‌ستی تایبه‌ت ئه‌ده‌بێكی تایبه‌ت به‌رهه‌مهاتووه كه ناكرێت وه‌ك ئه‌ده‌بێك له ده‌ره‌وه‌ی سۆفیگه‌ریی دا بخوێندرێته‌وه.
چونكه تایبه‌ته به سۆفیگه‌ریی. حه‌لاج وه‌ك سۆفییه‌ك و تاكێكی ئه‌و دونیایه تایبه‌ته و نووسه‌رێكی تایبه‌تی سۆفیگه‌ریی یه، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی، ره‌نگه حه‌لاجیش له رووی شێوه‌دا وه‌ك زۆربه‌ی سۆفییه‌كان شعری به (جۆره‌ها قافیه نووسیبێت و زۆر له بابه‌ت و مه‌به‌سته‌كانی سۆفییانیشی به شعر و په‌خشان ده‌ربڕیبێت. هه‌ر له خۆشه‌ویستی خودایی و فه‌نابوون له زاتی ئیلاهیدا و مه‌دیحی پێغه‌مبه‌ر و وه‌سف و زوهد و دوعا و پاڕانه‌وه و ته‌سبیحات و غه‌زه‌لدا).(1)
دیاریشه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی سۆفیگه‌ریی دا (شه‌تحات)ه. شه‌تحه یان شه‌تحه‌كانی سۆفییان بایه‌خێكی گرنگی هه‌یه له ئه‌ده‌بی سۆفیگه‌ریی دا، دیاره زۆربه‌ی سۆفییه‌كان شه‌تحه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و حه‌لاجیش له‌م رووه‌دا سۆفییه‌كی بێ وێنه‌یه.
ئیدی حه‌لاج له رێی ئه‌و شه‌تحانه‌یدا، به‌هایه‌كی نوێ هه‌م به سۆفیگه‌ریی و هه‌م به نووسینیش ده‌به‌خشێت. به‌ها سۆفیگه‌رییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه سۆفی ته‌نها ئه‌و كه‌سه گۆشه‌گیر و لاته‌ریك و قه‌له‌نده‌ر و ته‌نیا و خواپه‌رسته نیه، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر فكر و كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاته دینییه‌كان و دنیاییه‌كه‌ان نه‌بێت، سۆفی ته‌نیا خه‌رجه و كنجرێك نیه به بێ ده‌نگی و به بێ كاریگه‌ری له‌ناو بازاڕ و مزگه‌وت و مه‌جلیسه‌كاندا بێت و بچێت و له‌دوای خۆیدا تۆزێك نه‌كات، سۆفیگه‌ری له‌وه ده‌رباز ده‌كات كه ته‌نها په‌یوه‌ندی نێوان عه‌بد و خودا رێكبێخێت، به‌ڵكو ده‌بێته ده‌نگ و هاواری هه‌زاران روحی بێ په‌رواو هه‌ژار و ئه‌زیه‌تبار له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته دینییه‌كان و سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رۆشنبیرییه‌كانی سه‌رده‌می خۆی.
له‌گه‌ڵ سۆفیبوونی حه‌لاجدا ئیڕاده‌یه‌كی نوێ به سۆفیگه‌ری ده‌به‌خشرێ، ئیڕاده‌یه‌ك كه بۆی هه‌یه كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر دنیا دروست بكات، كاریگه‌رییه‌ك كه خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی حه‌لاج له ساتی له‌دایكبوونیدا ده‌ته‌قێنێته‌وه و وه‌ك بوركانیش بنكه و تێگه و چه‌مكه‌كان ده‌گۆڕێت و له دۆخێكه‌وه ده‌یانباته دۆخێكی دی، ئیدی به سۆفیبوونی حه‌لاجیش ئه‌ده‌بیاتی سۆفیگه‌ری ده‌بێته ده‌نگێكی بیستراو و كاریگه‌ر له ساتی له‌دایك بوونیدا، له یه‌كه‌م هه‌ڵفڕینی وشه‌دا، ئه‌وه نیه حه‌لاج وه‌ك نیچه و وه‌ك شۆپنهاوه‌ر و وه‌ك ده‌یان فه‌یله‌سوفی دیكه دوای سه‌د ساڵ له پاش خۆیان ئینجا بخوێندرێنه‌وه، نووسینه‌كانی حه‌لاج ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به ده‌یان فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندی عه‌ره‌بی و غه‌یره عه‌ره‌بی، ئه‌وه ده‌بینین یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له ساتی خۆیدا ده‌ته‌قێته‌وه به رووی هه‌بوون و خودا و ده‌سه‌ڵاته‌كان، ئیحتیمالی دره‌نگ خوێندنه‌وه هه‌ڵناگرێت و ده‌بێته به‌شێك له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دینی و رۆشنبیری و زمانه‌وانی و تاقم و گروپه جۆراوجۆره‌كانی ئیسلام.
حه‌لاج وه‌ك نووسه‌رێك به شه‌تحه‌كانی كورسییه‌كانی زه‌وی و ئاسمان ده‌هه‌ژێنێ، بۆیه ناتوانین بیخه‌ینه به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ی ئێمه ده‌توانین بێ خه‌رجكردنی هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك ئاراسته‌ی رۆشنبیری كوردی بكه‌ین بۆ نموونه، چونكه ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی حه‌لاج له سه‌رده‌می خۆیدا ده‌یكات، تا ئێستاش له مێژووی رۆشنبیری كوردیدا شتێكی وا له‌دایك نه‌بووه، مه‌گه‌ر سوهره‌وه‌ردی لێ ده‌ركه‌ین (به كورد بوونییه‌وه) به‌ڵام دیسان كاریگه‌رییه‌كه‌ی له جیهانی ئیسلامی‌دا بووه و له خاكێكی عه‌ره‌بیدا به ده‌ستی سه‌لاحه‌دینی كورد ده‌كوژرێت. ئیدی ره‌نگه نموونه زۆربن بۆ ئه‌و بیرمه‌ند و سۆفی و فه‌یه‌له‌سوفانه‌ی بوونه‌ته ده‌نگی ئیڕاده‌یه‌كی به‌ڕه‌ڵا و به‌و ئیڕاده‌یش له‌كاتی هه‌ڵفڕین و به‌ڕه‌ڵابوونیاندا توانیویانه دنیای سه‌رده‌می خۆیان له ره‌گه‌وه بهه‌ژێنن و دین و دنیاش بخه‌نه له‌رزه‌وه. بۆیه تاكه رێگه‌یه‌ك بۆ وه‌ستان و له باڵ خستنیان و زیندانیكردنی ئه‌و ئیڕاده‌یه دادگه و زیندان وكوشتن و سووتان و له‌ناوبردنی فیزیكییان بووه،به‌ڵام ئه‌و ئیڕاده به‌ڕه‌ڵایه، كه هه‌ڵده‌فڕێ، ئیدی نه فه‌قیهه‌كان و نه سیاسییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات و نه نوێنه‌رانی خودا له‌سه‌ر زه‌وی و نه قانونی سته‌مكاری ده‌وڵه‌ت و نه ده‌ستووره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه پیرۆزی مزگه‌وته‌كان و نه حه‌دیسه قودسییه‌كانی پێغه‌مبه‌ر و نه‌هیچ شتێكی دیكه‌ی ئه‌م دنیایه، نه‌یتوانیوه به زه‌بری خۆی ئه‌و ئیڕاده‌یه بگرێته‌وه. ئیدی ئیڕاده‌ی حه‌لاجیش كه به‌ڕه‌ڵاده‌بێت هه‌موو قه‌فه‌زه‌كانی خه‌لیفه و وه‌زیر و فه‌قیه و حاكم و سۆفییه‌كان ناتوانن بیگرنه‌وه. چونكه ئه‌و ئیڕاده‌یه ئیڕاده‌یه ئیڕاده‌ی ئازادی نیه، تا بكه‌وێته بن زه‌بره‌كانی فوقه، یان زه‌بره‌كانی قانونی ولایه‌ت، یان جه‌بره‌كانی هه‌ر رێبازێكی دینی و حه‌تمییه‌تی هه‌ر میتۆدێكی فه‌لسه‌فی و نادیاری هه‌ر میتافیزێكێك. ئه‌مه ئیڕاده‌ی به‌ڕه‌ڵای كه‌سانێكه بازویان داوه به‌سه‌ر سنووره ده‌ستكرده‌كانی زاده‌ی فه‌لسه‌فه و دین و سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگه و رۆشنبیری و زمان و رێبازه هزرییه‌كان تا ئه‌و سه‌رده‌مه، بازدانه به‌سه‌ر فكری ته‌واوی دنیا و سنووره‌كانی ئه‌و فكره، به‌ڕه‌ڵابوونه به نادیارێك كه‌ا ئاگر و قامچی جه‌لاده‌كان ناتوانن بشارنه‌وه یان رێی لێ‌بگرن.
چه‌كی حه‌لاجیش له‌م شه‌ڕه‌دا، له‌م په‌ڕینه‌وه‌یه بۆ نادیار و به‌ڕه‌ڵابوونه‌دا یه‌ك شته ، ئه‌ویش روحی خۆیه‌تی، ئیڕاده‌ی خۆیه‌تی كه له شه‌تحه‌كاندا نیشانی دین و دنیای ده‌دات.نیشاندانێك دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له هه‌زار ساڵیش هێشتانه‌كه قامچی و ئاگر نه‌یانتوانیوه بیشارنه‌وه یان بێده‌نگی بكه‌ن.
پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر شه‌تحه‌كانی حه‌لاج با كه‌مێك له‌سه‌ر شه‌تحه بوه‌ستین.شه‌تحه.
(ئه‌و ده‌ربڕینه‌یه كه ده‌روون یان نه‌فس هه‌ستی پێ ده‌كات، كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار له حه‌زره‌تی خوداییدا ده‌بێت، د‌رك ده‌كات كه خودا ئه‌وه و ئه‌ویش ئه‌وه. ده‌گاته یه‌كبوون. كه له ئه‌نجامی وه‌جدێكی توند خاوه‌نه‌كه‌ی ناتوانێت بیشارێته‌وه.ده‌ست ده‌كات به باسكردنی له‌سه‌ر زمانی‌دا. له‌ویادا ئه‌م شووناسه جه‌وهه‌رییه ده‌دۆزێته‌وه كه وه‌ستاوه له نێوان عه‌بدی گه‌یشتوو و مه‌عبودی گه‌یه‌نراو به‌و.به زمانی هه‌ق قسه ده‌كات. چونكه ئه‌و و هه‌ق ده‌بنه یه‌ك شت. لێره‌شدا گووتار ده‌گۆڕێته سه‌ر زمانی قسه‌كه‌ر كه پێشتر له حاڵی موناجات دا به شێوه‌ی موخاتب قسه‌ی ده‌كرد و له حاڵی زكریشدا به شێوازی غایب. به‌ڵام ئایا كێ موخاتیبه و كێ موخاته‌به، واته كێ قسه ده‌كات و كێش قسه‌ی بۆ ده‌كرێ. راستتر ئه‌وه‌یه هه‌دووكیان ببنه یه‌ك. بۆیه لێره‌دا ئه‌ویدیكه‌یه‌ك نیه گوتاری ئاراسته بكرێت. ئه‌مه‌ش بنه‌چه‌ی ته‌حریم كردنی قسه‌كردنه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌رووندا رووده‌دات له‌و حاڵه‌دا. ئه‌وه‌ی له‌و حاڵه‌ته په‌نهانی ده‌روون ئاشكرا بكات شه‌تحه ده‌ه‌دات.)(2)
واته شه‌تحه قسه‌كردنی ده‌روونه له حاڵه‌تی وه‌جددا. كه ده‌روونی سۆفی هه‌ست ده‌كات له‌گه‌ڵ خوادا بۆته یه‌ك واته (یه‌كبوون) دروست بووه، دیاره ته‌حریم كردنی دوان و ئاشكراكردنی حاڵی نه‌فس له‌م (یه‌كبوونه‌دا) مه‌ترسیداره، نه‌وه‌ك ته‌نیا قسه‌كردن، واته بابه‌ته‌كه (یه‌كبوون) ی سۆفی و خوا شتێكه قابیلی قسه‌كردن و ئاشكرا كردن نیه. واته كفركردنه‌كه راگه‌یاندنی ئه‌و یه‌كبوونه‌یه كه سۆفی ده‌ریده‌بڕێت.
دیاریشه یه‌كبوون له لای سۆفییه‌كاندا ته‌نیا یه‌ك جۆر نیه، و یه‌كبوونیش سه‌ره‌تا له سه‌ر ده‌ستی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی و به‌ستامییه‌وه رێگه‌ی بۆ خۆش ده‌كرێت، (پێش رابیعه‌ی عه‌ده‌وی قوتابخانه‌ی (حه‌سه‌نی به‌سری و ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م) سرووشته‌كه‌یان، سرووشتی له خوا ترسان و له‌دۆزه‌خ تۆقاندن بوو. به‌ڵام قوتابخانه‌ی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی و زوننونی میسری له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی بنیات نراو حاڵ و مه‌قامه‌كانییان بۆ دارشت و به‌لای ئه‌وانه‌وه گه‌ردوون بریتی بوو له سروودێكی بێگه‌رد و برایه‌تی و چاكه‌ی گشتی ) (3)
له لایه‌كی دیكه‌وه كفربوونی یه‌كبوون له‌گه‌ڵ خوادا سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بینینی خودا كه موجیزه‌یه‌كه و وێستگه‌یه‌كی گرنگه له موجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام مه‌حه‌مه‌د. چونكه بینینی خودا نه‌وه‌ك ته‌نیا بۆ سۆفییه‌كان به‌ڵكو بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، (موجیزه‌ی ئیسرا‌و میعراج، موجیزه‌یه‌كه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه خودا چ رێزێكی له پێغه‌مبه‌ر ناوه و دیتن و موشاهه‌ده‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ر مه‌یسه‌ر كردووه، دیتن و موشاهه‌ده‌ش بۆ سۆفییه‌كان حه‌ز و حاڵێكی داواكراو بووه) (4) سۆفییه‌كانیش هه‌میشه هه‌وڵیان داوه بگه‌نه حاڵێك تا تیایدا بگه‌نه حاڵی موشاهه‌ده و به دل خوا ببینن. حاڵی موشاهه‌ده پایه‌یه‌كه كه سۆفی خوای تیادا ده‌بینێت. بۆیه وێستگه‌ی ئیسرا و میعراج گرنگه بۆ سۆفی تا تیایدا بگاته حاڵی موشاهه‌ده و خوا به‌ده‌ی بكات. وێستگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی روحی سۆفی به‌سه‌ر هه‌سته‌كانی و حه‌زوو ئاره‌زووه دنیاییه‌كانیدا سه‌ركه‌وێت و باڵا بكات و بگاته به‌دی كردنی خوا. ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر به موجیزه‌ی ئیسرا و میعراج گه‌یشته به‌دی كردنی خوا و موشاهه‌ده. ئه‌وه سۆفییه‌كان به میعراجێكی روحییه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه خوا.
كاتێكیش سۆفی ده‌گاته ئه‌و حاڵه . ئه‌وه قسه‌كردنی سۆفی ده‌بێته فه‌رمووده‌ی قودسی، واته ئه‌و قسانه‌ی له‌لای خوداوه له‌سه‌ر زمانی سۆفی ده‌ووترێنه‌وه، وه‌ك دیاره (حه‌دیسی قودسی) ئه‌و فه‌رموودانه‌ن كه خوا له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ر دركاندوونی، بۆیه كه سۆفیش له‌و حاڵه‌دا قسه ده‌كات، وته‌كانی ده‌بنه فه‌رمووده‌ی قودسی و قسه‌ی خودا، به‌م شێوه‌یه‌ش سۆفییه‌كان ده‌گه‌نه پایه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر بڵندتریش نه‌بن!به‌تایبه‌تیش له شه‌تحه‌كانی (به‌ستامی) ئه‌وه به ئاشكرا دیاره كه به‌ستامی پایه‌ی له پایه‌ی مه‌حه‌مه‌د بڵندتره. به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر نه‌یتوانیوه روحی وه‌ك روحی به‌ستامی به بێگه‌ردی باڵا بكات.به‌ستامی پێی وایه ئاسۆ و سنووری پێغه‌مبه‌ر حسیه. به‌مانایه‌كی حسی باسی به‌هه‌شت و ئاگر ده‌كات و دووره له ته‌جریدی ره‌های روح. به‌ڵام سنوور و ئاسۆی به‌ستامی له نوره و پێغه‌مبه‌ره‌كانیش له ژێره‌وه‌ی ئه‌ون. پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌ته‌نیا داوای لێبووردن له خوا ده‌كه‌ن كه له ملله‌ت و ئوممه‌ی ئه‌وان خۆش بێت، به‌ڵام شه‌فاعه‌تی به‌ستامی بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كانه، چونكه ئه‌وه كارێكی سه‌یر و ئه‌نتیكه نیه؟ مرۆڤه‌كان له تۆپه‌ڵه قوڕێك زیاتر نین، ئایا پێی زۆره خودا داوای شه‌فاعه‌تی تۆپه‌ڵه قوڕێكی لێ بكات. دواتریش به‌ستامی كه له پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌رزتر ده‌بێت ده‌گاته خودابوون، ئه‌و و خودا ده‌بنه یه‌ك شت. پێشتر خودا ئاوێنه‌ی ئه‌و بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئاوێنه‌ی خودایه.واته له پێشدا ئه‌و به‌دووی خواوه بوو، به‌ڵام ئێستا خودا به‌دووی ئه‌وه و نموونه‌ی باڵای خۆی له‌و ده‌بینێته‌وه.
بۆیه حه‌لاج ده‌ڵێ:(استخراج مالك بما علیك مما سبق لك لتسعی فیه) واته‌ی ئه‌وه‌یه بۆ عه‌بد حه‌قیقه‌ته خوداییه‌كه‌ی بێته ده‌ر كه هه‌بووێكی له پێشتره. له‌سه‌رییه‌تی كه به‌دی ده‌كات، جارێكی دیكه بیگێڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش به ئه‌داكردنی ئه‌و مافی چاودێری و ئه‌ركانه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌ق له ئه‌ستۆی دایه.له‌وێدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌نووسرێ كه هه‌یبوو،واته له ناسووته‌وه ده‌گۆڕێته سه‌ر لاهوت. یه‌كبوون له نێوان هه‌ردووكیاندا رووده‌دات.یان به واتایه‌كی دی ناسوت نامێنێت و ته‌نیا لاهوت ده‌مێنێته‌وه، چونكه ئه‌و له ئه‌سڵدا هه‌بووه. بێ ناسوت لاهوتییه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێ) (5)
ئامانجی وه‌جد یه‌كبوونه به خودا، یه‌كبوونێكی ته‌واو، واته عاشق و مه‌عشوق ببنه یه‌ك، له جه‌وهه‌ر و له سرووشت و توانا و كرداردا.ئاماژه‌دان به یه‌كێك هه‌مان ئاماژه‌یه به ئه‌ویدی. ئینجا ئاماژه بزر ده‌بێت چونكه ئاماژه‌پێدراو ده‌بێته عه‌ده‌م. ته‌نیا واحدێكی ئه‌حه‌د ده‌مێنێ كه هه‌مووه له هه‌موودا.
لێره‌دا جیاوازی له نێوان یه‌كبوون و حلولدا سه‌رهه‌ڵده‌دات چونكه یه‌كبوون (بریتییه له به‌دی كردنی یه‌ك وجودی ره‌ها، كه هه‌موو شته‌كان به هه‌بوونی ئه‌و یه‌كه‌وه هه‌ن و له‌خۆیاندا عه‌ده‌من) (6) به‌ڵام حلول پێویستی به دوو شت هه‌یه، له لای حه‌لاج (له‌ناوچوونی ویستی مرۆڤه له‌ناو ویستی خوادا، واتا نه‌مانی منێتییه.)(7)
به‌كورتی مه‌رجه‌كانی شه‌تح لای سۆفییه‌كان وه‌ك به‌ده‌وی ده‌یانژمێرێ ئه‌مانه‌ن:
1. وه‌جدێكی توند.
2. ئه‌زموونه‌كه ئه‌زموونی یه‌كبوون بێت.
3. سۆفی له حاڵه‌تێكی سه‌رخۆشیدا بێت.
4. له ناوه‌وه‌یدا گوێی له ده‌نگێكی خودایی بێت بانگی بكات بۆ یه‌كبوون.و رۆڵه‌كانییان بگۆڕنه‌وه.
5. ئه‌مه هه‌مووی له حاڵه‌تێكدا رووبدات كه سۆفی له بێ ئاگاییدا بێت.دیاریشه سه‌ره‌تا شه‌تح دیارده‌یه‌كی سۆفیگه‌ری ئاسایی بووه له ئیسلامدا تا سه‌رده‌می حه‌لاج. له لای رابیعه‌ی عه‌ده‌وی و ئیبن ئه‌دهه‌م شه‌تح وێنه یه‌كه‌مینه‌كانی خۆی وه‌رده‌گرێت،(ره‌نگه رابیعه یه‌كه‌م كه‌س بووبێت له باخچه‌كانی سۆفیگه‌ریدا.به شعر و په‌خشان ئاوازه‌كانی خۆشه‌ویستی گووتبن له شعرێكیدا ده‌ڵێ:
احبك حبین،حب الهوی
وحبا ڵانك أهل لژاكا
فأما الژی هو حب الهوی
فشغلی بژكرك عمن سواكا
واما الژی أنت اهل له
فكشفك للحجب حتی اتاكا
فلا الحمد فی ژا،ولا ژاك لی
ولكن لك الحمد فی ژا وژاكا (8)
هه‌روه‌ها (سه‌وری) له رابیعه ده‌پرسێت هه‌قیقه‌تی ئیمانت چیه؟ ده‌ڵێ: له ترسی ئاگر نه‌مپه‌رستووه،له خۆشه‌ویستی به‌هه‌شتیش نا تا وه‌ك كرێدارێكی خراپ بم، به‌ڵكو له خۆشه‌ویستی و شه‌وقه‌وه بۆ ئه‌و، په‌رستم) هه‌روه‌ها ئه‌بوئه‌لقاسم ده‌ڵێ رابیعه له موناجاتێكی دا ده‌ڵێ: (خودای من، به ئاگر دڵێك ده‌سووتێنی كه خۆشیده‌وێی؟)(9)
به‌ڵام (به‌ستامی له‌ساڵی 261 كۆچی به‌رامبه‌ر به 875 زایینی مردووه) فۆتۆیه‌كی ئاشكرا به شه‌تحه‌كان ده‌به‌خشێت. وه‌ك له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌مان پێدا شه‌تحه‌كانی به‌ستامی ده‌گاته پله‌ی ئه‌وه‌ی پایه‌ی له پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌رزتر بێت و روحیشی له‌وان بێگه‌رد و باڵاتر بێت و دواتریش ده‌گاته یه‌كبوونێكی ته‌واو له‌گه‌ڵ خوادا.
دوای ئه‌وه‌ی حه‌لاج ده‌ست به شه‌تحه‌كانی ده‌كات، شه‌تحه‌ی سۆفیگه‌ری ئیسلامی ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه. به شێوه‌یه‌ك كه خوێندنه‌وه‌ی شه‌تحه‌كانی به‌ستامیش هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت. (جونه‌ید) كه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی رقی له حه‌لاج بۆته‌وه(وه‌ك به‌ده‌وی ده‌ڵێ) و ئینكاری شه‌تحه‌كانی حه‌لاجی كردووه. حه‌لاجیش به شه‌تحه‌كانی به‌ستامی ئاگادار كردۆته‌وه. بۆیه‌شه جونه‌ید هه‌ڵساوه به راڤه‌كردنی شه‌تحه‌كانی به‌ستامی و له پایه‌ی به‌ستامی كه‌م كردۆته‌وه به‌وه‌ی به‌ستامی هه‌رچه‌نده حالێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه به‌ڵام له حاڵی سه‌ره‌تایی دا ده‌رنه‌چووه و ده‌ڵێ : وشه‌یه‌كم لێی نه‌بیستووه به‌ڵگه بێت بۆ ته‌واوبوون و كۆتایی) (10)
هه‌روه‌ها (شبلی) ش دوای كوشتنی حه‌لاج سه‌باره‌ت به به‌ستامی ده‌ڵێ: (ئه‌گه‌ر هاتبا به‌ستامی له زه‌مانی ئێمه بوایه له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ندێك له منداڵه‌كانی ئێمه ئیسلام ده‌بوو) به‌و واته‌یه‌ی ئێستا موریده‌كانی ئێمه له به‌ستامی زیره‌كترن و ئیسلامبوونیشی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان ئاماژه‌یه بۆ كافربوونی به‌ستامی وه‌ك حه‌لاج. چونكه شبلی له كاتی كوشتنی حه‌لاجیش ئینكاری رایه‌كانی ده‌كات و نه‌فره‌ت له هه‌ڵوێستی حه‌لاج ده‌كات. به‌ده‌وی پێی وایه شبلی به دوو قۆناغدا تێپه‌ڕیووه، یه‌كه‌میان قۆناغی پێش كوشتنی حه‌لاجه و دووه‌میشیان قۆناغی دوای كوشتنی حه‌لاجه، چونكه تا پێش كوشتنی حه‌لاج شبلی چه‌ندین شه‌تحه‌ی هه‌یه كه زۆر له شه‌تحه‌كانی به‌ستامی ده‌چن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له شه‌تحه‌كانی دووباره‌كردنه‌وه‌ی شه‌تحه‌كانی به‌ستامین. به‌ڵام دوای كوشتنی حه‌لاج شبلی ده‌گۆڕێت و هه‌ڵویستیشی زیاتر له تۆبه‌كارێك ده‌چێت.
كوشتنی حه‌لاج به‌و شێوه دڕنده‌یه، دیاره ئه‌و په‌یامه‌ی له پشت بووه بۆ سۆفییه‌كان كه هه‌ر سۆفییه‌كه وه‌ك حه‌لاج بدوێت و قسه بكات و په‌نهانییه‌كان ئاشكرا بكات ئه‌وا چاره‌نووسی له چاره‌نووسی حه‌لاج باشتر نابێت. واته په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له نێوان سۆفیگه‌ری و چاره‌نووسی سۆفییه‌كاندا دروست بوو.
دیاره تا پێش حه‌لاج زمانی سۆفییه‌كان زمانێكی تایبه‌ت بوو و ته‌نیا ئه‌و ده‌سته بژاره‌یه تێی ده‌گه‌یشت كه سۆفی بوون، كه به‌یه‌ك زمان ده‌یاننوسی و له یه‌كتری تێده‌گه‌یشتن، زمانێك بوو ره‌مزی و گرێیه‌كانیش ته‌نیا به سۆفییه‌كان ده‌كرایه‌وه.
به‌ڵام حه‌لاج هاتوو ئه‌و سرووشته‌ی سۆفیگه‌ری وێران كرد، نهێنییه‌كانی بۆ خه‌ڵكی دركاندن و وه‌ك به‌ستامی یه‌كبوون و حلولبوونی راگه‌یاند بێ ئه‌وه‌ی بترسێت.
دیاره ده‌رچوون و لادانه‌كانی حه‌لاج لێره‌دا جێگه‌ی باسن كه سرووشتی حه‌لاج له‌گه‌ڵ سۆفی بوون و زمان و بابه‌ته تایبه‌تییه‌كانی سۆفیگه‌ری دژ دێته‌وه. دیاره سۆفیگه‌رییه‌كه‌ی حه‌لاج له جۆری سۆفیگه‌ری فه‌لسه‌فی یه، كه ئه‌مه‌ش له زۆرێك له سۆفییه‌كانی دنیای ئیسلامی جیا ده‌كاته‌وه، چونكه وه‌ك دیاره سه‌رچاوه‌ی سۆفیگه‌ری له ئیسلامدا له (زوهد)ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. كه زوهد یه‌كه‌م قۆناغی سۆفیگه‌ری ئیسلامییه و له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچی یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.كه له‌و قۆناغه‌دا بیروباوه‌ڕه‌كان ئیسلامی بوونه بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بیر‌و باوه‌ڕی دیكه‌ی وه‌ك ئێرانی و زه‌رده‌شتی و هیندی و یۆنانی و فه‌لسه‌فی به‌سه‌ره‌وه بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ حه‌لاجدا ده‌بینین به هۆكاری سه‌فه‌ر و گه‌ڕانه‌كانی حه‌لاج بۆ هیندستان و زۆ شوێنی دیكه و ره‌نگه بنه‌چه ئێرانییه‌كه‌ی ته‌وژمێكی گنوسیانه‌ی پێ به‌خشی و هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی حلول و دۆزینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ به‌هانه له قورئان خۆیدا بۆ حلول له زاتی خوداییدا ره‌هه‌ندێكی فه‌لسه‌فییانه‌یان به سۆفیگه‌ری به‌خشی.
لێره‌دا تێبینی ده‌كه‌ین كه حه‌لاج ده‌بێته خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێ بۆ سۆفی بوون، كاتێكیش بیر‌و رایه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێت، گوێ به‌وه نادات، كه جلی سۆفییه‌كان فڕێ بدات و له‌و ره‌وته باوه له شێوازیشدا ده‌رچێت،ئه‌وه ئاماژه‌یه كه حه‌لاج گیانێكی یاخی و بێ منه‌تانه‌شی له سۆفی بوون هه‌یه و ئازادی بیركردنه‌وه‌ی خۆی ناداته ده‌ست بنه‌ما باوه‌كانی سۆفیگه‌ری. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه زۆر به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری جلی سۆفییان ده‌بێت وه‌ك ره‌مزێك بۆ ئازادی بیركردنه‌وه‌ی خۆی و گه‌ڕانی به‌رده‌وامی به‌دووی هه‌قیقه‌تی سۆفی بوون و حلول بوون و به‌خشینی به‌هایه‌كی نوێ به سۆفیگه‌ری. ره‌نگه یه‌كه‌م ده‌رچوون له رێساكان لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات به‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌ی غه‌یره ئیسلام و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت و نوێ تریش بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان و راگه‌یاندنی حلول بوون سه‌ره‌تای ئه‌و ئیڕاده‌یه بێت بۆ موماره‌سه‌كردنی خۆی له ناو حه‌لاجدا.
رووكردنه شه‌تحه‌كان و ده‌نگ هه‌ڵبڕینی بێ ترس له پێش یار و نه‌یارانیدا، ده‌ستكاری كردنی ئاشكرای روكنه‌كانی ئیسلام و دواتریش ته‌قینه‌وه‌ی به‌ناوبانگترین فه‌رمووده‌كانی (ئه‌نا ئه‌لحه‌ق) ئیراده‌ی حه‌لاج بێ هه‌ست كردن به لێپرسینه‌وه، به ترسان، به سڵه‌مینه‌وه له ده‌سه‌ڵات، له خودا، له عه‌داله‌ت، له دین و له مرۆڤ و هتد…، هه‌تا له ئیڕاده‌ی خۆیشی ، بانگی گه‌وره‌ی خۆی راده‌دێرێ و چاوه‌ڕێی ئه‌و چاره‌نووسه ده‌كات كه به‌ڕه‌ڵاییه‌كه‌ی بیگه‌ینێتێ.
لێره‌وه ده‌گووترێت ئه‌وه بڵیێن خوێندنه‌وه‌ی حه‌لاج، سه‌ره‌تا ده‌بێت به‌و شه‌تحانه‌وه تێپه‌ڕێت كه ئه‌و له ژیانیدا رایگه‌یاندوون و هاواره‌كانی روح و ئیڕاده‌ی خۆی بۆ فڕین و به‌ڕه‌ڵابوون پێ ده‌ربڕیوون. شه‌تحه‌كانی حه‌لاج ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ به حه‌لاج ببه‌خشن، دوور له‌وه‌ی نووسه‌رێك یان فه‌یله‌سوفێك یان سۆفییه‌ك یان كه‌سێكی بێ دین یان ئیماندار بێت، بێ ئه‌و دوو وێنه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی فۆتۆی سێیه‌می حه‌لاج.
سه‌رچاوه‌كان:
1. الدكتور على الخطيب،اتجاهات الادب الصوفي بين الحلاج وابن العربي.دار المعارف 1404 ه.
2. عبدالرحمن بدوى، شطحات الصوفية ص7 الجز‌ء الاول ابو يزيد البسطامى وكالة المطبوعات الكويت.
3. د. ئيبراهيم ئةحمةد شوان. سؤفيطةرى. شيعرى ئايينى و سؤفيطةرى لة شيعرة كوردييةكانى مةحويدا. ضاثى يةكةم هةوليَر 2001 دةزطاى ضاث و بلاَوكردنةوةى موكريانى.لاثةرِة 56
4. الدكتور اسعد السحمرانى، التصوف. منشؤه و مصطلحاته. دار النفائس. ص 73
5. عبدالرحمن بدوى، شطحات الصوفية الجز‌ء الاول ابو يزيد البسطامى وكالة المطبوعات الكويت. ص10
6. عبدالرحمن بدوى، شطحات الصوفية الجز‌ء الاول ابو يزيد البسطامى وكالة المطبوعات الكويت. ص13
7. د. ئيبراهيم ئةحمةد شوان. سؤفيطةرى. شيعرى ئايينى و سؤفيطةرى لة شيعرة كوردييةكانى مةحويدا. ضاثى يةكةم هةوليَر 2001 دةزطاى ضاث و بلاَوكردنةوةى موكريانى.لاثةرِة 53
8. ماسينيون و مصطفى عبالرازق . التصوف. دا الكتاب اللبناني. مكتبة المدرسة. الطبعة الاولى 1984 ص 126
9. ماسينيون و مصطفى عبالرازق . التصوف. دا الكتاب اللبناني. مكتبة المدرسة. الطبعة الاولى 1984 ص 127
10. عبدالرحمن بدوى، شطحات الصوفية الجز‌ء الاول ابو يزيد البسطامى وكالة المطبوعات الكويت. ص38