
ریفۆرم له خوێندنگه ئاماده‌ییه‌کاندا
ریفۆرم له خوێندنگه ئاماده‌ییه‌کاندا
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له سوید
ڕێژه‌ی له 54% ئه‌و کارانه‌ی له بازاڕی کاری سویددا هه‌ن، له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه که بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌یه. له 46% کاره‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن که بڕوانامه‌ی په‌یمانگا و زانکۆکانیان هه‌یه. من هیچ ئامارێکم له به‌رده‌ستدانیه ئایا ئه‌و ڕێژانه له کوردستان چۆنن و چه‌ندن، به‌ڵام گومانم له‌وه‌نیه که ئه‌و کارانه‌ی له کوردستان له بازاڕی کاردا هه‌ن، که پێویستیان به بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی یا نزمتر هه‌یه زۆر زۆر له 54% به‌رزتره. واته زۆربه‌ی زۆری کاره‌کانی بازاڕی کار له کوردستان پێویستی به بڕوانامه‌ی زانکۆ نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی بازاڕی کاری کوردستان له‌دوای بازاڕی کاری سویده‌وه‌یه و ته‌کنه‌لۆژیا له کوردستان به‌شێوه‌ی سوید پێشنه‌که‌وتوه.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و بۆچونه‌ی سه‌ره‌وه‌دا پێویسته له کوردستان گرنگیه‌کی زۆربدرێت به خوێندنی قۆناغی ئاماده‌یی، به‌تایبه‌تی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌کان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌کان پسپۆری ئاماده‌یی ده‌خه‌نه بازاڕی کاره‌وه که بۆ گه‌شه‌کردنی بازاڕ ئه‌و توانایانه له‌لایه‌ک ده‌بنه ژێرخانی بازاڕه‌که و له‌لایه‌ک ماتۆڕی ژیانی به‌رده‌وامبوون و به‌رهه‌مهێنان له سیسته‌می ئابووری وڵات‌دا.کوردستان فه‌رمانبه‌ری زۆره، به‌رهه‌مهێنه‌ری که‌مه. ئه‌م هاوکێشه لاسه‌نگه ئه‌گه‌ر یهکساننهکرێتهوه له ماوه‌ی دهساڵێکدا ئابووری کوردستان له‌لایه‌ک تووشی شه‌له‌ل ده‌بێت و له‌گه‌شه ده‌که‌وێت، له‌لایه‌ک سه‌ربه‌خۆیی ئابووری کوردستان زۆر که‌مده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش زیانی گه‌وره به سیسته‌می سیاسی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه پێویسته ڕیفۆرمی بنه‌ڕه‌تی له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌کاندا بکرێت به‌تایبه‌تی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌کان که ئه‌مڕۆ له کوردستانداژمارهیان زۆر که‌مه. به‌شه سه‌ره‌کیه‌کان بریتین له به‌شه‌کانی پیشه‌سازی، کشتوکاڵ و بازرگانی. ئه‌م به‌شانه زۆر که‌من بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دابینی کادری خاوه‌ن توانای مامناوه‌ندی، بۆ ئه‌و کارانه‌ی که له بازاڕی کاردا هه‌ن، بکه‌ن. گرنگه به‌شی تایبه‌تی نوێ له قوتابخانه پیشه‌ییه‌کاندا بکرێته‌وه، له‌وانه:
• به‌شی کۆمپیوته‌ر
• به‌شی ته‌کنیکی لۆری
• به‌شی گه‌شتوگوزار
• به‌شی ڕێبه‌رایه‌تی
• به‌شی ئوتێل و ڕیستۆران
• به‌شی دیزاین و فۆرم
• به‌شی ئابووری
• به‌شی کو‌لتوور
• به‌شی زمانئهگهر ئه‌مرۆ له کوردستان هه‌موو ئه‌م به‌شانه نه‌کرێنه‌وه، ده‌کرێت هه‌ندێک له‌و به‌شانه بکرێنه‌وه به‌ڵام ده‌بێت بودجه‌ی زۆری بۆ ته‌رخان بکرێت.
ڕیفۆرمیکی تر که له قۆناغی ئاماده‌ییدا گرنگه بکرێت ئه‌وه‌یه که له به‌شه‌کانی زانستی و وێژه‌ییه‌وه لقی خوێندنی جیاواز دابنرێت، بۆ نموونه له‌به‌شی زانستیه‌وه ده‌کرێت لقه‌کانی کۆمپیوته‌ر، ماتماتیک و زانستی سروشتی دابنرێن بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌کان ناچار نه‌کرێن که هه‌مویان هه‌مان وانه بخوێنن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ک بیه‌وێت ببێت به پارێزه‌ر ئیتر پێویست نه‌کات وانه‌کانی ماتماتیک و بایۆلۆجیهکی زۆر بخوێنن. ئه‌و وانانه گرنگن بۆ به‌شی پزیشکی نه‌ک بۆ به‌شی پارێزه‌ری.
لێره‌دا نموونه‌ی هه‌ندێک له‌و وانانه ده‌نوسم که پێویستن له‌به‌شه جیاوازه‌کاندا، که له سه‌ره‌وه ده‌ستنیشانم کردووه، بخوێندرێن:
به‌شی کاره‌با
وانه سه‌ره‌کیه هاوبه‌شه‌کان
• زمانی کوردی
• زمانی ئینگلیزی
• ماتماتیک، کۆرسی یه‌ک
• وێنه و مۆسیقا
• وه‌رزش و ته‌ندروستی
• زانسته سروشتیه‌کان، کۆرسی یه‌ک
• زانستی ئایین، کۆرسی یه‌ک
• زانستی کۆمهڵایهتیوانه تایبهتمهندیدارهکان
• زانستی کۆمپیوته‌ر
• زانستی کاره‌با، به‌شی سه‌ره‌تا
• ئه‌له‌کترۆنی، کۆرسی سه‌ره‌تا
• ته‌کنیکی دیگیتال، کۆرسی یه‌ک
• پرۆژه و کارخانهداری
• کاره‌با، کۆرسی یه‌ک
• ته‌کنیکی ڕێکهنیشاندهرله به‌شی کاره‌باوه ده‌کرێت قوتابی له پۆلی دووه‌مدا یه‌کێک له‌م لقانه هه‌ڵبژێرێت:
لقی ته‌کنیکی کۆمپیوته‌ر
ئه‌م وانانه تایبه‌تمه‌ندی ده‌دات به‌م لقه:
• کۆمپیوته‌ری که‌سی
• په‌یوه‌ندی کۆمپیوته‌ری
• دێزایینی ماڵپهڕلقی ئه‌له‌کترۆنی
• زانستی کاره‌با، به‌شی قووڵبوونه‌وه
• کایه‌ی ئه‌نالۆگی به‌شی سه‌ره‌تا
• کۆمپیوته‌ری که‌سی
• ته‌کنیکی دیگیتاڵ، به‌شی قووڵبوونهوهلقی ته‌کنیکی کاره‌با
• زانستی کاره‌با، به‌شی قووڵبوونه‌وه
• شه‌پۆلی کاره‌بایی، سێ به‌ش
• توانای کاره‌بایی، به‌شی سه‌ره‌تایی
• توانای کاره‌بایی، به‌شی قووڵبوونه‌وه
• ژینگه‌ی کاری کاره‌بایی و دڵنیاییبۆئهوهی، گه‌ر قوتابیه‌ک ویستی له دوای خوێندنی ئه‌م به‌شه بچێته زانکۆ، ده‌بێت قوتابخانه بوار بڕه‌خسێنێت تا قوتابی ئه‌م وانانهبخوێنێت:
• ماتماتیک، کۆرسی قووڵبوونه‌وه
• ئینگلیزی، کۆرسی قووڵبوونهوهجگه له‌م وانانه‌ی سه‌ره‌وه قوتابی ده‌توانێت له نێو ئه‌م وانانه‌دا، به‌پێی لقه‌که‌ی خۆی وانه هه‌ڵبژێرێت:
• بازاری کار
• ته‌کنیکی کۆمپیوته‌ر
• گه‌یاندنی کاره‌با
• ئه‌له‌کترۆنیک
• سیسته‌می ئه‌له‌کترۆنی
• زانستی کاره‌با
• ته‌کنیکی ئۆتۆمبیل
• فیزیک
• کیمیک
• ماتماتیک
• ته‌کنیکی له‌حیم
• گه‌شه‌کردنی ته‌کنیک
• ته‌کنیکی هیزی ئاوبه‌شی ئۆتۆمبیل
وانه سه‌ره‌کیه هاوبه‌شه‌کان
• زمانی کوردی
• زمانی ئینگلیزی
• ماتماتیک، کۆرسی یه‌ک
• وێنه و مۆسیقا
• وه‌رزش و ته‌ندروستی
• زانسته سروشتیه‌کان، کۆرسی یه‌ک
• زانستی ئایین، کۆرسی یه‌ک
• زانستی کۆمهڵایهتیئهم وانانه‌ی خواره‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندێتی ده‌دات به به‌شی ئۆتۆمبیل:
• ناساندنی ئۆتۆمبیل
• ئۆتۆمبیل و کۆمه‌ڵگه
• ته‌کنیکی ئۆتۆمبیل، کۆرسی سه‌ره‌تایی
• کاره‌بای ئۆتۆمبیل
• هیدراولیک و پنێوماتیکبهشی ئۆتۆمبیل لقی جیاوازی لێده‌بێته‌وه، به پێی لقه‌کان قوتابیان وانه‌ی تایبه‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌خوێنن. لقه‌کان زۆرن، له‌وانه:
• لقی کاره‌بای ئۆتۆمبیل
• لقی ته‌کنیکی ئۆتۆمبیل
• لقی ئۆتۆمبیلی که‌سی
• لقی ئۆتۆمبیلی گه‌وره و گه‌ڵابه
• لقی ماتۆڕبهشی گه‌شتیاری
ده‌کرێت وه‌ک لقێک له به‌شی بازرگانی له قۆناغی ئاماده‌ییدا هه‌بێت:
وانه سه‌ره‌کیه هاوبه‌شه‌کان:
(واته له هه‌موو لقێک له به‌شی بازرگانی ئه‌م وانانه ده‌خوێنرێت):
• زمانی کوردی
• زمانی ئینگلیزی
• ماتماتیک، کۆرسی یه‌ک
• وێنه و مۆسیقا
• وه‌رزش و ته‌ندروستی
• زانسته سروشتیه‌کان، کۆرسی یه‌ک
• زانستی ئایین، کۆرسی یه‌ک
• زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌م وانانه‌ش وه‌کو ئه‌وه‌ی که تایبه‌تمه‌ندێتی به ئه‌م به‌شه ده‌دات، ده‌خوێندرێت:
• وانه‌ی مێژووی کوردستان
• وانه‌ی شوێنه‌واره مێژووییه‌کان
• وانه‌ی جوگرافیای کوردستان
• وانه‌ی ئابووری
• وانه‌ی گه‌شتیاری و گه‌شت
• وانه‌ی گهشتیاریو سروشت و کلتور و ژینگه
• وانه‌ی بازاڕیکار وگه‌شتیاری
• وانه‌ی زمانێکی دیکه‌ی بیانی (زمانی ئیسپانی، فه‌ره‌نسی یا ئه‌ڵمانی).جگه له‌م وانانه‌ی سه‌ره‌وه قوتابی ده‌توانێت له نێو ئه‌م وانانه‌دا، به‌پێی لقه‌که‌ی خۆی وانه هه‌ڵبژێرێت:
• ژینگه‌ی کار
• زانیاری کۆمپیوته‌ر
• کارگێڕی، به‌شی سه‌ره‌تایی
• کومپانیگهری بچووک
• فرۆشتن و خزمه‌تگوزاری
• پرۆژه و کۆمپانیاگهری
• زانیاری و دیزاین
• بازاڕی کار و زانیاری له‌سه‌ر کاڵا