
كوردستان چاو له‌كێ بكات ؟……عه‌دنان سه‌ید حسێن
كوردستان چاو له‌كێ بكات ؟
له‌په‌راوێزی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران و لوبناندا
عه‌دنان سه‌یدحسێن
ئه‌مساڵ ده‌كرێت به‌ساڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوزه‌د بكرێت، به‌هه‌موو ماناكانیه‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان، هه‌تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. گرنگترینیش ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یه كه‌كوردستان ده‌گرێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كورد له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا چاو له‌چی بكات، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران كهپڕ بوو له گومان و تاوانباركردنی ئه‌وی تر‌و داخستنی سایت و رۆژنامه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، یان هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه‌وا لوتكه بوو له‌ئازادی و رێكخستندا، یان هه‌ڵبژاردنه‌كانی لوبنان كه‌وانه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتیانه‌ی جوانی له‌قبوڵكردنی دۆڕان نیشانداین، له‌وڵاتێكدا چاوه‌ڕوانی ململانێی چه‌كداریمان لێده‌كرد.
دونیای ئه‌مڕۆ جیاوازتر له‌ساڵانی رابردوو، پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا، بڵاوبوونه‌وه‌ی سایت و ته‌لفزیۆنه جیهانییه‌كان وای كردووه، كه‌وا هه‌واڵ له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت، زووتر و ئاسانتر بگاته به‌رده‌ست، بۆیه ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی كورد جیاوازه له‌و چه‌ند ئه‌زموونه‌ی پێشوو تری، هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/ 7 ئه‌زمونێكن بۆ ئه‌وه‌ی كورد نیشانی دونیای بدات، دیموكراتییه‌ت و قبوڵكردنی ئه‌وی تر و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی پێ قبوڵه.
نمونه له‌جیهانه‌وه
ئه‌مساڵ زیاد له‌هه‌ڵبژاردنێك به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گه‌وره‌ترینیان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی لوبنان پڕ مه‌ترسیدارترینیان. ئه‌مساڵ 350ملیۆن هاوڵاتی، له27 ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپیه‌وه، ده‌نگیاندا بۆ 736 كاندیدی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، كه‌ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردن بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وپه‌ڕی ئازادی ، ته‌واوی شه‌فافییه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌یڕه‌و كران.
ده‌نگده‌ران له 27 وڵاتی ئه‌وروپییه‌وه، كاندهیدهكانی خۆیان هه‌ڵبژارد، سه‌ره‌ڕای زۆری ژماره‌ی ده‌نگده‌ران، ده‌نگدانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی وا رێكخرابوو، هه‌مووان به‌بێ جیاوازی ده‌نگیاندا، ده‌نگه‌كان به‌وپه‌ڕی شه‌فافییه‌ته‌وه جیاكرانه‌وه، سه‌ركه‌وتوه‌كان ده‌ستنیشانكران، دۆڕاوه‌كانیش دانیان نا بهدۆڕاندنهكانیانداو خۆیان بۆ گه‌ڕی داهاتوو حازركردهوه.
ئه‌وه پره‌نسیبێكی سه‌ره‌تاییانه‌ی هه‌ڵبژاردنه، هه‌ڵبژاردن به‌مانا سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی بوار ره‌خساندن بۆگه‌ل تاوه‌كو نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وه‌شیان ئهلفابێیهكی دیموكراتییه‌ته، كه‌وا به‌بێ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز نایه‌ته‌دی.
میلیشیا و ده‌وڵه‌ت
به‌هه‌مان شێوه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، وڵاتێكی تازه دیموكراسی وه‌كو لوبنانیش هه‌ڵبژاردنی كرد. لوبنان هێشتا له‌ژێر ره‌حمه‌تی شه‌ڕی ناوخۆدایه، به‌و پێیه‌ی هێشتا حزبه‌كان خاوه‌ن چه‌كدارن، ئه‌وانه‌ی میلیشیای به‌هێزیان هه‌یه، له‌سه‌ره‌وه‌ی یاسان و حوكمی ناچاریش دیموكراتییه‌تێكی ته‌وافوقی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون، به‌چه‌شنی عیراق. له‌لوبناندا سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ موسڵمانه سوننه‌كانه، په‌رله‌مانیش بۆ موسڵمانه شیعه‌كانه، هه‌رچی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره ئه‌وا له‌چانسی كه‌مینه‌ی مه‌سیحیه مارۆنییهكانه.
له‌وێ له‌لوبنان حزبوڵڵای لوبنانی له‌ده‌وڵه‌ت به‌هێزتره، به‌ڵكو میلیشیا چه‌كداره‌كه‌ی چه‌ند به‌رابه‌ری سوپای لوبنانییه. ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسی هه‌مووان بوو ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ویستی ئه‌وان نه‌بێت، ئه‌وا جارێكی تر شه‌ڕ و ململانێی نێوان لایه‌نگرانی حكومه‌ت و حزبوڵڵا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی هه‌موانی بهسهعد حه‌ریری، سه‌رۆكی ره‌وتی 14ئازار و سه‌رۆكی چاوه‌ڕوانكراوی حكومه‌تیشه‌وه توشی سه‌رسوڕمان كرد، هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌كه‌ی شێخ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا بوو. حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا به‌پیشه‌ی هه‌موو دۆڕاوێك گومانی نه‌خسته سه‌ر راست و دروستی ئه‌نجامه‌كان، گومانیشی نه‌خسته سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كانیان به‌ڕێوه‌بردووه.
شێخ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا هێزه ده‌ره‌كییه‌كانی تۆمهتبارنهكرد، به‌وه‌ی ده‌ستیان له‌گۆڕینی ده‌رئه‌نجامه‌كاندا هه‌بوو بێت، ره‌وتی براوهیشی به‌وه تۆمه‌تبار نه‌كرد كه‌وا پاره‌و هاندی مۆبایل و ته‌نانه‌ت كارتیشیان به‌خشیبێته‌وه، چوون ده‌یزانی هیچ كام له‌و یه‌كتر تۆمه‌تباركردنه، راستی رووداوه‌كان ناگۆڕێت ، حزبه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مساڵی له‌ده‌ستداوه‌و، لایه‌نی به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتوون، بۆیه نه‌سروڵڵای توندڕه‌و له‌وانه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی دیموكراسیدا، وتی" ئێمه ره‌زامه‌ندین به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لوبنان، به‌گیانێكی دیموكراتی و وه‌رزشیشه‌وه وه‌ریده‌گرین، ئه‌وه‌شمان پێ قبوڵه كه ركابه‌ره‌كه‌مان زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه."
بۆیه سه‌عد حه‌ریری و ئۆپۆزسیۆن و هه‌موو لوبنانیش سوپاسی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان كرد و، چاوه‌ڕوانی گفتوگۆكردنیش ده‌كرێت له‌گه‌ڵیدا بۆ به‌شدارپێكردنی له‌حكومه‌ت.
هه‌رچی ركابه‌ره‌كانی ئێرانه به‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدان، به‌وانه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن لهتۆمهتباركردن یه‌كتر به‌ولاوه، هیچی دیكه‌یان ئه‌نجامنه‌داوه، میر‌حوسێن موسه‌وی ریفۆرم خواز كه‌ده‌بوایه زۆر بهسهبرتر بوایه، بۆ شه‌وی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێش ئه‌وه‌ی 40%ی ده‌نگه‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه، ئیعلانی سه‌ركه‌وتنی جاڕدا، له‌به‌رامبه‌ریشدا میدیاكانی حكومه‌ت بهبینراوو، بیستراوو، نوسراویشهوه(كه ده‌بوایه خۆیان بێلایه‌ن بگرتایه.) ئه‌وا هه‌ر زوو به‌رپه‌رچیان دایه‌وه‌و ئه‌وه‌یان خسته روو، كه‌وا سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئێران، مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ستهێناوه.
ئێرانییه‌كان له‌م دوایین هه‌ڵبژاردنه‌دا چی وه‌كو حكومه‌ت، چی وه‌كو ئۆپۆزسیۆن میسداقیه‌تیان له‌ده‌ستدا، حكومه‌ت نه‌یتوانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێخه‌وش و به‌ڕێوه به‌رێت، نه‌یتوانی ببێته سیمایه‌ك بۆ ئه‌و ویستی گۆڕانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا هه‌یه، له‌بری نزیكبوونه‌وه له‌رۆژاوا به‌و كرداره‌ی خۆیان دوورتر خسته‌وه، ئه‌وه‌شیان خسته روو ئێران هێشتا له‌بن باڵی پارێزگاراندایه. ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش سه‌لماندی سه‌بر و ته‌حه‌مولی، هیچ لهتهحهموولی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت باشتر نیه، ئه‌وانیش له‌بری ئه‌و رێگایه‌ی كه‌وا گرتیانه به‌ر، ده‌یان رێگه‌ی تریان له‌پێش بوو ده‌بوایه له‌بیریان نه‌كردایه.
كورد ههڵبژاردێكی له‌پێشه به‌ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه ده‌بێت، ئه‌زموونی كورد به‌ده‌ردی ئێران نه‌به‌ن و چاوێك له حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا بكه‌ن كهنمونهی توندڕه‌وییه له‌لای ئێمه، تائه‌وانیش سه‌ركه‌وتن و دۆڕان به‌گیانی دیموكراتییه‌ته‌وه قبوڵ بكه‌ن، مادام ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه دیموكراتییه‌ت و هه‌ڵبژاردنه.