
دیدار له‌گه‌ڵ د.که‌مال میراوده‌لی
هه‌مو تاوانه‌كان وناشیرینیهكان وگهندهڵیهكان له مه‌كته‌به سیاسیه‌كان دروست بووه
هه‌تا له‌م سیسته‌مه بنه‌ماڵه‌ییه حزبیه ڕزگارمان نه‌بێت تاكی كورد رزگاری نابێت
دیداری: شه‌نكار عه‌بدوڵا
د. كه‌مال میراوده‌لی یه‌كێكه لهركهبهرهكانی بارزانی بۆپۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر كێشه‌كانی كوردستان كه‌به‌ده‌ستی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار روبه‌روی بووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی خۆی بۆسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌دیدارێكی تایبه‌تی گۆڤاری شه‌قامدا د.كه‌مال میراوده‌لی به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاره‌كانی داینه‌وه.
شه‌نكار/تۆ پرۆژه‌ت چیه بۆسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: ده‌سه‌ڵات لای من قورسه‌و قورسیش نیه، بۆیهمرۆڤ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه به‌ده‌سته‌وه ده‌توانێت له‌هه‌ندێ رێگه‌وه سیسته‌م بگۆرێت وكۆمه‌ڵ نوێبكاته‌وه، یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك یاسا ده‌ربكه‌ین دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه بچه‌سپێنێت، من ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم بم پێویسته ده‌ستورمان هه‌بێت، ده‌بێت مهرجهعێكمان هه‌بێت كه‌ئه‌ویش ده‌ستوره، ئه‌وان 18ساڵه ده‌ستوریان نیه بۆئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زووی خۆیان حوكم بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌ستورت هه‌بوو ده‌ستوره‌كه دیموكراسی بوو، ده‌سه‌ڵاته‌كانی جیاكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره گه‌وره‌ی درا به‌په‌رله‌مان، سیسته‌می شه‌فافیه‌تی له‌چاودێری دارایی دانا، ئازادیه تاكه‌كه‌سیه‌كان ومافه‌كانی مسۆگه‌ر كرد، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر لادانیش هه‌بوو، لادانه‌كه به‌پێشێلكاری یاسا دابنرێت، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی گه‌وره‌یه، دووه‌م ده‌توانین كۆمه‌ڵێ یاسا ده‌ربكه‌ین بۆنمونه یه‌كسانی ده‌رفه‌ت، خه‌ڵك هانبده‌ین بۆخۆ پێگه‌یاندن بۆئه‌وه‌ی كاری باشتر به‌ده‌ست بهێنێت، نابێت دامه‌زراندن بهتهزكیهی حزبی بهێڵین، بۆیه به‌م یاسایانه ده‌توانین كۆمه‌ڵگا بكه‌ینه كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان ودادپه‌روه‌ر، هه‌روه‌ها بودجه كه‌موڵكی میلله‌ته‌و ده‌بێت بانقی مهركهزیت هه‌بێت، پاره‌كه له‌پێنج هه‌زار دۆلار زیاتر ده‌بێت له‌وێ دابنرێت، شێوه‌ی خه‌رج كردنه‌كه‌ش ده‌بێت شێوه‌یه‌كی لامه‌ركه‌زی بێت وخه‌ڵكی ناوچه‌كان به‌شداری تیابكه‌ن، له‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه یان له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه، خۆشیان ئاگاداری خه‌رج كردنی ئه‌و پارانه بن. به‌رنامه‌ی من ئه‌گه‌رچی تائێستا بریارم له‌سه‌ر نه‌داوه، به‌ڵام سێ شتی سه‌ره‌كی وه‌ك دادپه‌روه‌ری ودیموكراسی وبنهبركردنی گه‌نده‌ڵی بێت، ئه‌مه‌ش به‌كۆمه‌ڵێ رێ‌و شوێنی توندی یاسایی بگرینه به‌ر، ده‌بێت سه‌رۆكیش خۆی ببێته نمونه، بۆیه كاتێك یاسایه‌ك بۆپاكی داده‌نێیت ده‌بێت پێشتر خۆت زۆر پاك بی، بۆیه به‌م شێوه ده‌توانین ئامانجمان هه‌بێت، له‌رێگه‌ی یاساوه ده‌توانین به‌ده‌ستی بهێنین.
شه‌نكار/خه‌ڵك تائێستا له‌ساده‌ترین مافه‌كانی ژیان بێبه‌شه، هه‌ندێكی تریش خێمه‌یان له‌سه‌ر مه‌ریخ هه‌ڵداوه، به‌بۆچونی تۆ هۆكاری ئه‌م ناعه‌داله‌تیه چیه؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: هۆكاره‌كه‌ی ڕونه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بنه‌ماڵه‌ییه زه‌وی نه‌هێشتووه‌و هه‌موی داگیر كردووه، ئه‌گه‌ر ئاسمانیش بهشبكرایه ئاسمانیشیان پارچه پارچه دهكردو نه‌یانده‌هێشت ئێمه به‌ئازادی سه‌یری ئاسمان بكه‌ین، خۆر‌و ئه‌ستێره ببینین، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نادادپهروهرهیه، پێشمه‌رگه‌یه 30ساڵه خه‌باتی هه‌یه ده‌ڵێت نانی خۆم ببره، به‌ڵام هی منداڵه‌كانم مه‌بره. هیچ سیستهمێكم نه‌دیوه له‌دنیا ئاوا بێت، باسی زیمبابۆدهكهن، لهزیمبابۆ ئۆپۆزسیۆنێكی كارا هه‌یه‌و خوپیشاندان ده‌كه‌ن، توانیویانه ئه‌وه به‌سه‌ر مۆگابیدا بسه‌پێنن كهسهرهك وه‌زیرانیان بداتێ، به‌ڵام له‌هیچ وڵاتێكدا ئه‌مه نیه له‌ئه‌فریقا دیكتاتۆریه، له‌هه‌مانكاتدا خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆشی ده‌كات، ئیمانی به‌زانست تائه‌و راده هه‌یه ته‌كنه‌لۆژیای نه‌وه‌یی دروست كردووه، ئه‌مانه تاقهشتێ كهدهیكهین ده‌چن ده‌مانچه ده‌هێنن ودهیكهنه بهڕهشووه، ئه‌م عه‌قله دواكه‌وتووه به‌ربه‌رییه شاخیه سته‌مگه‌ریه، تاكی كوردی له‌م وڵاته بێبه‌شكردووه، بۆیه ده‌بێت ئه‌م سیسته‌مه توڕدهین وتێی هه‌ڵبه‌ین.
شه‌نكار/هه‌ستناكه‌ی خۆكاندید كردنی ئێوه زیاتر شه‌رعیه‌ت دانه به‌بارزانی؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: مادام هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تێكه‌ڵكراوه له‌گه‌ڵ له‌هه‌ڵبژاردنه پهرلهمانیهكهدا ناتوانرێت بایكۆتی بكه‌یت، ئه‌گه‌ر هه‌مو خه‌ڵك نهرۆشتایه بۆده‌نگدان ئه‌وكاته ده‌مانتوانی بڵێین سه‌رۆك شه‌رعیه‌تی نیه، به‌ڵام مادام ئه‌و دوو حزبه ئه‌و رێكه‌وتنه ستراتیژییه‌یان هه‌یه، ئه‌و وه‌زعه‌یان ههرتێدهپهراند، چونكه ئه‌م دوو حزبه دوو حزبی گه‌وره‌ن ده‌نگی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌گه‌ڵدایه، بۆیه ئه‌مه فرسه‌تێكه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌نگبدات و ئه‌لته‌رناتیڤیش هه‌بێت.
شه‌نكار/ئێوه تاچه‌ند كه‌ناڵی بانگهشهكردنتان هه‌یه؟ ئایا ئێوه ده‌توانن له‌كه‌ناڵه حكومیه‌كانه‌وه بانگه‌شه بۆخۆتان بكه‌ن؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: به‌پێی یاسای كۆمسیۆنی باڵا بێت ده‌بێت وه‌ك یه‌ك قسه‌بكه‌ین، به‌ڵام به‌راستی لێره سیسته‌مه‌كه وانیه، ده‌سه‌ڵات یاسای خستووه‌ته ژێر پێوه، راسته هێشتا كه‌مپه‌ین ده‌ستی پێنه‌كردووه، به‌ڵام تۆ هه‌مو رۆژێ سه‌رۆك دهردهخهیتو ئه‌مه‌مان كردووه، ئه‌مه كه‌مپه‌ین كردنه، بۆیه به‌نیسبه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌وه 24 كاتژمێر كه‌مپه‌ین به‌رده‌وامه، له‌وڵاتان راگه‌یاندن هی حزب نیه‌و هی كه‌رتی تایبه‌ته‌و ده‌بێت خه‌ڵك بیكرێت ئه‌وكاتانه‌ی كه‌مپه‌ین ده‌كات، كه‌چی زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م وڵاته ڕاگه‌یاندنی حزبه‌و چه‌نده‌ها ڕۆژنامه‌یان به‌ناو حزبی وئههلیهوه هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و میدیایان بشكێنێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئۆپۆزسیۆنن، هه‌روه‌ك چۆن ئابوری پێشمه‌رگه‌یان قورغ كردووه، دارایان قورغ كردووه، ئاواش ڕاگه‌یاندن وپه‌روه‌رده‌یان قورغ كردووه، له‌به‌رئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه تۆ ناتوانی له‌م سیسته‌مه‌دا هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دادپه‌روه‌رانه بكه‌یت.
شه‌نكار/ماوه‌یه‌ك نانبڕین ده‌ستی پێكردووه به‌ناوی ڕای جیاوازه‌وه، به‌بۆچونی تۆ ئه‌مه چیمان پێده‌ڵێت؟ له‌كاتێكدا ئه‌مه لهحزبێكدایه كه‌بانگه‌شه‌ی سۆشیال دیموكرات ده‌كات؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: ئه‌مه ئیهانه‌یه به‌سۆشیالیزم ودیموكراسی، ئیهانه‌یه بۆمافی مرۆڤ وئیهانهیه بۆهه‌ستی مرۆڤایه‌تی كه‌هه‌یه‌تی، دوێنێ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌م دی كهنانیان برابوو، وتی: قه‌یناكه من 25ساڵه خزمه‌تم كردووه، شه‌هیدم بۆداوه، ئێستاش من حزبیم وبیرورای جیاوازم هه‌یه‌و ئه‌وه‌شم پێ قبوڵه خۆم سزابده‌ن، به‌ڵام ماڵ ومنداڵهكهم تاوانیان چیه، به‌راستی ئه‌مه ناتوانی وه‌سفی بكه‌یت، من پێی ده‌ڵێم سۆشیال فاشیست، ئه‌مه سۆشیال دیموكرات نیه.
شه‌نكار/پێت وایه لیستی گۆران یان لیستی چاكسازی وخزمه‌تگوزاری بتوانن گۆرانێكی جۆری دروست بكه‌ن؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: پێشبینی كردن زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سته‌مگه‌رییه‌ی ونامرۆڤانهی ئه‌و دوبنهماڵه هه‌یانه، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك به‌كاری ده‌هێنن بۆمانه‌وه‌یان، دوو كه‌س له‌گه‌ڵ مندا گه‌ڕاوه كه‌چی پێیان وتراوه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ فڵانهكهسدا بگه‌ڕێین موچهكهتان ده‌بڕن، هه‌ربه‌و شێوه‌یه سیسته‌مێكی سیخوڕیان دروستكردووه‌و ده‌چرپێنن به‌گوێی خه‌ڵكدا، لهووڵاتاندا ئه‌مانه موجریمن، موجریمی ئه‌خلاقی وسیاسی ویاسای دادهنرێنو یه‌كسه‌ر سیسته‌م ده‌چوو ڕه‌گ وڕیشه‌ی هه‌ڵده‌كێشا، ئه‌وانه ده‌بێت بترسن چونكه موجریمی ئه‌خلاقی ویاساین، ئه‌و موجریمه ئه‌خلاقی ویاساییانه ده‌بێت بدرێنه دادگا، ئه‌وه‌ی جێگای گه‌شبینیه بۆئێمه خه‌ڵك پربووه له‌مانه، به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه قسه‌ده‌كات، خه‌ڵك وشیاربووهتهوه، به‌ڵام ئه‌م وشیارییه تاچه‌ند ته‌رجه‌مه ده‌بێت له‌ئه‌رزی واقیعدا ئه‌مه نازانم، به‌ڵام دابه‌زینی لیستی گۆران بۆخۆی گرنگه له‌گه‌ڵ لیستی چاكسازی وخزمه‌تگوزاری، چونكه ئه‌مانیش ئه‌وه‌یان به‌زاند كه‌ئه‌مانه له‌ڕوی بیروباوه‌ڕه‌وه زۆر جیاوازن، ئه‌وه گۆرانێكی گرنگه چه‌په‌كان داده‌به‌زن، یان ئه‌وانه‌ی كه‌له بنه‌ماڵه دێنه‌ده‌ره‌وه‌و به‌لیستی جیادادهبهزن، وه‌ك لیسته‌كه‌ی عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی، ئه‌مه‌ش گۆرانێكی گرنگه كه‌كه‌سێكی وه‌ك من هاتووه‌و به‌خه‌ڵك ده‌ڵێین سه‌ركردایه‌تی موقه‌ده‌س نیه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێوه ئیراده‌تان هه‌بێت ئێمه ده‌توانین بیگۆرین، له‌به‌رئه‌وه كۆمه‌ڵێ فاكته‌ری ده‌ره‌وه هه‌یه وه‌ك ئه‌زمونی عێراق ڕۆژبه ڕۆژ پێشده‌كه‌وێت وكوردستانیش وه‌ك گوندێكی گه‌نده‌ڵی لێدێت، ئه‌وه گۆرانێكی گرنگه كه‌ئه‌مریكا زۆر گرنگی به‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌دات پێش كشانه‌وه‌ی، چاودێری ده‌كه‌ن وده‌یانه‌وێت ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش گرنگه كهدهزگای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه وه‌ك رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كه‌ناڵی فه‌زایی، ئه‌مانه‌ش ده‌توانن به‌رهه‌ڵستی میدیای ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، بۆیه ئه‌م فاكته‌رانه وات لێده‌كه‌ن گه‌شبین بیت به‌گۆران.
شه‌نكار/پێت وایه ئه‌و هێزانه‌ی كه‌به‌ر به‌ستی به‌رده‌م گۆر ان بوون، گۆرانیان پێبكرێت؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: موسته‌حیله، ئه‌و براده‌رانه‌ی ئێستا له‌ده‌سه‌ڵاتدان هه‌مویان ده‌ڵێن گه‌نده‌لی هه‌یه، ئه‌بێت بڵێن سیاسی گه‌نده‌ڵ هه‌ن ومن یه‌كێكم له‌وان، ئه‌مه ههقیقهتهكهیه، كه‌تۆ یه‌كێك بوی له‌وان ناتوانی باسی گه‌نده‌ڵی بكه‌یت، مه‌كته‌به سیاسیه‌كان هه‌مو تاوانه‌كان وناشیرینیهكان وگهندهڵیهكان له‌وانه‌وه دروست بووه، كه‌چی ده‌ڵێن خۆمان لیژنه ده‌گرین وخۆمان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، تۆگهندهڵی ئێكسپایه‌ر بووی، به‌یاسای حزبه‌كه‌ی خۆت تۆ ده‌ورت نه‌ماوه ده‌بێت برۆیت، بۆیه به‌و په‌ری ڕێزه‌وه ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی له‌شاخ بووه ده‌بێت رێزی لێبگیرێت، میدالیایان بۆدروست بكرێت وخزمه‌تیان بكرێت، به‌سه‌روه‌ت وسامانی باشیان بدرێتێ، بۆئه‌وه‌ی ڕێزی خۆیان بگرن‌و بكشێنه‌وه‌و رێگای منداڵه‌كانی خۆیان ونه‌وه تازه‌كان بده‌ن بائه‌وان بێته پێشه‌وه.
شه‌نكار/پێت وایه خه‌ڵك له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تۆڵه له‌یه‌كێتی وپارتی ده‌كاته‌وه؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: من ناڵێم تۆڵه، به‌ڵام ده‌ڵێم خه‌ڵك كه‌رامه‌تی خۆی ده‌سێنێته‌وه، قورسێتی خۆی بسێنێته‌وه، مافه‌كانی خۆی بسێنێته‌وه، من هیوادارم به‌م ئاراسته‌یه بیربكه‌نه‌وه.
شه‌نكار/پێت وایه سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م میلله‌ته له‌ده‌ست كێدایه؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: به‌دڵنیاییه‌وه هه‌مو سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م میلله‌ته به‌ده‌ست دوو بنه‌ماڵه‌وه‌یه چیان بوێت وای لێده‌كه‌ن وگاڵته به‌چاره‌نوسی ئه‌م میلله‌ته ده‌كه‌ن، چونكه په‌رله‌مان به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵناسێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێ رۆشنبیریش بونه‌ته توێژێكی تاریكی‌و بونه‌ته بیانو بۆده‌سه‌ڵات، به‌وه‌ی كهكۆمهڵگای كوردی خۆی دواكه‌وتووه‌و خه‌ڵكی كورد خۆی خراپه، ئه‌مه هیچی وای نیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه وای له‌میلله‌ت كردووه گه‌نده‌ڵ بێت، ئه‌وه گه‌نده‌ڵییه نانبرینی خه‌ڵك به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌ك به‌رگری لێبكات، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو یه‌كێتیدا ڕوده‌دات هاوڕێی خۆی بووه‌و خه‌باتی كردووه، تێكۆشاوهو شه‌هیدی داوه ئه‌مڕۆ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی بیروڕای جیاوازی هه‌یه، ههموپرهنسیپهكانی سۆشیال دیموكراتی ومافی مرۆڤ ودیموكراسیه‌ت له‌پشتی ده‌نێت، ویژدانی خۆی له‌ناو میلله‌ته‌كه‌یدا ده‌فرۆشێت وده‌چێت نانی ئه‌وكه‌سانه ده‌برێت، خۆئه‌گه‌ر قونسوڵیه‌تی ئێران وئه‌مریكاو عێراق وه‌ك سیسته‌مێكی دیموكراسی نه‌هاتایه‌ته پێشه‌وه، ئێستا باوه‌ربكه، ده‌ستیان ده‌كرده خنكاندنی لیسته جیاوازه‌كان، بۆیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هیچ حسابێ بۆدیموكراسیهت ومافی مرۆڤ وئازادیه‌كان ناكات، بۆیه هه‌مو شتێكیش ده‌كات له‌پێناو پاراستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا، بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه سنوریان بۆدابنێین.
شه‌نكار/پێت وایه چ سه‌ره‌ك كۆمار‌و چ سه‌رۆكی هه‌رێم تاچه‌ند ته‌جاوه‌زی سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه‌ی خۆیان كردووه‌و فیعله‌ن سه‌رۆكی گه‌ل بوون؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: به‌راستی ئه‌بێت ئێوه ئه‌و بریاره بده‌ن وئێوه لێره ژیاون، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رۆكی هه‌رێم بووه‌و عه‌داله‌ت بووه‌و وه‌ك یه‌ك سه‌یری هه‌موانی كردووه‌و یه‌كسانی ڕه‌چاو كردووه‌و موڵك وماڵی گشتی بۆخزمه‌تی خه‌ڵك به‌كارهێناوه، ئه‌وه ئێوه ده‌بێت بڕیاری ئه‌وه بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌یخوێنمه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌یتوانیوه سه‌رۆكی هه‌مو خه‌ڵك بێت، ته‌نانه‌ت وه‌ك سه‌رۆكی حزبێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه.
شه‌نكار/پێت وایه بارزانی ئه‌گه‌ر بدۆرێت قبوڵی بكات؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: حه‌تمه‌ن ده‌بێت قبوڵی بكات، جا به‌رێز بارزانی خۆی یاساكه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌و ده‌بێت قبوڵی بكات، قبوڵی ناكات شه‌رعیه‌تی نامێنێت، شه‌رعیه‌تی نه‌ما بودجه بۆئه‌و ناچێت، بۆئه‌و كه‌سانه‌و ئه‌و حزبانه ده‌چێت كهبردویانهتهوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و قبوڵی نه‌كان ئه‌مریكا لێی قبوڵناكات، عێراق بودجه‌ی ناداتێ، واته قبوڵنه‌كردن خۆكوشتنه، ره‌نگه بتوانن شه‌رێكی براكوژی تر هه‌ڵگیرسێنن، به‌ڵام مێژوو دوباره نابێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه قبوڵنه‌كردن شتێ نیه له‌فه‌رهه‌نگدا هه‌بێت، بۆیه هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر پاك بێت وبهدیموكراسیانه بروات به‌رێوه ده‌بێت هه‌مو لایه‌ك قبوڵی بكات.
شه‌نكار/هه‌تا ئێستا دیاری نه‌كراوه سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌نده ده‌توانێت سه‌رۆكایه‌تی بكات، ئه‌مه تاچه‌ند مه‌ترسی هه‌یه؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: له‌یاساكه‌دا ده‌ڵێت: دوو ده‌وره، به‌ڵام ناڵێت له‌دوای دوو دهورهكهشهوه ناتوانێت خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه، به‌و پێیه بێت ده‌بێت 8ساڵ زیاتر نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر من ببم به سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م یاسایه جێگیردهكهم و8ساڵ زیاتر سه‌رۆك نابم، له‌وانه‌ش ههرسهرۆكی هه‌رێممان پێویست نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستورمان هه‌بێت، پێویستمان به‌ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌یه، ئه‌وانیش له‌سیاسی وئه‌كادیمی وپێشمه‌رگه‌ی كۆن وخاوه‌ن ئه‌زمونه‌كان دروست بكرێت، ڕه‌نگه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی پیران باشتر بێت له‌سه‌رۆكی هه‌رێم وجێگای بگرێته‌وه، من پێشنیاری ئه‌مه ده‌كه‌م وئیشیشی بۆده‌كه‌م.
شه‌نكار/به‌حزبی بونی سه‌رجه‌م كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه چ زیانێكی هه‌یه؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: كورد له‌ساڵی 1992كهرێگایان داین هه‌ڵبژاردن بكه‌ین وپه‌رله‌مان دروست بكه‌ین، په‌رله‌مان واته ئیراده‌ی میلله‌ت، په‌رله‌مان ده‌بێت ده‌ستورت هه‌بێت، ده‌ستور واته ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌ل، په‌رله‌مان واته دایكی هه‌مو ده‌زگاكان، له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه رێگا درا ببێت به‌ده‌وڵه‌ت، هه‌ركه‌س ده‌ڵێت: ئه‌مریكا ناهێڵێت خیانه‌ت ده‌كات درۆده‌كات، چونكه له‌و رۆژه‌وه ئهمریكاو غه‌رب وناتۆ دوای جینۆساید وكۆڕه‌و ئه‌وكاته كهگوندمان نه‌مابوو، سه‌دام ئاوا به‌هێز بوو، توركیا‌و ئێران‌و سوریا نه‌یانده‌ویست ئه‌مریكا وتی: ده‌بێت برۆنه‌وه، ئاسمان وزهویتان سه‌لامه‌ته‌و په‌رله‌مان دروست بكه‌ن، ده‌وڵه‌تی خۆتان دروست بكه‌ن، كێ بوو دیموكراسیه‌تی دووساڵه‌ی كوردی له‌باربرد، ئایا شه‌ری ناوخۆی ئه‌وانه نه‌بوو، شه‌ری په‌ڕۆی ئه‌وانه نه‌بوو، شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه نه‌بوو، گه‌نده‌ڵی ئه‌وانه نه‌بوو، كێ بو ئه‌م میلله‌ته قوربه‌سه‌ره ئه‌نفالكراوه‌ی خسته شه‌ڕی ناوخۆوه، به‌ناوی شه‌ڕی ناوچه گه‌ری وشه‌ڕی برایم خه‌لیل وبده‌ن به‌كوشتدا، ئه‌وكاته‌ش كه‌سه‌دام نه‌ماو ترس نه‌ما كێ تاكی كوردی كوشت، ئه‌گه‌ر حزبی نه‌بیت نا‌توانیت هه‌ناسه بده‌یت، حزبیش بیت ده‌بێت عه‌بدی بنه‌ماڵه بیت، هه‌تا له‌م سیسته‌مه بنه‌ماڵه‌ییه حزبیه ڕزگارمان نه‌بێت تاكی كورد رزگاری نابێت، دیموكراسیه‌ت به‌رقه‌رار نابێت، دادپه‌روه‌ری ویه‌كسانی دروست نابێت، ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی دروست نابێت، گه‌نج ئینتیمای بۆنه‌ته‌وه‌و بۆكهلتورو بۆخاك نه‌ماوه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ڵبێت له‌م سیسته‌مه.
شه‌نكار/رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی وپارتی تاچه‌ند له‌خزمه‌تی خه‌ڵكدایه؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی به‌یه‌ك پێناسه رێكه‌وتننامه‌ی پاراستنی ئه‌و سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه‌یه ستهمگهرییهكهپێشتر باسمان كرد، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دورونزیكی به‌به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد‌و تاكی كورده‌وه نیه.كه‌مال میراوده‌لی كێیه؟
د. كه‌مال مهمهندرهسول ناسراو به(كه‌مال میراوده‌لی) ساڵی 1951 له‌گوندی مه‌رگه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای پشده‌ر له‌دایك بووه، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای له‌مه‌رگه ته‌واو كردووه، ناوه‌ندی ودواناوه‌ندی له‌قه‌ڵادزه ته‌واو كردووه، كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی به‌غدا به‌شی ئینگریزی ته‌واو كردووه، له‌سه‌ره‌تای هه‌فتاكانه‌وه بووه‌ته مامۆستای ئینگریزی له‌قه‌ڵادزه، هه‌تا 24/4/1974كهقهڵادزه قه‌سف ده‌كرێت له‌لایه‌ن سیخۆكانی رژێمی عێراقه‌وه، دوای ئه‌وه چووه ناو شۆرشه‌وه‌و له‌به‌شی راگه‌یاندنی شۆرش كاری كردووه، دوای هه‌ره‌سی شۆرش له1975جارێكی تر گه‌راوه‌ته‌وه بۆقهڵادزهو بووه‌ته‌وه به‌مامۆستای زمانی ئینگریزی، دواتر به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نوسه‌رانی لقی سلێمانی هه‌ڵبژێراوه، سه‌ره‌تای نوسینی لهحهفتاكانهوه ده‌ستی پێكرد، به‌هه‌ندێ وتاری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی وشیعر و وتاری فه‌لسه‌فی، ساڵی 1979 به‌هۆی كامل به‌سیره‌وه پرۆگرامێك دانرا بۆزانكۆی سلێمانی به‌شی كوردی، میراوده‌لی یه‌كێك بووه له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و به‌شه‌و ئیشی بۆكردووه بۆئه‌وه‌ی مه‌نهه‌جێكی خوێندن بۆئه‌و به‌شه دابنێین، به‌شێك له‌وكاره بهمیراودهلی سپێراوه، كتێبێك له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه بنوسێ، ساڵی 1979كتێبی فه‌لسه‌فه‌و جوانی هونه‌ری نوسی به‌كوردی وه‌ك به‌شێك له‌و پرۆگرامه‌ی مه‌نهه‌جی خوێندن بۆزانكۆی سلێمانی دانا، له‌كاتی شه‌ری ئێران عێراق ده‌ستی پێكرد، ئه‌وكاته‌ی ئه‌وان چالاكیان زۆر كردووه وه‌ك یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد، چه‌ندجارێ بانگكراوه وههرهشهم لێكراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه، دواتر چووه‌ته له‌نده‌ن، 1981ده‌ستی به‌خوێندن كردووه‌ته‌وه لهلهنده، ماسته‌ری له‌فه‌لسه‌فه‌دا هێناوه، 1987دكتۆرای ته‌واو كرد له‌بواری ئه‌ده‌بدا، دواتر له‌له‌نده‌ن هه‌ڵبژێراوه به‌سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری كورد كه‌تاكه مه‌ڵبه‌ند بوو چالاكی تیادا دهكراو وه‌ك تاكه سه‌فاره‌تی كورد وابوو، زۆرترین به‌رگری له‌هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌وتوه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌وان، ههرلهلهندهن جارێكی ترماستهری له‌كۆلێژی ئابوری به‌ده‌ستهێناوه، ماوه‌یه‌ك له‌زانكۆی ئیسكس له‌له‌نده‌ن وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌ب وتوهوه، له1998بووه‌ته به‌رپرسی ده‌زگای پێشخستنی رێكخراوه‌كانی كهمێتییهكان، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وانه بو له‌له‌نده‌ن ده‌ژین به‌ڵام ئینگریز نین، چه‌ند گۆڤار‌و رۆژنامه‌یه‌كی له‌ئه‌وروپا ده‌ركردووه، زیاتر له500وتاری بهئینگریزی نوسیوه له‌سه‌ر كێشه‌كانی كورد، به‌شداری كۆر‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆری كردووه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌شه‌ری براكوژیداش ده‌یان وتاری له‌دژی ئه‌و شه‌ره نوسیوه، كۆمه‌لێ رۆشنبیری كۆكرده‌وه له‌ئه‌وروپا بۆوه‌ستاندنی ئه‌و جه‌نگه، مام جه‌لال قه‌ناعه‌تی كرد‌و سامی عه‌بدولره‌حمان قه‌ناعه‌تی كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان گوێیان له‌ده‌وروبه‌ر ده‌گرت وگوێیان له‌خه‌ڵكی كوردستان نه‌ده‌گرت، هه‌روه‌ها له‌بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆمیش له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان زۆرچالاك بووه، بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ توانیان قه‌ناعه‌ت به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ین پێشوازیمان لێ بكه‌ن وملیۆنێك وحه‌وت سه‌د ئیمزامان پێگه‌یاندن، ئێستاش ئه‌م هه‌له دروست بووه، وه‌ك رۆشنبیر‌و كه‌سێكی بێ لایه‌ن ده‌یه‌وێت به‌شداری له‌م پرۆسه‌یه‌دا بكات، ئینجاره به‌فیعلی بێینه ناو سیسته‌می سیاسیه‌وه، خۆی بۆسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاندید كردووه.
*ئه‌م دیداره له‌ژماره (124)گۆڤاری شه‌قامدا بڵاوبووته‌وه.