
ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆکه‌ی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاندا
ئه‌وانه‌ی ئاگاداری ره‌وشی ئه‌مڕۆی ئێرانن به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه،به‌تایبه‌تی له‌ڕووی سیاسی و ئابووریه‌وه، ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و وڵاته تووشی شۆکیان ده‌کات .
ئه‌وه‌ی ڕوویدا ئه‌قڵ و مه‌نتیق قه‌بووڵی ناکات و ناکرێت هه‌رگیز ئاوێنه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران بێت .
هه‌موو ئاماژه‌کان به‌و ئارساتهیهبوون کهنهجات ده‌یدۆڕێنێت ،ئهرگۆمهنتهکانیش ڕوون و ئاشکران که خۆی له‌و قیرانه سیاسی و ئابووری و کۆمهڵایهتهیانهدا ده‌بینێته‌وه که به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وت وعهنتهریانهی نه‌جاته‌وه ڕووبه‌ڕووی ئێران بوونه‌ته‌وه. پهرهوکردنی سیاسه‌تێکی تووندڕه‌و ناواقعیانه له‌سه‌ر ئاستی نێودهولهیتی و ناوچه‌یی که زۆرێک له ولایتانی جیهان و ده‌ڤه‌ره‌که‌ی کردوه‌ته دوژمنی ئێران .
هه‌ڵاوسانی ئابووری ،به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری و هه‌ژاری به‌ڕاده‌یه‌کی ترسناک.
به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی پانتایی دیموکراتی وئازادی تاک و کۆمه‌ڵ ، په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رکووتکردنی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یره فارسی.
به‌هه‌دربردنی سه‌روه‌ت وسامانی وڵات و به‌خشینی ملیاره‌ها دۆلار به حه‌ماس وحیزبلاو ڕه‌وتی سه‌درو بڕێک لایه‌نی دیکه له‌سه‌ر حسابی هه‌ژاری هاوڵاتیان.ئه‌مانه هه‌مووی باشترین و به‌هێزترین پاساو و هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بیدۆڕێنێت.چونکه ناکرێت زۆرینه‌ی میلله‌تێک تا سه‌رئێسقان نارهزابێت له ده‌سه‌لاتێک و پاشانیش ده‌نگی بۆ بدات.
هۆکاره یاریده‌ده‌ره‌کان بۆ ته‌زویرو به‌تۆپزی بردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌جات له‌م خاڵانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه
1. عه‌لی خامنه‌یی که له ترۆپکی ده‌سه‌ڵاتدایه‌و بڕیاری کۆتایی سیاسی سه‌ربازی ئابووری دادوه‌ری به‌ده‌ستیه‌تی ،هاوکات له دانان و لادانی که‌سان له ههستیارتین پۆسته‌کاندا هه‌ر ئه‌وه .ده‌بینیین به ئاشکرا خامنه‌ئی پشتگیری له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌کات و هه‌ر به خواستی ئه‌ویش بردنه‌وه‌ی بۆ مسۆگه‌ر کرا.
ته‌نانه‌ت پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانیش به ڕوونی خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌حمه‌د دربڕی و داوای له لایه‌نه{ دۆراوه‌کان} کرد که ئه‌و ئهنجامهپهسهند بکه‌ن.
نه‌جات وه‌ک سه‌رۆک کۆمار وهلاو ئیتاعه‌ی چه‌ندین ده‌زگای گرنگ و خاوه‌ن سه‌نگ و ده‌سه‌ڵاتی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه ،له‌وانه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ،ئیتڵاعات ،سوپا ،پاسداران .به‌سیج وچه‌ندین ده‌زگای دیکه.
بوونی زۆرێک له ده‌زگای ڕگه‌یاندن له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌جات له سه‌رووشیانه‌وه وه‌زاره‌تی ئیرشاد{ڕاگه‌یاندن} ئه‌م ده‌زگایه پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان فشاریان بۆ سه‌ر میدیا ناوخۆیی و بیانیه‌کان تووندکردو هۆشیاریان دایه ڕۆژنامه‌کان که بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان مانشێتی سه‌ره‌کی ڕۆژنامه‌کان دانهڕژن.
ئه‌مانه هه‌موو پێکڕا باشترین پاڵپشت و کۆمه‌کن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به ویستی ئه‌حمه‌دی نه‌جات بێت و خودی وه‌زیری ناوخۆش ئه‌نجامه‌کانی ڕاگه‌یاند که یه‌کێکه له گوێرایهڵهکانی نه‌جات.
له به‌رامبه‌ردا چ میر حسین مووسه‌وی و چ مه‌هدی که‌ڕووبی جگه له بوونی بڕێک له ڕۆژنامه و ههودارو لایه‌نگیری مه‌زنی شه‌قام هیچی تیان به‌ده‌سته‌وه نیه، وه هه‌وڵه‌کانیان بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه له ڕێگه‌ی خۆپیشاندانه مه‌زنه‌کانه‌وه ته‌نها چه‌که به‌ده‌ستیانه‌وه که نازانرێت به ئه‌نجام ده‌گات یا نه .
وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پیدا سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانی هێزو بڕیار به‌ده‌ست به‌ره‌که‌ی دیکه‌وه‌یه. دیاره پێشوه‌خت ئه‌و به‌ره‌یه بڕیاری خۆی داوه که به‌هه‌رنرخێک بێت ده‌بیت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بێت.سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی له مهڕخۆشمان که له 25/7 ئه‌نجام ده‌ده‌رێن.به‌دووری نازانم هه‌مان سیناریۆ دووباره ببێته‌وه. ئه‌ویش به هۆی لێکچوونی ڕه‌هه‌نده‌کانی هه‌ردوولا.
ڵه کوردستان له‌یه‌ککاتدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆک هه‌رێم ڕووده‌دات.
سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم کاک مه‌سعود جگه له‌وه‌ی سه‌رۆکی پارتیه هاوکات به‌فه‌رمیش سه‌رکرده‌ی هه‌موو هێزی سه‌ربازیه له هه‌رێمدا ،باس له هێزی پێشمه‌رگه‌و زرێڤان و پاراست و چه‌ندین ده‌زگای نهێنی دیکه ناکه‌م که سه‌ر به پارتین و به‌موو له فه‌رمایشی کاک مه‌سعود لاناده‌ن.
له ڕووی دارایشهو ئه‌وه 18 ساله یه‌کیه‌تی و پارتی ته‌حه‌کووم به سه‌روت و سامانی وڵات ده‌که‌ن، له‌م ماوه‌یه‌دا توانیوایانه هه‌زاره‌ها ده‌م چه‌وربکه‌ن و وه‌لائیان بکڕن.
سه‌باره‌ت به کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ، ده‌نگۆی ئه‌وه‌هه‌یه که ئه‌و کۆمیسیۆنه بێلایه‌ن نیه ،بێ لایهننهبوونی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش له کۆتایدا له به‌رژه‌وه‌ندی دوو زلهێزه‌که‌یه.
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌ڵیان ده‌بژێرن بۆ چاودێری کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان بێگومان تا پێیان بکرێت ئه‌ندامان و لایه‌ن گرانی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌و ئه‌رکه، که سوپایه‌ک فهرمانبهرومووچهخۆریان هه‌یه.
بێ لایه‌نی هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش و سوپا‌و زانیاری و پاراستن و تاد که ئه‌رکی پاراستنی پرۆسه‌که‌یان پێ ده‌سپێردرێت،ئه‌مانه زۆربه‌یان حیزبین و سه‌ر به دوو پارته‌که‌ن، بێگومان تا بۆیان بکرێت کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌یان ده‌که‌ن و ئه‌سته‌مه بتوانن بێلایه‌نه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.
ههیمهنهتیان به‌سه‌ر زۆرترین ده‌زگای زه‌به‌لاحی ڕاگه‌یاندنا که پێکرا ده‌به چه‌پڵه لێدری ده‌سه‌ڵات و شێونهری راستیه‌کان و چوانکردنی ڕوخساری ده‌سه‌ڵات،ئه‌م کاره‌ش به‌ر له واده‌ی ده‌ستپێکردنی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێکردووه.
نانبڕین و ترساندی هاوڵاتیان له ئه‌گه‌ری ده‌نگدان به لیستێکی تر.
گه‌ره‌که ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م که هه‌ڵبژاردن تا ئێستا له کوردستان نه‌بووه‌ته که‌لتوورێک وه‌ک له زۆرێک له ولاتانی جیهان هه‌یه ،به‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری میلله‌ت هێنده خه‌مڵاو نیه تا هاولاتیان بتوانن به ویست و خواستی خۆیان ده‌نگ بده‌ن . لێره‌دا مه‌به‌ستم له زۆرینه‌یه نه‌ک له چین و توێژی خوێندهورو ڕووناکبیر.ئه‌و زۆرینه‌یه‌ش به سانایی کاردهکرێته سه‌ر هه‌ست و سۆزی وده‌توانرێ ده‌نگه‌که‌ی به ئاسانی لێبدزرێت ،بۆ نمونه که‌سێکی نهخویندهوهر که دێته به‌رده‌م سه‌ندووقی ده‌نگدان هێنده هۆشیاری نیه ناوی لیسته‌کان جیا بکاته‌وه ،بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا پیویستی به یاریده‌ده‌ر ده‌بێت ، ئه‌و یاریدهدهرهش یا چاودێره حیزبیه‌کانی سه‌ر به لیستی کوردستانین که زۆرینه پێک دێنن یا پۆلیس و پاسه‌وانه‌کانی به‌ر ده‌رگاکانن که ئه‌وانیش ئه‌ندامی ئه‌و دووحیزبهن و له‌کۆتایدا ئه‌وانه ته‌حه‌کم به ده‌نگی نهخوێندهوارهکهوه ده‌که‌ن. که بیگومان هه‌زاره‌ها ده‌نگی له‌و جۆره ده‌چنه گیرفانی لیستی ده‌سه‌ڵاته‌وه . هاوکات ناکریت و ممکن نیه له‌سه‌ر هه‌ر سه‌ندوقێک به تایبه‌تی له‌شوێنه دووره‌ده‌سته‌کاندا چه‌ندین چاودێری بیگانه یا بێلایه‌ن دابنریت ،بۆیه ده‌توانم بێژم ئه‌و شوێنانه هه‌ر به خۆیان سهرپهردشتی ده‌که‌ن و هه‌ر خۆشیان ئه‌نجامه‌کانیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئه‌سته‌مه هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف و دوور له ته‌زویر ئه‌نجا م بدرێت ،چونکه به نیسبه‌ت دوو حیزبه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌مه شه‌ڕی مان و نه‌مانه و هه‌رچی توانای سیاسی دارایی ڕاگه‌یاندن ته‌نانه‌ت سه‌ربازیش هه‌یه ده‌یخه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که گه‌ره‌کیانه، ئیدی نازانم سه‌رکه‌وتوو ده‌بن یا نه . له به‌رامبه‌ردا لیسته‌کانی دیکه له‌ڕووی جه‌ماوه‌ره‌و نه‌بێت، ئه‌و توانا‌و کاریگه‌ریه‌یان نیه که دوو حیزبه‌که هه‌یانه .واته هه‌ر وه‌ک ئۆپۆزشیۆنی ئێرانی هێزی به‌رگریان له چه‌ند ده‌زگایه‌کی میدیا‌و پشتگیری شه‌قام به‌ولاوه تێناپه‌ڕێت.گه‌ر ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێران ده‌رچوو، ئه‌وده‌مه باوه‌ڕناکه‌م ده‌ربڕینی ناره‌زایی و سکاڵاکردن به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت.ته‌نها مه‌گه‌ر ڕژانه سه‌ر شه‌قام وه‌ک ئێران کارێ خۆی بکات، که‌واته لێکچونێک له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌دی ده‌کرێت بۆیه به دووری نازانم سیناریۆکه‌ی ئێران له‌کن خۆشمان دووباره ببێته‌وه.