
ئاوێنه و هاوڵاتی و لڤین وه‌ك گروپی سیاسی
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
دواجار هاوڵاتی و ئاوێنه و لڤین ئه‌و راستییه‌یان روونتر ده‌رخست و گومانی ئه‌وه‌یان زیاتر كرد كه پێشتر به شیوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له سه‌ر ئه‌و چه‌ند بڵاوكراوهیهو بڵاوكراوی دیكه‌ش هه‌بوو ، ئه‌وه‌ی شتێك له ئه‌ته‌كێت و بنه‌ما و ئه‌ركه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی تێگه‌یشتبێ ده‌زانێ یه‌كێ له بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی به‌دواداچونی رووداوه‌كان و گه‌ڕانه به‌دوای زانیارییه دیار‌و شاراوه‌كان و په‌نجه‌خستنه‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانه له چوارچێوه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی وڵات و هاوڵاتیان .
ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی خێرا له رابردوو بده‌ینه‌وه ، ده‌بینین ته‌نیا كه‌ناڵه ئۆڕگانییهكانی راگه‌یاندنی حزب له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی هه‌ندێ جار ناچار بووه هه‌ڵوێستی سیاسی بنوێنێ .
ئه‌مه بۆ میدیای حزبی تا راده‌یه‌كی زۆر ئاساییه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له هه‌ریه‌ك له هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنه و گۆڤاری لڤیندا بینرا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی بوو ، من یه‌كه‌م جاره ده‌بینم میدیایه‌ك كه پێی وایه ئه‌هلی و ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت ، هه‌ڵویستیش له چی ؟ له‌وه‌ی كه نابێت په‌رله‌مان له دواساته‌كانیدا ده‌ستور بخاته ده‌نگدان و په‌سندی بكات ، له كاتێكدا ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسییه و ده‌كرێ هه‌ر میدیایه‌ك له رێگه‌ی كاری رۆژنامه‌وانییه‌وه ، له رێگه‌ی دیدار و راپۆرت و شیكاری سیاسییه‌وه بێلایه‌نانه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بخاته به‌رباس و لێكۆلینه‌وه و لایه‌نه باش و خراپه‌كانی بۆ هاوڵاتیان روونبكاته‌وه ، نه‌ك وه‌ك ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌ی ئاوێنه و هاوڵاتی و لڤین كه زیاتر له هه‌ڵوێستی رێكخراوێكی سیاسی ده‌چێت ، نه‌ك رۆژنامه‌وانی ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بیندرێ له هیچ شوێنێكی دونیادا نه‌بینراوه و نه‌مزانیوه رۆژنامه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت ، ئه‌و براده‌رانه یان ئه‌وه‌تا له بنچینه‌دا له په‌یامی كاری رۆژنامه‌وانی نه‌گه‌یشتون ، یان ئه‌وتا فعله‌ن له پشته‌وه‌یان ئاراسته‌یه‌كی سیاسی رانهگێنراوی رێكخراو له شێوه‌ی گروپ هه‌یه و ئاراسته‌یان ده‌كات ، ئه‌گه‌رنا به پشت به‌ستن به چ بنه‌مایه‌كی ئه‌كادیمی رۆژنامه‌وانی ئه‌و سێ میدیایه‌ی كه پێیان وایه ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن و ئازادن هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن ، له‌وه‌ش زیاتر ئاماده نین به‌شداری ئه‌و دیداره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌كه‌ن كه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رێكخرابوو ، هه‌موو ئه‌مانه زیاتر ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن كه له پشته‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و كانهڵانهدا ئاراستهییهكی سیاسی رێكخراو هه‌یه ، كه رۆژ دوای رۆژ ئاماژه‌كان روونتر ده‌رده‌كه‌ون .