
مه‌سخه‌ره‌ی سزادانی لیستی کورستانی!
حه‌مه غفور
به گوێره‌ی هه‌واڵێک که ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌و سبه‌ی بڵاویان کردۆته‌وه، کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له زاری به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه جه‌ماوه‌ریه‌کانی کۆمیسیۆنه‌وه ڕایگه‌یاندووه که به هۆی پێشێلکاریه‌وه له بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردندا لیستی کوردستانی سزادراوه. سزاکه‌ش بریتیه له غه‌رامه‌یه‌ک به بڕی سێ ملیۆن دینار! به‌ڵێ، هه‌واڵه‌که وا ڕائه‌گه‌یه‌نێ! نا..نا..کایه‌که خۆشبووه‌و بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنی کوردستان جددیه‌تی زیاتری تێکه‌وتووه‌و دیموکراسیه‌تی زۆرتری لێئه‌چۆڕێت له‌وه‌ی که ته‌سه‌ور ئه‌کرا! کۆمیسیۆنی باڵا چاوی کراوه‌یه‌و سه‌رپێچی کار هه‌ر لایه‌نێک بێت به بێ جیاوازی سزای ئه‌دات! وه‌رن با پێکه‌وه بزانین هه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی کۆمیسیۆن خۆی پێشێلکردنی هه‌موو پره‌نسیپ‌و به‌هایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه!
سه‌یر که‌ن، له‌نێو که‌لتوورو ده‌ورو دوکانی لۆمپنبازی‌و چه‌قۆکێشی‌و شه‌قاوه‌چێتیدا، ده‌مارگیریه‌کی لوتبه‌رزانه‌و بێمنه‌ت هه‌میشه بازاڕی گه‌رمه‌و پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌کته‌ره‌کانی خۆسه‌پاندن‌و ملهوڕی فه‌ردیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، که باکی له هیچ شتێک نیه‌و پابه‌ند نیه به هیچ جۆره پره‌نسیپ‌و سه‌ره‌تاو پێودانگێکی مرۆیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌و سڵ له هیچ ڕه‌فتارێکی چه‌په‌ڵ‌و قێزه‌ون ناکاته‌وه که بۆ خۆنواندن‌و خۆبادان به‌سه‌ر که‌سانی بێده‌سه‌ڵاتدا په‌نای بۆ ببات. خۆی له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و بڕیار‌و یاسایه‌ک دائه‌نێت‌و پاره‌و پوولی بائاوه‌رده‌ی بنه‌ماڵه‌ش تاکه شتێکه که پشتی پێده‌به‌ستێ‌و سه‌ره‌ڕۆ تر‌و لۆمپنتری ئه‌کات. نه‌ریتی شه‌قاوه به‌م ده‌ربڕینه بێباکی‌و بێمنه‌تیی خۆی وینائه‌کات که ده‌ڵێ؛ ئه‌یکوژم‌و خوێنه‌که‌ی ئه‌ده‌م! فتی بکه‌و مه‌ترسه خۆم سوڵحه‌که‌ی ده‌که‌م! ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، ئه‌مه به‌شێک بووه له پیلانی سه‌رده‌می ئیغتیالاته‌کانیش! سه‌ره‌نجام به‌های ئینسان له نێو که‌لتووری چه‌قۆکێشاندا له باشترین حاڵه‌تی خۆیدا بڕێک پاره‌و پووله‌و به ده‌فع کردنی عه‌شیره‌ییانه‌ی خوێنی قوربانیه‌که، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی پراتیک ده‌بێ‌و هه‌موو شتێک ئه‌چێته‌وه جێگای خۆی! ئه‌م مامه‌ڵه‌و ڕه‌فتاره‌ی لیستی کوردستانی‌و کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، زیاتر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆی ئه‌بینێته‌وه، نه‌ک په‌یوه‌ست ببێته‌وه به کۆمه‌ڵێک نۆرم‌و به‌هاو پێودانگی دیموکراسی‌و سه‌روه‌ربوونی یاسا‌و ئه‌م شتانه‌وه! لیست‌و قه‌واره سیاسیه‌کانی به‌شداربووی نێو سیناریۆی هه‌ڵبژاردن، ئیتر ناتوانن ئه‌م سزادانه وه‌کو ئایدیاڵی شه‌فافیه‌ت‌و بێگه‌ردی‌و ته‌ندروستیی پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن ده‌رخواردی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ری بده‌ن.
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار که به زه‌بری چه‌ک‌و میلیشاو به شه‌قاوه‌چێتی، خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانداو هه‌ژده ساڵه حوکمرانی ده‌که‌ن‌و ته‌واوی سه‌روه‌ت‌و داهاتی ووڵاتیان خستۆته ژێر چنگی خۆیانه‌وه‌و منه‌تیشیان به که‌س نیه، جێگای مه‌سخه‌ره‌و پێکه‌نینه کۆمیسیۆنی باڵا بێت‌و دوو حیزبی گه‌وره‌ی خاوه‌ن سه‌دان ملیار دۆلار به غه‌رامه‌ی سێ ملیۆن دینار له‌سه‌ر جێگای خۆیان دایاننیشێننه‌وه!
ئه‌م چالاکیه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان، نه‌ک هه‌ر ناکرێ‌و ناتوانرێ وه‌کو یاسا‌و ڕێسای ڕاگرتنی باڵانسی ئاسایی نۆرمی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان لێبدرێته‌وه، به‌ڵکو خۆی له خۆیدا مه‌سخه‌ره‌و گاڵته‌کردنه به ڕێز‌و پیرۆزی‌و میسداقیه‌تی ئۆپجێکتیڤی ماف‌و ئازادیه‌کانی تاک‌و کۆی وولات. چونکه ئه‌م عه‌مه‌لیه‌یه‌و ئه‌م سزادانه‌ی لیستی کوردستانی نیشانی ئه‌دات که کۆمیسیۆنی باڵا هیچ کاره‌یه‌و نه‌ک هه‌ر سه‌ڵاحیه‌تی ئه‌نجامدانی هیچ کارێکی نیه بۆ پاراستنی ڕیتمی ژیانی نۆرماڵی کۆمه‌ڵگاو تاکه‌کانی، به‌ڵکو خۆشی وه‌کو ده‌زگاو دامه‌زراوێک له‌گه‌ڵ سیمای گه‌نده‌ڵی‌و دزی‌و فزی باوی کوردستاندا تێکه‌ڵ بووه‌و خێری به‌خشراوه‌ته‌وه!
له کاتێکدا له هیچ جێگایه‌کی جیهاندا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌م شێوازه ناشیرین‌و دواکه‌وتووانه‌یه‌ی له کوردستان ڕووئه‌دات، ناڕواته به‌ره‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له زمانی خودی قسه‌که‌رانی لیسته‌کان‌و قه‌واره سیاسیه‌کانه‌وه‌و له په‌یام‌و هوشداری دانه‌کانیاندا ده‌رئه‌که‌وێت، که ئاژاوه‌گێڕی‌و شه‌قاوه‌چێتی‌و هه‌ڵس‌و که‌وتی نابه‌جێ‌و ناشایسته‌ی لایه‌نه‌کان خه‌ڵکی کوردستانی بێزار‌و ناڕه‌حه‌ت کردووه‌و کۆمیسیۆنی باڵاش وورته‌ی له ده‌م ده‌ر نایه‌ته ده‌ره‌وه! به‌ڵام که‌س نازانێ چۆن، وه به‌هۆی کام پێشێلکاری لیستی کوردستانیه‌وه کۆمیسیۆن سزای غه‌رامه کردنی ئه‌نجام داوه! ئه‌وه با ئه‌وه‌ش له‌وێ ڕاوه‌ستێ، که ئه‌گه‌ر کار به غه‌رامه‌کردن کۆتایی بێت، ئه‌وسا ئه‌م مانگه‌ی وا هێشتا ماوه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ناو جه‌رگه‌ی شاره‌کانی کوردستان‌و شوێنی کار‌و ژیانی هاوڵاتیان ئه‌بێته ڕۆژی حه‌شرو ئه‌و تێکچڕژانه‌ی ده‌ڵێن؛ کلکی که‌ری تێدا ئه‌پچڕێت!
به ڕای من ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی کۆمیسیۆن ده‌ستی بۆ بردووه، هێمایه‌که بۆ پووچه‌ڵی سه‌رتاپێی ئه‌و هات‌و هاواره‌ی ساز کراوه که گوایا هه‌زاران گروپ‌و دام‌و ده‌زگای جیهانی‌و ناوچه‌یی‌و ناوخۆییش، له کوردستان ئاماده‌ن بۆ چاودێری کردنی پرۆسه‌که! ته‌نانه‌ت خودی ئه‌و قه‌باره زۆره‌ی چاودێرانیش، که هیچ جۆره یاسا‌و پره‌نسیپێک کۆیان ناکاته‌وه، داتای ئه‌و ڕاستیه‌یه که به دڵنییاییه‌وه فرت‌و فێڵ‌و گزی‌و ساخته‌کاری ڕووئه‌داو ئه‌گه‌ری کاره‌ساتیشی لێئه‌کرێت!
بۆیه من پێم وایه بایکۆتکردنی ئه‌م گاڵته‌بازاڕه‌ی ناویان لێناوه هه‌ڵبژاردن، شه‌ریفانه‌ترین هه‌ڵوێستێکه که ئینسان ویژدانی خۆشی له‌گه‌ڵدا ئاسووده بکاو ئارامی‌و ئۆقره‌یی ڕیتمی ژیانیشی له‌م هه‌راو زه‌نا مناڵبازاڕه به دوور ڕابگرێ. چونکه جگه له ئاکامی دیاری ده‌نگدانه‌که خۆی، بایکۆت کردن به واتای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م هات‌و هاواره بێبناغانه‌یه‌شه بۆ نه‌زاهه‌ت‌و پاک‌و بێگه‌ردی، که هه‌ر له ئێستاوه دیاره که وانیه!
29/6/2009