
ئه‌خلاقییاتی تاكی حیزبی له كوردستان …….شوان سدیق
دروستبوون و هاتنه‌كایه‌ی حیزب له كوردستان راستییه‌ن ئاماژه‌ی پێبكه‌ین زۆرینه‌یان، له‌سه‌ر بنه‌مای خێڵ و عه‌شیره‌ت و پیاوماقووڵ و ئاین و ئایدۆلۆژیا هاتووه‌نه‌ته كایه‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر توانا و سه‌لیقه‌ی تاك به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌مه به‌ئاسایی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین، چونكه گه‌ر حیزب له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ر یه‌ك له‌م چه‌مكانه بێته‌كایه‌وه، ناكرێت راست و چه‌پ ره‌تییان بكه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واقیعی حاڵی ئێره وایه و كوردستانیش تاهه‌نووكه سه‌ر به‌عێراقی عه‌ره‌بی سیستم خێڵه‌كی بنیاتنراوه، هه‌موو بواره گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و دادگا و رێساكانی وڵات هه‌موویان، له‌سه‌ر بنه‌مای سونهتگهراییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ حیزب و دروسبوونی ئه‌و حیزبه له‌سه‌ره‌تادا چیكردووه به پره‌نسیپ و كارنامه‌و ئه‌فكاری خۆی وچون ده‌یه‌وێت ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی پۆزه‌تێڤی له‌نێو ئه‌ندامانی خۆی داههبێـت، دواتر په‌ل بۆ كۆمه‌ڵگه بهاوێژێت ئه‌مه گرنگه.
بێگومان ئێمه قسه له‌سه‌ر یه‌ك حیزب یاخوود چه‌ند حیزبێكی دیاریكراو ناكه‌ین به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئاسیای و تیشك خستنه‌سه‌ر چۆنییه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی تاكی حیزبه كه‌چۆن ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هاو حیزب و هاوكاره سیاسییه‌كی كه هه‌ردووكیان له نیشتمانێكدان و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، پۆستی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست به‌تایبه‌تی له‌ئێستای كوردستانی خۆماندا، كه هه‌ڵبژاردنمان له‌پێشه‌و خۆمانی بۆ ئاماده ده‌كه‌ین، به‌ڵام تاكی حیزب پێش حه‌ڵكی ئاسایی خۆی بۆ ئاماده‌كردووه.
ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ستی پێده‌كرێت و ده‌بینرێت ئهخلاقییهكی نا ته‌ندروسته له‌نێو كاری ئه‌ندامانی حیزب و لایه‌نگرانی به‌رانبه‌ر به هاوكارهسیاسی و خهباتكهرهكهی وه‌ك پێویست نییه‌و به‌روونی هه‌ستی پێده‌كرێت، كه ئه‌وان دانوویان به‌یه‌كه‌وه ناكوڵێت. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی سه‌ره‌تا حیزبیان دروستكرد، نه‌هاتوون راهێنان و په‌روه‌رده‌یه‌كی تهندروستبينن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی عه‌قڵانی و را تهقهبووڵكردنی به‌رانبه‌ری ئه‌ندامه‌كانی خۆیان را بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست و لێك گه‌یشتنێكی باش له نێوانیاندا هه‌بێت.
شه‌قامی كوردی ئێستا كاردانه‌وه و بوغز و قینه‌ی لایه‌نگری حیزبه كوردییه‌كانی پێوه دیاره و نموونهگهلیش زۆرن له‌و كه‌رامه‌ت شكاندنه‌ی یه‌كتر كه له نێوان تاكی حیزبی‌دا دروست بو له‌رۆژانی رابردوو، ههرنووكه نیشتمان هێنده‌ی تر تۆزاوی و تۆزی له‌خۆ گرتووه، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پره‌نسیپه دیموكراسییه رووكهشهیه ئێستا حیزبه ئیسلامی و پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئیدعای بۆ ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی دیموكراسییه‌ته چونكه خاڵێكی جه‌وهه‌ری دیموكراسی هه‌یه كه نابێت له‌بیر بكرێت، ئه‌ویش جیاكردنه‌وه‌ی حیزبه له ده‌سه‌ڵات و جیاكردنه‌وه‌ی ئاینیش به‌هه‌مانشێوه له‌ده‌سه‌ڵات و دروستبوونی بیروڕاگۆڕینه‌وه له نێوان لایه‌نه‌كان، كه ئه‌مه‌ش زۆر مه‌حاڵه له‌كوردستان پارته ناسیۆنالیست و ئیسلامگهراییهكان ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ئێستا راست و چه‌پ خۆیان لهگۆماوهكه ناوه، گوایه ده‌یانه‌وێت ئه‌و دیموكراسییه پێڕه‌و بكه‌ن ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت، هیچ رابهرانبهر تهقهبووڵكردنێك له ئیش و كاره‌كانی ئه‌و حیزبانه‌دا ره‌نگ ناده‌نه‌وه، هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت بهتوندت ترین شێوه و به‌یه‌قینی تۆڵه سه‌ندنه‌وه و هه‌ست برینداركردن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی خوێنی لی َنهكهوێتهوه ئه‌وا سایكۆلۆژییهن یه‌ك تێك ده‌شكێنن، هه‌ر چه‌نده كه‌رامه‌ت رووشاندن له‌ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه ئاو خواردنه‌وه‌یه له‌نێوان تاكی ئه‌و حیزبانه‌ی ئێستا موباله‌غه به‌ده‌م دیموكراسییه‌ته‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ر زۆر به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌ڵام خوێن رشتن و هه‌ست برینداركردن به‌ده‌ره له‌و دیمۆكراسییه ئهقهڵانییهی كه‌زۆرێك له ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان پێڕه‌وی ده‌كه‌ن و وڵاتییان له‌سه‌ر بنیات ناوه.
كه‌واته ئیسلامی و پارته ناسیۆنال عهشیرهتگهرییهكان نه‌توانن له‌ڕووی فه‌لسه‌فه‌ی پهروهردهیوه ئه‌ندامه‌كانیان گۆش بكه‌ن، كه چۆن به‌رانبه‌ره‌كه‌یان خۆش بوێت و رێز له ئیراده و راو بۆچوونه‌كانی یه‌كتر بگرن و هه‌ست و شعوری یه‌ك بریندار نه‌كه‌ن، ئیتر چ دڵخۆشكهرێكیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، كاتێك ئه‌وان بوون به رێبه‌ر و سه‌رداری كۆمه‌ڵگه و لێیان سوودمه‌ندین.
حیزبێك كه نه‌توانێت لایه‌نگرانی گۆش بكات، به‌وه‌ی كه رای هاوكاره سیاسییه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامدا به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر خۆشیشی نه‌وێت ئه‌وا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تێڤی به‌رانبه‌ر نه‌كات، ئیتر چۆن ده‌توانێت حكومڕانییه‌كی ته‌ندروستی لێ چاوه‌ڕوان بكرێت؟. یان چ دڵخۆش كهرییهكی لێ به‌دی ده‌كه‌رێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سیستمی عه‌داله‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی، له گشت كایه سیاسی و كۆمه‌ڵاتی و ئابوورییه‌كان له‌وڵاتدا بێنێته‌كایه‌وه.
حیزبه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌و دروشم و باگراوه‌نده‌ی كهخۆییان ئیدیعای بۆ ده‌كه‌ن، كه یه‌كێك له هه‌ره خه‌سڵه‌ته باشه‌كانی خۆیان باوه‌ڕیان پێیه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مرۆڤه‌كانه له یه‌كتری و به‌ربه‌ست دروستكردنه له‌به‌رده‌م ئازادییه‌كانی مرۆڤ و جیهادكردن، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده پارته ناسیۆنال به‌رووكه‌ش سۆشیال دیموكراته‌كان جیهاد لهئهجێندایاندا نییه به‌به‌راورد به ئیسلامییه موتهشهدیدهكان، به‌ڵام ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی كانزای پێڕه‌وكردنی سیاسه‌ت و بیروباوه‌ڕیان له خێڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و بڕوایه‌كی ته‌واویان به یه‌كسانی نێوان مرۆڤه‌كان نیه و هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان چونكه له‌و باگراوه‌نده خێڵه‌كی و میرگهرییهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروستیان نییه بۆ ئه‌ندامه‌كانیان به‌مه‌ش ئیتر كار دانه‌وه‌ی نێگه‌تێڤ و ئینفیعالی لێده‌كه‌وێـته‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته ئێستا له‌م كاته‌دا بۆ تاكی كۆمه‌ڵگه خۆی له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌فسوونی حیزب‌دا نهبینێـتهوه، چونكه ئه‌و حیزبانه نه‌یانتوانییه‌وه لایه‌نگران و ئه‌ندامانی خۆیان گۆش بكه‌ن، به‌وه‌ی كه رای هاوكاره سیاسییه‌كه‌یان وه‌ربگرن، قسه‌مان له‌سه‌ر بهحیزبوونی كه‌س نییه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئه‌و تاكانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبن كه كاریگه‌ری پارته ناسیۆنال و ئیسلامییه‌كانیان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێت، چونكه ئه‌وان له‌چه‌ند ساڵی رابردوو به‌ئێستاشه‌وه نه‌یانتوانیوه تۆوی خۆشه‌ویستی نه‌ك له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، بچێنن به‌ڵكو نهیشتیان توانیوه له‌ناو باره‌گا و ئه‌فكاری ئه‌ندامه‌كانی خۆیشیاندا بچێنن و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی پۆزه‌تێڤی هه‌بێت.
shwansdiq@yahoo.com
تيَبينى: ئةم وتارة لةرؤذنامةى هاولآتى تايبةت بةهةلَبذاردنةكان ذمارة(5) بلآو كراوةتةوة……