
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ڕێز محمدی حاجی محمود
كاتیك قسه‌و باس له مێژوو تۆماركردن و هه‌ڵدانه‌وی لاپه‌ڕه‌كانی ده‌كرێت پێویستمان به دیدو چاوێكی زۆر بێ لایه‌ن هه‌یه و ده‌بێت مێژووش كورت نه‌كه‌ینه‌وه له كه‌س و زیادیشی نه‌كه‌ین بۆ كه‌س, هه‌ر هیچ نه‌بێت بتوانین ڕووداوه‌كان وه‌ك خۆی بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز و جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی گه‌له‌كه‌مان بخه‌ینه ڕوو.
ئامانج له تۆماركردنی مێژوو گواستنه‌وه‌یه بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده و به بههاكردنیهتی و ڕازی كردنیانه تابه چاوی ڕێزه وه ته‌ماشای بكرێت وه‌ك سه‌روه‌ت و میراتێكی نیشتمانی ئایندهی له‌سه‌ر بنیات بنرێت.
له‌و به‌رنامه‌ی یه‌ی كه‌له شاشه‌ی تیڤی یهكهتانهوه پێشكه‌ش كرا لهسهرداستانی گرتنی تۆپخانه‌ی بهركهورگان كه‌له شه‌وی 20له‌سه‌ر21/6/1987ئه‌نجام درا, چهندسهرنجێكم لادروست بوو له ئاخاوتنی جه‌نابتان و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك.
بۆ گرتنی معهسكهرێكی گه‌وره كه مهوجودیان 80 جوندی بوون, من وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌شدار بووی ئه‌و داستانه, ئه‌و هه‌سته‌م لا دروست بوو كهلهمافی من و زۆرێك له‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له‌و داستانه‌دا به‌شدار بوون پێشێل ده‌كرێت كاتێك به‌و شێوه‌یه و به‌هۆی جیاوازی بیر‌و ڕاوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاوها میژوو یه‌ك ده‌كرێت كه گومانی تیانی یه له‌و كاتانه‌دا ئه‌و جۆره هه‌ستانه عاسی ده‌بێت و مرۆڤ ناتوانێت لێ ی بێ ده‌نگ بێت كاتێك هه‌ست بكات كه‌له سه‌روه‌ری و له كه‌سایه‌تی و له مێژوو و خه‌بات و تێكۆشانی كه‌م بكرێته‌وه.
• بۆ گرتنی ئه‌و تۆپخانه, دوو جار پشكنینی بۆ كراوه به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وی زانیاری كه ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر زه‌حمه‌ت بوو. ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش پشكنینه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه (نوری حه‌مه‌علی, شه‌هید شێخ تۆفیق, شههیدحاجی عه‌بدوڵا, صاڵحی حاجی قادر, عوسمان سیامێوه‌ی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك).
• دانانی نه‌خشه‌كه به شێوه‌یه‌كی گروپ بوو هه‌ریه‌كه له‌و فه‌رماندانه‌ش ڕاو بۆ چونی خۆیان هه بووه له‌سه‌ر گرتنی تۆپخانه‌كه.
• هێزه‌كه‌مان پێكهاتبوو له 116پێشمه‌رگه, ڕۆژی پێشوو تر اختفا بووین له گوندی عه‌لیاوا, من ده‌ستنیشسان كرام بۆ دابین كردنی نان, منیش په‌یوه‌ندیم كرد به‌به‌ڕێز (نه‌وزادی حاجی عه‌لی قه‌ده‌فه‌ری) كه كادرێكی رێكخستنی نهێنی چالاك بوو زۆر به زه‌حمه‌ت 340 نانی بۆ دابین كردین ,چونكه ده‌ركردنی نان له بازگه‌كانی ڕژێم زۆر زه‌حمه‌ت بوو. بۆ ئێواره‌كه‌ی نانه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ خه‌یار دابه‌شی سه‌ر پێشمه‌رگه‌كان كرد. كه تاریك داهات به‌ڕێ كه‌وتین بۆ شوێنی مه‌به‌ست و چووینه ئه‌شكه‌وتێك له سه‌رووی معهسكهرهكهوه له‌وێ خۆمان حه‌شار دا‌و له ئه‌شكه‌وته‌كه ماینه‌وه تا ڕۆژی دوایی و هه‌ر له‌وێ ده‌سته‌ی هێرش, ده‌سته‌ی پشتیوانی و ده‌سته‌ی كه‌مین ده‌ستنیشان كران. وه پێش تاریك بوون ده‌سته‌ی هێرشه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له نزیكه‌وه سه‌یری معهسكهرهكهیان كرد‌و هه‌ده‌فی خۆیان ده‌ست نیشان كرد.
• ده‌سته‌ی هێرش چوار قۆڵ بوو, سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی هێرشه‌كان ( شه‌هید شێخ تۆفیق, شه‌هید حه‌مه قه‌مبور, به‌ڕێز نوری حه‌مه علی و به‌نده بووین).
• سه‌عاتی سفر نۆو نیوی شه‌و بوو, بیست و پێنج ده‌قه دواكه‌وت. پێش ئه‌وه‌ی سه‌عاتی سفر ده‌ست پێ بكات, ئێمه نزیك بووینه‌وه له ڕه‌بیه‌ی خۆمان, كه هه‌ستیان كرد خشه‌مان هات ته‌قه‌یان لێ كردین وایان زانی به‌رازین. وه عه‌ده‌د ئاڕ بی جی یه‌كه‌مان له كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا بریندار بوو به‌ناوی خاڵه پشكۆ.
• ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی به‌شداربووین له ده‌سته‌ی هێرش 50-57 پێشمه‌رگه بووین, ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی معهسكهرهكهدا گیرا وه زیانی گیانی و ماڵی دوژمن زۆر بوو, به ڕای من 50-60 جوندی كوژران وه كۆمه‌ڵێ دیل و ده‌ستكه‌وت هه‌بوو.
• ده‌سته‌ی پشتیوان جه‌نابت و كۆمه‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان بوون, به‌ڵام ده‌سته‌ی كه‌مین به باشی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرد, وورده‌كاری شه‌ڕه‌كه زۆر زۆره ناتوانین به نووسین به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی لێوه بكه‌ین, هه‌ر له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا هێزێكی دوژمن كه پێكهاتبوو له جاش و جیش و به پاڵپشتی ده‌بابه له سیدصادقهوه هاتن به هانای هێزهكهیانهوه و چوونه معهسكهرێكی نزیك تۆپخانه‌كه له گوندی وه‌ڵه‌سمت له به‌ر چڕی ته‌قینه‌وه‌ی گولله تۆپه‌كان نه‌یانتوانی ڕاسته‌وخۆ بێنه ناو تۆپخانه‌كه.
• ئه‌م داستانه به خوێنی شه‌هید جه‌مال محه‌مه‌د ده‌ربه‌نی و بریندار بوونی هه‌شت پێشمه‌رگه و فیداكاری ته‌واوی هێزه‌كه بوو,ئه‌مه‌ش ناوی برینداره‌كانه:
1. شه هید شێخ تۆفیق
2. محمود گردی شه‌ریفی
3. ڕزگار خانه‌قینی (هه‌رێمی پێنج)
4. عه‌تا مۆریاسی
5. عه‌لی مۆریاسی (هه‌رێمی دوو یان قوه‌ی هه‌ورامان)
6. خاڵه پشكۆ
7. ڕزگار جمیل (هه‌رێمی یه‌ك)
8. زاهیر ئه‌حمه‌د (قوه‌ی پارێزگاری)
• به‌ڵام ئه‌مه بۆ مێژوو ده‌ڵێم, زاهیر ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن هێزی دوژمنه‌وه نه‌گیرا به‌ڵكو له‌كاتی ده‌ركردنیدا له‌لایه‌ن قوه‌ی پارێزگاریهوه له پشتی ئۆردوگای شانه‌ده‌ریه‌وه به‌برینداری دایان نابوو وه چوون خزمه‌كانی زاهیریان ئاگادار كرد كه ئه‌و كاته چه‌كداربوون له‌لای خدری ڕه‌شه به‌حری وه خزمه‌كانی هاتن و زاهیریان برد بۆ فه‌وجه‌كه‌ی خدری ڕه‌شه به‌حری وه داخیلی خه‌سته‌خانه‌یان كرد له سلێمانی, له لایه‌ن ئه‌منه‌وه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ خدر و ئازادی شه‌هید كه‌ریم كرا و قورئانیان له‌سه‌ر خوارد كه زاهیر پێشمه‌رگه نیه‌و مقاتیلی خۆیانه و هه‌تا ئازادی شه‌هید كه‌ریم و چه‌ند كه‌سێكی تر خوێنیان پێ به‌خشی.• شه‌هید تاریق كه‌ركوكی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی كرد له مهلجهئهكه چونكه وای زانی جوندی تێدایه و بووه هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی مهلجهئهكه و له‌وحی سه‌ر مهلجهئهكهی هه‌ڵدا به سه‌ر شه‌هید تاریق و ڕه‌مه‌زان دێكۆنی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر دا.
• له‌پاش عه‌مه‌لیاته‌كه, هێزه‌كه گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌زوور بۆ به‌ری جاده. به‌ڵام ئێمه كه ئه‌م چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه بووین ( شه‌هید حه‌مه قه‌مبور, شه‌هید لاله سه‌عید, شه‌هید عه‌بدوڵا, به‌ڕێز نوری حه‌مه عه‌لی, به‌ڕێز هادی حاجی یونس و به‌نده) وه دوو دیلیشمان پێ بوو. له‌به‌ر ده‌ركردنی بریندار ڕزگار خانه‌قینی كه برینه‌كه‌ی زۆر سه‌خت بوو. له‌ناو معهسكهرهكهدا بووین كاتێ كه هێزی دوژمن هات و چوونه معهسكهری وه‌ڵه‌سمت, ئێمه ناچار له‌پشتی هێزه‌كه‌ی دوژمنه‌وه به ئیتیجاهی شانه‌ده‌ری ڕۆیشتبن و ڕێڕهوهكهمان گۆڕی. له نزیك گوندی قاینێجه ڕۆژمان لێ بووه‌وه و ڕزگارمان له ژوورێكی بیره ئرتیوازیهكان دا نا و به ڕا ڕۆشتین بۆ گوندی عه‌لیاوا چونكه ناوچه‌كه هه‌مووی دوژمن بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بین, له وێوه به‌ڕێز جه‌باری حاجی فه‌تاحی عه‌لیاوه‌ی و كاك هادی حاجی یونس به تراكتۆر چوونه‌وه‌و ڕزگاریان هێنا بۆ لای خۆمان.
• ڕۆژه‌كه‌ی له گوندی عه‌لیاوا ماینه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر له دۆست و لایه‌نگیرو جه‌ماوه‌ر سه‌ردانیان كردین و كاك یونسی مامه عه‌زه به‌ڕحمه‌ت بێ معاون گبی بوو له‌گه‌ڵ كاك برزو هه‌ندێك ده‌رمانیان هێنا بۆ چاروسهركردنی برینداره‌كان, هه‌ر ئه‌و ڕۆژه دوو جار ههلیكۆبتهر هاته سه‌رمان به‌ڵام ئێمه خۆمان حه‌شاردا.
• به‌ڕێز كاك محه‌مه‌دی حاجی محمود, وه‌كو باسی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ت نه‌كرد كه ئێستا له‌ژیاندان حه‌زمان ئه‌كرد باسی ئه‌و شه‌هیدانه‌ت بكردایه كه به‌شدار بوون له‌و داستانهداو له‌پاشان له ڕێگه‌ی كورد و كوردستاندا گیانیان به‌خت كردووه كه ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیانن ( شه‌هید شێخ تۆفیق, شه‌هید حه‌مه قه‌مبور, شه‌هید لاله سه‌عید, شه‌هید به‌كر دێكۆنی, شه‌هید ئه‌حمه‌د قاجری, شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمانه به‌چه, شه‌هید صاڵح مامه قاله, شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان كانی شێخی, شه‌هید مه‌لا به‌كر, شه‌هید تاریق كه‌ركوكی, شه‌هید عه‌بدوڵا حه‌مه‌ئه‌مین, شه‌هید عه‌زیز شه‌مێرانی و ته‌های حاجی سابیر).ابراهیم قاجری