
به‌کارهێنانی مێرمنداڵانی کورد له هه‌ڵبژاردندا، زه‌وتکردنی مافیانه
به‌کارهێنانی مێرمنداڵانی کورد
له هه‌ڵبژاردندا، زه‌وتکردنی مافیانهههڵوێست و ڕه‌خنه
ئاسۆ بیاره‌یی
6/7/2009 سوێدبهکارهێنانی مێرمنداڵان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا نه‌ک شێوازێکی شارستانی نیه ، به‌ڵکو سه‌ره‌تایه‌که بۆ به‌گژدانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و درێژه پێدانی شه‌ڕی براکوژی. بۆچی؟ چونکه مێرمنداڵان له‌ڕوی که‌سایه‌تییه‌وه هێشتا له قۆناغێکدان که باری سۆز زاڵه به‌سه‌ریاندا و ئه‌و ئه‌زمونه‌یان لادروست نه‌بووه که ژیان به‌شێوه‌یه‌کی دروست بخوێننه‌وه.
وێنه‌ی ئه‌و مێرمنداڵانه‌ی که به سواری ئۆتۆمبێل سلۆگان و دروشم بۆ لیسته‌کان ده‌ده‌ن(بڕواننه شه‌وانی شه‌قامی سالم)، هیچ جیاوازیێکی ئهوتۆایان نیه که ڕژێمی به‌عس منداڵانی ده‌کرد به ( طلائع) و شیعه‌کانی ئیرانیش که به‌هه‌زاره‌ها مێرمنداڵیان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مین له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا به‌کار ده‌هێنا.له‌ڕوی یاساییه‌وه‌ش به‌کارهێنانی مێرمنداڵان بۆ هه‌رمه‌به‌ستێکی قازانج و پرۆپاگه‌نده دژی په‌یماننامه جهیانیهکانه و شکاندنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه که ئه‌وه لایانانه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
بۆیه زۆر گرنگه هه‌موو لایه‌ن و پارتییه‌ک پابه‌ندبن و ڕێز له سه‌روه‌ری ژیانی منداڵان به‌گشتی و مێرمنداڵان به تایبه‌تی بگرن و ڕاده‌یه‌ک بۆ ئه‌و دیارده ناشرینه دیاری بکه‌ن، چ له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی یان جیهان و له‌سه‌ر ئاستی کاری ڕێکخراوه‌یی و چیتر ژیانیان تێک نه‌ده‌ن.
http://www.barnombudsmannen.se/Adfinity.aspx?pageid=85