
حه‌لاج له كاتى كوشتنيدا
حه‌لاج
له كاتى كوشتنيداهۆشهنگ شێخ محه‌مه‌د
حه‌لاج له كاتى ههلَواسين و كوشتن و له خاچدانيدا پرسيارى عه‌داله‌ت و ماف و هه‌ق و دهسهلاَت و هه‌قيقه‌ت و شه‌ريعه‌ت و سه‌بر و ميهرهبانى و هيچ شتێكى ديكه ناكات، ته‌نيا داواى (مغفره – لێبوردن) له خوا ده‌كات بۆ بكوذهكانى. چونكه ئه‌وان نازانن، كه‌شفى خودايان نه‌ديوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانيش بيانديبايه ئه‌وه ئه‌و كارانهيان نه‌ده‌كرد.هه‌تا گله‌يى له خودا‌ش ناكات كه حه‌لاج تهسليمى ئه‌و قه‌ده‌ره ده‌كات و به‌و ده‌رده‌ى ده‌بات. ئه‌و دلَنيايه ئه‌و كه‌شفه‌ى خودا به‌وى به‌خشيوه و ئه‌و شاردنه‌وه‌ى به بكوذانى به‌خشيوه و به‌وى نه‌به‌خشيوه. حه‌لاج به‌ده‌ر له هه‌موو كاريگه‌رييه‌ك له دهسهلاَتهكانى عهقلَ و خودا و ناوه پيرۆزه‌كانى و زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانى ته‌نيا داواى لێبوردنى بكوذانى ده‌كات، حه‌لاج له‌و ديمه‌نه بێ پرسياره‌دا، پرسياره‌كانى ئهقلَ و فه‌لسه‌فه. به‌وه‌ى عه‌داله‌ت له كوشتنم؟ كوا هه‌ق له كوشتنم؟ حه‌لاج ئه‌و پرسياره له خودا ناكات كه خاوه‌نى ئه‌و هه‌موو ناوه‌يه و هه‌ندێ له سيما و سفاتهكانى خۆى له‌و ساته‌دا جێبه‌جێ بكات، داوا له خودا ناكات عادل بێت، قه‌هار بێت، خه‌لاس بێت بۆى، ميهره‌بان بێت لهگهلَ ئه‌و، داواى هيچ شتێك بۆ خۆى ناكات. ته‌نيا داواى لێبوردنى بكوذهكانى ده‌كات چونكه به‌نده‌ى خودان.
وهَۆلاءَ عِبَادُكَ
قَدْ اجْتَمَعُوالِقَتْلِى تَعَصُّباً لدِينكَ
وتَقَرُّباً إليْكَ
فاغْفرْ لَهُمْ !
فإنكَ لَوْ كَشَفْتَ لَهُمْ مَا كَشَفْتَ لِى
لما فَعَلُوا ما فَعلُوا
ولَوْ سَتَرْتَ عَنِّى مَا سَترْتَ عَنْهُمْ
لما لَقِيتُ مَا لَقِيتُ
فَلَكَ التَّقْديرُ فِيما تَفْعَلُ
ولَكَ التَّقْدِيرُ فيِما تُرِيدُههلَوێستى حه‌لاج ره‌نگه نزيك بێت له ههلَوێستى (سوكرات) به‌وه‌ى سوكراتيش به خۆى له پێناو فه‌لسه‌فه و عه‌داله‌ت و مه‌عريفه و راستى دا له كوشتن راى نه‌كرد و ههلَنههات، بۆ ئه‌وه‌ى ههلاَتنى نه‌بێته پاشگه‌زبوونه‌وه له بير و مه‌عريفه و فه‌لسه‌فه و خه‌مى خۆى له لێكۆلَينهوه له عه‌داله‌تدا، واته سوكرات له ساتى مه‌رگى خۆي‌دا هێشتا له خه‌مى عه‌داله‌ت دا بوو، بۆيه‌شه كوشتنه‌كه‌ى ده‌بێته پرسيار كردن له عه‌داله‌ت، واته جياوازى ئه‌م دوو كوشتنه ، كوشتنى سوكرات و حه‌لاج لهوهدايه ، كه حه‌لاج كوشتنى خۆى به خۆى ناكاته پرسيار كردن له عه‌داله‌ت يان له‌فه‌لسه‌فه يان له زانين و مه‌عريفه.ئه‌و رازييه به ته‌قديرى خودا و شتێك نه‌ماوه حه‌لاج ههولَ بدا پرسيارى لێبكات و بيكاته خه‌مى قولَى فه‌لسه‌فى و هه‌بوون و نه‌مانى خۆى. له نه‌مانى خۆي‌دا ته‌نيا ئيرِادهى خوا جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌و ئيرِادهى خۆى خالَى كردۆته‌وه له هه‌ر ويستێك، ته‌نيا ويستى لێبووردنى به‌نده بكوذهكانى نه‌بێت، كه ئه‌م داوايهش خه‌مێكى ئه‌وتۆى مرۆظێك نيه له ساتى له خاچدانيدا بيكاته كێشه‌يه‌كى فه‌لسه‌فى يان فكرى به‌وه‌ى خوا دهيانبوورێت يان نه؟ به‌وه‌ى لێبووردنى خوا چييه يان چى نيه؟ حه‌لاج له‌و پرسيارانه بۆته‌وه و ته‌نيا داواى ئه‌و لێبووردنه ده‌كات كه سه‌رچاوه‌كه‌ى ئيرِادهى خوايه و شتێك نه‌ماوه له بن دهسهلاَتى حه‌لاجدا بێت. حه‌لاج ئه‌وه‌نده خالَى بۆته‌وه له نهزعه دنييايهكان و مه‌سه‌له فكرييهكان و بيركردنه‌وه و ئهقلَ دا، ته‌نيا ئيرِادهيهكى بێگه‌ردى بۆ ماوه‌ته‌وه كه ته‌نيا چاوهرِێى بهرِهلاَبوون و فرِينى يه‌كجاره‌كى ده‌كات. ئازادبوونى حه‌لاج له ده‌ست و قاچ و به‌شه‌كانى تر‌ى جه‌سته‌ى، به‌شێكن له بهرِهلاَبوونى ئه‌و ئيرِادهيه و كه ده‌شزانێت ده‌سووتێنرێت و مشكيهكهشى بهرِهلاَى هه‌وا ده‌كه‌ن.
حه‌لاج به‌ر له كوشتنى چاوهرِێى ئه‌و چاره‌نووسه‌يه و ده‌زانێت بهرِهلاَبوونى روح و ئيرِادهى و بهرِهلاَبوونى جه‌سته‌ى و تێكهلَبوون و ئاوێته‌بوونه به بێگهردييهكى بێ كۆتايى و نهگهرِانهوهيهك بۆ ئه‌به‌د بۆ روحێكى سه‌وداسه‌ر و راراو و دلَهراوكێيهكى گيانى و جه‌سته‌يى. حه‌لاج بهرِهلاَدهبێت له‌هه‌ر كۆتێك و قهيدێكى فكرى و دنيايى و فه‌لسه‌فى و سۆفيگه‌ريى و ئازاديش ، له ئازاديش بهرِهلاَدهبێت و ده‌گاته ئه‌و خالَهى گهرِانهوه و مانه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه و سورِانهوه له‌ناو ماناى گووتاره‌كان مانايهكى نامێنێت.
حه‌لاج دهفرِێت و ده‌مێكه چاوهرِيێه له‌و ئيرِادهيه بهرِهلاَ بێت و ته‌نيا وته‌نيا بهرِهلاَيى و فرِين به هه‌بووندا به‌ناو خوادا بيكاته مشكى و به عه‌ده‌م وه‌ربێت.به با وه‌ربێت، به مردن و به نه‌مان، ئه‌و توانايه‌ى نه‌مانه، به‌و تێگه‌يشتنه‌ى ذيانى له مردنى دايه و مردنى له ذيانيدايه و حه‌لاج توند توند ذيان و ته‌نانه‌ت خودا و خۆى و خوێن و روحى خۆى له ره‌گه‌وه ده‌گرێت و فرِێيان ده‌داته عه‌ده‌م.
عه‌ده‌مێك كه ئيدى بێگه‌رد بێگه‌رد تا دوا زهرِهى مشكييه‌كه‌ى فه‌نا ده‌بێت و فهنابوونيش شوێنێكى نامێنێت داگيرى بكات، مردنى حه‌لاج له‌و بێگهردييه روحييه و ئيرِادهى بهرِهلاَبوونهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه له هه‌موو قۆناغه‌كانى ذيانيدا پێ به پێ سه‌رى ده‌كه‌وێت، له كاتێكدا هه‌ر زوو جلى سۆفييه‌كان فرِێ ده‌دات، وه‌ك بهلَگهيهكى ره‌مزى بۆ جيابوونهوهى له جه‌ماعه‌تى سۆفييه‌كان، ئه‌وه جياكردنهوهى روحى خۆيه‌تى له روحهكانى دى، ئه‌و روحانهى هێشتا نه‌يانتوانيوه به‌ره‌و بێگه‌ردى برِۆن و بهلَگهيهكى ره‌مزى و روحى پێشكه‌ش به خۆيان بكه‌ن. سه‌فه‌ره دوور و رۆذى و نوێذه قولَ و مه‌ودا درێذهكانى كۆششى روحى و زوهدى دلَ و برسييه‌تى و جله كنجرِهكانى بهلَگهى روحين بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و ئيرِادهيهكى بهرِهلاَ و فرِيو به‌ناو زاتى ئيلاهى و خوێنى خۆي‌دا. دارشتنهوهى ئهركانهكانى ئيسلام و گواستنه‌وه‌ى حه‌ج بۆ سووچێكى مالَهكهى و دۆزينه‌وه‌ى رێساى نوێ و بهخشينى ئيرِادهيهكى ديكه به كه‌سى موسلَمان و كه‌سى سۆفى، ديسانه‌وه بهلَگهيهكى ديكه‌ى روحى قولَه بۆ زاتێك خوا له خوێنيدا حلول ده‌بێت، هێنانه گۆى زمانێكى تهرِى سۆفييانه بۆ كۆرِى ياران و نه‌يارانى خۆى و خودا، كردنه‌وه و كه‌شف كردنى زمانى سۆفيگه‌ريى و وێران به فرِێدانى شه‌تحه‌كان و ئاشكراكردنى (ئه‌نا ئه‌لحه‌ق) بهلَگهيهكى روحى ئه‌وه‌نده قولَه كه ته‌نيا ئيرِادهيهك له فه‌نابووندا بهرِهلاَبوون و فرِينى خۆى ده‌بينێته‌وه و فه‌رهه‌نگى سۆفيگه‌ريى ده‌كاته هاوار و راز‌و نهێنى و په‌نهانه‌كان به‌و گۆرِه وه‌رده‌كات و ئه‌و گۆرِه ده‌كاته گۆرِى ئيرِادهيهك دهفرِێت و زمان و قاموس و ره‌مزه‌كان ئيدى ناتوانن بيگرنهوه.
ئيرِادهيهك ته‌نيا خوا ده‌مێنێت سهراودووى بنێت و له سنوورێكدا بيگرێته‌وه، له كونجێكدا بالَهكانى بشكێنێت و له فرِينى بخات، بهلاَم خودا‌ش دره‌نگ پێ ده‌زانێ ئه‌وه خۆى بۆته ئه‌و ئيرِادهيه و ئه‌وه له ناوخوێنى حه‌لاجدا له شه‌ققه‌ى بالَ ده‌دات و ئيدى ناگيرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر قودره‌تى مان له حه‌لاجه و قودره‌تى نه‌مان له لاى خودا، ئه‌وه حه‌لاج ده‌بێته خاوه‌نى هێزى نه‌مان و له‌و فرِينهدا وه‌ك شهرِاب و وه‌ك ذههر قودره‌تى نه‌مان ده‌خاته سه‌ر لێوى و به‌به‌رچاوى خوداوه دهلَێ دهفرِم له‌و خه‌ره‌ندى نه‌بوونه‌وه به‌ره‌و بێگه‌ردى، له‌و بێگهردييهوه به‌ره‌ونه‌مان، منم تۆ و تۆ منى، پرسيارت لێده‌كه‌م له خۆم و دهلَێى تۆى ، پرسيارت لێده‌كه‌م له خۆت و دهلَێى تۆم، ده بفرِه به‌سه‌ر په‌راسووه شكاوه‌كانى هه‌بوون و وجود، دهبفرِه به‌ره‌و ئه‌به‌دييه‌ت و فه‌نابوون .. نهناسووت و نهلاهوت و نهكهرِامات و نهموجيزهيهك نه‌ماوه بمگرێته‌وه و له بالَم بخا، ئه‌وه شه‌قه‌ى (بالَى پهرِى جبرئيليش) نيه له‌و ناوه‌دا ده‌نگى دێت ئه‌وه بالَى حه‌لاجه نه‌وه‌ك هه‌ر لهسهرتهختهى خاچدا به‌ره‌و بێگه‌ردى دهفرِێ ئه‌وه منم ئه‌وه تۆى ئه‌وه منم و تۆيت و تۆ منى و من تۆم و جيانابينهوه له ههرِ حالَێكدا، جيا نابينه‌وه خراپتر له شهرِاب و ئاوى زولاَلًَدا، وێرانه‌تر له مسك و عه‌نبه‌ردا.من سوارى به‌له‌م بووم، به‌له‌مه‌كه‌م ئيرِادهى بێگه‌ردى منه و شكا، من سوارى روحى خۆم بووم، سوارى روحى تۆ بووم ، و هيچم نه‌ما نه له‌مه‌دينه و نه لهبهتحا و نه لهكونجێكى كه‌عبه‌دا، له ده‌رياى بێگهرديدا كه روح شكا ده‌بێت چى بمێنێ له من له تۆ له من، له شارێكى ئه‌م وێرانهيهدا؟! چى ده‌مێنێ بۆ تۆ ؟ چى ده‌مێنێ بۆ من؟! غه‌يرى فرِين نه‌بێت به ده‌رياى بێگهرديدا؟!!
من ده‌زانم:
چ زه‌وييه‌ك خالَيه له تۆ تا له ئاسماندا داوات ده‌كه‌ن؟
ده‌يانبينى، كوێرن ناتبينن به‌درۆ ته‌ماشات ده‌كه‌ن (1)من چى بكه‌م كه‌ده‌زانم:
به‌نده چى بكا كه قه‌ده‌ر له هه‌موو حالَێكدا ده‌يبا، ئه‌ى بينراو؟
ده‌سبه‌سته ده‌يخه‌يته ده‌ريا و پێى دهلََى نه‌كه‌ى، نه‌كه‌ى تهرِ بيت به ئاوبۆيه پێمگووتى:
نووسيم و بۆتۆم نه‌نووسى بهلَكو بۆ روحى خۆم به‌غه‌يرى كتاب
چونكه جياوازى له نێوان رۆح و خۆشه‌ويستى نيه به جيايى خيتاب
هه‌ر نووسراوێك له تۆ صادر بێت وارده بۆ تۆ،به‌بێ ره‌د جه‌وابه جه‌وابم (2)كه زانيم :
يه‌قين بووم كه نزيكى و دوورى يه‌كن.بۆيه ئه‌ى خودا ده‌بوايه هاوار بكه‌م و بلَێم:
كفرم به دينى خوا كرد و كفر لاى من ده‌بێت و لاى موسلَمانانيش كرێت ! (3)بمكوذن ئه‌ى هاورِێيانم ذيانم له كوشتنمدايه
مردنم له ذيانمدايه و ذيانيشم له مردنمدايه
مه‌حوى زاته: له لاى من له پێناوى موكهرِهماته
مانه‌وه‌م له سهفامدا له ناشيرينى خراپه‌كارييه
روحم بێزاربوو له ذيانى رزى
بۆيه بمكوذن و بمسووتێنن به‌و هێسكه فانيانهمسهرچاوهكان:
1. الدكتور على الخگيب،اتجاهات الادب الصوفي بين الحلاج وابن العربي.دار المعارف 1404 ه. ص 27
2. الدكتور على الخگيب،اتجاهات الادب الصوفي بين الحلاج وابن العربي.دار المعارف 1404 ه. ص 30
3. الدكتور على الخگيب،اتجاهات الادب الصوفي بين الحلاج وابن العربي.دار المعارف 1404 ه. ص 36