
بنه‌ماکانی چیڕۆک نوسین…..مسته‌فا ڕابه‌ر
بنه‌ماکانی چیڕۆک نوسین
مسته‌فا ڕابه‌ر – له‌نده‌ن
sino16@hotmail.comنوسه‌ر خاتۆ جودی پارکینسون ، نیشته‌جێی له‌نده‌نه ده‌رچوی زانکۆی بریکستۆلی ئینگلته‌ره‌یه کتێبێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی داناوه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی ناوه گرینگه‌کان ، نۆته‌کانی موسیقا ، کورت و درێژی مانگه‌کانی ساڵ زۆر شتی تریش به ده‌سته‌واژه‌ی په‌خشان یان هه‌لبه‌ست باسیان ده‌کات بۆ هه‌ر بابه‌تێک (سه‌رنامه) یان( سه‌رواژه ) یه‌کی بۆ دروست کردوه هه‌تا فێرخواز به‌ئاسانی وه‌بیری بێته‌وه واته ئاکرهنیم ی * به‌کارهیناوه:
یه‌کێک له‌بابه‌ته‌کان باسی بنه‌ماکانی کورته چیڕۆک ده‌کات ئه‌و ده‌ڵێ: پێویسته چیڕۆک شه‌ش بنه‌مایه‌ی تیا بیت بۆئه‌وه‌ی فێرخواز ئه‌و شه‌ش بنه‌مایه‌ی له‌بیر نه‌چیت ئه‌م ڕسته‌ی خواره‌وه‌ی به‌ئینگلیزی بۆ نوسیوه که رسته‌که‌ی خوینده‌وه به هۆی پیتی یه‌که‌می وشه‌کان یه‌که یه‌که‌ی هه‌ر شه‌ش بنه‌ماکانی دێته‌وه یاد:
very many pupils come to school
گه‌له‌ک زۆر قوتابیه‌کان هاتن بۆ قوتابخانه..
(VMPCTS)
نوسه‌ر هاتوه له سه‌ره‌تای هه‌ر وشه‌یه‌ک پیتی یه‌که‌می وه‌رگرتوه وشه‌یه‌کی تازه‌ی لێ دروست کردوه وه‌کو ئاکرهنیم *.
له خواره‌وه به‌کورتی باسی مهرچهکان ده‌که‌م.
View point یه‌که‌م
دیدو بۆچون یان باری سه‌رنج: وا پێناسه ده‌کرێت که له چ گۆشه‌نیگایه‌ک چیرۆکه‌که ووتراوه به‌دیده نیگای مناڵ یان قاره‌مانی چیڕۆکه‌که که‌سێکی کامله هه‌روها جیاوازی بیر‌و بۆچونه‌کان.
mood دووه‌م
باری ده‌رۆن
ململانه یان باری ده‌رون زۆر پێوێسته بۆ سه‌رگوزشته‌ی چیڕۆک ئه‌گه‌ر ڕکابه‌ری و ململانه نه‌بیت گرێ کوێره دروست نابیت
ململانه واته ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی دوو ویست و ئاره‌زوی دژه یه‌کی ئاده‌میزاد .
دوو جۆره ململانه‌ش هه‌یه:
ململانه له‌گه‌ل هێزیکی ده‌ره‌کی گیانی مرۆڤ
ململانه له‌گه‌ل هێزێکی ناوه‌وه‌ی گیانی مرۆڤ
plot سێیه‌م
گرێ کوێره به‌مانای هونه‌ری گێڕانه‌وه‌ی ڕوداوه‌کان و گه‌شه پێدانیان به‌واته‌یه‌کی تر زنجیره‌ی هه‌ڵکشانی روداوه‌کان و ململانه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان له‌ناو چیرۆکدا کردنه‌وه‌ی له قۆناغی کۆتایی چیڕۆکدا.
characters چواره‌م :
کاره‌کته‌ر: واته که‌سایه‌تی تایبه‌تمه‌ند. کاره‌کته‌ر که‌سێکه یان هه‌ندێجار ئاژه‌ڵه به‌شداری ده‌کات و ڕۆل ده‌گێری له هه‌ر کارێکی ئه‌ده‌بی ، کاره‌کته‌ره‌کان بڕبڕه‌ی پشتن بۆ چیرۆک بۆ تێگه‌یشتنی پیوه‌ندی نیوان که‌سایه‌تیه‌کان ، پێویسته ئه‌م خالانه ڕه‌چاو بکرێن : ته‌مه‌ن ، ڕه‌گه‌ز ، کار ، خێزان ، هانده‌ر ( بۆچی واده‌که‌ن و واناکه‌ن)
theme پێنجه‌م:
بابه‌ت و باس:
بابه‌ت پارچه‌یه‌ک خه‌یاڵه که بیرۆکه داگیر ده‌کات یان هه‌ڵوێستی نوسه‌ره‌که‌یه به‌رامبه‌ر سروشتی مرۆڤ . جاری واهه‌یه ته‌نیا ناونیشانی چیرۆک خۆی ئاماژه به‌وه ده‌کات که نوسه‌ر چی ده‌لێ. هه‌ندێ جاریش نوسه‌ر بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستی خۆی په‌نا ده‌باته به‌ر به‌کارهێنانی سیمبول ، لێچواندن ، خوازتنهوه ، ته‌نز ، بابه‌ته‌کانی تری ره‌وانبێژی.
setting شه‌شه‌م:
چوارچیوه یان کات و شوێنی ڕودانی چیرۆک پێی ده‌لێن سیتینگ یان دیوی پشته‌وه‌ی ڕوداو. له هه‌ندێ چیڕۆکدا سیتینگ زۆر گرینگه له‌هه‌ندێکی تر زۆر نا چه‌ند جۆڕه ڕوالهتێک هه‌یه له سیتینگی چیڕۆکدا بۆ شاره‌زایی زیاتر ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه ره‌چاو بکرێت باشه:
شوێن : به‌مانای شوێنی جوگرافی و روداوی چیڕۆک دێت.
کات: که‌ی رۆداویداوه چ سالێک ، مانگ ، رۆژ له میژودا.
که‌ش و هه‌وا: باران ، خۆره‌تاو ، یان تۆز‌و خۆل شتی له‌م جۆره.
باری کۆمه‌لایه‌تی: ژیانی رۆژانه‌ی که‌سایه تیهکانی چیرۆک ئاستی هۆشیاریان ، گفتوگۆیان جلوبه‌رگیان ، هه‌ڵس و که‌وتیان خۆرهوشتیان
باری ده‌روونی و ئه‌تمۆسفیر: هه‌ست له سه‌ره‌تای چیڕۆک وه‌ک شادی ، خه‌مگینی ، به‌رچاو رونی ، ره‌شبینی ، ترس ودڵهراوکی.
هه‌روه‌ها زۆر نوسه‌ری شاره‌زا باسیان له‌مه‌رجه‌کانی نوسینی کورته چیڕۆک کردووه چه‌ند خالێکیان ده‌ست نیشان کردوه وه‌ک سه‌ره‌تا ، گرێ ، کاره‌کته‌ر ، ده‌وروبه‌ر ڕوداو ، کاتوشوێن ، کردنه‌وه‌ی گرێ و ئه‌نجامی روداو. هه‌ندی نوسه‌ریش ده‌لێن ئه‌م بنه‌مایانه‌ش خه‌ریکه هه‌ندێکیان باویان نه‌مینیت.
*******
ده‌ڵێن کۆرته چیڕۆک له‌دوو ولاتی له‌یه‌که‌وه دور له‌یه‌ک ساتهوهختا سه‌ری هه‌لداوه. له‌سه‌ر ده‌ستی دوو نوسه‌ری مه‌زن بێ ئه‌وه‌ی رێکه‌وتن له‌نێوانیان هه‌بوبی یان ئاگاداری یه‌کتر بوبن. یه‌که‌میان ئادگار ئاڵان پۆ 1809 1840 له ئه‌مریکا دووه‌میان نیکۆلای گۆگۆل 1809 1852 له‌روسیا. پاشان له فه‌ره‌نسا گای دی مۆپاسان 1850 1892 په‌یدا بوو که هۆلبرۆک جاکسان ووتی کورته چیڕۆک مۆباسانه ، مۆباسان واته کورته‌چیڕۆک.
چیڕۆکی پالتۆ له‌سالی 1842 نواسراوه دوا شاکاری نیکۆلای گۆگۆله که به قۆناخیکی گرینگی گه‌شه‌کردنی ئه‌ده‌بی ڕیالزمی ده‌ناسرێت له‌سه‌ده‌ی نوزدههمدا ، هه‌مو بنه‌ماو مه‌رجه‌کانی کورته چیڕۆکی له خۆوه گرتوه هه‌ر بۆیه‌ش کراوه‌ته بنه‌مای مێژویی بۆ ده‌ست نیشان کردنی سه‌رهه‌ڵدانی کورته چیرۆک. ناوه‌رۆکی پالتۆ ئه‌وه‌یه سروشتی مرۆڤ هه‌میشه پێویستی به میهره‌بانی ، به‌زه‌یی ، برایی ، هه‌یه .. به‌خۆڕایش نوسه‌ری مه‌زنی ڕوس دوستۆفیسکی ده‌رباره‌ی گرینگی چیڕۆکی پالتۆ نهیگۆتوه
( ئێمه هه‌مومان له‌ژێر پالتۆکه‌ی گۆگۆل هاتوینه‌ته ده‌رێ)
"We all came out from under Gogol’s ‘Overcoat’
کورته‌یه‌کی چیڕۆکی (پالتۆ)
له شڕه فه‌رمانگه‌یه‌کدا پیاوێکی کورته بالای دهمو چاو ئاولهداری سورفل ، قژ مه‌یله‌و سووری چاوکز پێشه سه‌ر روتاوهی رومه‌ت قلێشاو ، هه‌ژار ده‌ست کورت خۆشی نه‌دیو به‌ناوی
ئه‌کاکی ئهکاکیفیچ به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی به پله‌و موچه‌یه‌کی نزم به‌ده‌ست خه‌تی خۆی کاری کۆپی کردنی به‌لگه‌نامه‌کانی فه‌رمانگه‌که‌ی ده‌کرد ، ئه‌وناوه سهیرهشی له‌کاتی له ئاوههلکێشان و ناولێنانیا لهکهلیسا دایکی پێی باش بووه به‌ناوی باوکی ناودێر بکرێت وشه‌که‌ش له زمانی ڕوسیدا به‌مانای دووباره دێت له‌مه‌ش سه‌یتر نازناوی خانواده‌که‌ی پێڵاو بووه.
ئه‌کاکی پالتۆکهیهکی شڕو داڕزاوی به پینه‌وه په‌ڕۆی ده‌بی ئه‌وه‌نده کۆن ده‌بی به‌رگدرو ناتوانی بۆی چاک بکاته‌وه بۆیه ناچار بوو هه‌ر چۆنی بیت پالتۆیهکی نوێ به بڕی 75 رۆبل به‌ڕادان بدات پاش ماویه‌ک پالتۆکه‌ی بۆ هاته‌وه ماڵ ئه‌کاکی به دڵێکی خۆشه‌وه به‌ره‌و فه‌رمانگه‌که‌ی به‌رێکه‌وت له‌هه‌مو چرکه‌یه‌کدا هه‌ستی لای پالتۆ تازه‌که‌ی سه‌ر شانوملی بوو ، خۆشی نه‌یزانی چۆن گه‌یشته فه‌رمانگا و یه‌کسه‌ر هه‌موو کارمه‌نده‌کان به‌هه‌واڵی پالتۆ تازه‌که‌یان زانی سه‌یریان کرد ، پیرۆزبایی گه‌رمیان لێکرد داوایان لێ کرد له‌سه‌ر شه‌ره‌فی پالتۆی تازه‌ی ئاهه‌نگێکیان بۆ ساز بکات باش بو بریکاری سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌که‌ی ووتی وازی لێبینن من ئه‌مشه‌و به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له دایک بونما میوانداری گشتتان ده‌که‌م بۆ چاخوارنهوه هه‌مویان به شادی یه‌وه ره‌زامه‌ندیان نیشان ته‌نیا ئه‌کاکی داوای لێبوردنی کرد به‌لام کارمه‌نده‌کان ووتیان جوان نیه و نابیت ئاماده نه‌بیت.
له فه‌رمانگه‌که‌ی گه‌راوه ماڵ سه‌رله ئێواره به‌ره‌و ماڵی بریکار به‌رێکه‌وت سه‌رجه‌می میوانه‌کان به‌رله‌و گه‌یشتبون و گه‌ڕه چایه‌کی گه‌رمی سهماوهریشیان خورابۆوه.
ئه‌کاکی پالتۆ تازه‌که‌ی له‌ڕیزی پالتۆی میوانه‌کان هه‌ڵواسی پاش چا خواردنه‌وه ، ده‌ست کرا به‌یاری کاغه‌ز شه‌و دره‌نگ داهات ئه‌کاکی خه‌ریک بوو خه‌و ده‌یبرده‌وه داوای له خانه خوێ کرد رێگه‌ی بدات بڕواته‌وه ماڵ به‌لام بریکار ووتی نا ،نابیت بڕۆیت هه‌تا له‌سه‌ر شه‌ره‌فی پالتۆ تازه‌که‌ت په‌رداخێک شه‌مپانیا نۆش نه‌که‌یت پاش نانخواردن ئه‌کاکی بێ مۆله‌ت وه‌رگرتن خۆی دزیه‌وه له‌ژوری چاوه‌روانیدا بینی پالتۆ که‌ی که‌وتوته سه‌ر زه‌وی زۆر خه‌می خوارد خێرا دای وهشاندو پاکی کرده‌وه به‌ره‌و ماڵ گه‌راوه ڕێگه سارد‌و سامناک بوو ، زۆر ده‌ترسا هه‌ر هێنده‌ی زانی له‌پڕ لوتی بو به‌لوتی چه‌ندکه‌سێکی ریشدار. یه‌کێکیان ووتی ئه‌وه پالتۆ که‌ی خۆمه دایانه به‌شه‌ق و مسته کۆله و پالتۆ که‌یان له‌به‌ر داکه‌ندو لێ یان دزی له‌نزیکی ئه‌وشوێنه خالێکی پاسه‌وانی هه‌بو ئه‌کاکی به په‌له پروزی خۆی گه‌یانده لای به‌لام پۆلیسه‌که خه‌وتبو.
ئه‌کاکی زۆر شپرزه‌و خه‌مبار گه‌ڕاوه ماڵ به‌یانی یه‌که‌م جاری بوو نه‌چیته سه‌رکار هه‌ر خه‌رێکی سکالا تۆمارکردن ده‌بی له‌هه‌موو ده‌زگایه‌کی پێوه‌ندیدار به‌لام هه‌مولایه‌ک فه‌رامۆشی ده‌که‌ن. ئه‌کاکی دواجار بریاریدا سکالای خۆی بباته لای که‌سایه‌تیه‌کی گرینگ و پله به‌رز که له‌سه‌رده‌می منالی ناسیاوی بوه بۆ باس کردنی کێشه‌که‌ی به‌لام ئه‌و کهسایهیه ده‌رون شڕه که به‌ساخته‌کاری خۆی پێگه‌یاند بو هیچی بۆناکات و گوێشی لێناگریت.
رۆژی پاشتر به‌کۆنه پالتۆیه ڕزیوه‌که‌ی رۆیشته فه‌رمانگه .
زۆر هه‌ولی دا ده‌سته‌لاتداران پالتۆکه‌ی بۆ وه‌رگرنه‌وه به‌لام بێ ئه‌نجام بوو دواجار له‌حه‌ژمه‌تان نه‌خۆش ده‌که‌وی ، تایه‌کی گه‌رمی هاتێ له‌ناو جێگه‌یدا هوڕێنه‌ی ده‌کرد له‌به‌ره خۆیه‌وه له‌گه‌ل پیترۆفیچی به‌رگدرو سه‌وداو مامه‌له‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که پالتۆیهکی تازه‌ی بۆ بدرویت که‌رسته‌ی وای تیا بیت رێگره‌کان نه‌توانن لێی بدزن. هه‌ندی جار هاواری ده‌کرد که دزه‌کان وا له‌ژێر ته‌ختی خه‌وتنه‌که‌ی خۆیان شاردوتهوه.
دواجار به‌وداخه‌وه ئه‌کاکی گیانی پڕحه‌سره‌تی سپارد له‌پاش خۆی ته‌نیا سێ کۆنه گۆره‌وی و دوو سێ قۆپچه‌ی پانتۆل دووسێ قه‌ڵه‌می قامیش و چه‌ند په‌ڕه کاغه‌زێک و کۆنه پالتۆ شڕه‌که‌ی به‌جێهێشت .. مردنی ئه‌کاکی هه‌روا ئاسان تێ نه‌په‌ڕی زۆری پێنه‌چو ده‌نگۆیه‌کی به‌هێز له شاری پهترسبۆرگ بلاو بۆوه که مردوێک زیندو بۆته‌وه له سه‌ر پرده‌که‌ی کالینین فه‌رمانبه‌ران ڕوت ده‌کاته‌وه پالتۆکانیان ده‌دزیت یه‌ک له فه‌رمانبه‌ره‌کان باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد به‌هه‌ردوو چاوی خۆی تارمایی مردوه‌که‌ی بینیوه‌و ناسیویه‌تیه‌وه که خودی ئه‌کاکی یه ئیتر ترسی لێدهنیشی هیزی تیا ده‌مینێ. فه‌رمانبه‌ره‌کان شپرزه ده‌بن و پۆلیس فه‌شه‌ل دینیت ناتوانن ده‌سگیری بکه‌ن.
پاش مردنی تارماییه‌که‌ی ده‌بیته یه‌کانگیری ئه‌و که‌سایه‌تیه گرینگه پله‌داره که سکالای ئه‌کاکی فه‌رامۆش کرد له‌هه‌موو ئان و ساتێکدا ئاکاکی له‌به‌ر ده‌می ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌دا قووت ده‌بێته‌وه و لێی ده‌که‌وێته گله‌یی و گازنده‌و ئه‌و ڕۆژانه‌ی ده‌هێنێته‌وه یاد که‌چۆن به‌ده‌ستی ئه‌و چه‌وساوه‌ته‌وه و ناڵانوێتی و توشی ده‌رده‌سه‌ری و چه‌رمه‌سه‌ری کردوه.
———-
* Acronym ئاکرهنیم
واته سه‌رنامه یان سه‌رواژه وشه‌یه‌که له‌پیته‌کانی سه‌ره‌تای کۆمه‌لی وشه‌ی تر دروست ده‌کرێت به‌مه‌به‌ستی کورت کردنه‌وه‌و وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی ئاسانی ناو نیشانه‌کان له زمانی ئینگلیزی به‌زۆری له بواره‌کانی نوژداری و کۆمپانیاو کار گوزاری به‌کاردێن بۆ نمونه وشه‌ی:
adidas : All Day I Dream About Sports ئادیداس: کورتکراوه‌ی ده‌سته واژه‌ی: هه‌مو رۆژی خه‌و به ورزشهوه ده‌بینم
NATO: North Atlantic Treaty Organization ناتۆ: کورتکراوه‌ی ده‌سته واژه‌ی: رێکخراوی په‌یمانی باکوڕی ئه‌تله‌سی——–
سودم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتوه:
Old-School Ways to Remember Stuff:
ماڵپه‌ڕی گوگول ، ویکیپیدیا به‌شی ئینگلیزی ، فارسی ، عه‌ره‌بی .
ماڵپه‌ڕی پێنوسی کورد / نوسینێکی خاڵه‌به‌کر
فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی یاد نوسینی پڕشنگ حمه‌أمین ئه‌حمه‌د ، بلاوکار نه‌شری ئیحسان ، چاپخانه‌ی مه‌هارات / ته‌هران