
لیسته‌كه‌ی ( نه‌وشیروان مسته‌فا) و نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ گـــۆڕان !
سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان, له نێوان حه‌قیقه‌ت و خۆشخه‌یاڵیدا!
به‌شی سێیه‌م :
تاهیـر حـه‌سـه‌ن
tahirhassan1@yahoo.com
لیسته‌كه‌ی ( نه‌وشیروان مسته‌فا) و نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ گـــۆڕان !له‌به‌شه‌كانی پێشوودا ئه‌وه‌م باسكرد, كه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای یه‌كێتی و پارتی و وێنای سیاسی ئێستای كوردستان له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه, به‌تووندی وا له‌ژێر سایه‌ی تهوافوقێكدا كه ئه‌حزابی بۆرژوایی قه‌ومی ودینی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له عێراق و كوردستان له‌سایه‌ی ئه‌مریكادا كردوویانه. ووتم , هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ڕه‌وه‌ندی پاشه‌كشه‌و هاتنه‌خواره‌وه‌ی جێگاوڕێگای سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی ئه‌مریكا له دنیادا, ڕه‌وه‌ندی تێكچوونی ته‌وافوقی ئه‌حزابی بۆرژوایی عێراقیش ده‌ستیپێكردووه. بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له كوردستان هه‌یه له ڕێگای ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌وه نه‌هاتووه تا بكرێ به‌ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن وه‌لا بنرێت و یه‌كێكی تر له جێگای دابنرێت. به‌ڕێخستنی سیناریۆی هه‌ڵبژاردن و كێش كردنی خه‌ڵك بۆ به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان, شتێك نیه جگه له به‌قانوونی نیشاندانی ده‌سه‌ڵاتێكی میلیشیایی چه‌كدار له به‌رده‌م ڕای گشتی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستاندا, ده‌سه‌ڵاتێكی میلیشیایی كه هه‌ڵبژاردن ببێت یان نه‌بێت به‌زۆری چه‌ك خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا.
ئه‌وه‌ی كه له‌م به‌شه‌دا ده‌مه‌وێ له‌سه‌ری ڕابوه‌ستم ئه‌وه‌یه: له‌نێو ئه‌م هه‌لومه‌رجه پڕ ئاڵوگۆڕه‌دا( نه‌وشیروان مسته‌فا) و ڕه‌وته‌كه‌ی ده‌یه‌وێ چ كایه‌یه‌كی سیاسی یاری بكات؟!. پایه‌و ڕیشه‌ی ڕه‌وته‌كه‌ی نه‌وشیروان ده‌چێته‌وه‌سه‌ر چ بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی؟!. ده‌یانه‌وێ چ كارێك بكه‌ن و ئاینده‌یان ڕوو له‌كوێ یه؟!. ئایا به قازانجی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌گه‌ر پشتیوانی‌یان لێ بكرێت؟!.
ئه‌گه‌ر ئینسان دوور له هه‌ر ته‌عه‌سوبێكی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی, ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویژدانی بهبهرژهوهندیهكی دیاریكراو نه‌فرۆشتبێ وبیهوێ به‌چاوێكی كراوه‌و له‌به‌ره‌ی ئۆردووی به‌رینی كرێكاران وزه‌حمه‌تكێشان ودهستتهنگانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه‌وه بڕوانێته ڕووداوه سیاسه‌كانی كۆمه‌ڵگه و نه‌یه‌وێ به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست خۆی ودهووروبهرهكهی خۆش خه‌یاڵ بكات. ده‌بێ به‌رله‌هه‌رشتێك دوو شت له‌یه‌كتری جیا بكاته‌وه. خواستی به‌رهه‌قی خه‌ڵكی كوردستان بۆ گۆڕینی هه‌لومه‌رجی ژیانی ئێستایان, و ڕه‌وته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كه ناوی گۆڕان ی له‌سه‌ر داناوه. به‌هه‌رجۆرێك تێكه‌ڵاوكردنی ئه‌م دووانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئینسان ده‌خاته نێو گێژاوێكی سیاسی سه‌رلێتێكده‌ر و لێكدانه‌وه‌ی نادروست وسه‌رئه‌نجام بیه‌وێ یان نه‌یه‌وێ له‌په‌نای به‌ره‌ی ڕاستی كۆمه‌ڵگه‌دا ڕایده‌گرێ. تێكه‌ڵكردنی ئه‌و دووانه‌و نیشاندانیان وه‌ك یه‌ك دیارده‌ی سیاسی_ كۆمه‌ڵایه‌تی, كارێكه هه‌ر ئێستا نه‌وشیروان مسته‌فا به ته‌واوی توانایه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
هیچ شتێك به ئه‌ندازه‌ی خواستی خه‌ڵكی كوردستان بۆ گۆڕینی ژیانی پڕ لهتهحقیر و تاقه‌تپڕوكێنی ئێستایان و به‌دیهێنانی ژیانێكی شایسته‌ی ئینسانی, حه‌قانیه‌تی نیه. به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك هه‌ر هیچ حه‌قانیه‌ت نادات به ڕه‌وته‌كه‌ی نه‌وشیروان مستهفاو له‌په‌نای ئه‌ودا داینانێت, به‌ڵكو ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركه‌وتووبێت لهسواربوونی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا‌و بتوانێت ئاسۆی ڕه‌وته‌كه‌ی بكات به ئاسۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له دژی گه‌نده‌ڵی, ئه‌وا بۆ چه‌ندین ساڵ ده‌توانێت ته‌مه‌نی خه‌بات و تێكۆشان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بۆ گۆڕانی ڕاسته‌قینه به‌ره‌و باشتر, ته‌له‌ف بكات و بیكاته قه‌زاوه‌گێڕی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دارانی كوردستان.
به‌درێژایی مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی هیچ كاتێك ئه‌وه‌ی له‌دڵ و نیاز‌و ئه‌ندێشه و خواستی ئینسانهكاندا بووه‌و هه‌یه بۆبه‌شداریكردن له هه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی_ كۆمه‌ڵایه‌تیدا, ڕێگهنماو چاره‌نووسساز نه‌بووه بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانجه دڵخوازه‌كانیان. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه ڕێگهنمای ههرجوڵانهوهیهكه وله‌ڕاستیدا چاره‌نووسی كۆتاییه‌كه‌ی دیاری ده‌كات, ئاسۆ‌و پلاتفۆرمی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه كه به‌سه‌ر ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌دا زاڵه‌و ئاسۆی بزواندنی دیاری ده‌كات. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له‌شكری گه‌وره‌ی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و به‌ره‌ی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگه هه‌میشه زه‌خیره‌ی هه‌موو شۆڕشه‌كان, ڕاپه‌ڕینه‌كان, مانگرتنه‌كان, جه‌ساره‌ته شۆڕگێڕانهكان بووه, به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی تر ئاسۆی ئه‌و جوڵانه‌وانه‌ی دیاریكردووه, سه‌رئه‌نجام نه‌ك هه‌ر ئاڵوگۆڕی له‌ژیانی خه‌ڵكدا به‌ره‌و باشتر به دینههێناوه, به‌ڵكو بووه‌ته تراژیدیایه‌كی ئینسانی و ژیانی یه‌ك پشتی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا نابووت كردووه. ڕه‌نگه ئه‌و جوڵانه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئاسۆی نوێنه‌رایه‌تی كردنی ڕاسته‌قینه‌یدا ئاوێزان بووه‌و سه‌رئه‌نجام ئاڵوگۆڕێكی له‌ژیانی دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌دیهێناوه, له په‌نجه‌كانی ته‌نیا یه‌ك ده‌ستیش تێنه‌په‌ڕێ. بۆیه ئه‌وه‌ی كه ئهسڵهوخاڵی ده‌ستپێكردنه بۆ ناسین وهه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر جۆڵانهوهیهكی سیاسی_ كۆمه‌ڵایه‌تی, ژماره‌ی به‌شداری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و ڕه‌وابوونی نیاز‌و ئاوات وئارهزووهكانیان, نیه. به‌ڵكو سیاسه‌ت و ئاسۆ‌و پلاتفۆرمی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی كه جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌خاته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه‌و ئاڕاسته‌ی ده‌كات , ئه‌سڵ وجه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌كه‌یه. خه‌ڵكی كوردستان له ئازاری 1991دا بۆ ده‌ركردنی ڕژێمی هارو دڕنده‌ی به‌عس هاتنه مه‌یدان, بۆ ئازادی و خۆشگوزه‌رانی وكۆتایی هێنان به زوڵمی قه‌ومی جه‌ساره‌تیان له‌خۆیان نیشاندا. به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوا ناسیونالیزمی كورد ئاسۆی هاتنه‌مه‌یدانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی دیاریكرد, خه‌ڵكی جه‌نگی ناوخۆ و میلیشیای چهكدارو ده‌سه‌ڵاتی هه‌تا سه‌ر مۆخ فاسد وگه‌نده‌ڵی ئێستایان چنیه‌وه!. جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵكی ئێران له شۆڕشی ساڵی 1979دا بۆ ئازادی و ڕزگاربوون له به‌ربه‌رییه‌تی نیزامی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌ی شاهنشاهی هاتنه مه‌یدان, بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و خۆشگوزه‌ران گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دابهزهویداو ڕووخاندیان, به‌ڵام له غیابی تهحهزووبی كۆمۆنیستیدا كه له نێو كێشمه‌كێشی ده‌سه‌ڵاتدا نوێنه‌رایه‌تی سیاسی ئاوات و ئاره‌زووه ملیۆنیهكانی ئه‌وان بكات, جانه‌وه‌رێكی وه‌ك خومه‌ینی و حزب اللهیی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانی بۆ خۆی برد و تا ئێستا ژیانی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران نابووت ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پێوه‌دانگه بۆ تێگه‌یشتن له وه‌زعیه‌تی ئێستای كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ده‌سته‌وه بگرین, زۆر ساده ده‌توانین ڕه‌وته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له جێگای شیاوی خۆی, وه‌ك ئه‌وه‌ی له دنیای واقعدا هه‌یه دابنێین. من پێم وایه له‌چوارچێوه‌یه‌كی به‌رته‌سكتردا, هه‌ڵسوكه‌وت و ئاسۆ‌و ئامانج و ڕه‌وشتی سیاسی ڕه‌وتی (گۆڕان) ه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا, زۆرتر له بزووتنه‌وه‌ی (2ی خوردادی 1996) ی (خاته‌می) و (22ی خوردادی 2009) ی (میر حسێن موسه‌وی) ی ئێرانه‌وه نزیكتره, تا له خواستی خه‌ڵكی كوردستان بۆ گۆڕان!. ئه‌گه‌ر حه‌وسه‌ڵه‌تان ببێ ده‌مه‌وێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بڕێك ڕۆشنتر بكه‌مه‌وه.
سه‌رنج بده‌ن. جمهوری ئیسلامی ئێران به‌ناهه‌ق له‌سه‌ر بهخوێنكێشانی شۆڕشی ساڵی 1979 خه‌ڵكی ئێران دانیشت وده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست. به‌ڵام له‌و كاته‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه وه‌كو نیزامێكی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ له‌نێو سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانیدا جێگایه‌ك بگرێت و ئه‌منیه‌تی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی له و ووڵاته‌دا دابین بكات. هه‌ر له زووه‌وه‌و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌یه كه چۆن كارێك بكات مانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی به سبه‌ینێ بسپێرێت. چۆن كارێك بكات پاشه‌كشه به ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بكات و نیزامه‌كه‌ی له مه‌ترسی ڕووخان دوور بخاته‌وه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه وایكرد كه جمهوری ئیسلامی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووری سه‌رتاپاگیر به‌ره‌ڕوو بێت و هاوكات له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داریدا په‌راوێز بكه‌وێت. ئه‌م هه‌لومه‌رجه زه‌مینه‌ی بۆ شكڵگرتنی ڕه‌وتێك ( دووی خورداد) به ڕابه‌ری (محمد خاته‌می) له‌نێو دڵی نیزامی جمهوری ئیسلامی ئێران‌دا خوڵقاند, كه دواتر له نێو میدیا‌و ناوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تی غه‌ربدا به ڕه‌وتی ڕیفۆرم یان ئیسڵاحی جمهوری ئیسلامی ناوزه‌دكرا و ته‌واوی ووڵاتانی غه‌رب پشتیوانیان لێ‌كرد. له سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕاستی ده‌هه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی ئێران‌دا ملیۆنه‌ها كه‌س له خه‌ڵكی ئێران ده‌نگیان پێداو خاته‌می گه‌یشته سه‌ره‌ك كۆماری ئێران. تیۆری ڕه‌وتی خاته‌می ئه‌وه‌بوو, كه جمهوری ئیسلامی له‌به‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تی قووڵی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێراندایه, جمهوری ئیسلامی ده‌رگیری قه‌یرانی ئابووری و سیاسی خنكێنه‌ره و له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا په‌راوێز كه‌وتووه. خه‌ڵكی ئێران دره‌نگ یان زوو بۆ ڕووخاندنی جمهوری ئیسلامی دێنه‌مه‌یدان. بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو كه چاره‌نووسی مانه‌وه‌ی جمهوری ئیسلامی له گره‌وی بڕێك شلكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵك‌و بڕێك كرانه‌وه‌ی به ڕووی غهربدایه. تیۆری خه‌ڵكیش بۆ ده‌نگدانی به لێشاویان به خاته‌می, ئه‌وه‌بوو, كه به هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك خاته‌می سه‌ركه‌وتوو بێت له په‌یام و نهخشهكانیدا به‌هه‌مان ئه‌ندازه ناكۆكی و كێشمه‌كێشه‌كانی نێو ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وای ڕژێم قووڵتر ده‌بێته‌وه‌و فرسه‌تێكی زیاتر بۆ خه‌ڵك ده‌كرێته‌وه كه جمهوری ئیسلامی بده‌ن به زه‌ویدا و بیڕوخێنن. ماوه‌ی چوار ساڵی ده‌سه‌ڵاتی خاته‌می ته‌واو بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت یه‌ك هه‌نگاو نه‌خشه‌كانی به‌رێته پێشه‌وه, باڵی كۆنسرڤاتیڤی (خامه‌نه‌ئی) ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی برده مێشكی خاته‌می یه‌وه كه ئه‌و یاری به چ ئاگرێكی مه‌ترسیدار ده‌كات, حاڵیان كرد كه كه‌مترین ڕیفۆرم له ده‌سه‌ڵاتی جمهوری ئیسلامی‌دا به خێرایی به‌ره‌و ڕووخانی ده‌بات. بۆیه خاته‌می یان نارده‌وه بۆماڵه‌وه‌و(ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) یان له جێگای دانا.
یه‌ك دوو مانگ به‌ر له ئێستا‌و دووباره له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران‌دا, ڕه‌وتی دووی خورداد ئه‌م جاره به ڕابه‌ری (میر حسێن موسه‌وی) له22ی خورداد دا سه‌ری ده‌رهێنایه‌وه‌و بۆ ده‌ربازكردنی جمهوری ئیسلامی هاته‌وه مه‌یدانی كێشمه‌كێش بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پۆستی سه‌ره‌ك كۆماری ئێران, كه پێش ئه‌و خاته‌می بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ته‌جروبه‌ی كردبوو. به داخه‌وه له غیابی كۆمۆنیزمی كرێكاری‌دا بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵك له نێو كێشمه‌كێشی ده‌سه‌ڵاتدا, جارێكی تر ئه‌م ڕه‌وته توانی ده‌یان هه‌زار كه‌س خۆشخه‌یاڵ بكات و بۆ ناڕه‌زایه‌تی له دژی نه‌تیجه‌ی هه‌ڵبژاردنێك كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیار بوو چه‌نده پووچه, بیانكێشێته نێو شه‌قامه‌كانی شاره‌گه‌وره‌كانی ئێران و به‌ده‌ستی ڕژێم خه‌ڵتانی خوێنیان بكات.
ڕه‌وتی دووی خورداد, یان ئه‌وه‌ی غه‌رب پێی ده‌ڵێت ڕیفۆرم, به‌شێكه له ده‌سه‌ڵاتی جمهوری ئیسلامی و ئه‌مماو ئه‌گه‌ر و بهڵامهكانی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وای جمهوری ئیسلامی‌دا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به خه‌ڵكی ئێرانه‌وه نیه‌و له بناغه‌دا بۆ ڕزگاركردنی جمهوری ئیسلامی له‌ده‌ستی شۆڕشی خه‌ڵك پای گرتووه. ئه‌م ڕه‌وته توانیویه‌تی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10ساڵ خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له دژی جمهوری ئیسلامی كوول بكات, جمهوری ئیسلامی به‌ڕاستی به قیمه‌تی مانه‌وه‌ی تا ئێستای قه‌رزارباری ئه‌م ڕه‌وته‌یه.
وه‌رن با بۆ ته‌نیا ساتێك خۆمان به‌رینه نێو بیركردنهوهوهو خه‌سڵه‌تی چینایه‌تی و سیاسی بزووتنه‌وه‌ی خاته‌می و موسه‌وی چه‌ند سه‌د كیلۆمه‌تری له كوردستانه‌وه, له‌گه‌ڵ ڕه‌وته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌یه‌ك بگرین بزانین به چی ده‌گه‌ین!. ئه‌وه ئاشكرایه, نهكوردستان ئێرانه و نه نه‌وشیروانیش خاتمی و موسه‌وی یه, به‌ڵام په‌ی بردن به‌وه‌ی كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن ولهجوگرافیای خۆیاندا یه‌ك یاری كایه ده‌كه‌ن, كارێكی سه‌خت نیه.
بێگومان هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی_ كۆمه‌ڵایه‌تی له‌مه‌تنی مێژووی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا قابیلی لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه, له پڕدا هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵناتۆقێ و پێناگرێت. هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ك پایه‌یه‌كی چینایه‌تی هه‌یه, ڕابردوویه‌كی هه‌یه, ئاینده‌یه‌كی هه‌یه, ئاسۆیه‌كی هه‌یه, میكانیزمی خۆسازدان و ڕه‌وشتی سیاسی خۆی هه‌یه. ڕه‌وتی (گۆڕان) له‌نێو باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوا_ ناسیونالیزمی كورده‌وه هاتۆته دهرهوهوبهشێك بووه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌و شه‌ریكه له گه‌یاندنی كوردستان به‌م ئاسته‌ی ئێستا. نه‌وشیروان مسته‌فا و ڕه‌وته‌كه‌ی بۆكپكردنهوهی بوركانی تووڕه‌یی خه‌ڵكی كوردستان له دژی ده‌سه‌ڵاتی تاڵانچێتی 18ساڵه‌ی یه‌كێتی و پارتی هاتوونه‌ته مه‌یدان. هه‌موو كه‌س ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێ كه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای یه‌كێتی و پارتی به‌م وه‌زعه‌ی ئێستایه‌وه توانای درێژه‌كێشانی زه‌حمه‌ته, ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك هه‌تا لووتیان هاتووه‌و ئیتر ناتوانن. ڕه‌وتی گۆڕان ده‌یه‌وێ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه قووڵه‌ی خه‌ڵك جڵهوبكات و به ئاڕاسته‌ی پارێزگاری له ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی وه‌ك ده‌ڵێن بیبات. ئه‌م ڕه‌وته ناڕه‌زایه‌تی هه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له دژی ده‌سه‌ڵاتی فاسد و میلیشیایی یه‌كێتی و پارتی ته‌له‌ف ده‌كات.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بیانه‌وێ 10ساڵی تریش نه‌یانكه‌نه سووته‌مه‌نی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی خراپیان كرد, 10ساڵی تریش نه‌یانكه‌نه قووربانی پڕكردنه‌وه‌ی چاڵه‌كانی یه‌كێتی وپارتی و هێنانی دێوه‌زمه‌یه‌كی تری هه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بۆ سه‌ر ژیانیان, ده‌بێ هه‌م به ڕه‌وتی گۆڕان و هه‌م به ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی بڵێن نه‌خێر. به‌به‌هانه‌ی قووڵكردنه‌وه‌ی كێشمه‌كێش و ناكۆكیه‌كانی نێوده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی یه‌كێتی و پارتی, به‌لایه‌نگری له ڕه‌وتی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا, خۆشخه‌یاڵیه. سه‌ركه‌وتن له په‌نای هیچیاندا ئیمكانی نیه.
نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌میشه باڵی توونڕه‌وی نێو یه‌كێتی نیشتیمانی بووه. سه‌رنجێكی خێرا له ڕابردووی نه‌وشیروان و تێكه‌ڵاوێك له كادرانی سه‌ركردایه‌تی پێشووی یه‌كێتی كه ئێستا له نێو لیستی گۆڕاندان, په‌یامێك كه ڕۆژانه به گوێی خه‌ڵكیدا ده‌ده‌ن, ڕه‌وشتێكی چه‌قۆكێشی كه له نێو شه‌قامه‌كاندا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن, گه‌واهی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه ده‌ده‌ن, كه چاوه‌ڕوانی له نه‌وشیروان مستهفاو ڕه‌وته‌كه‌ی كه ئاڵوگۆڕێك به‌ره‌و باشتر له ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌دیبێنێت,جگه له خه‌ون شتێكی تر نیه. چۆن ده‌كرێ بوار بدرێت كه‌سێك كه ساڵێك كه‌متر له ئێستا لێپرسراوی ده‌زگای ئه‌من بووبێت و بهگوولله وه‌ڵامی خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆی سلێمانی بۆ ئاو‌و كاره‌بای به‌شه ناوخۆییه‌كانی دابێته‌وه, ئێستا ببێته زۆر بڵێی ته‌له‌فزیۆنی (KNN) له‌سه‌ر تاڵانی یه‌كێتی و پارتی.
ده‌مه‌وێ له‌م فرسه‌ته‌دا خه‌ڵكی كوردستان له مه‌ترسیه‌ك, كه ئه‌گه‌ری ڕوودانی كه‌م نیه ئاگادار بكه‌مه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه من هیچ گۆمانێكم له‌سه‌ری نیه ئه‌وه‌یه, كه سیناریۆی هه‌ڵبژاردن به‌رپا ده‌كرێت و یه‌كێتی و پارتی (جا به‌خۆشی بێت یان بهكهڵهك وته‌زویر) وه‌ك براوه ڕاده‌گه‌یه‌نرێن, ئاماری ده‌نگه‌كانی لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاش ده‌ده‌نه ده‌ستیان. ئا لێره‌دا دوور نیه نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێگاكه‌ی (موسه‌وی) بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له دژی نه‌تیجه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بگرێته به‌ر و بانگه‌وازی لایه‌نگرانی بكات كه بڕژێنه سه‌رجاده‌كان وپه‌لاماری داموده‌زگاكان بده‌ن. له‌م نێوه‌دا ده‌رگیری له نێوان هه‌ردوولادا ڕووده‌دات و یه‌كێتی و پارتی ئاگری لووله‌ی چه‌ك له خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌وه. له‌م لایشه‌وه معلوم نیه كه نه‌وشیروان مسته‌فا چه‌ند گروپی چه‌كداری له ئاماده‌باشیدا ڕاگرتووه. ئایا سه‌رئه‌نجام وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌وانیش كه‌رتی غهززهیهك بۆخۆیان له كوردستان داگیر ده‌كه‌ن. یان چی ده‌كه‌ن؟!. چونكه سه‌رئه‌نجام ئه‌و هاتوهاواره‌ی كه پێی ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا وه‌ك بڕیاره ئه‌نجام بدرێت, هه‌ر هه‌فته‌یه‌كی تره‌و ته‌واو ده‌بێت. ئه‌وكات بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی به‌چ ئاسۆیهكهوه به‌رهه‌م دێنێته‌وه‌و له‌ده‌وری چ ئیستیراتیژیهك خۆراكی مانه‌وه‌ی سیاسی خۆی دابین ده‌كات؟!. خۆ به‌هاتوهاوار بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی به پێوه ڕاناگیرێ. سه‌رئه‌نجام ده‌بێ پێی له‌سه‌ر جێگایه‌ك دابنێ وفه‌لسفه‌ی بوونی خۆی وخۆبهرههمهێنانهوهی پێناسه‌بكات و پاڵ بدات به جێگایه‌كه‌وه. یان ده‌بێ به نه‌تیجه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی سیناریۆی هه‌ڵبژاردن ڕازی بێت و له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند كورسیه‌ی به‌ده‌ستی دێنێت له په‌رله‌مان دا‌نیشێت , یان ده‌بێ ڕێگایه‌كی تر په‌یدا بكات. ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی منه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی له نێو ئاگری جه‌نگی ئه‌م دووباڵه‌ی ناسیونالیزمی ده‌سه‌ڵاتداری كورددا نه‌سوتێن, ڕێگه نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان بكرێته سووته‌مه‌نی, ڕێگا نه‌ده‌ن كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بكرێته مه‌یدانی جه‌نگ. جه‌نگی ئه‌م دووباڵه‌ی بۆرژوازی كورد, له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌تیه به‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی كۆمه‌ڵگه‌وه‌و هیچ قازانج وبهرژهوهندیهكی خه‌ڵكی تێدانیه.16/7/2009