
پلاکی توند‌و تیژی له ژێر په‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵاتدایه؛ …
پلاکی توند‌و تیژی له ژێر په‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵاتدایه؛ بۆ هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وز و سور!.
هــــــــــــــــــــهردی ئهحمــــــــــــــهدپاڕانهوهو دهستپانکردنهوهو تهشهبوزکردن، ئه‌مه جگه له وه‌ی کارێکی قێزه‌ون و ناشارستانییه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێناسه‌ی پاڕانه‌وه‌و ده‌ست پانکردنه‌وه خۆی له خۆیدا به مانا گشتی و زانستیانهکهی، دۆڕاندن و هه‌ره‌سهێنان ئیسپاد ده‌کات و حه‌قیقه‌ت و ڕاستی ناوه‌وه‌ی کاره‌کته‌ره‌که وه ده‌رده‌خات، مایه‌ی دڵته‌نگی و بهزهیهاتنهوهیه، له کاتێکدا که ده‌بینیت که‌سێک یان لایه‌نێک، یان هه‌ر جۆره کاره‌کته‌رێک به شێوازی ئیفلاسی نمایشی دۆڕاندن و پێنه‌مانی هیچ ئیتمایهک و باوه‌ڕێک به خۆی، خۆی نمایش ده‌کات، له دونیادا هیچ شتێک هێنده‌ی هه‌ره‌س هێنانی به‌رهه‌م و ڕه‌نجێک نیه که له سه‌رچاوه‌ی خۆڕسکه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابێت و په‌یدا بوبێت و گه‌وره بوبێت، به‌ڵام هه‌ره‌س به نه‌مان و ته‌واو بونی خۆی بکات کارێکی دژوار و دڵته‌زێنه، کاردانه‌وه هه‌ندێ جار ناتوانێت چه‌شنی (کار)ه‌که‌ی که کراوه، و کاردانه‌وه‌که‌ی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، هێنده‌ی (کار)ه‌که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت و بتوانێت ئامانج و مه‌به‌سته‌که‌ی خۆی له کاتی کاردانه‌وه‌دا بپێکێت، کردنی کاردانه‌وه‌یه‌ک له کاتێکدا به به‌رنامه و پلانێکی ڕێک و دروستی بۆ نه‌کرابێت، پێده‌چێت هێنده‌ی دیکه شکست به‌و باوه‌ڕه بهێنێت که به مه‌به‌ستی کاردانه‌وه‌که ئه‌نجامده‌درێت، یان هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ر چی کاردانه‌وه‌که ئاماده‌باشی و به به‌رنامه بێت، به‌ڵام گرنیگی که‌سی کارگرهکه، هێنده‌ی به‌رابه‌ر له کاتی کاردانه‌وه‌که‌دا ده‌توانێت ئامانج و مه‌به‌ستی کاردانه‌وه‌که بخوڵقێنێت و سه‌رکه‌وتینی کاردانه‌وه‌که سه‌رکه‌وتو بکات، به‌ڵام له کاتێکدا که که‌سی کارگرهکه که‌سێکی بێ توانا‌و داهێنه‌ر نه‌بێت و کاردانه‌وه‌که وه‌ک تۆڵه‌و وه‌ڵامدانه‌وه و ئیسپادکردنی بونی خۆی بکات و به ئامانج و مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی له خۆبایهنهوه بێت، ئه‌وه شکستێکی گه‌وره‌تر ده‌بینێت و دۆڕاندنێکی ئفلاسیانهیه، وه‌ک وه‌رگرتنی باجه‌که‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه، و مانای وه‌لامدانه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌که، هێنده‌ی دیکه زیان به ڕه‌وشی کاردانه‌وه‌که ده‌گه‌یه‌نێت و سود و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی(کار)ه‌که ده‌وله‌مه‌ندتر ده‌کات و سه‌رکه‌وتن بۆ (کار)ه‌که ده‌کاته ئامانجی مه‌به‌ستی پێکانی(کار)ه‌که، وه‌ک له سه‌ره‌تادا مه‌به‌ستی بونی(کار)ه‌که، به عه‌قڵ و بهرنهمهوه توانیویه‌تی وه‌ها کارێک بکات، که بیر له کاردانه‌وه‌ی بکات و به‌رگرتن له کاردانه‌وه‌یه‌کی وه‌ها ساده‌و دۆڕاندنی هه‌ر کارگرهیهک که مه‌به‌ستی بێت له کۆتای (کار)ه‌که‌دا کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و کاردانه‌وه به ئامانجی خۆیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی(کار)ه‌که بکات،
دێمه سه‌ر ناوه‌رۆکی باسه‌که‌م و به‌وه ده‌ست پێده‌که‌م، له کاتێکدا ئێستا کوردستانی باشور له به‌رده‌م قه‌یرانێکی ههستیارو مێژویدایه، به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراسیانه‌و ئازادانه هه‌نگاوی ناوه‌ته‌وه‌و گۆڕانکاری له خۆڕسکه‌وه له سه‌ر زار‌و زوبانی هه‌موو تاکێکی کورد چه‌که‌ره‌ی کردوه، مایه‌ی خۆشحاڵی گه‌ل و میلله‌ته‌که‌مه، که توانیویانه به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌و له ڕێگای دیموکراسیه‌وه، هه‌وڵبده‌ن بۆ پێکهێنانی په‌رله‌مانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و بێلان بۆ ئاینده‌و داهاتوایان که بتوانن له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه گشت کێشه‌و گرفته‌کانیان چاره‌سه‌ر بکرێت و په‌رله‌مان وه‌ک وێستگه‌یه‌کی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆی گوێگر‌و هاوکاری و چاودێرییان بکات، و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکه‌یاتی هه‌رێمی کوردستان، له ڕێگای هه‌ڵبژاردنێکی ئازادانه‌وه، بۆ ده‌ست نیشان کردنی که‌سایه‌تیه‌کی گونجاو و شیاو بۆ ئه‌و پۆسته ههستیارو گرینگه له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه، نهێنی دیموکراسی ژوری تایک و بن په‌رده هه‌ڵده‌ماڵیت و ڕوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی دیموکراسی ده‌ست به پیشاندان و نواندنی خۆی ده‌کات له کۆمه‌ڵگادا، له به‌ر ئه‌وه من بۆ خۆم پێم باشه له ئێستادا هیچ که‌سێک هه‌وڵی له‌که‌دارکردن و ڕوشاندن و تۆمه‌ت دروستکردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژو لایه‌نێک له لایه‌ن لایه‌نێکی دیکه‌وه‌و و که‌سێک له لایه‌ن که‌سێکی دیکه‌وه نه‌کرێت به مه‌به‌ستی تۆڵهسهندنهو بریندارکردن و ناوزڕاندن و درۆ کردن له پێناو کڕینه‌وه و زه‌وتکردنی مافی تاک له کۆمه‌ڵگادا، هه‌وڵدان بۆ له‌بار بردن و تێکدانی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی که ئێستا له کوردستاندا هه‌یه، له لایه‌ن هه‌ر که‌س و گروپ و لایه‌نێکه‌وه بکرێت، دیوی ناوه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵده‌ماڵێت و توانای به‌رگه نه‌گرتنی ئازادی بیر‌و ڕاو دیموکراسی ناگرێت و له سایه‌ی توندوتیژیدا ده‌توانێت بون و مانه‌وه‌ی خۆی ده‌ستنیشان بکات، با هه‌وڵنه‌درێت له ژێر په‌رده‌ی دیموکراسی و ئازادی‌دا نمایشی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و هه‌ڵڕشتی ڕق و کینه خۆی بنوێنێت و گێره‌شێوێنی بکه‌نه هۆکار بۆ لهباربردنهکهو خۆیان ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ری توندوتیژیه‌که بن، له ئێستادا تاکی کورد جیاواز له ڕابردوی خۆی ده‌ڕوانێت و بیر‌و هیزری تاکی کورد به شێوه‌یه‌کی فراوان له مانای دیوی ناوه‌وه‌ی ئازادی و دیموکراسی ده‌گات، بۆیه گرتنی هه‌ر پاشقولێک و پلاندانان بۆ هه‌ر گێره‌شێوێنیه‌ک و دروست کردنی هه‌ر ڕوداوێک ناتوانێت مه‌ودای هێشتنه‌وه‌ی نهێنی سه‌ره داوه‌که ون بکات، جا بۆیه بیرکردنه‌وه له هه‌ر کار‌و هۆکارێکی گێره شێوێنی له ئه‌مڕۆی کوردستاندا ناتوانێت وه‌ک سه‌رده‌م و ساڵانی پێش‌و به تۆمه‌تی ده‌ستی ده‌ره‌کی و که‌سانێکی به‌کرێگیراو دژ به ده‌سه‌ڵات و خۆفرۆش و جاش قه‌ڵام و دوژمن به گه‌ل و ئیراده‌و په‌رله‌مان ناوزه‌ند بکرێت. ئه‌وه‌ش له ژێر ڕۆشنای ئه‌وه‌ی که ئێستا ئاسایشی و ئه‌منیه‌تی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی که ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی تێادا ئه‌نجام ده‌درێت، له ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و هێزانه‌دان که حکومه‌تی هه‌رێم لێیان به‌رپرسیاره و ئاسایش و هێمنی ئه‌م ڕه‌وشه هه‌ر وه‌ک چۆن له ئه‌سۆی هه‌مواندایه، زۆرتر‌و زیاتر به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م له ئه‌ستۆی هه‌ردوو ده‌سه‌لاتی حوکمراندایه،..