
به‌كر ئه‌حمه‌د له‌دیدارێكی ئاڵای ئازادی‌دا
"فاشیبوونی ئه م ده‌سه‌ڵاته" که ده‌مێکه بێحیجاب ڕووخساری خۆی نیشانداوه
به‌كر ئه‌حمه‌د له‌دیدارێكی ئاڵای ئازادی‌دا
ئا: ئیدریسنووسهرو شاعیر‌و رۆشنبیر به‌كر ئه‌حمه‌د، ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كانی رادیۆی هاوپشتییه له وڵاتی سوید كه‌یه‌كێكه له‌رادیۆ چالاكه‌كان‌و به‌رده‌وام به‌ئاگاییه‌وه هه‌واڵ‌و روداوه‌كانی كوردستان راڤه‌ده‌كات. ناوبراو بۆخۆشی یه‌كێكه له‌و نووسه‌ره جدی‌و فره ره‌هه‌ندانه‌ی كه پشت ئه‌ستوور به‌پاشخانی فكری‌و رۆشنبیر‌و میتۆده تازه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌بواری ئه‌ده‌ب‌و كولتوری‌و فه‌رهه‌نگیدا ئاماده‌ییه‌كی باشی هه‌یه‌و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می چاپكراوه‌و تاهه‌نوكه‌ش پێشوازی باش ده‌كرێت له‌نووسین‌و به‌رهه‌مه‌كانی.
سه‌باره‌ت به‌قرسه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئاڵای ئازادی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵدا سازكرد.پرسیار: گەنجان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەشداری دەکەن لە هەڵمەتەکانی پڕ‌و پاگه‌ندەی هەڵبژاردندا، پێتوایە ئەم هێزە بتوانن وشیارانە رۆڵیان لە درووست‌کردنی پەرلەمانێکی کارادا هەبێت؟
به‌کر ئه‌حمه‌د: به بڕوای من هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک نییه له نێوان زۆری ڕێژه‌ی به‌شداربووانی هه‌ڵمه‌ته‌کانی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و ڕۆڵی ئه‌وان له دروستکردنی په‌رله‌مانێکی کارادا. ئاخر چ شتێک ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه تا ئه‌م جاره شوێن و داخوازییه سه‌ره‌تاییه‌کانی گه‌نج ئاڵوگۆڕێکی به‌سه‌ردا بێت. بوونی لیستێک که به‌ڵێنێکی هه‌ڵبژرادنانه‌ی به‌م کاتیگۆرییه داوه، چ شتێک له یارییه سیاسییه‌که ده‌گۆڕێت. گرفتی گه‌وره‌ی گه‌نج له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، یه‌خسیرکردنی ئه‌وه له چوارچێوه‌ی کولتورێکی دواکه‌وتووانه‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌دا که ئایین تان و پۆی ته‌نیوه و ناسیونالیزم و ترادیسیۆن ئاوی حه‌یات وپیرۆزی پیاده‌کات. ئێمه ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ژنمان له په‌رله‌مانی کوردستاندا هه‌یه و یاسای فره‌ژنی دێته ئاراوه. ژن‌کوژی ئه‌گه‌ر که‌م نه‌بووبێته‌وه زیادی کردووه. ئاڵوگۆڕی ئینسانی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حورمه‌تی ئینسانی بۆ تاکه په‌راوێزخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگا نه له ئایندا بۆ ئالوگۆڕ ده‌گه‌ڕێت و نه له دیدی ناسیونالیزمدا، وه‌ڵام وه‌رده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ی له کوردستاندا ده‌گوزه‌رێ فابریکی به‌خشینه‌وه‌ی ئومێدێکه که زه‌مینه مادیی و پێدراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی و کارنامه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی توانای ئه‌نجامدانییان نییه و خۆشییان به‌رپرسیارێتی ئه‌م دۆخی بێمافییه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانییان له‌سه‌ر شانه. با نموونه‌یه‌کی ساده‌ی په‌رله‌مانی سوییدتان پێ‌بڵێم. له ژماره‌ی 349ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوید، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که ته‌مه‌نیان له 30 ساڵ به‌ره‌و خواره‌وه‌یه، 11 ئه‌ندام په‌رله‌مانه. واتا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که له‌دایکبووی ساڵی 1978و به‌ره‌و سه‌ره‌ون، 11 که‌سن. ئه‌م ڕێژه‌یه له سه‌دا یه‌کی په‌رله‌مانتارانی سویدیش پێکناهێنێت. به‌لام پرسیاری گه‌نجان ته‌نها کاری ئه‌و 11 په‌رله‌مانتارانه نییه. به‌ڵکو پرسیاری گه‌نج و خواست و ئومێده کۆمه‌ڵایه‌تیه کولتوری و سیاسییه‌کانییان ، له سه‌رچاوه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی گه‌وره‌تره‌وه ئیلهام وه‌رده‌گرێت، که سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگای سویده. به‌ڵام ڕه‌نگه بپرسیت که ئاخر ده‌بێ له شوێنێکه‌وه ده‌ست پێبکرێت، وه‌ڵامی منیش ئه‌وه‌یه که سه‌رتاپای هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه که له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا به‌شداریده‌که‌ن، جورئه‌تی ده‌ستبردن بۆ ڕیشه‌کانی ئه‌م دۆزه‌خه‌ی گه‌نجانییان نییه که هێنده‌ی تێکه‌ڵێکی کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه که قه‌راری سیاسی بوێرانه‌ی ده‌وێت. پلاتفۆرمی سه‌رتاپای هێزه
ده‌گیره‌کانی سه‌ر شانۆی هه‌ڵبژاردنی کوردستان ، له پێش هه‌موویانه‌وه لیستی گۆڕان، له په‌خشانێکی ئه‌ده‌بی کاڵوکرچ به‌ولاوه، هیچی تری بۆ گه‌نج پێ نییه.
پرسیار: پرسی گەنجی کورد لەم قۆناغەدا چۆن هەڵدەسەنگێنیت، پێتوایە بە بوونی بەشداری گەنجان لەپەڕلەماندا کێشەکانیان چارەسەر بکرێن؟
به‌کر ئه‌حمه‌د: من له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی درێژتردا له په‌یوه‌ند به دۆزی گه‌نجدا به ناونیشانی: له کوردستاندا گه‌نجبوون بوونی نیه: به درێژی له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره کارم کردووه. ئاخر ئه‌کتیڤبوونی گه‌نجی ئیمه به شوێن ڕێکخراوه‌کانی ئیسلامی سیاسی‌دا له پله‌ی یه‌که‌مدا له‌سه‌ر کوشتنی گه‌نجێتی خۆ کارده‌کات تا ئه‌و کوشتنانه‌ی دی که به‌هێزبوونی ئه‌م هێزه به دوای خۆیدا ده‌یهێنێت. بۆرجوازی له ئه‌وروپادا بۆ ئه‌وه‌ی له سیسته‌می فیودالیزم و ئه‌رستۆکراتی ئه‌م چینه‌ی بدایه ده‌بوایه تاک له ئینتیماکانی عه‌شیره‌ت ڕزگار کات و ئازادی بکات. به‌ڵام له کوردستاندا ئه‌م پرۆسه‌یه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت و بۆرجوازیه‌تی کورد پێویستی نیه تاکێکی ئازادی هه‌بێت. ئه‌مه ته‌نها دیارده‌یه‌کی کوردی نییه و ئه‌م پرۆسه‌یه له ته‌واوی زه‌مه‌نی پۆست کۆلۆنیالدا به هه‌مان ئاڕاسته کارده‌کات. بۆرجوازییه‌تی کورد و بزووتنه‌وه سیاسییه "مۆدێرنه‌که‌ی" که ناسیونالیزمی کورده، ده‌بێ له‌سه‌ر ئینتیمای خیڵ و عه‌شیره‌ت کار بکات و وه‌زیفه‌یشی نییه ئه‌م تاکه ئازاده دروست بکات. بۆیه ئه‌گه‌ر به ده‌ستهێنانی هه‌ندێ داخوازی ماددیش بۆ گه‌نجی کورد به دی بهێنرێت، هێشتا پرسیاری سه‌ره‌کی که ڕه‌هه‌ندێکی کولتوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه بۆ دروستکردنی گه‌نجێتیی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، به ده‌ستلێنه‌دراوی هێڵراوه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که، هه‌ستده‌که‌م له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا، وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه.پرسیار:پێشتر لەپەرلەماندا چەند ژنێک بوونیان هەبوە بەڵام بەرای تۆ تاچەند لەپشت مافەکانی ژنانەوە وەستاون و کاریان بۆ کردووە؟
به‌کر ئه‌حمه‌د: من پێموانییه شوناسی ژن‌بوون کافی بێت بۆ ئه‌وه‌ی له شێلگیری و پێداگری ئه‌وان دڵنییا بین بۆ ئه‌وه‌ی بزانیین چه‌ند داکۆکی‌یان له مافه‌کانی ژنانی کوردستان کردبێت. ئه‌وه‌ی که به سیسته‌می جێنده‌ر له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و له زمانی زانسته‌کانی ئه‌مڕۆدا به به‌رپرسیاری هێشتنه‌وه‌ی نایه‌کسانییه‌کانی نێوان ڕه‌گه‌زه‌کان ده‌ناسرێته‌وه، سیسته‌مێکه که له باری ئینتیمای ڕه‌گه‌زی خۆیه‌وه، بێلایه‌نه. واتا به‌وه‌ی خوازیاری دووباره به‌رهه‌مهێنانوه‌ی نایه‌کسانی نێوان ره‌گه‌زه‌کانه، مه‌رج نییه ئینتیمای بۆ ڕه‌گه‌زی نێرینه هه‌بێت. به‌لکو ده‌کرێ سه‌ر به ره‌گه‌زی مێینه‌ش بێت و به‌رپرسیاری هێشتنه‌وه‌ی نایه‌کسانی نێوان ره‌گه‌زه‌کانیش بێت. مارگرێت تاتشه‌ری به‌ریتانی گۆڕهه‌ڵکه‌نی خواسته‌کانی ژنانی به‌ریتانی و دنیاشه. ژنانی سه‌ر به ڕه‌وته ئیسلامیه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌وه‌یان کردووه که ئایین پێی ڕاسپاردوون. به‌بڕوای من زۆربوونی رێژه‌ی کاتیگۆرییه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان خود به خود په‌یوه‌ندی به هه‌ڵکشانی ڕووله‌سه‌ری مافه‌کانی ئه‌م کاتیگۆرییه جیاوازانه‌وه نییه، به‌ڵکو ده‌کرێ وه‌ک زیاترکردن و فراوانکردنی پێگه‌ی ئه‌م کاتیگۆرییانه له پرۆسه‌ی سیاسه‌تدا چاوی لێبکڕێت.
پرسیار: لە هیچ هەڵبژاردنێکی پێشوودا رۆشنبیران هێندەی ئێستا هەڵوێستی خۆیان روون نیشان نەداوەو قسەیان نەکردووە، ئایا جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە لە گەڵ ئەوانی پێشوودا چییە لەروانگەی رۆشنبیرانەوە؟
به‌کر ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر ئینسان ڕۆشنبیریش نه‌بێت، شه‌هامه‌تێکی گه‌وه‌ری ده‌وێت به ئاشکرا دیفاع له ده‌سه‌لاتی پارتی و یه‌کێتی بکه‌یت. میژووی ئه‌م هێزانه له پاش پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییانه‌وه کرمێ نه‌بووه. ئه‌وان له شاخیش ئه‌م مێژوویه‌یان پێشووتر تۆمارکردبوو. ئه‌وه‌ی که ڕوویداوه و ئاوا بێ په‌رده و به ئاشکرا لایه‌نگری خۆیان بۆ ڕه‌وتێکی ناو ئه‌م پرسه‌یه ڕاده‌گه‌ێنن، لایه‌نگری له لیستی گۆڕانی نه‌وشیروان موسته‌فا، په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری ئایدیۆلۆژیی و پاشان خودی گۆشه‌نیگای به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م ڕۆشنبیرییه‌وه هه‌یه که له م چاویلکه‌یه‌وه دنیای پێ سه‌رنجداوه. . تۆ ته‌ماشا بکه، مه‌ریوانی وریا قانیع و به‌ختیار عه‌لی به ئاشکرا و بێ په‌رده ده‌ڵێن ئه‌وه به‌رهه‌می تێروانینه فیکریه‌کانی ئێمه‌یه و ڕۆشنبیران سه‌ر قافڵه‌ی ئه‌م کاروانه‌یه که به‌ڕێوه‌یه. ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ شۆڕشی شاعیرانه و جه‌ماوه‌ریش شتێکی کردووه. به بڕوای من، ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ چه‌خماخه‌یه‌ک نییه له ئاسمانێکی ساماڵدا، وه‌ک مارکس له هه‌ژده‌ی برۆمێردا له به‌رانبه‌ر دووباره‌هاتنه‌وه‌سه‌رکاری دیکتاتۆری ناپلیۆندا باسیده‌کات. ئه‌و ده‌ڵێ: مه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌وره نابینین. بێگوومان ئه‌م هه‌ڵوێسته له مێژووی بیست ساڵی رابردوودا ئاماده‌یی هه‌بووه و هه‌ندێک هۆکار که دواتر باسیده‌که‌م، ڕێگر بووه وه‌ک چه‌خماخه‌ی ئاسمانێکی هه‌وراوی ده‌رکه‌وێت. ئاخر ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌ر ئێستا ڕۆشن نه‌بووه، به‌ڵکو پێشووتریش هه‌ر وا بووه و به ڕۆشنی قسه‌ی خۆیان کردووه. جیاوازییه‌که ئه‌وه‌یه پێشتر هێزه‌کانی دیکه گوێیانی لێنه‌گرتووه‌و ئه‌مڕۆ که‌سێکی دیکه هه‌یه، بڕیاره گوێیان لێبگرێت.
ئه‌وه ئه‌مڕۆ نیه ئه‌م ڕۆشنبیرییه بێ په‌رده کارته‌کانی خۆی له‌سه‌ر مێزی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ده‌دا ده‌دا به‌سه‌ر مێزدا. به‌ڵکو سه‌رنجدانێکی وێنه و ئاماژه نووسراوه‌کانی سه‌ر کارته‌کانی ده‌ستی ڕۆشنبیری کوردی، له درێژه‌ی مێژووی ئه‌م بیست ساڵه‌ی ڕابردوودا، به شوێن خواست و ئامانجێکی وه‌ک په‌یامه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌وه‌ن که ئه‌مڕۆ شاهۆ سه‌عید و ڕێبین هه‌ردی وئه‌و نه‌وه‌یه‌ی له ده‌ووری "ڕه‌هه‌ند" کۆبووبوونه‌وه، قسه‌که‌ری ڕه‌سمییه‌تی. ئه‌م ڕۆشنبیرییه له‌مڕۆدا په‌یامه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیه‌کانی خۆی له‌و فیکره‌دا ده‌دۆزێته‌وه، که نۆشیروان موسته‌فا ده‌مڕاستییه‌تی. به کورتی، هات و هاواری دیموکراسیی و هه‌ندێک له مافه سه‌ره‌تایی و ئازادییه مه‌د‌ه‌نیه‌کان، دوا خاڵی ئه‌و په‌یامه ڕۆشنبیرییه بووه که ئه‌م نه‌وه‌یه له بیست سێ‌ڵی ڕابردوودا به شوێنییه‌وه بووه. ئیدی پرسی "فاشیبوونی ئه م ده‌سه‌ڵاته" که ده‌مێکه بێحیجاب ڕووخساری خۆی نیشانداوه، ده‌کرێ به پێوه‌رێک و هه‌ڵبژاردن ده‌بێ به سه‌نگی محه‌کی ئه‌م دیکتاتۆر بوون و نه‌بوونه‌ی ده‌سه‌ڵات. سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه، ئینسان پاشخانێکی تیۆری گه‌وره‌ی پێویست نیه تا بزانێ لایه‌نگیری له باڵێکی دیکه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه که به پاره‌ی گه‌نده‌ڵی شه‌ڕی باڵێکی دیکه‌ی براگه‌وره‌ی خۆی ده‌کات، چ قازانجێک به ژنانی کوردستان ده‌گه‌ێنێت. ئه‌وه‌ی بیرده‌چێته‌وه که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له زۆر جومگه‌یدا ده‌سه‌ڵاتێکی فاشیشتیی ئه‌نتی مۆدیرنیته و ئه‌نتی عه‌داله‌تی ئیجتیماعییه، هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه که بردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری ده‌نگه‌کانی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هیچ گومانێک هه‌ڵناگرێت، دووباره شه‌رعییه‌تێکی دیکه به خۆی ده‌داته‌وه و ئه‌م پیشه‌سازی ئومێدبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی درێژکرنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سیسته‌م، کۆمه‌ڵگا له ساڵۆنی ئینتیزارێکی درێژ ماوه‌دا ڕاده‌گرێت. ئه‌م نه‌وه‌یه له ڕۆشنبیرانی کوردی، هیچ زه‌مه‌نێک له باری فیکرییه‌وه، له چوارچێوه فیکرییه‌کانی ناسیونالیزم دورنه‌که‌وتوونه‌ته‌وه و تاکه ڕه‌خنه‌یان له‌م تێروانیه زاله باوه‌ی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی که هۆکاری نه‌هامه‌تیی و ڕۆژڕه‌شییه‌کانی سه‌ده‌یه‌کی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه، له‌وه‌دایه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناعه‌قڵانییه و ده‌بێ عاقڵانه‌تر مامه‌ڵه بکات و گوێ له تێزه فیکرییه‌کانی ئه‌مان بگرێت. ئه‌وه‌ی ده‌گووزه‌رێ له‌م رۆژانه‌دا له په‌یوه‌ند به رۆشنبیرانی کورددا، کۆششی جێگا‌و ڕێگا په‌یداکردنێکی شیاوتره بۆ خۆیان تا خه‌ونه سیاسیه‌کانیان له پرسه‌ی عه‌قلانیکردنی ئه‌م ڕه‌وته‌دا بێننه دی و خۆشیان ئه‌و عه‌قڵانه بن، که بیست ساڵه هاوارده‌که‌ن: بۆ گوێمان لێناگرن. به کورتیه‌که‌ی ئینسان مه‌رج نیه سیاسیی بێت تا په‌یامی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆ له کۆمه‌ڵگادا بدۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژگارانه‌دا له سه‌ر شانۆی ڕۆشنبیریی کوردی‌دا ده‌گوزه‌رێ، باوه‌شپێداکردنی عه‌قڵه‌کانی رۆشنبیریی کوردییه به په‌یامه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که له کۆمه‌ڵگادا، ده‌گووزه‌رێ و له مێژه ئه‌مان بانگه‌وازکه‌ری جۆرێک له‌م مۆدێله‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تین له کوردستاندا. له پاش چه‌ندین ساڵ له ئیدیعای سه‌ربه‌خۆیی فیکریی و تێزی به پۆخڵنیشاندانی کرده‌وه‌ی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیر به‌م کایه‌یه‌وه، ڕۆشنبیری کوردی، له پیسترین ده‌رگای سیاسه‌ت و له پشت ناشیرین‌ترین ڕووخساره‌کانی سیاسه‌ت له کوردستانه‌وه، خۆی ده‌کاته‌وه به‌و ماڵه‌دا که شه‌رمکردن له هه‌ندێک ده‌موچاوه‌کانی ، ڕێگری ئه‌م باوه‌شپیاکردنه گه‌رم وگوڕه‌ی ئه‌مڕۆی بووه.
پرسیار: لەبانگەشەکاندا بەر لەچەند لیستێکی جیاواز دەکەوین، ماهیەت و جەوهەری جیاوازی ئەم لیستانە لەچیدا دەبینیتەوە؟ پێتوانییە لەناوەڕۆکدا هاوشێوەی یەکترن؟
به‌کر ئه‌حمه‌د: من جیاوازییه‌کی گه‌وره نابینم. ئیسلامییه‌کانیش باس له‌و شتانه ده‌که‌ن که لیستی گۆران باسی ده‌کات. به شێکی زۆری ئه‌م لیستانه و که‌سایه‌تییه‌کانی، شه‌ریکی ئه‌م پرۆسه سیاسییه‌ن و ناکرێ له شه‌و و ڕۆژێکدا ئاڵوگۆڕییان به‌سه‌ردا بێت. حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود له سه‌ره‌تای دروستکردنی حوکومه‌تی هه‌رێمه‌وه شه‌ریکی ئه‌م پاشاگه‌ردانییه‌یه که ئه‌مڕۆ باسی لێوه‌ده‌کرێت. یه‌کگرتوو وه‌زاره‌تی هه‌یه و شه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژڕه‌شییه‌ی ئه‌مڕۆیه. ئه‌وه‌ی که له‌مڕۆدا جیاوازی پێکهێناوه ئه‌وه‌یه که قڵشتێک که‌وتۆته نیوان یه‌کێک له باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ره‌وه. ئه‌مه کارێکی سروشتییه که هێز و گروپی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌رییه‌وه قسه‌ی خۆیان بکه‌ن. من ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه نابینم.
پرسیار: زۆربەی لیستەکان لەبەرنامەکانیاندا رایانگەیاندووە ئەگەر دەنگی زۆر بەدەست بێنن تەواوی کیشەکانی کۆمەڵانی خەڵک چارەسەرده‌که‌ن .پێتوایە ئەمە تەنها بۆ بانگەشەی راکێشانی سەرنجی خەڵکە یاخود بەفیعلی ئەم کارە دەکەن؟
به‌کر ئه‌حمه‌د: ئه‌مه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانێکی ئه‌وروپادا بووایه، ده‌مووت ده‌کڕێ هه‌ندێک ڕاستی تیا بێت. ئاخر جێگۆڕکێی ده‌سه‌ڵات و جیهێشتنی حوکومه‌ت بۆ ئه‌و هێزه‌ی بردوویه‌ته‌وه، ئیمکانی جێبه‌جێکردنی هه‌ندێک له به‌ڵێنه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پێوه‌یه. به‌ڵام تۆ ده‌چیته هه‌ڵبژاردنێکه‌وه بۆ په‌رله‌مانێک که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تێدا نیه. تۆ ده‌چیته په‌رله‌مانێکه‌وه نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خواسته‌کانی خه‌ڵکی تیا جێبه‌جێ بکه‌یت، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان و سیسته‌می په‌رله‌مانتاری دروست بکه‌یت، به قسه‌ی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانێکی ئه‌کتیڤ و کارا بێته خوڵقاندن. به زمانێکی دی، ئه‌وان ناچنه په‌رله‌مانه‌وه تا شه‌ڕ له‌سه‌ر جێبه‌جیکردنی به‌ڵێنه‌کان بکه‌ن، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێ په‌رله‌مانێکی کارا دروست بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئیمکانی پرۆژه‌یه‌کی له‌و جۆره‌ش ئیمکانی هه‌بێت. من به‌ڵێنه‌کان له بانگه‌شه‌یه‌کی ڕووتی هه‌ڵبژاردن به‌وڵاوه، هیچی تری تیا به‌دی ناکه‌م. هیوادارم من هه‌ڵه بم و که‌سانی دی ڕاست بکه‌ن.
پرسیار: دواین پرسیارم لەسەر ئەرکی رۆشنبیر‌و نووسەری کوردە، پێتوایە ئەو نوخبە رۆشنبیرییە دەبێت لە ناو هاوکێشەکاندا چ رۆڵ و کاریگەرییەکیان هەبێت.
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت، به هه‌ڵوێستی ڕۆشنبیریی حزبی و ڕۆشنبیریی پڕۆژه ڕۆشنبیرییه‌که‌ی دوای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه، هه‌موویان له وتنه‌وه‌ی به‌ڵێ بۆ ده‌نگدان و په‌یوستبوون به‌م سیناریۆیه‌وه، شتێکییان نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ گوومان و خستنه‌ژێرپرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌وترێت. ئه‌وه‌ی من له ناخه‌وه، بێزارم ده‌کات، دیار نه‌بوونی پاڵه‌وانی "دوژمنی گه‌ل"ی هینریک ئیبسنی نه‌رویجییه که ناوی دکتۆر ستۆکمانه. ستۆکمان دکتۆره و له و شارۆچکه‌یه‌ی ئه‌و لێێ ده‌ژی، ئاوی زێرابه‌کان تێکه‌ڵبوون به ئاوی گه‌رماوه‌کانی شاره‌وه. وتنی ئه‌م ڕاستییه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی و ئابوریی شار نیگه‌ران ده‌کات و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی زیانێکی ئابووری گه‌وره بۆ ئابووری شار، ئه‌گه‌ر به قسه‌ی ستۆکمان بکرێت و گه‌رماوه‌کان دابخرێن تا چاکده‌کرێنه‌وه. به‌ڵام دواتر دادگا بڕیاری تاوانبارکردنی ستۆکمان ده‌رده‌کات و به‌وه تاوانباری ده‌کات که ئه‌و دوژمنی گه‌له و ئه‌کسه‌رییه‌تێکی جه‌ماوه‌ری پشتده‌که‌نه راستییه‌کی سه‌لمێندراو که که‌مایه‌تییه‌کی که‌می وه‌ک ستۆکمان و خیزانه‌که‌ی په‌ی پێده‌به‌ن. ستۆکمان پاش سوربوونی له‌سه‌ر بریاره‌که‌ی، دووچاری به‌ردبارانکردنی ماڵی خۆی ده‌بێته‌وه که ناچاره شار جێبێڵێ.
له‌م ساته وه‌خته‌ی ئێستاماندا، به‌وه‌ی سه‌رتاپای ڕۆشنبیری کوردی له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆله‌دا سه‌ر قاڵی مه‌له‌ی خۆیه‌تی، ڕۆشنبیرێکمان ده‌وێت که ڕۆڵی "دوژمنی گه‌ڵ"ی کوردستان ببینێت و حه‌قیقه‌تێکی ترمان بۆ بگێڕێته‌وه. ستۆکمانێکی ڕۆشنبیر که به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێ: هه‌میشه زۆرایه‌تی له‌سه‌ر حه‌ق نییه و ئه و حه‌قیقه‌ته ده‌کرێ لای که‌مایه‌تییه‌کی که‌می کۆمه‌ڵگا بێت. ئه‌وه‌ی من له‌م ساته وه‌خته‌دا له به‌رانبه‌ر ڕۆشنبیران و شوێنی ئه‌وانه له ناو هاوکێشه‌کاندا به شوێنییه‌وه‌م، ده‌نگی دوکتۆر ستۆکمانێکی ڕۆشنبیری کوردییه که ده‌توانێ بۆ ساتێکی مێژوویی که‌میش بێت، مه‌دالیای "دوژمنی گه‌ل" به سه‌ر سنگی خۆیه‌وه هه‌ڵواسێت.