Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
Home / ئەدەب / Archive by Category "چیرۆک"

Category Archives: چیرۆک

مانیلا.. میلانۆ … چیرۆکی: عەزیز نەسین

مانیلا.. میلانۆ … چیرۆکی: عەزیز نەسین

      پێم وایە رووداوێکی لەم جۆرە بەسەر هەموو کەسێکدا هاتووە یان دێت. قەت لە خۆتانەوە ناوتان لە کەس ناوە؟ من زۆر جار ئەمەم کردووە. بابڵێین ناوی کابرا سەلیمە، Continue Reading »

مەرج … محەمەد فەریق حەسەن

مەرج …  محەمەد فەریق حەسەن

        بەدەر لە هاوڕێیانی شانەکەی خۆم، تێکەڵییەکی ئەوتۆم لەگەڵ خەڵکدا نەبوو. بۆیە بڕوام نەدەکرد، ئەو هەفتەیە، کە دوا هەفتەی پشووی هاوینەبوو، من بەو دەسکەوتە گەورەیەوە بگەڕێمەوە بۆ Continue Reading »

بیست و چوار سەعات … نەوزاد بەندى

بیست و چوار سەعات  … نەوزاد بەندى

      چومە ناو ئوتومبیلەکەم ، پێش  ئەوەى سلف بگێڕم ، بۆم دەرکەوت جزدانى بەرباخەڵەکەم لە چەکمەجەى مێزى دوکان، لە بیرچووە ..ویستم دابەزم و بڕۆمەوە بۆ دوکان ، بەڵام Continue Reading »

جەنگەڵ …. محەمەد فەریق حەسەن

جەنگەڵ …. محەمەد فەریق حەسەن

      تا ئەو ساتەوەختەیش، من لەپاڵ هەڵۆی برامدا هەستم بە دڵنیایی دەکرد، بەشداریی گفتوگۆم دەکردو پێدەکنیم، بەڵام کاتێک هاوڕێیانی هەڵۆ، بەسەرهاتی ڕەشیدی ڕێبەریان بە جامانە ڕەشەکانەوە گرێداو بەو Continue Reading »

شه‌ڕ له‌سه‌ر ڕانه‌ مریشک بوو … هیوا سه‌عید

شه‌ڕ له‌سه‌ر ڕانه‌ مریشک بوو  …  هیوا سه‌عید

          ئێمه‌ چوار کوڕی دایک و باوکێک بووین. دوو برا گه‌وره‌که‌م جمک بوون، برا ناوه‌نجییه‌که‌شم به‌ ساڵیك له‌وان بچووکتر بوو، منیش برا بچووکی ماڵه‌وه‌ بووم.  سه‌رده‌می Continue Reading »

شیشڵدانە سپی یەکە!…. ن/جەلال قادر

شیشڵدانە سپی یەکە!…. ن/جەلال قادر

          شەوانی زستان لە خێزانە هەژارەکەمان مێوە و چەرەزاد نەبوو تا دایکمان خوانەمان بۆ بڕازێنێتەوە. بەلکو بەدیار زۆپاکەوە  چاوەڕوانی برژاندنی پیازمان دەکرد، کە بۆنی  ژووورەکەی پردەکرد. Continue Reading »

نانی سووتاو! …. ن/جەلال قادر

نانی سووتاو!  ….  ن/جەلال قادر

    لە سالانی هەشتاکان لە یەکێک نانەواخانەکەی رەحیم ئاوا شاگردبووم. وەستاکە منی لەسەرداخیلەکە دانابوو. ڕۆژێکیان مێردمندالێک هات و وتی : کوڕەکە پێنج نانم بەرێ. لە کاتێکدا نانەکانم دەژمارد بینیم Continue Reading »

پشوو …. فەتاح حەسەن

پشوو …. فەتاح حەسەن

    پشوو  لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە قاپێك فۆگە دەگرێت بەدەستییەوەو چاودەبڕێتە تەلەفیزیۆن. هەر بۆ پڕکردنی کەوچکەکەی و دەمی چاوی لێهەڵدەگرێت، ئەمە سەری دوەمجارێتی سەیری هەمان فیلیم دەکات پاش تەواوبوونی ، Continue Reading »

حەوت چیڕچیرۆک … محەمەد فەریق حەسەن

حەوت چیڕچیرۆک …  محەمەد فەریق حەسەن

        تووتییەکەی نەزهەت  بەپێی بڕگەی ژمارە ئەوەندە، لە مادەی ژمارە ئەوەندەی، یاسای تاوانەکانی کۆماری تورکیا، بۆ ساڵی هەزار نۆسەدو ئەوەندە، دادگەی باڵای تاوانەکان، بڕیاری بەندکردنی بەسەر (نەزهەت Continue Reading »

ماڵه‌كه‌ی لاسیا … سیروان كه‌ریم

ماڵه‌كه‌ی لاسیا … سیروان كه‌ریم

          ((به‌ره‌ڵام و بێ‌ پلۆتم)) “ئه‌م وشانه‌ پێش چیرۆكه‌كه‌ كه‌وتن.” ده‌یان جار ویستوومه‌ خۆم بگێڕمه‌وه‌. فێستیفاڵه‌كه‌ هه‌لێكی باشه‌، بێ‌ پلۆت چیرۆكه‌كه‌م بگێڕمه‌وه‌. خۆم له‌ ئه‌سڵدا به‌ره‌ڵام Continue Reading »

خۆشەویستم، حاڵت چۆنە لە ئاسمان؟

خۆشەویستم، حاڵت چۆنە لە ئاسمان؟

        (چیرۆکی ژمارە ١ لە ١٠) خۆشەویستم، حاڵت چۆنە لە ئاسمان؟ لەوانەیە تۆ ئێستا لەگەڵ باوکمدا بەدیار مێزێکەوە دانیشتبن و چا بخۆنەوە؟ لەوانەیە هێشتا لە تووڕەییدا هاوار Continue Reading »

سڵاوی نیوە شەو …. فەڕۆخ نێعمەتپوور

سڵاوی نیوە شەو ….  فەڕۆخ نێعمەتپوور

        کە گرتیان رێک هەر ئەو ناوونیشانانەی دەنواند و دەدرکاند خەڵکی لە سەریان گوتبوو. ئەوەی کە جل و بەرگێکی سەرتاپا سپیی لەبەردایە، ئەوەی جووتێک پێڵاوی زستانەی گەرم، Continue Reading »

نورا له‌ كوچه‌ی عیشقه‌وه‌ گه‌شته‌ شه‌قامی خاڵی بوونه‌وه‌

نورا له‌ كوچه‌ی عیشقه‌وه‌ گه‌شته‌ شه‌قامی خاڵی بوونه‌وه‌

      چیرۆكی  نورا له‌ كوچه‌ی عیشقه‌وه‌ گه‌شته‌ شه‌قامی خاڵی بوونه‌وه‌ له‌ فیستیفاڵی گوڵعه‌نبه‌ر خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێبه‌خشراوه‌     به‌ر له‌وه‌ ی تاریكی باڵ به‌سه‌ر ئاسمانی شارا بكێشێ و Continue Reading »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ژیانه‌كه‌ی تر!

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ژیانه‌كه‌ی تر!

        هاوڕێم.. من ئه‌م شه‌و زۆر ده‌ترستم! ناتوانم بیر له‌م سه‌رمایه‌ نه‌كه‌مه‌وه‌، بۆمناكرێت له‌بیری ئه‌و برسێتییه‌ قوڵه‌ی گه‌ده‌مدا نه‌بم كه‌ ده‌ڵێی موس به‌ به‌ توێژاڵه‌كانیدا دێنن… هاوڕێم Continue Reading »

کۆچی ئاوەژوو … فەتاح حەسەن

کۆچی ئاوەژوو …     فەتاح حەسەن

        نەوەدەکانی سەدەی رابردوو خەڵکانێکی زۆر بەتایبەتی لە باشوری کوردستانەوە هەریەکەو لەبەر هۆکارێك، بەسەروسامانی رێگەی هەندەرانی دەگرتەبەر.   ئەو ساڵانە دۆلار لە وڵاتی خۆماندا بە بەراورد لەگەڵ ئێستادا Continue Reading »

براکوژی! …. جەلال قادر

براکوژی!  …. جەلال قادر

          لەسەردەمی پێشمەرگەیاتیم لە ناوچەی گەرمیان جارێکیان بە سوکی برینداربووم. ئەگەرچی بۆ تەندروستی لەش وردە ساچمەو پەردەی گوێ تەقین کەم نییە، لی بریندارییەکم شایەنی ئەوەنەبوو بیکەم Continue Reading »

حه‌وت که‌سه‌ سه‌ر ره‌شه‌که‌ … فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور

        رۆژی راکردنی حه‌وت که‌سه‌ سه‌ر ره‌شه‌که‌ بوو، ئه‌و رۆژه‌ی وا خه‌ڵکی شار بۆ هه‌میشه‌ کردیان به‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی مێژوویه‌کی نوێ بۆخۆیان، رێک وه‌ک سه‌ره‌تای ساڵی زایین Continue Reading »

رێ‌… زام !! …. ڕێبۆ ڕەزا

رێ‌… زام !! …. ڕێبۆ ڕەزا

          سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار بوو، تێڕامانی كوڕه‌ گه‌نجه‌كه‌ له‌ سرووشت، نه‌یده‌توانی بیخاته‌ سه‌ر سكه‌ی پرسیاره‌ جددییه‌كان، چونكه‌ به‌هار وه‌ك وه‌رزێكی فریوده‌ر، جوانی پیشانی مرۆڤ ده‌دات و Continue Reading »

ژیان بە ڕەنگەوە جوانە! … جەلال قادر

ژیان بە ڕەنگەوە جوانە!  … جەلال قادر

      ڕۆژێکی گەرمی هاوین لەگەل کۆمەلێ برادەر بۆ سەیرکردنی پیشانگەیەک چووین. پێشئەوەی بگەین بە گەلەرییەکە  ئاواتمان دەخواست هۆلەکە سپلیت یان موبەریدەی تیابێت تا کەمێک فێنکبینەوە.  یەکەمجار بوو بۆ Continue Reading »

سوێند خواردن! …. جەلال قادر

سوێند خواردن!  …. جەلال قادر

      دەلێن ئەگەر شەریکی باشبوایە خوا شەرکێکی بۆ خۆی دادەنا. جاران ئەم پەندەم نەدەزانی، بۆیە لە کارێکدا شەریکێکم هەبوو.  ئەم شەریکەم لەخوا ترس و نوێژکەربوو. کەچی پاش ئەوەی Continue Reading »

خولیاکانی سۆنده‌یه‌ک … ئاڵا ره‌زایی

خولیاکانی سۆنده‌یه‌ک … ئاڵا ره‌زایی

        له‌ ماڵێکی گه‌وره‌دا سۆنده‌یه‌ک ده‌ژیا، به‌ڵام ئه‌و پێیخۆش نه‌بوو سۆنده‌ بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ ده‌بوو گوڵه‌کانی باخچه‌که‌ی ئاو دابوایه‌. هه‌موو جێیه‌کی بشوتبوایه‌ته‌وه‌، بێجگه‌له‌ ئه‌مانه‌ منداڵانی ماڵه‌که‌ Continue Reading »

ساتێک لە مەرگی جیهاد دلپاک! …. جەلال قادر

ساتێک لە مەرگی جیهاد دلپاک! …. جەلال قادر

        زۆربەی ئێواران لە گەل برادەرێکی ئازیزم لە باڕێکدا مەست دادەنیشین و دوو پاکەتی جگەرەی دانیالش دەکێشین. لە گۆشەیەکی باڕەکەش مامۆستا ( جیهاد دڵپاک ) مان دەبینی Continue Reading »

چوار چیڕچیرۆک … محەمەد فەریق حەسەن

چوار چیڕچیرۆک … محەمەد فەریق حەسەن

              گۆرەویی خوری کۆڵە کنگرەکانیان دانا، ڕووەو شار، پاڵیان بە زنارێکەوە دا. یەکەم، تاڵە سپییەکانی ناو پرچە خورماییەکەی، لەبەر هەتاوی بەهار دەبریسکانەوە، چاوە کاڵەکانی Continue Reading »

سپارده‌ی ده‌ستی تۆم، مه‌حوی!

سپارده‌ی ده‌ستی تۆم، مه‌حوی!

        له‌ نێو ژووره‌ وێکڕا حه‌مام و ته‌والێته‌ تاریکه‌که‌ی ئه‌پارتمانه‌که‌مدا ده‌رگام له‌ سه‌ر خۆم کڵۆم داوه‌ و به‌ ده‌ستی ئه‌نقه‌ست گڵۆپه‌که‌ی بان سه‌رم هه‌ڵنه‌کردووه‌. ئێواره‌یه‌کی دره‌نگم لێ Continue Reading »

چوار چیڕچیرۆک …. محەمەد فەریق حەسەن

چوار چیڕچیرۆک …. محەمەد فەریق حەسەن

          قەڵەمجافی فڕیو‌ جه‌نابی نه‌قیب که‌مێک له‌سه‌ری وه‌ستاو ئاوا وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌می دایه‌وه‌: (دە خۆت بۆم بنووسه‌، تۆ ده‌ستوخه‌تت خۆشتره‌.) منیش په‌ڕه‌یەک کاغه‌زم له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی پێشم داناو Continue Reading »

به‌له‌م …. رۆبه‌رت فالزر — و:به‌هزاد حه‌وێزی

به‌له‌م  ….  رۆبه‌رت فالزر  — و:به‌هزاد حه‌وێزی

             پێم وابێ  پێشتر من ئه‌و دیمه‌نه‌م نووسیوه‌ته‌وه‌، لێ جارێكی دیكه‌ ده‌ینووسمه‌وه‌…له‌ نێو به‌له‌مێكدا له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریاچه‌كه‌، پیاووژنێك رۆنیشتن، به‌ ئاسمانه‌ تاریكه‌كه‌وه‌ش زۆر بڵند مانگ دیار Continue Reading »

١١١١ کاندید … هێمن ڕەئوف

١١١١ کاندید … هێمن ڕەئوف

        سڵاو ١١١١ کاندیدەکەی پەرلەمان: من گەنجێکی شاری هەڵەبجەم و تەمەنم سی ساڵە. دوای شەهیدبوونی شارەکەم بە ماڵەوە ڕوومان کردە ئێران و لە ڕاپەڕینەکەدا گەڕاینەوە کوردستان. لەو Continue Reading »

كوڕی گوڵه‌ خوێناوییه‌كه‌ی گۆران

كوڕی گوڵه‌ خوێناوییه‌كه‌ی گۆران

        * تێبینی/ باشتروایه‌ پێش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌، خوێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بۆ لاپه‌ڕه‌ (190)ی چاپی یه‌كه‌می دیوانی عه‌بدوڵڵا گۆران، یان ئه‌م لاپه‌ڕانه‌ی لای خواره‌وه‌، كه‌ به‌رامبه‌ر چاپه‌كانیان Continue Reading »

ڕۆژ لێرە ئاوا دەبێ…. برایم فەڕشی

ڕۆژ لێرە ئاوا دەبێ….   برایم فەڕشی

        تازە گەیشتووینەتەوە، سەیدۆ ماشێن ڕادەگرێ و دەردەپەڕێتە دەرێ، من فریا ناکەوم، ماشێن پشتاوپشت خلۆر دەبێتەوە، کە ئاوڕی دایەوە، پەشۆکا و بە ڕاکردن گەڕایەوە و لە دوا Continue Reading »

''وەهمێکی سەوز …!'' … رزگار لوتفی

''وەهمێکی سەوز …!'' …   رزگار لوتفی

                    لە یەکێک لەو ساڵە تۆزلێنیشتووانەدا، لە ناو ئاواییەکەمان کە کەوتبووە رۆژهەڵاتی بیابانەوە، قەفەزسازێکی نامۆ دەژیا. دوو ئاکاری تایبەت بە خۆی Continue Reading »

دیجلە بۆنی مەنصووری لێ‌ دێ‌

دیجلە بۆنی مەنصووری لێ‌ دێ‌

        لە بەردەم دەرگای مزگەوتی گەورەوە تێپەڕیم. لەو كاتەدا گوێم لە دەنگێك بوو، بانگی دەكردم. دەنگێكی نامۆ. ئاوڕم بۆ دەور و پشتی خۆم دایەوە. لە دووری سێ‌ Continue Reading »

بەتاڵبوونەوەیەکی مەزن … رزگار لوتفی

بەتاڵبوونەوەیەکی مەزن …   رزگار لوتفی

               لە خەو هەستانەکان، قەت لەیەک نەچوون و هیچ کاتێک، وەک یەک نەبوون، هەندێکیان رابوونێکی هێمنانەیە بە مەززەی پێکەنینێکی ئەفسووناوییەوە، کە تایبەتی تەلارنشین و Continue Reading »

كفنی ماندوو …. كاروان محه‌مه‌د فه‌تاح

كفنی ماندوو …. كاروان محه‌مه‌د فه‌تاح

        چێژی هیچ شتێك تا كۆتایی نییه‌ و له‌ قۆناغێكی تردا ئه‌و چێژه‌ بۆ ئازار ده‌گۆڕێت. ساڵانێكی زۆر، پێش ئه‌وه‌ی ببمه‌ پاسه‌وانی گۆڕستان و كارم دزینی كفنی Continue Reading »

له‌ په‌راوێزی دیدارێكدا … عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی

له‌ په‌راوێزی دیدارێكدا … عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی

      زۆر ده‌مێك بوو حه‌زم ده‌كرد دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌م،چونكه‌ ته‌مه‌نێكی زۆری به‌سه‌ر بردبوو له‌ بواره‌كه‌ی خۆیدا،به‌ڵام  كه‌ سه‌رنجم ده‌دا  وه‌كو  پێویست ئاوڕی ڵا نه‌درابووه‌وه‌…خۆم ده‌مناسی به‌ڵام Continue Reading »

دارستانی چیرۆكه‌ ئه‌فسانه‌یییه‌كان

دارستانی چیرۆكه‌ ئه‌فسانه‌یییه‌كان

         به‌هۆی باران بارینی زۆره‌وه‌، دارستانه‌كه‌ دره‌خته‌كانی تێكچڕژان. دارستانی ئه‌فسانه‌كان له‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی لاچه‌پدایه‌، نزیكه‌ی چوار بۆ پێنچ كاتژمێر له‌ شاری مردوو په‌رسته‌كانه‌وه‌ دووره‌. ئه‌و پیره‌پیاوانه‌ی دوای Continue Reading »

شیری فیل، پەنیری ماین

شیری فیل، پەنیری ماین

    ELEPHANT MILK,HIPPOPOTAMUS CHEESE   جارێکیان کچێکی هەتیو هەبو بە ناوی دیدی ، پێ گەورەی وەکو ئەو لە دونیادا نەخولقابو ، ئەژنۆ و پاژنەیەکی ئەستوری لێ ڕسکابو تابتوانی ئەو Continue Reading »

تویوتا …فەڕۆخ نێعمەتپوور

تویوتا …فەڕۆخ نێعمەتپوور

        دوکانەکەی لە دەرەوەی شار بوو. لە چۆڵەوانییەکی پشتی ئەو گردەی، شاری لە بەشی گەرمێن جیادەکردەوە. لەوێ دادەنیشت و چاوەڕوانی مشتری دەکرد. پشت لە گەرمێن و روو Continue Reading »

پشیله‌ی فیلسووف … فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور

        حه‌وشه‌که‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بوو که‌ پشیله‌ گه‌ڕۆکه‌که‌ی ماڵه‌که‌مان‌ ئیتر ته‌مه‌عی گه‌ڕانی حه‌وشه‌ و خانووه‌کانی تری گه‌ڕه‌ک نه‌یده‌گرت. ئه‌سڵه‌ن هه‌ر له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ قه‌ت توخنی هیچ خانوو Continue Reading »

سێ پیاوی زۆڵ و فێلباز

سێ پیاوی زۆڵ و فێلباز

    کریک ، کرۆک و هووک هاندل CRICK , CROCK ,AND HOOKHANDLE   جارێکیان سێ کەسی زۆل و فێڵباز بەناوی کریک ، کرۆک و هووک هاندل گرەویان کرد لەسەر Continue Reading »

عاشقی قه‌ندیل … یاسین برایم

عاشقی قه‌ندیل …  یاسین برایم

        ئه‌و ئێواره‌ پایزه‌ی كه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌وی بیست، چاوی له‌و سه‌ری كۆڵان بوو تابه‌ بینینی ئه‌و ئاسووده‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ دڵه‌كه‌ی و ئه‌مشه‌و به‌ بێخه‌می لێی بخه‌وێت .له‌مێژبوو باڵا چناریه‌كه‌ی Continue Reading »

گەمەی گوناە ! … نەهرۆ

گەمەی گوناە ! … نەهرۆ

        چوار کەس لە چایخانەیەک دانیشتبوون، جاران هاوپۆلی یەکبوون، ئەوا ئێستا هەر یەکەو بەڵگەنامەیەکی زانستی یی هەیە، ئەیاد دکتورای هەیە لە میکانیک، حەمە ئەندازیارە، فاروق مامۆستای زمانە، Continue Reading »

بوختان … مستەفا رابەر

بوختان … مستەفا رابەر

         هەمزە پیاوێکی هێمن و گران و سەرو ڕیش ماش و برنج ،  چالاک و شارەزا لە کارو پیشەی خزمەتگوزاری ، بێ ئاگا لە داوی ئەو چاوچنۆکەی Continue Reading »

بیری ( ماکس ) دەکەم … فەتاح حەسەن

بیری ( ماکس ) دەکەم …    فەتاح حەسەن

          لەنزیك ماڵەوە لە پاس دابەزی، ئاگادارییەکی وێستگەی پاسەکە سەرنجی راکێشا:- بیری ( ماکس ) دەکەم لە دوێنیوە لە ماڵ هاتۆتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە، هەرکەس دۆزییەوە ( Continue Reading »

سه‌هه‌ندی خه‌ون و ڕاستی… سه‌لمان شێخ بزێنی

سه‌هه‌ندی خه‌ون و ڕاستی… سه‌لمان شێخ بزێنی

      له‌ به‌یانیه‌وه‌ باران لێی كردبۆوه‌ وه‌لێ هێشتا هه‌ورێكی ئه‌ستورو نه‌وی سوسه‌ی بارانی لێده‌كرا،  نیو ده‌مژمێری مابو بۆ نیوه‌ رۆژه‌، له‌ رێستورانتێك له‌ لێوار جاده‌كه‌ لامدا، خێرا نانه‌كه‌م Continue Reading »

(10)برووسكه‌ چیرۆك … به‌هزاد حه‌وێزی

(10)برووسكه‌ چیرۆك … به‌هزاد حه‌وێزی

        باران   ئه‌وه‌نده‌ به‌ توندی دایكرد ده‌رفه‌تی نه‌دا چه‌تره‌كه‌ی هه‌ڵدا..هه‌ڵخلیسكاو…پێكه‌نی، تومه‌ز ئه‌و به‌ یه‌كێكی دی ده‌چوو یا هه‌ر خۆی نه‌بوو. شه‌و  ده‌ستی نایه‌ ئێخه‌ی ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌..وه‌كو به‌نه‌كه‌ Continue Reading »

ئازادی ئیوه‌ ، کۆیله‌ ی من … برزان بابه‌ شێخ

ئازادی ئیوه‌ ، کۆیله‌ ی من … برزان بابه‌ شێخ

      ————–تێبینه‌کی زۆر پێویست ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌و کچه‌ی ناو ئه‌م چیرۆکه‌یه‌  له(خه‌یاڵدایه‌ )   هه‌ڵکه‌وتی گه‌ره‌که‌ی ئیمه‌ له‌ ئاگری شه‌ڕ  زۆر نزیک بوو ، ته‌واوی خه‌ڵک شاریان چۆڵ Continue Reading »

له‌نیشتمان ته‌نیاتر …. حه‌سه‌ن مسته‌فا

له‌نیشتمان ته‌نیاتر …. حه‌سه‌ن مسته‌فا

      له‌به‌رئازاری جه‌سته‌م نا…له‌به‌ر بۆنێكی نامۆ كه‌پێشتر و له‌ڕۆژانی دیكه‌ له‌م ژووره‌دا به‌رلووتم نه‌كه‌وتبوو به‌ئاگاهاتمه‌وه‌…لایه‌كی به‌تانییه‌كه‌م هه‌ڵدایه‌وه‌ كه‌ له‌ژێر خۆم رامخستبوو، له‌ئاره‌قه‌یه‌كی ته‌نك به‌ولا هیچم نه‌بینی…جارێكی دیكه‌ لێی Continue Reading »

This site is registered on wpml.org as a development site.