Skip to Content

Wednesday, January 27th, 2021
Home / Articles Posted by حه‌مه‌ی

Blog Archives

ئینسایكلۆپیدیای خێزان، به‌مزووانه‌ له‌به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ردا..

ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ رابكێشم كه‌ به‌مزووانه‌ كتێبی ((ئینسایكلۆپیدیای خێزان)) به‌ چاپێكی زۆر قه‌شه‌نگ و جوانه‌وه‌، كه‌ ده‌زگای په‌خشی سه‌رده‌م له‌ سلێمانی چاپی ده‌كات، له‌ژێر چاپدایه‌و ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیدی Continue Reading »

دیارده‌ی دروستبوونی ئیمۆ ( هۆكارو چاره‌سه‌ر)

هه‌ر دیارده‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگادا، پێشتر وه‌كو حاڵه‌ت و دۆخی ده‌گمه‌ن و دووباره‌ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام دواجار به‌هۆی فاكته‌ری لاساییكردنه‌وه‌و هه‌وادار په‌یداكردنی له‌ لایه‌نی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه‌، بره‌و و ته‌شه‌نه‌ ده‌سه‌نێت، ده‌بێته‌ دیارده‌. Continue Reading »

راوێژێك بۆ كابینه‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م و ئه‌وانیتریش….

كه‌سی راسپێردراوی ئه‌م كابیه‌نه‌یه‌ نێچیرڤان بارزانییه‌ و ئه‌ویش، ده‌مێكه‌ له‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌دا، هاتووچۆو هه‌ڵوه‌دا و سه‌ردانیه‌تی بۆ لای ئۆپۆزسیۆن و حزبه‌ نه‌یارو به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، ده‌مێكه‌ له‌ په‌یجه‌كه‌یانه‌وه‌ Continue Reading »

تاكی كورد هاوار ده‌كات و كۆمه‌ڵگاكه‌شی نائارام!!

بونیاد‌و پێكهاته‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌ دونیادا خه‌سڵه‌ت‌و سیفه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی‌و رۆشنبیری خۆی ره‌نگڕێژ‌و فه‌راهه‌م ده‌كات ، شارستانییه‌ت‌و ژیار ، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی خۆی له‌ مێژوودا جێهێشتووه‌ ، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیش هۆكارێكه‌‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی Continue Reading »

حزب و حیزبییه‌كان ژیانیان لێ‌ نه‌گریس كردووین..!!

ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دیكتاتۆر له‌م وڵاته‌دا ره‌نگی بۆ رشت و جێبه‌جێی كرد، بریتی بوو له‌: بێنرخكردن و بێهێزكردنی مرۆڤــ و ونكردنی له‌ هه‌ڵدێر و سه‌رابی ژیانیدا، ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای Continue Reading »

توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و نالێبورده‌یی له‌ژێر سایه‌ی چه‌كدان..!

حافزی شیرازی وتوویه‌تی: له‌گه‌ڵ دۆستاندا جوامێر به‌و له‌گه‌ڵ دوژمناندا پێكه‌وه‌ ژیانت قبوڵ بێت. عیسای مه‌سیحیش وتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك زلله‌یه‌كی له‌ لای راستتدا، تۆ لای چه‌پیشی بده‌رێ (بۆ زلله‌یه‌كیتر). مه‌زنه‌پیاوی Continue Reading »

كه‌لتووری ئاگرتێبه‌ردان و سووتاندنی به‌رامبه‌ر..

ده‌مێكه‌ مرۆڤ توانیوویه‌تی و به‌هۆی رێكه‌وته‌وه‌ له‌ سروشتدا، ئاگر بدۆزێته‌وه‌و توانیوویه‌تی له‌ ژیانی رۆژانه‌و له‌ مه‌یسه‌ركردنی پێداویستییه‌كانیدا به‌كاری بێنێت، یه‌كه‌م كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ كردوویه‌تی، وه‌كو مێژوو بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه‌ بریتی بووه‌ له‌خۆ Continue Reading »

چۆن له‌ شه‌ڕه‌نگێزییه‌وه‌ بۆ لێبورده‌یی هه‌نگاو بنێین..؟

ئه‌و دیارده‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ زۆر شوێندا به‌دیده‌كرێت، قه‌وماندنی شه‌ڕ و تێكبه‌ردانه‌ له‌ نێو دووكه‌سدا یان زیاتر له‌ نێو شاره‌كانی كوردستاندا و ئیتر خه‌ڵكی ئێمه‌ش وه‌كو مرۆڤێكی سادیست ته‌ماشای شه‌ڕه‌كه‌ ده‌كه‌ن Continue Reading »

هیستیریای ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تیمان..

له‌ ده‌وروبه‌ری كۆتایی ساڵی 2005بوو، وتارێكم له‌سه‌ر ئه‌و دۆزه‌ نووسی كه‌ كێشه‌و ئاریشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاكه‌مان تا بێت به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، پێشنیهادی ئه‌وه‌شم كردبوو كه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌، به‌هۆی یاسا Continue Reading »

هه‌موو رۆژێك ژیانی نیشتمان تاڵتر.. تاڵتر له‌چاره‌ی دوژمنانی

مرۆڤ له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا بێت، وابه‌سته‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه‌، ره‌نگی له‌ ره‌نگی خاك و نیشتمانه‌كه‌ی خۆی ده‌چێت، وه‌رز به‌ وه‌رز له‌گه‌ڵیدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، له‌گه‌ڵ كه‌می ئاو و ساردبوونی هه‌وایدا ئه‌میش Continue Reading »