Skip to Content

Tuesday, December 7th, 2021
Home / Articles Posted by محه‌مه‌د

Blog Archives

شێركۆ بێكه‌س له‌ نێوان مردن و ژیاندا

        شیعری شێركۆ بێكه‌س به‌ تایبه‌ت له‌ دیوانی من تینوێتیم به‌ گڕ ده‌شكێ‌-وه‌ ده‌بێت به‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت، كه‌ من نامه‌وێ‌ لێره‌دا ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ ببژێرم، چونكه‌ Continue Reading »

گه‌شت و پێناسین … محه‌مه‌د كوردۆ

        له‌ ڕۆمانی دوو ڕوو-ی حه‌وادا كه‌ ئامریتا بریتام نوسیویه‌تی ڕسته‌یه‌كی زۆر جوان هه‌یه‌، ئامریتا له‌ زاری پاڵه‌وانی سه‌ره‌كیی ڕۆمانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: ((چه‌ند به‌خته‌وه‌رن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌توانن Continue Reading »

(لازۆ) له‌ به‌رزاییه‌كانی عیشقدا

      (شازاده‌ی كۆشكی ڕه‌ش) كۆمه‌ڵه‌شیعرێكی (لازۆ)یه‌ و 2013 له‌ لایه‌ن ده‌زگای (چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م)ه‌وه‌ چاپ كراوه‌. دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌شیعره‌ یه‌كه‌مین خاڵێك كه‌ سه‌رنجی منی ڕاكێشا ئه‌وه‌ Continue Reading »

له‌ ناو ماناكانی هه‌ڵه‌بجه‌دا…. محه‌مه‌د كوردۆ

      كاتێك به‌عس له‌ ساڵی 1988 دا هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كرد هه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌كوشت، هه‌ر به‌ ته‌نها بیری لای سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌بوو، ئه‌وه‌ی به‌عس ده‌یه‌ویست بیكوژێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یویست Continue Reading »

هەنار ماڵی هەموو ئەو كەسانەیە كە خەون بە دنیایەكی جوانترەوە دەبینن

    لەگەڵ ئەم ژمارەیەدا گۆڤاری هەنار پێ‌ دەنێتە ساڵی هەشتەمی تەمەنییەوە، بەر لە هەر شت پیرۆزبایی لە خۆمان و لە نووسەران و هونەرمەندان و روناكبیران و خوێنەران دەكەین و Continue Reading »

سه‌باره‌ت به‌ شیعری ڕه‌زا كازمی

          (1) گوڵجاڕێكی دیكه‌ی شیعر   ((نه‌ با دێت نه‌ شه‌ماڵ/ نه‌ ده‌رگا كراوه‌ته‌وه‌، نه‌ په‌نجه‌ره‌/ به‌ڵام په‌رده‌كان ده‌جوڵێن/ چوارچێوه‌ی وێنه‌كان بریقه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ و/ بۆنێكی خۆشیش Continue Reading »

به‌خته‌وه‌ره‌كان كێن؟ … محه‌مه‌د كوردۆ

        زۆر جار له‌ خۆم ده‌پرسم: مرۆڤ به‌ دوای چیدا وێڵه‌؟ ئه‌و هه‌موو خۆماندووكردن و ڕاكه‌ڕاك و هه‌ڵپه‌یه‌ بۆچی ده‌كات؟ ڕه‌نگه‌ بتوانین بڵێین: مرۆڤ هه‌رچی ده‌كات به‌ Continue Reading »

ئێمه‌ دارین و دڵداره‌كانمان باڵنده‌… محه‌مه‌د كوردۆ

      هاوڕێیه‌كم، كه‌ ئاگام لێیه‌ چه‌ند ساڵًێكه‌ به‌ دڵ كه‌سێكی خۆش ده‌وێت، له‌و ڕۆژانه‌دا هات بۆ لام. زۆر غه‌مگینانه‌ وتی ده‌زانی جێیان هێشتم؟ وتم بۆ؟ وتی نازانم. وتم Continue Reading »

یه‌كه‌مین بیره‌وه‌ری من له‌گه‌ڵ كتێبدا

      له‌ گۆشه‌ی هه‌فته‌ی پێشوودا باسی كتێب و یاده‌وریم كرد، ده‌مه‌وێت له‌م گۆشه‌یه‌دا باسی یه‌كه‌مین بیره‌وه‌ری خۆم له‌گه‌ڵ كتێبدا بكه‌م. یه‌كه‌مین بیره‌وه‌ری من له‌گه‌ڵ كتێبدا، یه‌كه‌مین بیره‌وه‌ریشمه‌ له‌گه‌ڵ Continue Reading »

كتێب و یاده‌وه‌ری … محه‌مه‌د كوردۆ

    بێگومان كتێب یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین داهێنراوه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌. من له‌ یه‌كێك له‌ گۆشه‌كانی پێشوودا باسی كتێبم كرد. لێره‌دا ده‌مه‌وێت بۆچوونی خۆم سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ بخه‌مه‌ ڕوو Continue Reading »

چێشتخانه‌ باشه‌كان داده‌خرێن!

    له‌و رۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێك چووین له‌ چێشتخانه‌یه‌ك نان بخۆین، پێم وتن: ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌تان به‌ دڵ نه‌بوو، زویر مه‌بن، چونكه‌ چێشتخانه‌ باشه‌كان داخراون!! ئه‌وه‌ی به‌و براده‌رانه‌م وت، له‌ Continue Reading »

سه‌روه‌تێك، كه‌ قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌

    كازانزاكی له‌ بیره‌وه‌ییه‌كانیدا ده‌ڵێت: ((كه‌ ده‌مبینی ئاگرێك كراوه‌ته‌وه‌ و كه‌س كه‌ڵكی لێ‌ وه‌رناگرێت، یان كه‌ ئاوێكم ده‌بینی به‌ خۆڕایی ده‌ڕوات، خه‌مبار ده‌بووم))، من كه‌ ئه‌م وته‌یه‌ی كازانزاكیم بیر Continue Reading »

مرۆڤی میهره‌بان و لێبووردوو

  یه‌كێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌كان له‌ ژیانی هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌دا ناسینی مرۆڤه‌ باشه‌كانه‌. ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ نا كه‌ مرۆڤی باش جگه‌ له‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ سه‌رمان نابێت، چاكه‌یشمان Continue Reading »

ئەو كاتەی هونەركاریی دەنوێنرێت

      بەشێوەیەكی گشتی دووبارە و چەندبارەكردنەوە لە شیعردا كارێكی باش نییە. چونكە شیعر شوێنی چڕكردنەوە و كورتكردنەوەیە. هەر بۆنمونە لە شیعری كلاسیكییدا دووبارەكردنەوەی سەروا وەكو خەوشێك تەماشا كراوە. Continue Reading »

مرۆڤه‌ مه‌زنه‌كان و شته‌ بچووكه‌كان

  ڕاز و نیاز       مرۆڤی مه‌زن، خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی زۆره‌، یه‌كێك له‌ خه‌سڵه‌ته‌ تایبه‌ته‌كانی مرۆڤی مه‌زن، هه‌بوونی ڕێز و وه‌فایه‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێویسته‌ ڕێزیان لێ‌ بگیرێت. Continue Reading »

كۆتایی دنیا كوێیه‌؟ … محه‌مه‌د كوردۆ

  ڕۆژێكیان نامه‌یه‌كم له‌ خوێنه‌رێكی ئازیزه‌وه‌ بۆ هات، لێی پرسی بووم: به‌بڕوای تۆ كۆتایی دنیا كوێیه‌؟ من ئه‌گه‌رچی زۆر دڵنیا نه‌بووم ئه‌و خوێنه‌ره‌ ئازیزه‌ له‌چ ڕوانگه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌م پرسیاره‌ ده‌كات و Continue Reading »

جۆرجیا و مۆزەخانەكەی ستالین و ئێمە

نەورۆزی ئەمساڵ لەگەڵ دەزگای بەدرخاندا و وەكو یەكێك لەبەشدارانی ڤیستیفاڵی بەدرخان، چووم بۆ جۆرجیا و لە پایتەختی ئەو وڵاتە لە تەبلیسی 4 رۆژ مامەوە. جۆرجیا وڵاتێكی پێشكەوتوو نییە، بەڵام وڵاتێكی Continue Reading »

ده‌لاله‌ته‌كانی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی

  له‌مێژووی هه‌موو گه‌ل ‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا جۆره‌ها سه‌روه‌ری هه‌ن، كه‌ ڕۆڵه‌كانی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ ده‌توانن شانازی پێوه‌ بكه‌ن و بیكه‌ن به‌هێزێكی كارا و یارمه‌تیده‌ر بۆ كاركردنی زیاتر له‌و بواره‌دا.ده‌ركردنی Continue Reading »

ئه‌نفال وه‌ك هه‌وێنێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا

ئه‌نفال یه‌كێك له‌ كاره‌ساتبارترین تاوانه‌كانی چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو، كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێك له‌ زه‌به‌لاحترین ڕژێمه‌ تۆتالیتاره‌كانی دنیا به‌ سه‌ر گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌تی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا هێنرا و Continue Reading »

خۆشەویستی … محەمەد كوردۆ

زۆرجار لە خۆمان دەپرسین خۆشەویستی چییە؟ ڕەنگە هەر یەكەمان وەڵامی خۆمان هەبێت بۆ ئەم پرسیارە، رەنگیشە لە هەموو كاتێكدا یەكجۆر وەڵاممان نەبێت، من لەم چركەساتەدا ئاوا وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەمەوە: Continue Reading »

ڕاز و نیاز…. محەمەد كوردۆ

  دەسپێكگۆشەنووسین لە رۆژنامەنووسییدا دیاردەیەكی زۆر كۆن نییە، بەڵام زۆر تازەیش نییە، وەك (باقر داود) لە نامەی ماستەرەكەیدا: (العمود الصحفی فی الصحافە الكردیە) ڕوونی كردۆتەوە، مێژووی سەرهەڵدانی ئەم هونەرە رۆژنامەنووسییە، Continue Reading »

هەنووکە لەسەفەردام …. محەمەد كوردۆ

یەكەمین وێستگەی ئاشنابوونی من لەگەڵ دنیای سوهراب سپیهریدا بۆ سەرەتای نەوەدەكان دەگەڕێتەوە، كە بۆ یەكەمینجار نامیلكەی (دەنگی پێی ئاو)م بە وەرگێڕانی رێبوار سیوەیلی دەستكەوت‌و لەدەفتەرێكدا نوسیمەوە‌و تا ئێستاش پاراستوومە‌و خۆشمدەوێت Continue Reading »

به‌بۆنه‌ی دیداری شانۆوه‌ …محه‌مه‌د كوردۆ

من له‌ ساڵی 1984 دا، به‌ هۆی خۆشه‌ویستییه‌كی یه‌كلایه‌نه‌ی هه‌رزه‌كارانه‌وه‌ ده‌ستم به‌ نوسین كرد…تا ساڵی 1986 خۆم زیاتر خوێنه‌ر و ئاگاداری ئه‌و شیعرانه‌ بووم كه‌ ده‌منووسین، له‌ 1986دا هه‌وڵمدا نامیلكه‌یه‌ك Continue Reading »

پێنج شیعری محه‌مه‌د كوردۆ

(1)مه‌له‌كردن له‌ دڵخۆشییدا دڵخۆشم به‌وه‌ی(قه‌ده‌ر)م ئه‌وه‌ی به‌ ڕه‌وا بینیژیانی خستمه‌ سه‌رده‌می تۆوه‌..!دڵخۆشم به‌وه‌یوه‌ك منداڵێكی گه‌وره‌ و سه‌رسپیله‌ جیاتی دایكمده‌تریقێمه‌وه‌ به‌ ده‌می تۆوه‌..!دڵخۆشم به‌وه‌یوه‌ك عاشقترین پیاوی سه‌ر زه‌ویبۆ مه‌له‌كردن له‌ دڵخۆشییدابه‌ Continue Reading »

ژنێك له‌ دڵما خه‌و ده‌یباته‌وه‌ …. محه‌مه‌د كوردۆ

دوو شیعری كورت محه‌مه‌د كوردۆ(1) ژنێك له‌ دڵما خه‌و ده‌یباته‌وه‌ گه‌ر بمتوانیایه‌هه‌وڵم ده‌دا له‌م: چركه‌ساته‌وه‌نه‌ له‌ باكوور و باشووری زه‌وی.. ونه‌ له‌ ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌هیچ شتێك ورته‌ی لێ نه‌هاتایه‌نه‌مده‌هێشت ده‌نگێك Continue Reading »

پێنج شیعری محه‌مه‌د كوردۆ

  (1)ژیان چه‌ند خۆشه‌ژیان چه‌ند خۆشه‌كه‌ له‌ پڕێكا وكاتێك ده‌زانیشاژنێكی شۆخ دێته‌ ناویه‌وه‌به‌ عیشوه‌ و ناز و به‌ له‌نجه‌كانی..به‌ نیگای ته‌ڕی پڕ له‌ ئاماژه‌ وسڵاوی گه‌رمی سه‌رپه‌نجه‌كانی..دڵت ده‌كاته‌باخێكی گه‌وره‌ی پڕ Continue Reading »

بیره‌وه‌ری ناسینی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان و دیوانه‌كه‌ی

بیره‌وه‌ری ناسینی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان و دیوانه‌كه‌ی*محه‌مه‌د كوردۆ له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان به‌دواوه‌، كه‌ یه‌ك دوو ساڵێك بوو ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌و نوسین كردبوو، چه‌ند جارێك دیوانی له‌ غوربه‌تای محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانم بینی بوو، Continue Reading »

ژیان و عه‌شق……محه‌مه‌د كوردۆ

ژیان و عه‌شق*محه‌مه‌د كوردۆ (1) نیوتنسێوێك ته‌نیایی دڵی سوور كردبووله‌تاوا خۆی به‌ردایه‌وه‌نیوتن بێئاگا له‌ عه‌شقبه‌هێزی (كێشكردنی زه‌وی) لێكدایه‌وه‌!(2) سووتان– له‌بۆنی جگه‌ره‌كه‌ت بێزاربوومئه‌م دووكه‌ڵه‌ تاكه‌ی..؟!-ئه‌وه‌ جگه‌ره‌كه‌م فڕێدائه‌ی بۆ، بۆنیسووتانی دڵم ناكه‌ی..؟!(3) Continue Reading »

له‌ نالییه‌وه‌ تا داره‌ سوتاوه‌كه‌

له‌ نالییه‌وه‌ تا داره‌ سوتاوه‌كه‌*شیعری: محه‌مه‌د كوردۆ                              (1) نالیده‌ڵێن نالیوتویه‌تی:من هیچم له‌كه‌س ناوێ‌ته‌نها له‌سه‌ر گۆڕه‌بێنازه‌كه‌ی حه‌بیبه‌دارێكی خه‌مبار بنێژن وناوی بنێن نالی!***                   (2) كۆتره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌راسته‌ ده‌نگی فڕۆكه‌ و كۆپته‌ر نایه‌به‌ڵام Continue Reading »

هه‌شت شیعری كورت……محه‌مه‌د كوردۆ

هه‌شت شیعری كورتمحه‌مه‌د كوردۆ(1) ناوبه‌ڵێ‌ ئه‌وه‌ به‌ڵێنم داهه‌م به‌خۆم وهه‌م به‌خوداوهه‌م به‌دڵی‌ ترساوی‌ تۆلای‌ كه‌س ناوت نادركێنمبه‌ڵام به‌خوابه‌چاوی‌ تۆئه‌گه‌ر به‌حه‌زی‌ خۆم بوایه‌هێند به‌كوڵ‌ بانگم ده‌كردی‌دارو به‌ردوخاك و ئاوی‌ ئه‌م وڵاته‌مشه‌ڵاڵ‌ Continue Reading »

یاسه‌مینه‌كانی مردن، یان یاسه‌مینه‌كانی شیعر

 یاسه‌مینه‌كانی مردن، یان یاسه‌مینه‌كانی شیعر خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ دیوانی (یاسه‌مینه‌كانی مردن)ی ماردین ئیبراهیم محه‌مه‌د كوردۆ           د.خلیل الموسی – ده‌ڵێت:((ئه‌دۆنیس له‌ قۆناغی یه‌كه‌می نووسیندا، نه‌ك شاعیرێكی ئاسایی به‌ڵكو له‌وه‌ش بچووك تربوو))(1)شاعیر هه‌ن دوای Continue Reading »

سێ‌ شیعری كورت *…..محه‌مه‌د كوردۆ

سێ‌ شیعری كورت *محه‌مه‌د كوردۆ (1)جه‌ژنبه‌یانیانێ‌تۆ له‌ نامه‌یه‌كدا بۆت نوسیبوم:جه‌ژنت لێ‌ پیرۆزبێتمنیش وتم كوانێ‌ئه‌مه‌ كه‌ی جه‌ژنی ئێمه‌یه‌؟-ئه‌ی جه‌ژنی ئێمه‌ كامه‌یه‌؟-ئه‌وه‌یه‌ ئێوارانێ‌تۆ بێیت و ئیتر نه‌ڕۆیته‌وه‌به‌یه‌كه‌وه‌ ماڵێكی بچكۆلانه‌بۆ خۆمان بكه‌ین به‌ نیشتمانێ‌له‌و Continue Reading »

نەمتوانیووە خۆم یەکلایى بکەمەوە…… محەمەد کوردۆ

نەمتوانیووە خۆم یەکلایى بکەمەوە   محەمەد کوردۆ دەنگێکى دوورلەو دیو چەندین چیاى گەورەى پڕ تەمەوەبانگم دەکاتدەنگێکى زۆر نازەنینەدەنگى ژنێکى شیرینەهێدى هێدىدەڕژێتە ناو گوێچکەمەوەسەرم دەبەستێ بە ژانءپێم بە شەقاوى گرانءدڵم بەدارى خەمەوەدەڵێ Continue Reading »

هه‌رچی ده‌شكێنی بیشكێنه‌…..محه‌مه‌د كوردۆ

هه‌رچی ده‌شكێنی بیشكێنه‌محه‌مه‌د كوردۆ (1)ژیربوونه‌وه‌ نیشتمانه‌كه‌م گریابه‌حیكایه‌تێكی ئه‌فسانه‌یی وبه‌چه‌ن به‌ڵێنێكی درۆ ژیر بۆوه‌كتێبخانه‌كه‌م گریابه‌دیوانێكی ئه‌دۆنیس وبه‌رۆمانێكی ڤیكتۆر هۆگۆ ژیربۆوه‌مناڵه‌كه‌م گریابه‌فیلمێكی ڤاندام وبه‌وێنه‌یه‌كی رۆناڵدۆ ژیربۆوه‌دڵم گریاهه‌ر گریا وهه‌ر گریاهه‌رچیم بۆ هێنا Continue Reading »

دوو شیعر: محەمەد کوردۆ

دوو شیعر:                         محەمەد کوردۆ                                                 (1)تا رۆژى حەشرچاوەڕوانى لێبوردنى تۆمدڵى من چرایەک بوولەناو تەنیاییەکى کوشندەداخەریکبوو دەکوژایەوە!بەر لەکوژانەوەى بەچەند چرکەیەکدڵى ژنێکى میهرەبانهات بەهانایەوە!منء ئەو ژنە میهرەبانەرۆژگارێکى خۆشمان پێکەوە گوزەراندتا ئەو Continue Reading »

تەماشاكردنى دوێنىَ، بەمەبەستى بینینى ئێستا

 دەقو رەخنە:       تەماشاكردنى دوێنىَ، بەمەبەستى بینینى ئێستا         خوێندنەوەیەكە بۆ شیعرى (ئەشكەوتە پیرۆزەكە)ى شێركۆ بێكەس*        محەمەد كوردۆ             ئەشكەوتە پیرۆزەكە -بیرەوەریى- شێركۆ بێكەس كە ئەشكەوتەكەى "سەردێمان" بوو بە "شانەم" من تەمەنم بیستو پێنج هەنگو بیستو پێنج گیزە Continue Reading »

ژەنەراڵى خۆشەویستیى

 ژەنەراڵى خۆشەویستیى شیعرى: محەمەد كوردۆ  (1) خوێنى گەشى پیاوێكى سەودازەدە  ئەم گەردوونە لە دێوێك دەچێ كەوتبێتە ناو تۆڕێكى گەورەى خەمو پەژارەوە.. مرۆڤەكان، پاڵەوانى نێو خەونە ئاڵۆزەكانى ئەون تا جارێك دەگەنە بەردەمى روناكایى بەدەیان جار، تووڕهەڵدەدرێنە كەنارەوە! ئەم دێوە ترسناكە كاتێك خەونى ناخۆش Continue Reading »

سێ شیعر…

   (1)                                      ژنێك، (با) پرچى تا تا دەكاتەوە                                                                                   لەناو ئاپۆرەیەكى گەورەدا كە پڕە لە ژاوەژاو ژنێكى دڵنشین هێدى هێدى دەڕواو كزەبایەكى خەمگین پرچى تا تا دەكاتەوە.. كاتىَ بە تەنیشتى مندا تێدەپەڕێت وەك ئەوەى ئاگاى لە دڵم بێت كەچۆن Continue Reading »