Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

«Bella ciao»*……………….و. : هه‌ژێن، سێپته‌مبه‌ری 1997

Be First!
by February 26, 2009 ئەدەب

 «Bella ciao»*

Kay, 06. Januar 1997
و. : هه‌ژێن،  سێپته‌مبه‌ری 1997

ژیانێکی ڕه‌نگین
ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێ هه‌مان بێ
بێ به‌هره‌کێشی و سه‌رمایه‌ و سه‌روه‌ری
ژیانێکی ڕه‌نگین
ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێ هه‌مان ‌بێ
ئه‌وه‌ی هه‌نووکه‌ له‌ گشت لاوه‌ بۆ ده‌جه‌نگین

ده‌ڕژێنه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان
بۆ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان
ئیتر به‌و جۆره‌ی که‌ هه‌یه‌، ناتوانێ بمێنێ، ئه‌مه‌ ڕوونه‌
که‌مه‌ ده‌وڵه‌مه‌‌ندێ
هه‌رده‌م ده‌وڵه‌مه‌ندتر ‌بن
هه‌ژارانیش، ملیۆنێ جار، هه‌ژارتر!

هه‌ر بۆیه‌ ژنانیش وه‌ك پیاوان
پێکه‌وه‌ ده‌جه‌نگن؛
دوژمنی هاوبه‌شمان سه‌رمایه‌دارییه‌
له ‌پێناو که‌ڵه‌که‌کردنی پاشه‌که‌وتی ده‌وڵه‌مه‌ندان
مرۆڤه‌کان له‌ گشت لایێ ده‌کاته‌ بێکار

هه‌ر بۆیه‌ ژنانیش وه‌ك پیاوان
پێکه‌وه‌ ده‌جه‌نگن؛
دوژمنی هاوبه‌شمان باوکسالارییه‌
ئه‌وه‌ی که‌ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی پیاوان
ده‌یه‌وێت ژنان له‌ گشت لایێ بێنێته‌‌‌ خوار

بۆیه‌ ئه‌وڕۆکه‌  دیسانه‌وه‌
پێکه‌وه‌ ده‌ڕۆین بۆ خۆپیشاندان؛
کار، که‌ به‌ مافێکی مرۆڤ ده‌ژمێردرێ
ئێمه‌ ملیۆنان
هه‌مووان به‌بێ کار
ئه‌وه‌‌ ژیان نییه‌
ئه‌وه‌‌ ڕه‌وا نییه‌!

ژیانێکی ڕه‌نگین
ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێ هه‌مان ‌بێ
سه‌راپا بێ به‌هره‌کێشی و سه‌رمایه‌ و سه‌روه‌ری
ژیانێکی ڕه‌نگین
ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێ هه‌مان بێ
ئه‌وه‌ی که‌ له‌ گشت لایێ بۆی ده‌جه‌نگین

• پێشتر له‌ ژماره‌ (1) گۆڤاری« ژیله‌مۆ» دا به‌ ئاڵمانی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای سروودی“Bella ciao” ‌ دانراوه‌.

Previous
Next

Leave a Reply