Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

DTP ………..شادمان مەلا حەسەن

Be First!
by May 24, 2008 گشتی

 هەفتەى ڕابردوو وەفدێكى كوردەكانى توركیا كەوا لەچەند ئەندام پەرلەمانێك و بەرپرسێكى پارتى كۆمەلگەى دیمۆكراتى  ڕێگا پیدَراو لە توركیا بەسەرۆكایەتى ئەحمەد تورك سەردانى هەرێمى كوردستانیان كرد ,وەفدەكە یەكەم جار هاتنە شارى سلێمانى ,مەبەست لەهاتنیان تەنها یەك شت بوو ئەویش تێگەیشتن بوو لەدواین هەوالى ئەو گفتوگۆ و دانوستانانەى نێوان دەولەتى توركیا و هەرێمى كوردستان .ئایا ئەم لێكنزیك بوونەوەیە تەنها بۆ دامەزراندنى پەیوەندێكى ئاسایى نێوان دوو لایەنەیە و مەبەست تەنها لێى پتەوكردنى پەیوەندى  سیاسى و ئابورى و دیبلۆماسیە ,یاخود تەنها تێكگەیشتنێكى ئەمنى و عەسكریە بۆ لێدان و لەناوبردنى ئەندامانى pkk كە حزبێكە و لەشەقامى كوردى توركیا دەور و كاریگەرى خۆى هەیە .پارتىDTP بالی سیاسى ئەو حزبەیە و ئەو ئاراستەى دەكات و 22كورسیان لەناو پەرلەمانى توركیادا هەیە .وەفدەكە مام جەلال سەرۆك كۆمارى عێراق و بەرپرسانى یەكێتیان بینى و بەێراحەت ئەوەى بۆى هاتبوون  پێیان ڕاگەیاند .دوایى چوونە هەولێر لەوآ جگە لەدیدارى سەرۆكى پەرلەمان مەكتەبى سیاسى پارتى دیمۆكراتى كوردستانیشیان بینى ,لەگەڕانەوەیاندا وەفدەكە خۆشحالى و دلنییاى خۆیان ڕاگەیاند لەسەردانەكەیان ,بەلام گلەیى نەبینینى سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەتیان بەلاوە كارێكى باش نەبوو .ئەوەى لەم نووسینەدا دەمەوى باسى بكەم سآ شتە:
 1-جێگاى خۆیەتى كوردى توركیا لەمەسەلەى دانوستان و گفتوگۆى نێوان حكومەتى هەرێم و دەولەتى توركیا ئاگاداربن ,چونكە بابەتێكە كەم و زۆر پەیوەندى بە زیان و قازانجى ئەوانیشەوە هەیە .هەروەها لەڕابردوودا زۆرجار ئەم لێك نزیكبوونەوانە ڕوویداوە بەلام لەسەر بنەمایەكى سەربازى هاوبەش بووە بۆلێدانى pkk  و حزبەكانى ترى كوردستانى عێراق بووە .سەرەنجامیش نە ئەو حزبە لەناو چووە نە پەیوەندیەكانى نێوان كوردى عێراق و توركیاش تەجاوزى پەیوەندێكى ئەمنیان كردوە بۆ پەیوەندیەكى ئاسایى .بۆیە ئێستا بەپێى لێدوانەكانى توركیا بێت كەبۆ ناوخۆى ولاتەكەیان دەیدەن ,گفتوگۆ لەگەل سەركردایەتى كوردى عێراق تەنها بۆ هەماهەنگى ئەمنى و گورز وەشاندنە لە چەكدارانى pkk.لەلاى خۆشمان لێدوان دەردەچآ گوایە پەیوەندیەكان باش دەڕوات بەڕێوە لەسەر حیسابى هیچ لایەنێك نیە ,تەنها بۆ دامەزراندنى پەیوەندێكى ڕەسمى و سیاسى و ئابریە .هەرچەندە جگە لە دانیشتنێكى نێوان سەرۆكى حكومەتى هەرێم لەگەل ڕاوێژكارێكى سەرۆك وەزیران هیچى تر نەبووە ,ئەویش لەبەغدا و لە دیوانى سەرۆكایەتى كۆمار بوو ,هیچ دانیشتنێكى ترى ڕەسمى نە لە سەرخاكى هەرێم و نەلەسەر خاكى توركیا دوو بە دوو نەبووە و ووشەى حكومەتى هەرێمى كوردستانیش بەسەر زارى سەرانى توركدا نەهاتووە ,بەهەرحال گەر پەیوەندیەكان سەریان گرت زۆر باشە .بەلام نەك لەسەر ئەساسێكى ئەمنى و عەسكەرى كەوا جگە لەزیانى شەڕو لێك ترازانى هاوڕایى شەقامى كوردى هیچى ترى لێنەكەوێتەوە .بەلام ئەوەى دەبینرآ جارآ لەسەر ئەرزى واقع ڕۆژانە بەدەیان فڕۆكەى سوپاى توركیا بۆردوومانى ناچەكانى هەرێمى كوردستان دەكەن و زیانى گیانى و مالى زۆرى لێدەكەوێتەوە .
 2-ئەوەى جێگاى تێبینى ناوەندەكانى ڕاگەیاندن و سیاسی بوو بایەكۆت كردنى سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت بوو بۆ دیدارى ئەم وەفدە ,ئەوە لەكاتێكدا چەند مانگ لەمەوبەر لێدوانە توندەكانى سەرۆكى هەرێم لەسەر توركیا بەشێوەیەك سۆزى شەقامى كوردى بەلاى خۆیدا ڕاكێشابوو بەتایبەت كوردى توركیا ,تاكو واى لێهاتبوو بەرپرسەكانى pkk چەندین لێدوانى ئەرێنیان بۆ ئەم هەلوێستە داو سەرزەنشتى لایەنى هاوبەشى دەسەلاتى هەرێمیان دەكرد گوایە هەلوێستى توندى نیە بەرامبەر لەشكركێشى توركیا .نازانرآ ئەم نەبینینە هۆى ئەوەیە وەفدەكە یەكەم جار لەسلێمانى دابەزیون و نەچوونەتە هەولێرى پایتەخت ,یان بۆ ڕازى كردنى توركە وەلامەكە لەهەولێرە و لاى ئێمە نیە .
 3-ئەوەى لەهاتنى ئەم وەفدە بۆم دەركەوت بوونى ئەو هەموو كەنالەى ڕاگەیاندنى توركى بوو لەهەرێمى كوردستان .هەر لەگەل گەیشتنى وەفدەكە بۆ فڕۆكەخانەى سلێمانى ئیتر ئەوە پەیامنێرانى ئاژانسەكانى دەنگ و باس و ڕۆژنامە و تەلەفزیۆنەكانى توركیا بەدواى ئەم وەفدەوە بوون ,سەرەڕاى ئەوانەى لەتوركیاوە پەیوەندیان دەكرد.بەبآ ئەوەى یەك كەنالى خۆمان ئامادەبآ .لەمەیان ئەمەم بۆ دەركەوت تورك چۆن كار لەسەر ئەم هەرێمەى ئێمە دەكات و دەبآ چى بگوزنەوە بۆ شەقامى خۆیان و چۆن كورد و هەرێمەكەى بكەنە دێو لەبەرچاوى میللەتى تورك ,كەچى ئێمە لەچەند نووسینێكى كەم نەبآ ئەویش زۆرى وەرگێرانە لەتوركیەوە بۆ كوردى .ڕاگەیاندنەكانى خۆمان ئەوەندى خەریكى ناشیرنكردنى ئەزموونەن نیو ئەوەندە ئاگایان لەدەور و بەر نیە چى ڕوودەدات .و چیمان لەبەرامبەردا دەكەن,بۆیە جێگاى خۆیەتى لەم شتانە هەستیاربین بەرامبەر نەیارەكانمان چونكە مێژوو ئیسپاتى كردوە ڕۆژێك لە ڕۆژان دانى دانى خێریان پێدا نەناوین,باشترین نموونەش حالى كورد ە هاوخوێنەكانى خۆمانە لەم ولاتە .
 لـــــێرەدا:هاتنى ئەم وەفدە نیشانەى هۆشیارى و هەستیارى كوردە بەرامبەر بە كێشە هەستیارەكان.چونكە یەكێتیەكى نەتەوەیى خۆڕسك لە نێوان تەواوى گەلى كورد دروست بووە ,هاوسۆزى و یەك دیدى بەرامبەر بە كێشەى ڕەواى میللەتەكەمان.لەهەموو هەنگاوێك كەهەماهەنگى لەگەل ولاتانى داگیركارى كوردستان لەگەل سەركردایەتى سیاسى كورد بهاوێژرآ .مافى خۆیەتیشى پرسیار لەم هانگاوە بكات تا چەند لەبەرژەوەندى و زیانى میللەتەكەمانە .نەبینینى سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت كە دوو دامەزراوەى ڕەسمى نەتەوەیى كوردستانن و هیواى تەواوى نەتەوەى كوردەن,دەبوایە ئەم وەفدە كوردەیان بدیبایە كە نوێنەرایەتى زیاتر لە 15 ملیۆن كورد دەكەن .ئەوەى جێگاى دڵخۆشى وەفدەكە بوو بینینى سەرۆك كۆمارى عێراق و سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان بوو كە دوو پۆستى گرنگى عێراق وهەرێمن .لەكۆتایدا ئەوەى ماوەتەوە هەركوردێك لەبەشەكانى ترى كوردستان كاتێك دێتە ئەم هەرێمە ئازادە شاگەشكە دەبن بە بەشێك لە ولاتى ئازادبووى خۆیان ,زۆر بالا دەكەن كاتآ دام و دەزگاى كوردى دەبینن .كەچى نازانم هەندآ خەلكى بەناو قەلەم بەدەست لەم ولاتە پەیدا بووە .هۆكار و بەرژەوەندى لەكوێى ئەم هەموو دژایەتى و ناشیرن كردنى ئەزموونەكەمان و هەرێمەكەمانە .
 

Previous
Next

Leave a Reply