ئاسایشی حکومەتی هەرێمی سلێمانی، پەیوەندی بە لاقە کردنی لاوەکەوە نییە..!!
لەم ڕۆژانەدا میدیاکان شاهیدی تاوانێکی دڕندانە بوون لە دژی لاوێک، کە کچێکی خۆش ویستووەو باوکی کچەکەش لەبەرامبەردا دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر لاوەکەو بەزۆر لاقەی دەکات، هەروەها بۆ ئەتک کردنی حورمەت و کەرامەتی ئەم لاوە گرتە ڤیدێۆیی ئەم تاوانە دڕندانەیە لە فەیسبوک و یوتوب بڵاو دەکەنەوە. دڕندەیی ئەم تاوانە لە لوتکەدایە، کەموێنەیە بەم شێوەیە مرۆڤ بتوانێت دەسدرێژی سێکسی بکاتەسەر لاوێک لەسەر ئەوەی کچەکەی خۆشویستووە، لەهەمانکاتدا بێشەرمانە بیخاتەسەر سایتەکان بۆ ئەوەی خەڵک تەماشای بکەن هێندەی تر کەرامەتی ئەو لاوە لکەدار بکەن.
جێگەی دەستخۆشییە دوابەدوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدێۆییەکە لە چەندین سایت و هەروەها لە شاری سلێمانیش کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس و خەڵکی ئازادیخواز بۆ ئیدانە کردنی ئەم تاوانە ناڕەزایەتیان دەربڕی و داوایان لە دەسەڵاتدارانی کوردستان کرد کە لاقەکەرەکە ئاشکراو دەسگیر و دادگایی بکرێت. ئەوەی کە لەم نێوەدا شەرم هێنەر ترە ڕاگەیاندنەکەی خودی ئاسایشی هەرێم (سلێمانییە)”http://www.awene.com/article/2012/12/07/17104 “، کە دەڵێ “بهڕێوبهرایهتی ئاسایشی سلێمانی رایدهگهیهنێت كه ئهو ڤیدیۆییهی بڵاوبۆتهوهو تێیدا گهنجێك لاقه دهكرێت هیچ پهیوهندییهكی به ههرێمی كوردستانهوه نییه.” پێدەچێت پیرەمەگرون هەرێمی کوردستان نەبێت بەوپێیەی کە کەوتۆتە دەرەوەی شاری سلێمانی، چونکە دەنگۆی ئەوە هەیە کە لاقەکەرەکە خەڵکی ناوچەی پیرەمەگرون بێت، لە یەکێک لەو کۆمێنتانەی کە لەسەر ڕاگەیاندنەکەی ئاسایش نوسراوە برادەرێک ناوی سیانی ئەو پیاوەی بڵاو کردۆتەوە کە لاوەکە لاقە دەکات. ئەم ئەگەر وابێت مایەپوچی هەوڵەکانی ئاسایش دەسەلمێنێت..!!
بەڕاستی بێدەربەستی و بێشەرمییە حکومەت و ئاسایش بەمشێوەیە هەڵوێستیان نیشان بدەن لەبەرامبەر تاوانێکی گەورەی لەم شێوەیە لە دژی لاوێک. ئەم تاوانە لە هەرجێگەیەکی تری دنیا ڕویبدایە گەورەترین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لێدەکەوتەوە، کەچی ئاسایشی کوردستان بێلێکۆڵینەوە دەڵێن ئەم تاوانە پەیوەدنی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە!!
ئێمە لە سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان، وێڕای ئیدانە کردنی ئەم تاوانە دڕندانەیە دژ بەم لاوە، لەهەمانکاتدا ئیدانەی کەمتەرخەمی دەسەڵادارانی هەرێم و بەتایبەتیش ئاسایش دەکەین، کە بێخەمن لە بەرامبەر ئەم تاوانە گەورەیەدا.
شێرزاد فاتح
بەڕێوەبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان
www.childiraq.com