ئاوینه درۆزنه‌کان …. ئه‌نوه‌ر عومه‌ر
ئێواره‌یه‌ک
سه‌مای بالێی په‌نجه‌کانی پیریم
ئاوێنه‌که‌یان هه‌ڵوه‌راند
هه‌زار پارچه ئاوێنه‌ی سۆزانی
هه‌ر یه‌که‌و درۆیه‌کیان بۆ ئه‌کردم
پارچه‌یه‌کیان
که له سۆزانیه‌کی درۆزن ئه‌چوو
ئه‌و سۆزانیه‌ی فێر بووه به هه‌موو میوانه‌کانی بڵیت
تۆ قۆز ترین مرۆڤی سه‌رزه‌ویت
پێی ئه‌وتم
تۆ روخسارت له روخساری یوسف ئه‌چێ و
چاوه‌کانت پرن له نوور
باڵات له دارستانێکی سه‌وز و
ده‌نگت پره له سۆزی جحێڵی
ده‌سته‌کانت پرن له ته‌لیسمی ئه‌فسانه‌کانی بابل
تۆ به نیگایه‌ک ئه‌توانی
هه‌موو کچه قشته‌کانی شار عاشق بکه‌ی
تۆ ته‌نها به وێنه‌یه‌کی روخسارت ئه‌توانی هه‌موو کچه قه‌ره‌جه‌کانی
سه‌ر زه‌مین
بخه‌یته سه‌ر نۆته‌کانی ره‌دوو که‌وتن
تۆ به ته‌نها حه‌یرانێکی هه‌ولێریان
ئه‌توانی هه‌موو ژنانی دنیا بخه‌یته سه‌مایه‌کی بێشه‌رمانه
تۆ ته‌نها به له‌رینه‌وه‌ی په‌جه‌کانت
ئه‌توانی سینگی هه‌موو کچه هه‌لبه‌له‌کانی ئۆقیانووس
روتکه‌یته‌وه
ته‌نها نیگایه‌ک له باڵات
ئه‌توانێ هه‌موو یاقوته‌کانی زه‌ریا
بێنێته سێبه‌ری ژوانێکت
پارچه‌یه‌کی تری
زۆر وردیله
به ده‌م بزه‌یه‌کی پر له به‌رائه‌تی مناڵیه‌وه
پێی ئه‌وتم
قژی زه‌ردی مناڵی و
ریزێک دانی سه‌ده‌فی سپی و
بۆنی خۆڵی ناو حه‌وشه گڵه‌که‌ی جارانت لی دێت
بۆ ناچی هه‌موو کیژۆله‌کانی گه‌ره‌ک کۆکه‌یته‌وه و
شار به شار و گه‌ره‌ک به گه‌ره‌ک و کۆڵان به کۆڵان
پرکه‌ن له قیژه‌ی مناڵی و
پر به ده‌مت هاوار بکه‌ی
(( هه‌یاران و مه‌یاران
خوایه داکه‌یته باران ))
ئیتر تۆش ته‌ر ته‌ر ئه‌بویت و
روخسارت له‌و نه‌وره‌سه ئه‌چوو
که تازه تێر تێر ده‌نوکی وه‌رداوه‌ته سنگی ده‌ریا
ته‌ر ته‌ر به هه‌موو کوچه‌و خه‌یابانه‌کانی شاردا ئه‌گه‌رایت و
باران هه‌ر نه ئه‌باری
گیرفانه‌کان هه‌موو پر ئه‌بوون له بۆنی شه‌کر و بۆنی نوقڵه‌کانی ئه‌و ژنانه‌ی
خه‌می مه‌مکه بڵه‌کانیان تروسکایی له روخساریانا نه‌هێشتبوو
سه‌بوریان به‌و دۆلکه ئاوه‌ش ئه‌هات
که تا هێزیان تیا بوو به‌سه‌ر روخساری تۆیانا ئه‌پرژان
تۆش به به‌رائه‌تی مناڵیته‌وه تا ئه‌تتوانی بانگت ئه‌کرد
نارۆینه‌وه
تا هه‌موو کۆڵانه‌کانی شار پر نه‌که‌ین له بۆنی باران
پارچه‌یه‌کی تر
که روخساری ته‌مێکی خۆڵه‌میشی
وه‌ک دووکه‌ڵی سیغاره‌کانی باوکم دایپۆشیبو و
خه‌مێکی قووڵ وه‌ک ئه‌و خه‌مه‌ی
میژووی له دایک بونی خۆی بیرچۆبێته‌وه و
هه‌موو حیکمه‌ته‌کانی پیری ئه‌زبه‌ر بێت
پێی ئه‌وتم
تۆ له به‌رگی کتێبێکی شه‌قار شه‌قار ئه‌چیت و
روخسارت ئه‌وه‌نده خه‌می خویندۆته‌وه
په‌نچه‌کانت ته‌نها وزه‌ی نوسینه‌وه‌ی
ئه‌و گۆرانیه‌ی تیا ماوه که ئه‌ڵیت
(( ئیستا پیر بووم و که‌وتومه‌ته ئاویلکه
چاوی جوانم لێ ون ئه‌کات چاویلکه ))
درۆزن بوون ئاوینه‌کان
درۆزن بوون
که‌سیان ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یان پی نه‌ووتم
که من چه‌ند چرکه‌یه‌کم ماوه بۆ مردن …