Skip to Content

Tuesday, October 26th, 2021

ئاگانامه‌ی پرۆژه‌ی گۆڤاری (عه‌رعه‌ر)

Be First!
by February 11, 2011 جینۆساید

ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد برینێكی به‌سوێی جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و كاره‌ساتێكه‌ كه‌ ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئه‌خلاقی ویژدانی ده‌خاته‌ سه‌رشانی هه‌ر تاكێكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ به‌ پێی تواناو ئه‌زموون‌و شاره‌زایی كار له‌ ره‌هه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كانیدا بكات‌و خوێندنه‌وه‌ی جددی‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زیاتر بۆ هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی بكات.
بێشك جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆر له‌وه‌ زیاتری هه‌ڵده‌گرت كه‌ له‌ماوه‌ی بیست‌و سێ‌ ساڵی رابردوودا لێره‌و له‌وێ‌ توێژینه‌وه‌و كۆرو كۆنفرانسی له‌سه‌ر كراوه‌و هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی قوڵ‌و فره‌لایه‌نی دراوه‌، وه‌لێ‌ هه‌موشمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكین كه‌ گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌ له‌ ئاستێكدایه‌ ئه‌و كارانه‌ی كراوه‌ مشتێكه‌ له‌ چاو ئه‌و خه‌رمانه‌ی كه‌ ده‌بوایه‌ بكرایه‌.
ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌جه‌ ئه‌و كه‌یسه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت له‌ داهاتوودا هه‌موان له‌سه‌ر سفره‌ی خوانی خۆی كۆبكاته‌وه‌و لێره‌وه‌ نه‌خشه‌ رێگای نه‌وه‌كانی داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له‌سه‌ر دابرێژرێت‌و بنیات بنرێت، لێره‌وه‌ كار بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و پیرۆزیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ بكرێت‌و ره‌هه‌نده‌ فه‌لسه‌فی، ده‌رونی، كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوویی، جوگرافی، سیاسی، ئابووری، ئاینی‌و یاسایه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی بێ‌ لایه‌ن‌و سه‌ربه‌خۆ و زانستیانه‌ شه‌ن‌وكه‌و بكرێت‌و بخرێته‌ خزمه‌تی داهاتووی  گه‌لی كورده‌وه‌.
پرۆژه‌ی گۆڤاری (عه‌رعه‌ر) كه‌ پرۆژه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نه‌و گرنگی به‌ بابه‌ته‌ ئه‌كادیمی‌و زانستیه‌كان ده‌دات‌و ساڵانه‌ له‌ یادی ئه‌و كاره‌ساته‌دا له‌ شێوه‌ی گۆڤارێكدا ئه‌و بابه‌تانه‌ پیشكه‌شی كتێبخانه‌ی كوردی ده‌كات.
ئه‌مساڵیش له‌رۆژی 14/4/2011 دا ژماره‌ پێنج (5)ی لێ‌ چاپ‌و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئاگانامه‌وه‌ داوا له‌سه‌رجه‌م نوسه‌ران‌و رۆشنبیران‌و چالاكوانانی بواری جینۆساید ده‌كات كه‌ ده‌توانن له‌ رێگای گۆڤاری (عه‌رعه‌ر)ه‌وه‌ (لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی، بابه‌تی ئه‌كادیمی، وه‌رگێران، چاوپێكه‌وتن‌و وینه‌ مێژووی)یه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بحه‌و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یی بڵاو بكه‌نه‌وه‌.
بۆ په‌یوه‌ندی گرتن: kurdanfal@yahoo.com
یانHawre_ah@yahoo.com             
یان       09647701353536                 
بۆ بینینی ژماره‌كانی رابردووی گۆڤاره‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌م لینكانه‌ بكه‌:
http://www.dengekan.info/dengekan/3/7288.html
http://www.dengekan.info/dengekan/3/7289.html

Previous
Next

Leave a Reply