Skip to Content

Tuesday, October 26th, 2021

ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كانی سه‌لمان روشدی له‌ نێوان جه‌نگی ئاین و فكردا

Be First!
by February 9, 2011 گشتی


“ریفۆرمی ئیسلامی پێویسته‌ هه‌ر لێره‌وه‌ ده‌ستپێبكات قبوڵكردنی ته‌واوی بیر و بۆچونه‌كان، تاوه‌كو بیرو را پیرۆزه‌كانی ئاینی پێویسته‌ بگونجێندرێت و به‌پێی واقع گۆرانی به‌ سه‌ر دابێت ”
                                         
   سه‌لمان روشدی
                           
                 
         
 رۆمانی ئایاتی شه‌یتانه‌یه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌م و شاكاره‌ به‌ ناوبانگه‌كانی سه‌لمان روشدیه‌ كه‌ له‌ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌كی گه‌وره‌ی به‌ دوای خۆیدا هێنایه‌ ئارایه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ خستنه‌روو و لێدانی وه‌ته‌ره‌ هه‌ستیاره‌كانی مێژوویی ئیسلامی به‌ كارهێنای كه‌سایه‌تی پێغمبه‌ر و به‌ كاربردنی ناوی خێزانه‌كانی وه‌ك كاره‌ كته‌ره‌كانی ناو رۆمانه‌كه‌ی، كه‌ بووه‌ هۆی ورژاندنی جیهانی ئیسلامی هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی  له‌ دوای خۆی نایه‌وه‌، هه‌ر چه‌نده‌ زۆربه‌ی نووسه‌ران و ره‌خنه‌گرانی جیهان سه‌لمان روشدی به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین نوسه‌رانی جیهانی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌ڵام رۆمانی ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كانی چ له‌ نێوه‌نده‌ ئه‌ده‌بیه‌كان و چ له‌ به‌رده‌م رای گشتی جیهانی ئیسلامی بووه‌ مایه‌ی هه‌را و زه‌نایه‌كی گه‌وره‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش هه‌وڵه‌ده‌ین ته‌نیا چه‌ند زانیاریه‌ك و شیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كانی سه‌لمان روشدی بخه‌ینه‌روو.  
    سه‌لمان روشدی كێیه‌؟
احمد سه‌لمان روشدی له‌19 یونیو 1947  له‌ شاری بۆمبای هیندستان هاتۆته‌ دونیاوه‌، كوری ئه‌نیس روشدی یه‌كێك له‌ بنه‌ماله‌ بازرگانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی موسڵمانی هیند بووه‌، به‌ مه‌بستی خوێندن چۆته‌ ولاتی به‌ریتانیا به‌شی مێژووی زانكۆی كامبردیگ ته‌واوده‌كات، یه‌كه‌مین رۆمانی به‌ ناوی (گریموس) له‌ ساڵی 1979بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م رۆمانه‌ی هیچ رۆڵێك له‌ نێو ناونده‌ ئه‌ده‌بیه‌كانی جیهاندا نابێت، دووه‌مین رۆمانی (منداڵانی نیوه‌شه‌و) كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌رنج  و ناوبانگه‌كی جیهانی به‌ده‌ست دێنێت، له‌ ساڵی 1981 یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی جیهانی (پۆكه‌رز) وه‌رده‌گرێت پاشان له‌ ساڵی 1993 به‌ یه‌كه‌مین رۆمانووسی جیهانی له‌ ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوو ده‌ناسرێت، چواره‌مین رۆمانی به‌ ناوی (ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كان) له‌ ساڵی 1988 بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ گه‌وه‌رتریت مشت ومرو كێشه‌و هه‌را له‌ نێو جیهانی ئسلامی ده‌نێته‌وه‌. به‌ مه‌ش له‌ ساڵی 1989 له‌لاین خومه‌ینی رابه‌ری ئیسلامی ئێران خوێنی حه‌ڵاڵ ده‌كرێت. بۆیه‌ روشدی ناچار له‌ نێو پاسه‌وانیه‌كی توندی پۆلیس له‌ به‌ریتانیا ژیان به‌ سه‌رده‌بات دوا به‌رهه‌ماكانی نووسه‌ر رۆمانی (شوره‌یی.هارون و چیرۆكی ده‌ریا.پێكه‌نینی چاكوار.شالیماری پاڵه‌وان) كه‌ نووسینه‌كانی زیاتر بۆ 30 زمانی جیهانی وه‌رگێردراوون. 
ره‌نگدانه‌وه‌ی مێژوو له‌لای سلمان روشدی
مێژووی زانستی ئه‌نتۆپرۆلۆژیای مرۆڤ  ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ دروستبوونی مرۆڤایه‌تی له‌ سه‌ره‌تایترین شۆرشی زه‌روره‌تی پێداویستیه‌كانی ژیانه‌ ساده‌ و ساكاره‌كانی یه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، پاشان گه‌یشتن به‌ سیسته‌مێكی ئۆرگانیزاسیۆنی هه‌ڵ و مه‌رجه‌ ئالۆزه‌كان به‌ گه‌لێك قۆناغی دژوار دا ده‌رباز ده‌بێت، پاشان به‌ره‌و خۆپاراستن و به‌رده‌وامبوون، هه‌نگاونان بۆ گۆڕان، ئینجا جۆرێك ئه‌لته‌رناتیف و رێڕه‌ووی جیاوازی بیركردنه‌وه‌ و خۆقورتاركردن له‌ ململانێی نێوان سروشت و ژیان دێته‌كایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ سه‌رده‌می نیولتیك و ئه‌تمۆلژیی و پاشان ناچاربوون به‌ په‌نابردن بۆ تیۆلۆژیا و جۆره‌ها خواوه‌نده‌كانی ژیان و باڵاده‌ستی له‌ سه‌ر هزر و روحی مرۆڤدا زاڵده‌بێت، تا هاتنه‌ نێو زه‌مه‌نی به‌ندایه‌تی و ململانێی كۆیلایه‌تی و رزگاری بوون، دوا جار درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ قوڵایی به‌ره‌ی نێوان میتۆلۆژیا و پێویسته‌یه‌كانی فكر و مه‌عریفه‌، به‌مه‌ش ئۆركۆلۆژیا په‌ره‌ ده‌سه‌نێت و مرۆڤه‌كان شوێن پێیان قایمتر ده‌كه‌ن ژیان پڕ ده‌بێت له‌ داستان و ئه‌ده‌ب و چیرۆكه‌ ره‌هه‌نده‌كانی فكر و مه‌عریفه‌ و گێرانه‌وه‌ی روداوه‌ جیاوازیه‌كانی شارستانیه‌ت. ئه‌و بلیمه‌ت و ئه‌قڵمه‌ندانه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی و سینارسته‌كانی شانۆی ژیان ده‌بینن بێگومان هه‌موویان یه‌ك ئامانجی رۆشه‌نگه‌ریان هه‌یه‌، چاكسازیی گه‌لان  و رێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و  باشتركردنی ژیانی مرۆڤه‌كانه‌، به‌ڵام به‌فۆڕمی جیاواز و له‌ كات وسات و زمه‌نه‌كی جیادا ده‌ژیێن، ئه‌رك  و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی جیا له‌ مۆرالیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندن و هزری مرۆڤایه‌تی هه‌ڵده‌گرن وه‌كو ئۆجه‌لان ده‌لێ‌”پێویسته‌ به‌رده‌وام  وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندان و پێغه‌مبه‌ران  و فه‌یله‌سف و بیریاران، هه‌ریه‌كه‌ و له‌ قۆناخی خۆی رێنسانس  و كاروانێكی رۆشه‌نگه‌ربوون” ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ سه‌رئێشه‌ بۆ مرۆڤ توندره‌وی و زێده‌رۆیی په‌یره‌وانی و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی  تره‌”. بۆیه‌ هه‌میشه‌ بیریار و فه‌یله‌سوف و  توێژه‌ران به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی میژوویان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی رووی راسته‌قینه‌ی ژیانه‌ كه‌ له‌ ناونده‌ ئه‌ده‌بیه‌كان بگره‌ له‌ نووسین و شعر و چیرۆك رۆمانه‌كانیش به‌ ته‌واوه‌تی ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌، سه‌لمان روشدی یه‌كێكه‌ له‌و نووسه‌ر و رۆمانووسه‌ به‌ ناوبانگانه‌ی جیهان كه‌ كه‌وتۆته‌ ژێركاریگه‌ری میژوو و نووسینه‌وه‌ی لاپه‌ره‌ی شارستانیه‌ته‌كان و دووباره‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و چیرۆك له‌ سه‌ربرده‌ و داستان و ئه‌فسانه‌ كۆنه‌كان، میتۆلۆژیای ئاین به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ردوو رۆمانی (ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كان) و (هارون و چیرۆكی ده‌ریا) زۆر به‌رونی كاریگه‌ری ئاینه‌ كۆنه‌كان له‌ سه‌ر رووداوی ناوه‌وه‌ی رۆمانه‌كان نیشان ده‌دات له‌وانه‌ ئاینی بوزا، زه‌رده‌شت، ئاینی ئیسلام، به‌ كارهێنانی ده‌سته‌واژی تاریك و روناكی،  باش و خراپ، پاداشت و زسزا، جبیریل و شه‌یتان، جندوكه‌ی ئاویی، فریشته‌ی ئاسمانی، سه‌لمان روشدی هه‌ڵده‌ستێت به‌ نیشاندانی نه‌هامه‌تیه‌كانی مرۆڤ  له‌ رێگه‌ی فانتازیایه‌كی پر له‌ خه‌یاڵاویی ململانێی واقع و ژیان، دروستكردنی شار نشینی وه‌هم  و حه‌قیقه‌ته‌ پر له‌ خۆشی ناخۆشی بۆ مرۆڤه‌كان تاكو له‌ ده‌ره‌نجامی سوود وه‌رگرتن له‌ رابردوو، بونایدنانی ژیانێكی تازه‌ له‌ سه‌ر مێژوو جا ئه‌و مێژووه‌ پڕ له‌ سه‌روه‌ری بێت یان نه‌فره‌ت، گرنگ به‌رده‌وامی ژیانی مرۆڤه‌كانه‌ لای روشدی، به‌ مه‌ش رووبه‌رووی مشت ومرێكی زۆربۆته‌وه‌.
چه‌ند لایه‌نێكی رۆمانی ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كان
دوا به‌ دوای رۆمانی (منداڵانی نیوه‌شه‌و) له‌ ساڵی  1981 گه‌وره‌تریرن خه‌لاتی پۆكه‌ری ئینگلیزی وه‌ده‌ست هێنا، بوو به‌ هانده‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ سه‌لمان روشدی كه‌ هه‌ڵسێت به‌ ده‌ركردنی رۆمانی “ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كان” له‌ 9 ی سپتێمبه‌ری ساڵی  1988 به‌مه‌ش گه‌وه‌ره‌ترین مشت و مڕ و مقۆی خسته‌ نێو جیهانی ئیسلامی هه‌رایه‌كی بێ وێنه‌ی نایه‌وه‌ موسڵمانان پێ یان وابوو سوكایه‌تی به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كردووه‌، هه‌ر چه‌نده‌ رای گشتی ئیسلامی به‌ یه‌كه‌وه‌ ئیدانه‌ و دژایه‌تی ئه‌و رۆمانه‌ی سه‌لمان روشیدیان كرد، به‌ڵام له‌ حه‌قیقه‌تی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی رۆمانه‌كه‌ تێ نه‌گه‌یشتبوون، كه‌ زۆرینه‌ی موسڵمانه‌كان بۆچونیان وابوو روشدی قورئانی پیرۆزی به‌ ئایاتی شه‌یتان له‌ قه‌ڵه‌مداوه‌، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی سه‌رنج راكێشی ناونیشانی رۆمانه‌كه‌وه‌ به‌ ناوی “ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كان”بوو، ده‌قاو ده‌ق  له‌ زهنی موسلمانانه‌وه‌ به‌ گومان و دژایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ و سوكایه‌تی به‌ پیرۆزیه‌كان ئاین سه‌یر ده‌كرێت، ره‌نگه‌ سه‌لمان روشدی یه‌كه‌مین نووسه‌ر نه‌بێت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ و نا راسته‌خۆ له‌ رێگای میژووی ده‌قه‌ پیرۆزه‌كانی ئاینی یه‌وه‌ بیرر و راكانی خۆی بخاته‌ڕوو سه‌رنجام دژایه‌یتی و پێشێلكردنی موقه‌ده‌ساتی خه‌ڵكانێك ده‌كه‌وێته‌ ژێر رۆشنایی نووسینه‌كانی كه‌ زۆرترین هێزی مرۆڤه‌ ساده‌ و ساكاره‌كانی جیهانی له‌ خۆی كۆكردۆته‌وه‌، كه‌ دواتر ده‌بێت  نووسه‌ر باجی ئه‌و فۆرمه‌ بدات كه‌ په‌یامێكی تازه‌ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت نووسه‌ر گه‌لێك له‌ رابردوودا پێیدا تێپه‌ریوون هه‌ندێ‌ جاریش به‌ كۆتایی هاتنی گیانی خۆیان ته‌واوده‌بێت، هه‌روه‌ك به‌ختیارعلی له‌ كۆمه‌ڵه‌ وتاری خوێنه‌ری كوشنده‌ دا سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاند و قبوڵ نه‌كردنی رای جیاواز  له‌ لایه‌ن ئاین و ئاینزا كانه‌وه‌ كه‌سانێك خۆیان وه‌ك پاسه‌وان و پارێزه‌ری مه‌شخه‌ڵانی ئاینه‌كانیان ده‌زانن ده‌لێ‌ “گه‌ر توانیت بیكوژیت، بكوژه‌ چونكه‌ مافی نمایشكردن و خۆ ده‌رخستنی هێزی خۆت و توانای خۆت له‌ سه‌ر كوشتن، له‌ مافی ئه‌وانی تر له‌ سه‌ر ژیان گه‌وره‌ تره‌” به‌م شێوه‌یه‌ پێیان وایه‌ مه‌رگی نوسه‌ر واته‌ مۆنۆپۆڵكردن و مه‌رگی ده‌ق به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌ق زۆرتر و زیاتر ره‌واج په‌یدا ده‌كات ره‌نگه‌ جۆرێك له‌ هه‌قیانه‌ت وه‌ربگرێت، نووسینێك كاتێك خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ ناو ده‌بردرێت و خوێنی له‌ سه‌ر ده‌رژێت، رۆمانی ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كانی سه‌لمان زیاتر  وه‌ك رۆمانێكی میژوویی خۆی به‌ر جه‌سته‌ ده‌كات به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ گیانی نووسه‌ری رۆمانه‌كه‌ی خستۆته‌ مه‌ترسی ئه‌م هه‌رایه‌ی ناوه‌ته‌وه‌ نیشاندانی چه‌ند لایه‌نێكی نێگه‌تیفی مێژوویی ئیسلامی و سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌ كه‌ سه‌لمان وه‌ك ئالیه‌تی نوسینی رۆمانه‌كه‌ به‌ كاری بردووه‌، چونكه‌ له‌باوه‌ڕ و مه‌بادیئه‌كانی ئیسلامی هیچ به‌ره‌یه‌ك نیه‌ بۆ  گفتو گۆكردن و رای جیاواز له‌سه‌ر تێكست و ده‌قه‌ پیرۆزه‌كان كه‌ به‌سه‌وابیته‌كان ناوده‌برێت، بۆیه‌ كه‌م تر له‌ئیسلام ته‌قه‌بولی رای جیاواز ده‌كرێت،  كه‌ رۆمانه‌كه‌ 720 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌ و ده‌بێته‌ سێ‌ به‌ش.
1-جوگرافیای جیهانی ئسلامی وه‌ك چونه‌ ژووره‌وه‌ی نێو ململانێی شارستانیه‌ته‌كان
2-رۆژئاوا و ئیسلام، گه‌رانه‌وه‌ بۆرداووی مێژویه‌كان به‌مه‌ش ده‌مانباته‌ نێو مه‌فهومه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی كه‌ ئایاتی شه‌یتانی پێیدای تێده‌په‌رێت.
3- ئایاتی شه‌یتانی چیرۆك و روودا و كاردانه‌وه‌ی سه‌ر ده‌میانه‌ی ململانێی مێژوویی نێوان رۆژئاوا و موسڵمانه‌كانه‌.
دواتر هه‌موو رووداوه‌كانی ناوه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌ له‌ ده‌وری دوو پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌ كه‌دا ده‌سورێنه‌وه‌ ئه‌وانیش صلاحه‌ددینی جومجمه‌ و جبرائیلی فریشته‌یه‌، كه‌ رۆڵی خێر و شه‌ر ده‌بینن، دواتر به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌همی ململانێی نیوان خودا و شه‌یتان له‌ رێگه‌ی هه‌ر دوو پاڵه‌وانه‌وه‌ له‌ نێو ده‌قه‌كه‌دا ده‌خاته‌روو سه‌رتای رووداوی رۆمانه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ست پێده‌كات.
صلاحددینی جومجمه‌ پیاوێكی به‌ ره‌گه‌ز هندی یه‌، له‌ منداڵیه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ وڵاتی به‌ریتانیا ساڵانێكی زۆر له‌وێ‌  ژیان به‌ سه‌رده‌بات به‌ ته‌واوی تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ ژێركاریگه‌ری كلتوری رۆژئاوایی بۆیه‌ ره‌گه‌زی هندی بوونی خۆی ره‌تده‌كاته‌وه‌، جبرائیلی فریشته‌ ئه‌كته‌رێكی سینه‌مایی هندی یه‌ كه‌ تابیه‌ت به‌ فلیمه‌ ئاینیه‌كان كار ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ری خۆی به‌ ئاین له‌ ده‌ست ده‌دات كه‌ جبرائیلی فریشته‌ تووشی نه‌خۆشیه‌كی ترسناك ده‌بێت نزا و پارنه‌وه‌كانی له‌خوا نابێته‌ هۆی چاك بوونه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی.
 هه‌ر دوو پاڵه‌وانه‌كه‌ له‌ كاتی سه‌فه‌ر كردنیان  له‌ نێو ئه‌و فرۆكه‌ی كه‌ له‌ شاری بۆمبای هندستان به‌ره‌و له‌نده‌ن ده‌چێت، ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر دوو كورسی ته‌نیشت به‌ یه‌ك به‌ڵام  له‌ كاتی گه‌شت كردنی فرۆكه‌كه‌ به‌ هۆی كارێكی تێكده‌رانه‌ی كۆمه‌ڵێكی توندره‌وی ئاینی ده‌ته‌قێندرێته‌وه‌ و فرۆكه‌ كه‌ له‌سه‌ر دورگه‌یه‌كی به‌ریتانی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنی فرۆكه‌ هه‌ر دوو كه‌سه‌كه‌ تێده‌چن، كه‌چی گۆڕانێكی سه‌یر له‌ هه‌ردوو پاڵه‌وان رووده‌دات شێوه‌ی جومجمه‌ بۆ سه‌ر مه‌خلوقێكی شه‌یتانی ده‌گۆردرێت، جوبرائیلیش بۆ شێوه‌ی مه‌خلوقێكی نزیك له‌ مه‌لائیكه‌ت ده‌چێت.
دواتر سه‌لمان روشدی له‌ یه‌كێك له‌ خه‌ونه‌كانی جوبرائیل ده‌مانگێرێته‌وه‌، بۆ زه‌مه‌نی سولحی حوده‌یبیه‌ به‌شێكی چیرۆكه‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ له‌ ژێر ناوی “ماهوند” كه‌ له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌راست ئه‌م ناوه‌ بۆپێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌لایه‌ن مه‌سیحیه‌ سه‌لیبیه‌كانه‌وه‌ وه‌ك ناتۆره‌یه‌ك به‌كارهاتووه‌ سه‌لمان روشدی ده‌یه‌وێت دووباره‌ له‌رێگه‌ی مێژووی شه‌ری نێوان موسڵمان و سه‌لیبیه‌تی ئه‌وكاته‌وه‌ بۆ ناوه‌ی رۆمانه‌كه‌ی شۆرمان ده‌كاته‌وه‌،  له‌ به‌شی ئه‌م چیرۆكه‌دا له‌ لاپه‌ره‌ی 162به‌ ته‌واوی ده‌كه‌وێته‌ نێو رووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ شێوه‌یێكی قوڵ هه‌ست  و سۆزی موسڵمانه‌كان  بریندار ده‌كات.
هه‌ر بۆ نمونه‌ له‌ درێژه‌ی رووداوه‌كانی ناوه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌ باس له‌ ماڵێكی له‌ شفرۆشی ده‌كات له‌ شاری “جاهیلیه‌” كه‌ مه‌به‌ستی روشدی شاری مه‌كه‌یه‌، ئه‌و ماڵه‌ی له‌ شفرۆشی تێدا ده‌كرێت “12” ئافره‌تی تێدایه‌ ناوی ئافره‌ته‌كان، ده‌قاو ده‌ق له‌ گه‌ڵ ناوی خێزانه‌كانی پێغمبه‌ر هاوشێوه‌ن، له‌م به‌شه‌یدا به‌ وردی باس و وه‌سفی سێكسیه‌كانی پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه‌ ده‌كات له‌ماڵه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها كۆتای رۆمانه‌كه‌ به‌ خۆكوشتنی جبرائیلی پاله‌وانی چیرۆكه‌كه‌ كۆتای دێت له‌رووی لێكدانه‌وه‌شدا ژاوه‌ ژاوێكی مه‌زن له‌ دوای خۆیدا ده‌نێته‌وه‌.
ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كان و رای گشتی ئیسلامی.
دوای ده‌رچوونی رۆمانی ئایاتی شه‌یتانی ورژاندنێكی گه‌رم و به‌ر فراوانی له‌ نێو چین و توێژه‌كانی جیهانی ئیسلامی و زانایان و وتار خوێنانی رۆژانی هه‌ینی و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری گشتگیری له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان دورستكرد، كه‌ خۆپیشاندان له‌ زۆربه‌ی پایته‌خت و شاره‌كانی وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان له‌ به‌رده‌م بالیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا و سوتاندنی وێنه‌ی سه‌لمان روشدی و كۆكردنه‌وه‌ و سوتاندنی تیراژی كتێبه‌كانی تاكو له‌ پاكستان پێكدادان له‌ نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران روویدا  9  كه‌س كوژران به‌ ده‌یانی تر برینداربوون، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی خۆ پیشانده‌ران له‌ سه‌رجه‌م جیهانی ئیسلامی بۆ 40 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌.
جگه‌ له‌ هه‌وڵێكی به‌ردام له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ ئیسلامیه‌كانی جیهانی بۆ كوشتن و تیرۆركردنی سه‌لمان روشدیی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی مالیزیا و رێكخراوی قاعیده‌ به‌جیا 40 خۆ كوژیان بۆ له‌ناوبردنی سه‌لمان ئاماده‌كرد، وڵاتی ئێران له‌ 14 فبرایر  1989 به‌ بریارێكی فه‌رمی له‌ لایه‌ن رابه‌ری ئیسلامی ئێران ئایاته‌الله‌ خومه‌ینی كوشتنی سه‌لمان روشدی و حه‌رامكردنی كتێبه‌كه‌ی راگه‌ێندرا، كه‌ به‌رامبه‌ر كوشتن و خوێنی سه‌لمان  روشدی یه‌ك ملیۆن دۆڵار كرایه‌ خه‌ڵات، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بارزگانه‌كانی مالیزیا 82 هه‌زار دۆلاریان و كه‌سێكی تری ئێرانی به‌ناوی حسن سنعایی 3 ملیۆن دۆلاری بۆئه‌م مه‌سته‌ ته‌رخانكرد بۆیه‌ سه‌لمان روشدی له‌به‌ر هه‌ره‌شه‌ و گوڕه‌شه‌یه‌كی زۆری كوشتن ناچار ده‌بێت خۆی ون بكات، بۆیه‌ “گۆنتر بارلیف” له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌ ئه‌لمانیه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر موسڵمانه‌كان” باشترین رێگه‌ ئه‌وه‌یه‌ رۆمانی ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كان بۆناو مزگه‌وته‌كانیان ببه‌ن گفتو گۆی له‌سه‌ر بكه‌ن نه‌وه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی بكوژن و خوێنی له‌سه‌ر برێژن” به‌مه‌ش جالیه‌ی رۆژئاوای موسلمانان زیاتر سه‌ر كێشتربوون، ناچار بوو سه‌لمان روشدی له‌ ژێر پاسه‌وانێكی توندی پۆلیسی به‌ریتانیا ژیان بگوزه‌رێنێت ته‌نانه‌ت “30” خانو و شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی بگۆرێت به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی ژیان به‌ سه‌رببات.
به‌ڵام دواتر تاكو ساڵی 1998 وڵاتی ئێران ده‌ست له‌م بریاره‌ هه‌ڵده‌گرێت و هاوكاری خه‌ڵاتی كوشتنه‌كه‌ی ده‌كشێنێته‌وه‌، سه‌لمان روشدی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی ژیانی رۆژانه‌ی خۆی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ تاكو دوا جار له‌ فلیمی بیره‌وه‌ریه‌كانی “بریدجیت جونز دیری” له‌ ساڵی 2001 به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌رده‌كه‌وێت. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ژماره‌یه‌ك له‌ كتێبی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بیر و رای ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كانی روشدی له‌ لایه‌ن زانایانی ئیسلامی ده‌رده‌چێت له‌وانه‌ دیارترینیان كتێبی”اڵایات الشیگانیه‌ الڤاهره‌ والتفسیر” د.محمد محیی” همزات شیگانیه‌ وسلمان رشدی” د. نبیل السمان” ێ‌یات سماویه‌ فی الرد علی ێ‌یات شیگانیه‌ ” د. شمس الدین الفاسی ” ێ‌یات شیگانیه‌.جدلیه‌ الصراع بین الإسلام والغرب ” د.رفعت سید أحمد ” الرد علی كتاب اڵایات الشیگانیه‌ ” هادی المدرسی ” شیگانیه‌ اڵایات الشیگانیه‌” أحمد دیدات” شیگان الغرب”ی سعید ایوب. جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌ت و سروود و شعر له‌ دژی سه‌لمان روشدی له‌ جیهانی ئیسلامی هۆنرایه‌وه‌.
دووباره‌ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌لمان روشدی
دوای ئه‌وه‌ی سه‌لمان روشدی هاوكاری و پشتگیریه‌كی زۆری له‌ لایه‌ن چاك سترۆ لێكرا دووباره‌ تێوه‌ گڵانی له‌ مه‌سه‌له‌ی حیجاب و هه‌روه‌ها تاوانباركردنی له‌ هه‌بوونی ده‌ست له‌ ناشیرین كردن و سوكایه‌تی پێكردنی وێنه‌كانی پێغه‌مبه‌ر له‌ رۆژنامه‌ دانیماركیه‌كان، له‌ لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه‌ سه‌لمان روشدی دیسان كه‌وته‌ به‌ر شه‌پۆڵی هه‌ره‌شه‌ و گوره‌شه‌یه‌كی تازه‌، له‌ دوای نمایشكردنی شانۆگه‌ری ئایاته‌ شه‌یتانیه‌كان به‌زمانی ئه‌ڵمانی له‌ شانۆكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ لاین ده‌رهێنه‌ران (ئوفه‌ ئریك، لوفنبیرك وماركوس میسلین) و به‌ تایبه‌تی ساڵی 2007 دوا به‌دوای  رێزلێنانه‌ی ته‌واوكردنی شه‌ست ساڵه‌ی ته‌مه‌نی له‌ لایه‌ن مه‌لیكه‌ ئیلیزابێس و پێشنیاركردنی بۆ وڵاتی به‌ریتانیا به‌ به‌خشینی شۆره‌تی “فارس”به‌ سه‌لمان روشدی بووه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان له‌ سه‌روی هه‌موویان ئێران و پاكستان داواكاربوون له‌وڵاتی به‌ریتانیا كه‌ ئه‌م شۆرته‌ی لێ بسه‌ندرێته‌وه‌ چونكه‌ هه‌ستی موسڵمانه‌كان بریندار ده‌كات و داوای لێبوردنیش له‌ گه‌ڵانی موسڵمان بكرێت.
“تسنیم اسلام” وته‌بێژ به‌ ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌” وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه‌ به‌ رێزلێنانی سه‌لمان روشدی چونكه‌ به‌رهه‌ماكانی ناوبراو هه‌ست و سۆزی موسلمانانی برینداركردووه‌، نووسینه‌كانی پرن له‌ دژایه‌تی ته‌واوی گه‌لانی ئیسلام”
 له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ وڵاتی به‌ریتانیا به‌رگری خۆی له‌ بریاره‌كه‌ی شاژن ئیلیزا بێسی دووه‌م كرد، له‌ رێگه‌ی بالیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ ئیسلام ئاباد رایگه‌یاند كه‌ “سه‌لمان روشدی هه‌قی ئه‌و رێزگرتنه‌ی هه‌یه‌، چونكه‌ پێ به‌خشینی شۆره‌تی “فارس”ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌خششه‌ ئه‌ده‌بیه‌               ده‌وڵمه‌نده‌یه‌ كه‌ سه‌لمان روشدی له‌ رێگای ئه‌ده‌به‌وه‌ به‌جیهانی به‌خشیووه‌”
له‌دواین كاره‌كانی سه‌لمان روشدی كه‌ رۆمانی “شالیماری پاڵه‌وان” سه‌رجه‌م رووداوه‌كانی له‌ كشمیر و لوس ئه‌نجلوس و له‌ندن ستراسبۆرگ تێدا باسی له‌ به‌یه‌ك گه‌یشتنی كچێكی هندۆسی به‌ ناوی (بونی) كورێكی موسڵمانی كشمیری به‌ ناوی (نومان) كه‌یاری سێرك ده‌كات دواتركه‌ سایه‌تیه‌كی سیاسی جوله‌كه‌ به‌ناوی (مكسیملیان ئوفولس) كه‌ رووبه‌رووی تیرۆركردن ده‌بێته‌وه‌ به‌ رۆژی نیوه‌رۆ له‌ كشمیر به‌ ده‌ستی نومانی موسلمان سه‌رده‌برێت، دواتر كه‌سه‌كه‌ ناوی خۆی به‌ شالیاری پاڵه‌وان ناو ده‌بات له‌ رۆمانه‌كه‌دا، ره‌نگه‌ ئه‌م رۆمانه‌شی هه‌مدیسان هه‌رایێكی گه‌وره‌تر له‌ دوای خۆیدا بنێته‌وه‌.

                 دلشادكاوانی
 Dkawaniy1@yahoo.com 

————————————————————————————————-

 

 

 

         سه‌رچاوه‌كان
1-    سلمان رشدی یحصل علی لقب فارس. .WB-OL
2-     ێ‌یات شیگانیه‌.جدلیه‌ الصراع بین الإسلام والغرب. د.رفعت سید أحمد
3-    شیگانیه‌ اڵایات الشیگانیه‌. أحمد دیدات
4-    سلمان رشدی.. فارس الإلحاد مصگفی هاشم- القاهره‌ 2007
5-    هارون و چیرۆكی ده‌ریا. سلمان روشدی. و:ئامانج كه‌ندی.

Previous
Next

Leave a Reply