Skip to Content

Thursday, December 2nd, 2021

ئایا جەماوەر هەر بێدەنگ دەبێت ؟….سوارە مامەند شریف

Be First!
by December 10, 2008 گشتی

 ئایا جەماوەر هەر بێدەنگ  دەبێت ؟

 پێش دۆزینەوەى هەلى كار حكومەتى هەرێمى كوردستان بریار وایە ئەوفەرمانبەرانەى كەوا بە شێوەى كاتى دامەزراون لە فەرمانگەكانیان دووریان بخاتەوە ئەمەش دواى ئەوەى ماوەیەك پێش ئیستا هەزاران خوێندكارو قوتابى دواى تەواو كردنى قۆناغى ئامادەیى هیچ پەیمانگەیەك و كۆلیژێك وەریان نەگرتون بێگومان ئەم دوو هەنگاوەى حكومەت پێشبینى دەكرێت نارەزایى زۆرێك لە خەلكانى لێبكەوێتەوەو لەهەمان كات دارێژەى بىَ كارىبە ئاستێكى بەرچاو بەرز دەبێتەوە.. .
 ئەوەى جێى پرسیارو هەلوەستە كردنە بودجەى هەرێمى كوردستان پەیوەستە بە بودجەى حكومەتى مەركەزى (عێراق)تا ئیستاحكومەتى ناوەند هیچ هەنگاوێكى لەم شێوەیەى نەگرتۆتە بەرقوتابى وخوێندكارى 100% وەرگرتوە و ئامادەیى نیشان داوە قوتابى وخوێندكارى هەرێمى كوردستانیش وەربگرێت بۆ دەبێت لە هەرێمیكى ئارام و ئاسایش بەرقەرار وە هەروەها جموحۆلى بازرگانى مام ناوەند وژێرخانێكى ئابورى تارادەیەك باش خەلك بىَ كار و ئومێد براو بكرێت لە خوێندن ؟؟
 ئایا ئەو قوتابیانەى لە ناوەراست وباشور خوێندن تەواو دەكەن لە كوىَ دادەمەزرێن ؟ئایا هەر ناێنەوە كوردستان ؟ ئایا ئاستى خوێندن لە هەرێمى كوردستان باشترە یاخود لە ناوەراست و باشور ؟یان مەبەستیانە هەندێك لاوى كورد بە كوشت بدەن تاوەكو لاف و گزافى ئەوە لێبدەن  لە سەر شاشە كانى تىڤى بلێن هێندە خوێنمان رشتوە !!
 بەم هەنگاوانە چۆن جەماوەر رازى دەبێت توبلێى دیسانەوە بىَ دەنگ بێت. …. .

   سوارە مامەند شریف 
  بەریتانیا
 Swara_mamand@yahoo.com
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply