Skip to Content

Tuesday, June 22nd, 2021

ئه‌زموونه‌كانی شیعره‌كورد‌و ڕای جیاواز

Be First!
by May 17, 2012 گشتی

 

 

لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی بریتییه‌ له‌ورده‌كاری‌و پشكنین‌و ده‌رخستنی رووی شاراوه‌ی ده‌ق… یاخود شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌ست‌و ماناو مه‌دلولانه‌یه‌ كه‌بوونه‌ته‌ ناواخنی ده‌ق.. په‌ی بوون به‌ئاقارو نهێنییه‌كانی هه‌ر ده‌قێك كارێكی ژیری‌و شاره‌زایییه‌كی كه‌م وێنه‌یه‌…
چونكه‌ ئێمه‌ كه‌ده‌ڵێین ده‌ق مانای به‌رامبه‌رچه‌ن ره‌مزێك راوه‌ستاوین به‌خه‌یاڵی شاعیردا هاتوون.. لێدوان له‌بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی كارێكی زۆر سه‌خت‌و قوڕسه‌به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ شیعربێ‌.. چونكه‌  شیعر دنیایه‌كی زۆر ئاڵۆزو ده‌به‌رێك ڕاچووو ئه‌فسوناویه‌  .. شیعره‌له‌ هه‌موو بواره‌ ئه‌ده‌بی یه‌كانی تر زیاتر قووڵا بوونه‌وه‌و شۆڕبوونه‌وه‌و به‌ناخدا چوونه‌ خواری ده‌وێ‌.. ئه‌وێ‌ له‌ئاوی شیعرا مه‌له‌وانی بكات ده‌بێ‌ بزانێ‌ ژێر ئاو لێبدات‌و هه‌تابنه‌بانێ‌ رانه‌وه‌ستێ‌ تاكو مه‌رجان‌و گه‌وهه‌ره‌كانی ژێره‌وه‌ ده‌ربێنێ‌.
لێره‌ دا دێمه‌ سه‌ر مه‌به‌ستی نووسینه‌كه‌م كه‌ بریتییه‌ له‌باسكردنی لێكۆلینه‌ه‌ییه‌كی نوێ‌ له‌شیعری كوردیدا .. یاخود پولین كردنێكی زیوه‌كانه‌ له‌ شیعرو شاعیرانی كوردا ..
ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ كتێبێًكی كاك عبدول قه‌هاری شێخ به‌ناوی (ئه‌زموونه‌كانی شیعری كوردی) لێره‌دا كاك عه‌بدول قه‌هار بیری بۆ شتێكی نوێ‌و ده‌گه‌ن چووه‌كه‌ دیاری كردنی چه‌ن بازنه‌یه‌كه‌ یاخود پولین كردنی شیعری كوردیه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ تاكو ئێستا.. كاك عه‌بدول قه‌هار ده‌ستی بۆ كارێكی سه‌خت‌و ئالۆز درێژ كردووه‌ .. وه‌ زیره‌كانه‌و ژیرانه‌ش توانیویه‌تی كاره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات پر به‌دڵا سوپاسی ده‌كه‌م‌و هیوای سه‌ركوتنی لبۆ ده‌خوازم ز.
لێره‌دا دامنیش وه‌كو خوێنه‌رێكی ساده‌ پاش خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی كاك عبدول قه‌هاری شێخ چه‌ن تێبینی یه‌ك‌و ڕای جیاوازم بۆ دروست بوو.. بێگومان له‌ دنیای ئه‌ده‌ب‌و هونه‌رو فه‌رهه‌نگ‌و روشنبیری به‌گشتی هه‌روه‌ها خۆشه‌كه‌ كه‌سێكی تر ڕای جیاوازی هه‌بێ‌و بازاره‌كه‌ی گه‌متر بكات كوردیش له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ‌ ( گۆم تاقووڵتر بێ‌ مه‌له‌ی خۆشتره‌ )
كاك عبدول قه‌هار له‌پێسه‌كی كتێبه‌كه‌یدا له‌لاپه‌ره‌ (10) ئه‌و پرسیاره‌ ده‌كاو ده‌ڵێ‌ (ئایه‌ له‌تێروانینماندا بۆ ده‌قێك په‌یره‌وی كامیان بكه‌ین. ته‌ئویل یان ته‌فیر) به‌پێویستی ده‌زانم چه‌ن سه‌رنجێل نجه‌مه‌ ڕو..
1-له‌بنه‌ڕه‌تدا (ته‌ئویل) وه‌ك هۆكارێك بۆ چوونه‌ناخی  شته‌ شاراوه‌كان دروست بووه‌ كه‌كۆمه‌ڵه‌كه‌سێكی هه‌ڵبژارده‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگادا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.. یاخود (ته‌ئویل)خوێنده‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیانه‌یه‌ بۆ ده‌قه‌ قوول‌و په‌نهان‌و شاراوه‌كان.. ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ش له‌كه‌سێكه‌وه‌ ب ۆكه‌سێكی تر ده‌گۆڕێ‌.. چونكه‌ جاری واهه‌یه‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكی پسپۆر هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك له‌ده‌قێك ده‌ڕوانێت‌و هه‌ریه‌كه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیای  هه‌یه‌ بۆ ده‌قه‌كه‌.. بۆنموونه‌ باسه‌یری ئینجیله‌كان بكه‌ین.. كاتی خۆی رێگه‌ درا به‌قه‌شه‌و پاپاكان هه‌ریه‌كه‌و  به‌تێروانین خۆی  خوێندنه‌وه‌ بۆ ئینجیله‌كان  بكات.. یاخود به‌ گوێره‌ی تواناو مه‌ودای بینین خۆی ته‌ئویل‌و ته‌ئویل كاریان بۆ بكات..
سه‌ره‌نجات چین حۆر ئینجیل كه‌وتنه‌ ئاراوه‌.. هه‌ره‌یك له‌و ئینجیلانه‌ به‌گوێره‌ی قۆناغ‌و سه‌رده‌می خۆی راڤه‌ی شته‌كانی ده‌كردو حه‌ڵاڵا ‌و حه‌رامی لێك جیاده‌كرده‌وه‌. ئه‌ویش به‌پێی مه‌زاج‌و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكی هه‌ڵبژارده‌.. به‌ڵام قورئانی پیرۆز ئه‌و جۆره‌ ته‌ئویل‌و ته‌ئویل كار به‌ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی میزاج‌و تێروانینی خۆی  بیكات.. قورئان ده‌قێكی قوول‌و په‌نهان‌و شاراوه‌و پڕ مانایه‌.. ده‌ریایه‌كی بێ‌ سنووه‌و پڕیه‌تی له‌دوروگه‌و هه‌رومه‌رجان‌و یاقوت بۆیه‌ ئه‌وه‌ی مه‌له‌وانێكی باش نه‌بێ‌ ناتوانێ‌ به‌ناخیدا شۆڕبێته‌وه‌و گه‌وهه‌ره‌كانی ژێره‌وه‌ی ده‌ربخا.. ئێمه‌ لێره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر ته‌ئویل‌و ته‌فسیره‌ له‌سه‌ره‌تادا وتمان ته‌ئویل خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوول‌و فه‌لسه‌فیانه‌یه‌ بۆ ده‌قه‌كان كه‌كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكی هه‌ڵبژارده‌ په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.. یاخود ته‌ئویل بۆ شتێك ده‌كرێ‌  كه‌ئه‌وشته‌ له‌ئارادا نه‌بێ‌ به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ‌ كه‌ئه‌وشته‌ رووبدات.. بۆ نموونه‌ خه‌ون.. جاری واهه‌یه‌ یه‌كێ خه‌ونێك ده‌بینێ‌ به‌شتێك یان به‌بارودۆخێك كه‌له‌وانه‌یه‌ ئه‌وشته‌ ڕووبدات.. بۆیه‌ پێویستی به‌ته‌ئوسل هه‌یه‌., هه‌روه‌كو ئه‌و دووكه‌سه‌ی  له‌زینداندا خه‌ونیان بینی‌و پاشان چوونه‌لای (یوسف) د.خ  كه‌ئه‌ویش له‌زیندان بوو پێیان وت ته‌ئویلی  ئه‌و خه‌ونه‌مان بۆبكه‌..
ئه‌ویش ده‌قاو ده‌ق خه‌ونه‌كه‌ی بۆته‌ ته‌ئویل كردن.. هه‌روه‌كو قورئانی پیرۆزیش ئاماژه‌ی پێ ده‌كاو ده‌فه‌رموێ‌   [ ودخل معه  السجن فتیان قال احدهما انی ارنی اعصر خمرا وقال الاخر انی ارنی احمل فوق راسی خبز تاكل الگیر منه نبئانا بتاویله  انا نربك من المحسنین ].
 لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌بێ‌ ده‌قی شیعری هێنده‌ قوول‌و په‌نهان‌و شاراوه‌و په‌رده‌پۆش‌و شوره‌قایم بێ‌ كه‌ته‌فسیر نه‌توانێ‌ په‌ی پێ به‌رێت‌و هه‌رده‌بێ‌ په‌نا بۆ ته‌ئویل‌و ته‌ئویل كاری به‌رین..؟
خۆ ئه‌گه‌ر ته‌فسیرو ته‌ئویل شتی سێهه‌م هه‌بێـ كه‌كه‌شفی نهێنییه‌كان پێ بكه‌ین.. من پێم وایه‌  كه‌ده‌قی شیعری كه‌ئاخاوتنی مرۆڤه‌و زاده‌ی بیری ئاده‌میزاده‌ قه‌ت ناگاته‌ ئه‌و سنووره‌ی  یاخود قه‌ت ناگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌خۆی  له‌قه‌ره‌ی ده‌قه‌ پیرۆزه‌كان بدات.. بۆیه‌ ته‌فسیر بۆ ده‌قه‌ ئه‌ده‌بیه‌كان شتێكی پڕ به‌پێستی خۆیه‌تی ته‌ئویلیش هه‌ر بۆ ده‌قه‌ پیرۆزكانه‌.
2- ته‌فسیر بریتییه‌ له‌شیكردنه‌وه‌و ده‌رخستنی نهێنیه‌كانی ناو ده‌ق. ته‌فسیر پرۆسه‌یه‌كی ئاسانكارییه‌ رێ‌ خۆشكه‌رێكه‌ بۆ تێگه‌یشتنمان له‌ده‌قێك ته‌فسیر كلیلی به‌ده‌ستێكه‌و ده‌رگا داخراوه‌كانی ئه‌و ده‌قه‌مان بۆ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ئێمه‌ خوێنه‌ر ریی خاڵی نابین هه‌روه‌ها ئێمه‌ نابێ‌ سنووره‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ین ده‌بێ‌ جیاوازی هه‌بێ‌ له‌نێوان ده‌قه‌ ساده‌و  ساكاره‌كان كه‌ئاخاوتنی مرۆڤن‌و ده‌قه‌ پیرۆزه‌كان كه‌ئاخاوتنی خودان.. بۆیه‌ یه‌كه‌میان ته‌فسیر بۆ لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌یان كارێكی  دروسته‌و ده‌توانێ‌ هه‌موو مه‌به‌ست‌و مه‌رامه‌كانی خۆی بپێكی.. به‌ڵام بۆ دووه‌میان په‌یڕه‌وكردنی ته‌ئویل باشترین هۆكاره‌ بۆ نزیك بوونه‌وه‌مان له‌سنووره‌كانی تێگه‌یشتن‌و حاڵیه‌ بوونمان له‌ده‌قه‌ پیرۆزو گرتانبه‌هاكان.. لیره‌دا من نامه‌وێ‌ بیرو بۆچوون‌و ڕای عه‌بدول قه‌هاری شێخ سه‌باره‌ت به‌ته‌فسیرو  ته‌ئویل به‌هه‌ند هه‌ڵنه‌گرم چونكه‌ ئه‌ویش دیدو بۆچوون‌و تێروانینی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ ده‌قه‌كان‌و هه‌روه‌ها ته‌ئویل‌و ته‌فسیر. بێگومان ئه‌ده‌ب‌و هونه‌رو فه‌ه‌رهه‌نگ‌و خوێندنه‌وه‌و ته‌ئویل‌و ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ دنیایه‌كی  پان‌و به‌رینه‌و جۆره‌ها تێوانین‌و بیرو بۆچوون‌و ڕای جیاواز هه‌ڵده‌گرێ‌.
ئه‌ویش ڕای خۆی هه‌یه‌و منیش ڕای خۆم هه‌یه‌.. هه‌موو رایه‌كانیش هه‌ڵقوولاوی  سه‌رچاوه‌یه‌كی پاك‌و بێگه‌ردو سروشتیین..
تائێره‌ ئه‌وه‌ی باسمان  كرد پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ی یاشیخ بوو كه‌تێیدا باسی ته‌ئویل‌و ته‌فسیری كردبوو.. ئێستاش دێمه‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ كه‌پێكهاتووه‌ له‌ دووبه‌ش به‌شی یه‌كه‌م به‌دوورو درێژی باسی ئه‌زموون‌و تواناو سه‌لیقه‌ی كۆمه‌ڵه‌ شاعێرك ده‌كات له‌به‌شی دووه‌میش دێته‌ سه‌ر بابه‌ته‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی كه‌بریتییه‌ له‌دیاری كردنی (ئه‌زموونه‌كانی شیعری كوردی) ئه‌زموونی داهێنان ئه‌زموونی گۆڕانكار ئه‌زموونی جودا كار..  له‌ئه‌زموونی داهێناندا باسی (مه‌حوی‌و ناڵی) ده‌كات. كه‌له‌مه‌یدانی داهێناندا سوارچاكی مه‌یدانن‌و خاوه‌ن وزه‌و توانایه‌كی له‌بن نه‌هاتوون.
كاك عه‌بدول قه‌هار له‌وپێناسه‌ دیاری كردنه‌دا زۆر چاكی هێناوه‌ چونكه‌ هه‌موو مان ده‌زانین (مه‌حوی‌و ناڵی دووبه‌ردی سیله‌ی بناغه‌ی ئه‌ده‌بی كوردێك..  خاوه‌ن تواناو داهێنانن.. به‌رهه‌م‌و بابه‌تی نه‌مرن.. شیهره‌كانی مه‌حوی‌و نالی ره‌گی قووڵیان هه‌یه‌ له‌نێو رابردووو ئێستاو ئاینده‌ی ئه‌ده‌بی كوردیمان.. من ده‌توانم بڵێم مه‌حوی سه‌رقافڵه‌ی هه‌موو شاعیرانه‌- مه‌حوی شاعیرێكی خواناس‌و حه‌ق ناس‌و ئایین ناس‌و مرۆڤ ناس‌و غه‌یب ناس‌و حه‌قیقه‌ت ناس بووه‌… هه‌روه‌ها ناڵی بلیمه‌تێكی گه‌وره‌  بووه‌ له‌مه‌یدانی  داهێناندا.. كه‌س نه‌یتوانیوه‌ شانی خۆی له‌شانی بدات.. لێره‌دا كاك عه‌بدول قه‌هار راستی گوتووه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌ بیڵێ‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌جێ‌ی خۆی  نیه‌ ئه‌گه‌ر باسی داهێنان‌و ره‌وانبێژی‌و جوانبێژی‌و ئه‌زموونداری بكرێ‌ (مه‌وله‌وی) شاعیر له‌بیر بكرێ‌.. چونكه‌ .. مه‌وله‌وی.. توانی كۆمارێكی گه‌وره‌ یاخود دنیایه‌كی رۆمانسی به‌شیعره‌ جوانه‌كانی دروست بكات.. باوڕناكه‌م مه‌وله‌وی له‌رووی  داهێناوه‌ له‌ئاستی (ناڵی نزمتر بێ.. بۆیه‌ ده‌بوایه‌ له‌و پێناسه‌و پۆلین  كردنه‌دا ناوی مه‌وله‌ویش هاتبایه‌.. هه‌روه‌ها (خانی)یش له‌م بواره‌دا نابێ‌ له‌بیر بكرێ‌ وده‌بێ‌ له‌ته‌ك  داهێنه‌ره‌كان ناوی بێـ.. چونكه‌  ئه‌ویش خاوه‌ن به‌هره‌و داهێنان‌و شاكارێكی مه‌زنه‌.. جا حه‌ق وابوو كه‌باسی (مه‌حوی‌و نالی) ده‌كرد باسی (مه‌ولوی‌و خانی)یشی بكردایه‌. چونكه‌ ئه‌وانیش له‌و ئه‌زموونه‌دا به‌شدارن‌و جێ‌په‌نجه‌و ده‌ست ره‌نگینی یان دیاره‌.
پاش ئه‌وه‌كاك  عه‌بدول قه‌هاری شێخ دێـته‌  سه‌ر ئه‌زموونی (گۆڕانكاری) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ‌ كه‌س ده‌ست نیشان ده‌كا.. (گۆران‌و شێركۆ بێكه‌س‌و به‌ختیار عه‌لی) ئه‌و سی شاعیرو نووسه‌ره‌ ده‌كاته‌ پێشه‌نگی  بۆ گۆڕینی روخساری شیعری كوردی.. یه‌كه‌م كه‌س به‌ (گۆڕان) ده‌ست پێده‌كات..
به‌ڕای  كاك عه‌بدول قه‌ها ر(گۆران) به‌ته‌نیا گۆرانكاری له‌شیعری كوردیدا كردووه‌.. به‌ڵام لێره‌دا ڕای جیاواز هه‌یه‌.. زۆربه‌ی مێژوو نووسانی ئه‌ده‌ب‌و خه‌ڵكی شاره‌زا كه‌باسی گۆڕانی روخساری شیعری كوردی ده‌كه‌ن. ناوی (شێخ نووری شێخ سالح‌و گۆران) پێكه‌وه‌ ده‌هێنن..ده‌ڵێن هه‌ردووكیان له‌م بواره‌دا رۆڵی كاریگه‌رو به‌رچاویان هه‌بووه‌.. وه‌كویه‌ك گۆرانكاراین له‌سه‌ر روخساری شیعری كوردیدا هێناوه‌.. هه‌ندێ‌ كه‌سی ڕای وایه‌ كه‌شێخ نوری یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ كه‌گۆڕانكاری له‌شیعری كوریدا كردووه‌.. هه‌ندێك تریش ده‌ڵێن هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ هونه‌ریه‌یان ئه‌نجام داوه‌.. جامن واهه‌ست ده‌كه‌م له‌م لێكۆڵینه‌ویه‌دا غه‌درێكی گه‌وره‌ له‌ شێخ نوری كراوه‌ كه‌به‌سه‌ره‌ قه‌ڵه‌مێكیش باسی نه‌كراوه‌.. ده‌بوایه‌  له‌م لێكۆڵینه‌ویه‌دا ناوی (گۆران‌و شێخ نوری) له‌ته‌ك یه‌ك هاتبایه‌.. چونكه‌ هه‌ردووكیان هاوشان‌و هاو ئه‌زموون‌و له‌یه‌ك ئاستدان..  زۆربه‌ی پسپۆرو شاره‌زایان له‌و بواره‌دا ئاماژه‌یان به‌رۆڵی شێخ نوری كردووه‌.. جا پێویسته‌ ئه‌و شاعیرانه‌ی كه‌رۆڵیان هه‌بووه‌و شوێنه‌واریان  دیاره‌ له‌بیرنه‌كرێن‌و ئاماژه‌ به‌رۆڵیان بكرێت…
پاش ئه‌وه‌ كاك عه‌بدول قه‌هار دێته‌ سه‌ر باسی (جوداكاره‌كان)‌و باسی چه‌ن شاعیرێك ده‌كات‌و شیعره‌كانیان به‌نمونه‌ دێنێته‌وه‌.. وه‌ك(عه‌باس عه‌بده‌للاو ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی‌و فه‌رهاد پیرپال‌و. فه‌ریدزامدارو هاشم شه‌راج) ئه‌وشیعره‌ی د. فه‌رهاد پیربال كه‌چه‌ند كه‌رپوچێكی له‌سه‌ریه‌ك داناوه‌و له‌سه‌رینووسیوه‌. شیراتۆن به‌دباراندا ئه‌وه‌ نه‌شیعرێكی بێ‌ ده‌نگه‌و نه‌تابلۆیه‌كی ده‌نگداره‌.. چونكه‌ هیچ مه‌رجێكی هونه‌ری تێدانیه‌.. خۆ ناشكرێ‌ هه‌ركه‌سێك شتێكی  عاجباتی كرد یه‌كسه‌ر به‌جوداكارو جوداكارو جودا خوازو نوێخواز وه‌سف بكرێ‌ كاك عه‌بدول قه‌هار ده‌بوایه‌ شیعرێكی نوێ‌ د. فه‌رهاد  به‌نمونه‌ هێنابوایه‌وه‌.. من له‌و باوڕدام د. فه‌رهادیش پێی  باش نیه‌  ئه‌و شیعره‌ی له‌شوێنێكی واحه‌ساس به‌نمونه‌ هاتووه‌..
پاش ئه‌وه‌ كاك عه‌بدول قه‌هار  دێته‌سه‌ر دوابه‌شی بابه‌ته‌كه‌ی كه‌بریتییه‌ له‌ئه‌زموونی (باو) به‌ڵام  لێره‌دا باوه‌كان گه‌لێ زۆرن‌و شێخ ناوی زۆربه‌یانیشی  له‌بیركردووه‌..  به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ‌ی سه‌رنج‌و لێ وردبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌كه‌شیخ ناوی (خانی) له‌گه‌ڵا باوه‌كان رێ. كردووه‌. چونكه‌ روون‌و ئاشكرایه‌ كه‌ (خانی) داهێنه‌ره‌و خاوه‌ن شاكارێكی مه‌زنه‌و هه‌موو كوردێك شانازی پێوه‌ده‌كات‌و شاهێدی بۆ ده‌دات.. هه‌روه‌ها ده‌بوایه‌ باوه‌كانیشی خستبوایه‌ نیو دووبازنه‌ چونكه‌ له‌وانیشدا ده‌ره‌جه‌دارو ئه‌زمووندار هه‌یه‌و.. كه‌م ئه‌زموون‌و ساواش هه‌یه‌ بۆیه‌ پێویست بوو ئه‌وانیش پولین كرابان..
 له‌كۆتایی دامن ئه‌و كاره‌ی عه‌بدول قه‌هاری شێخ به‌هه‌وڵێكی باش ده‌نرخێنم چونكه‌ توانویه‌تی شتێكی تازه‌ بێنێته‌  ئاراوه‌ كه‌پێش ئه‌و كه‌س بیری لێ نه‌كرۆدته‌وه‌… هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه‌كانیشی ده‌قاو ده‌ق ده‌رچوون‌و‌و‌و وه‌كو تیراندازێكی باشی ئامانجه‌كانی پێكاوه‌.. چونكه‌ به‌پێی قسه‌ی ئه‌وشاعیرانه‌ی كه‌پۆلینی كردوون گوتویانه‌ شێخ چاك له‌ناخمان تێگه‌ییوه‌و چۆنی گوتووه‌ ئاوایه‌..
دواجار داوای  لێبوردن له‌كاكه‌ شێخ ده‌كه‌م له‌گه‌ڵا سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێك شتی نێو باه‌ته‌كه‌ی بیروبۆچوونمان یه‌ك نه‌بێ‌‌و ڕامان له‌گه‌ڵا جیاوازبێ‌.. چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ سروشتیان وایه‌ هه‌رده‌م بیرو بۆچوون رای جیاواز ده‌گرنه‌ باوه‌ش..وهه‌ر بابه‌تتێكیش ئه‌گه‌ر زۆر قسه‌و باس‌و ره‌خنه‌و رای جیاواز هه‌ڵبگرێ‌  دیاره‌ بابه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو جێ‌ی شانازییه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.


نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی

Previous
Next

Leave a Reply