Skip to Content

Tuesday, November 30th, 2021

ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی حه‌زی له‌ جله‌كانی مادۆنایه‌،…..سازدانی – زانا گه‌ڵاڵی

Be First!
by December 27, 2008 گشتی

 ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی حه‌زی له‌ جله‌كانی مادۆنایه‌،
 شێت و شه‌یدای باوكیه‌تی و یاریی ئاسنیش ده‌كات ..
 
 سازدانی – زانا گه‌ڵاڵی

 
  به‌شداریكردنم له‌ ڕاگه‌یاندندا حه‌زێكی خۆم  و به‌ هاوكارییه‌كانی باوكم بوو ،ئه‌وكاته‌شی  به‌رنامه‌ی منداڵانم پێشكه‌شده‌كرد به‌ر له‌ من كه‌سێتر له‌ بواری منالان كارینه‌كردبوو . من و ته‌رزه‌ی خوشكم و چاوانی هاوڕێم یه‌كه‌م منادڵی كورد بووین ، كه‌ له‌ شاشه‌دا ده‌ركه‌وتین و له‌( ( ktvكه‌ناڵی مه‌ركه‌زی و له‌  به‌رنامه‌ی ( مناڵان ( بوو لێره‌وه‌ سڵاوم بۆ هه‌ردووكیان هه‌یه‌و چاوه‌كانیان ماچده‌كه‌م .
 به‌م سه‌ره‌تایه‌، ئه‌ستێره‌ كه‌ریم-ی كچه‌ بێژه‌ری پێشوو له‌ كه‌ناڵی (ktv)و ( عه‌شتار ) . گفتوگۆ‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاوێزه‌ ده‌ستپێكرد. ئه‌و ، كه‌سێكی میهره‌بان ، ڕووخۆش و باوه‌ڕبه‌خۆو تێگه‌یشتوو .. ئه‌و ،  له‌ ساڵی ( ١٩٨٣ ) له‌گه‌ڕه‌كی ئیسكان-ی شاری سلێمانی  له‌دایك بووه. له‌ ساڵی ‌‌‌ ( ١٩٩٢ تا ٢٠٠٦ )  له‌ بواری ڕاگه‌یاندندا كاریكردووه‌و ‌  له‌ هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردستان تیڤی و دواتر وه‌ك یه‌كه‌م بێژه‌ری كوردو یه‌كه‌م موسڵمان له‌ته‌له‌فزیۆنی عه‌شتار ده‌ستبه‌كاربووه‌ .ئه‌ستێره‌،  خاوه‌نی كورێكه‌و ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه‌ له‌ وڵاتی سوێد ژیان به‌سه‌رد ه‌بات .
 
  له‌گفتوگۆكه‌ماندا ‌‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی كچه‌ بێژه‌ر ,  لێمانپرسی  ساڵانێكی زۆر له‌ ڕاگه‌یاندن كاركردووه‌ ، بۆیه‌ ده‌پرسین دابڕانیشت تاچه‌ند ڕوو به‌ڕووی كێشه‌ی كردیه‌وه‌؟ ئه‌و وتی :به‌ ڕاستی له‌سه‌ره‌تادا  زۆر ناخۆش بوو ،  زۆر كاری لێكردم ، ئه‌گه‌رچی  ده‌زگایه‌ك داوایان لێكردووم  كار بكه‌م له‌گه‌ڵیاندا ،  به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتووه‌ . له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا من كه‌سێكی خۆڕاگرم و ده‌توانم به‌ره‌نگاری هه‌موو كێشه‌كان ببمه‌وه‌ و ئینشاڵلا به‌ زوترین كات ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر شاشه‌ .
 
 ٭ ئه‌گه‌ر له‌ داهاتوودا ده‌ست به‌ كار بیه‌وه‌ له‌ یه‌كێ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا پێتخۆشه‌ چ به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌شبكه‌یت؟
 
 – چونكه‌ له‌ بواری منداڵان شاره‌زاییم زۆره‌و  له‌ بواری سیاسی مه‌به‌ستم ( ده‌نگوباس ) كه‌ بۆ ماوه‌ی (٢ ) ساڵ كارمكردووه‌، هه‌ر ئه‌م بواره‌م پێخۆشه‌ به‌ڵام ئاره‌زووم له‌ پڕۆگرامێكی هونه‌رییشه‌ ، به‌ڵام به‌شێوازكی تازه‌،  چونكه‌ مرۆڤ خۆشه‌ ئه‌زموونی هه‌بێت ‌  له‌ ژیاندا و منیش له‌ تیڤی به‌ دوو شێواز كارم كردووه‌و ناسراوم ئێستاش حه‌ز ده‌كه‌م به‌ هونه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه‌ ئه‌م بواره‌ .
 
 ٭ ئه‌ستێره‌، ده‌رباره‌ی خه‌ونه‌كانیشی وتی " خه‌ونم ئه‌وه‌یه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر كاری تیڤی و سان-ی كوڕم ببینم  كه‌ گه‌وره‌و كه‌سێكی لێهاتووی لێده‌رچووه‌ .
 خه‌ونی ترم زۆره‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا پێمخۆشه‌ ئه‌م دوو شته‌ بڵیم..
 
 ٭ هه‌روه‌ها پێمانوت، بێژه‌ری هه‌واڵ بووی ،  لای تۆ   مه‌رجه‌كانی بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو له‌ هه‌واڵ چییه‌ ؟
 
 – زمانێكی پاراوه‌ بێ  هه‌ڵه‌، زیره‌ك و خاوه‌ن زانیاری بێت ، چاو نه‌ترس بێت و زۆر خۆڕاگر بێت  به‌رامبه‌ر  هه‌موو مه‌وقفێك و جوانی و ڕووخۆشیش لای  خه‌ڵكی زۆر گرنگه‌
 
 
 ٭ له‌ ئێستادا به‌رنامه‌ی هونه‌ری به‌ شێوه‌ی تیڤی له‌ هه‌ندێ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كاندا ده‌بینرێت ،  به‌ڕێزت ئه‌مه‌ چۆن ده‌بینی به‌ نیازی كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ نیت ؟
 
 – به‌ڵی كه‌مێك ئاگادارم نه‌ك زۆر،  به‌و هۆیه‌ی  به‌كاری ©ۆژانه‌ی ژیانی خۆم و  (سان )ی كوڕمم  سه‌رقاڵم ،  به‌ڵام له‌ به‌رنامه‌مدایه‌  ‌  له‌ داهاتوودا شتێكی تازه‌ بكه‌ین   به‌ هاوكاری كاك ئازاد كوردی ، به‌ڕێوبه‌ری سایتی چرا تیڤی .
 
 ٭نبه‌چ شتێك دڵته‌نگ ده‌بیت ؟
 
 – ئه‌وكاته‌ دڵ ته‌نگده‌بم كاتێك سان-ی كوڕم نه‌خۆشبێت،  ئیتر نانیش ناخۆم تا چاك نه‌بێته‌وه‌ .
 
 ٭ چ جۆره‌ كوڕیك سه‌رنجی ئه‌ستێره‌ ڕاده‌كێشێ ؟
 
 – ڕێزی ژن  بگرێت و له‌ پێشژنه‌وه‌  نه‌ڕوات به‌ ڕێگادا .
 
 ٭ ئه‌ی جوانی ؟
 
 – بێگوومان هه‌موو شتێكی  جوان  جێگه‌ی سه‌رنجڕاكێشانه‌ .
 
 ٭ تاچه‌ند گرنگی به‌ وه‌رزش ئه‌‌ده‌یت چ جۆره‌ وه‌رزشێكت پێخۆشه‌ ؟
 
 – ئۆۆۆی وه‌ڵلا هه‌ر زۆر خه‌ریكی وه‌رزشم،   هه‌موو ڕۆژێك  ٢ سه‌عات ڕاده‌كه‌م، هه‌ر بۆیه‌ كێشم  ٦٠ كیلۆیه‌و  یاری ئاسنیش ده‌كه‌م ، به‌ڵام زۆر نا ،  وه مه‌له‌وانێكی باشیشم ‌. ئه‌وكاته‌ی له‌ هه‌ولێر بووم له‌ یانه‌ی هه‌رڤین به‌شداریم هه‌بوو ، هه‌موو ڕۆژ ده‌چووم،  به‌ڵام لێره‌ زۆر به‌كه‌می  
 
 ٭ ڕووداوێكی  كه‌ هه‌رگیز له‌ یادی نه‌كه‌ی ؟
 
 – كاتێك هه‌واڵه‌كه‌ی یه‌كی  شوباتم خوێنده‌وه‌ له‌ كوردستان تیڤی زۆر خه‌مبار بووم.
 
 
 ئه‌گه‌ر گوڵێك هه‌بێت پێشكه‌شی كێی ده‌كه‌یت ؟
 
 – پێشكه‌ش به‌ باوكمی ده‌كه‌م ،  كه‌ به‌قه‌د  بینایی چاوم خۆشمده‌وێ،  بۆیه‌ش پێشكه‌شی ده‌كه‌م تا لێم ببورێت،  زۆر دڵیم ئازارداوه‌،  كه‌سیش له‌و شایه‌نتر نییه‌ ،به‌ڕاستی  شێت و شه‌یدای باوكمم ،  زۆر جار پێیده‌ڵێم بابه‌ توخوا نامه‌یه‌كم  بۆ   بنێره‌، لێم توڕه‌به‌،  یان وشه‌یه‌كم پێبڵێ ،  بیری هه‌موو شتێكی ده‌كه‌م ، بیری توڕه‌بوونه‌كانیشی ده‌كه‌م .ئومێدی ته‌مه‌ندرێژی و له‌شساغی بۆده‌خوازم .،
 
 
 
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply