ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق ڕێکه‌وتنه ئه‌منیه‌که‌ی نێوان خۆی و ئه‌مریکا …..
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق ڕێکه‌وتنه ئه‌منیه‌که‌ی نێوان خۆی و ئه‌مریکا ئیمزا نه‌کات،چی ڕوو ده‌دات!
چه‌ند ڕۆژێکی که‌م له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی ئه‌مریکادا ماوه، بارودۆخه‌کان بۆ
ئێستای سه‌رۆک بۆش، هه‌رچۆنێک بێت، خۆی له‌ته‌نگه تاویه‌کی زۆر په‌رشوبڵاودا ده‌بینێته‌وه. ئه‌وه‌ی بۆ ئێستای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسه‌ی بۆش گرنگه و ده‌بێت به هه‌رچ نرخێک بوو بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراقدا ناچار بکات که ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئیمزا بکات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت خۆی و ده‌سه‌ڵاته ملیتانته سه‌ربازیه‌که‌ی له‌و دۆڕوایه ڕزگار بکات، تائێستا له عێراق و ئه‌فغانستاندا تێی که‌وتوون. تێوه گلانی جیهانی سه‌رمایه‌داری به قه‌یرانی دارایی که له‌ئه‌مریکاوه ده‌ستی پێ‌کرد و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌که‌ی بۆش و ئیداره‌که‌ی به به‌رپرسیار ناولێده‌به‌ن، بۆیه ئیمزا کردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئه‌منیه ته‌نها وه‌ڵامێکی تا حه‌دێک سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت بۆ بۆش و ئیداره‌که‌ی له کۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا، بۆیه ته‌نها وه‌ڵامێک بیداته‌وه به خه‌ڵکی ئه‌مریکاو خودی حیزبه‌که‌ی، ئیمزا کردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئه‌منیه‌ی نێوان ئه‌مریکا و عێراقه. بۆئه‌وه‌ی لانی که‌م بڵێت ئه‌و جه‌نگه‌مان له پێناوی سه‌روه‌ری خه‌ڵکی ئه‌مریکاو ئه‌منیه‌تی قه‌ومیمان ئه‌نجامدا.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویستی به شیکردنه‌وه‌یه ئه‌و پرسیاره ترسناکه‌یه که هه‌ر ڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بۆش و ئیداره‌که‌ی ده‌یده‌ن به گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه؛ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئه‌منیه ئیمزا نه‌کرێت ئه‌وا بارودۆخی سیاسی عێراق زۆر به‌ره‌وته‌نگه‌ژه و خراپتر بوون ده‌چێت؟ ده‌بێت بڵێین بۆچی به‌م شێوازه ده‌سه‌ڵاتی بۆشی سه‌رۆک، حکومه‌ته‌که‌ی مالکی ده‌ترسێنێت؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه ئه‌مریکیه به‌قازانجی خه‌ڵکی عێراق هات، ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌رتاری ڕژێمی سه‌دامی له‌ناوداو ئازادی بۆ خه‌لکی عێراق هێنا، ئیتر چ پێویست به‌م ترس و تۆقاندنه ده‌کات! ده‌بێت بڵێین ئه‌وه ته‌نها خودی ئه‌و ستراتیژ و پره‌نسیپانه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئه‌مریکا به شوێن هه‌ژمونێکی یه‌ک ڕه‌قیبیه‌وه‌ن له جیهان و، خه‌ونی ئیمپراتۆریه‌تیان ده‌بێت به‌رز ڕاگرن به‌سه‌ر سه‌ری سه‌رجه‌م جیهانی سه‌رده‌مه‌وه. ئه‌وه ئه‌و خه‌ونه‌یه، نه، به‌قازانجی خه‌ڵکی ڕه‌شورووتی عێراق و ئه‌فغانستان و ده‌یان وڵاتی دیکه‌ی جه‌نگ تێکه‌وتوو، ببینن ڕۆژێکیان بۆدێت وه‌ک ئینسان تام و له‌زه‌ت له ژیان ببینن. ئه‌وه خه‌ونی ئیمپریالیزمی جیهانیه تا ئه‌ندازه‌ی وێرانکردنی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ش، ته‌نها به‌خاتری قازانجێکی زیاتر و هه‌یمه‌نه‌تێکی زیاتره‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا جۆرێک له دوو دڵی و قه‌له‌قی له نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی به‌ناو عێراقیدا ده‌بینرێت، له چۆنیه‌تی چوونه ژێر باری ئه‌و ئیمزاکردنه‌وه، نه به‌خاتری ئاینده‌ی خه‌ڵکی عێراق ئه‌م به‌ڕێزانه له دوو دڵی ئیمزاکردنه‌که‌دان، به‌ڵکوو له ڕازی کردنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی فاشستی ئه‌تاتورکه‌کان و ده‌وڵه‌تی سعودیه و وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بیه. ئه‌م دڵه‌ڕاوکێیه‌ی نوری مالکی و حکومه‌ته ناسیۆنال ئیسلامیه‌که‌ی، که مه‌رجه‌عی (عه‌لی سیستان)ی ده‌بێت وه‌ڵامده‌ر بێت به ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئه‌منیه یان قبوڵ کردنی. ئه‌م مه‌رجه‌عه ئاینیه شیعه‌ییه، نه بۆخۆی له ئه‌سڵدا نوێنه‌رایه‌تی ته‌نها شیعه مه‌زهه‌به‌کانی عێراق ده‌کات، به‌ڵکو نوێنه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیسلامی ئێرانن و ته‌علیمات له‌وانه‌وه وه‌رده‌گرن.
پێشتریش، له‌لایه‌ن زۆرینه‌یه‌ک له خه‌ڵکی ئازادی خوازی جیهان و عێراق و کوردستانه‌وه ئه‌وه روون کراوه‌ته‌وه، که‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی نه‌هاتووه خێر و به‌ره‌که‌ت بدات به‌خه‌ڵکی عێراق، به‌ڵکو ڕێک به پێچه‌وانه‌وه، له جیاتی دابین کردنی ژیانێکی باشتر، هه‌رچی کراوه له‌م پێنج ساڵه‌ی ڕابردوودا شێوازی تا ئه‌و په‌ڕی بێحورمه‌تی کردن له نێو ژیانی خه‌ڵکی هه‌ژارکراوی عێراقدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌مریکاو ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌که‌ی به‌شوێنیه‌وه‌یه، پاراستنی هه‌یمه‌نه‌تی خۆیه‌تی له نێو ڕکابه‌ره گه‌وره‌کانی دیکه‌ی جیهاندا، هه‌ر له روسیه‌ی زلهێزه‌وه تاده‌گات به ده‌سه‌ڵاتی زلهێزی چین و یابان…تاد
ئه‌م کێشمه‌کێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی ناو خودی زلهێزانی نیزامی سه‌رمایه‌داری، هه‌رده‌م ئه‌و بارگراونه ته‌مومژاویه‌یان زووتر ئاشکرا بووه، کاتێک به ناوی ئازادی خوازی و ڕزگارکه‌ره‌وه ڕویان له هه‌رچ وڵاتێک کردبێت،چونکه جه‌نگیان به‌رهه‌م هێناوه. جه‌نگیش به غه‌یری وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری‌و تێکشکاندنی ڕووی مه‌عنه‌وی خه‌ڵک چیدیکه‌ی به‌رهه‌م نه‌هێناوه. دوای ڕوخانی ڕژێمی تالیبان و سه‌دام، که هه‌ردوکیان پێشتر له‌لایه‌ن خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئیمپریالیزمه‌وه په‌روه‌رده کران، تا ئه‌و خاڵه‌ی پێویستبوونیان جێگه‌ی نه‌مابوه‌وه له نێو به‌رنامه‌وستراتیژی گۆڕانه نوێیه‌کاندا، به‌ڵام پاش له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌پارێز و دڕندانه. ئایا جێگاوڕێگای خه‌ڵکی ساده باشتر بووه یان خراپتر؟ ئه‌مه پرسیاری گرنگه بۆ نیشاندانی ئاستی ئه‌و وته‌یه‌ی که ئه‌وان گوایا بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و میلله‌تانه هاتوون نه‌ک بۆ داگیر کردنیان. بارودۆخی واقعی و عه‌مه‌لی ده‌توانێت وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه بن. چونکه زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و دوو وڵاته ژیانیان و مه‌ینه‌تیه‌کانیان، زیاتر بووه له جاران.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه تائیفی ومه‌زهه‌بیه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا هه‌یه، به‌خۆی و په‌رله‌مانێک بنیاتی ناوه و له ژێر ناوی نوێنه‌رایه‌تی کردنی خه‌لکی عێراقدا، کار و مه‌سه‌له پاوان خوازی و ده‌سه‌ڵاته حیزبیه‌کانی خۆیانیان تیا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌به‌ن، هیچ نین جگه له عه‌میلێکی ته‌واو ڕوونی وڵاتانی چوارده‌ور و ئه‌مریکای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه مالیکی و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکه‌ی عێراقه، هه‌ر ڕۆژه‌و وه‌فدێک ده‌نێرن بۆ ئێران و تورکیا و وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی، تا پێیان بڵێن ئه‌مه شێوازی ڕێکه‌وتننامه‌که‌یه و فه‌رموو به‌ڕێزتان چی ده‌ڵێن؟ پێی ڕازین یان نا. له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه بێن ناوه‌ڕۆکی ڕێکه‌وتن نامه‌که بۆ خه‌ڵکی عێراق ڕوون بکه‌نه‌وه و له ده‌رئه‌نجامه‌کانی ڕه‌ت کردنه‌وه یان قبووڵکردنی، سیناریۆکانی به‌رده‌میان ئاشکرا بکه‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه گرنگ نه‌بێت ئاینده‌ی خه‌ڵکی عێراقه. سه‌یرکه‌ن چ کاتێک بووه یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی چوارده‌ور بێن پرس به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق بکه‌ن له کاتی ئاڵ‌وگۆڕێکدا یان له کاتی پێویستیه‌کدا به‌قازانجی هێزوده‌سه‌ڵاته‌کانیان بووبێت، مه‌گه‌ر ته‌نها له‌یه‌ک کاتدا پرسیان به‌ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقی کردبێت، ئه‌ویش ئه‌وکاته‌نه‌ی که ویستبێتیان بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردایه‌تی زیاتر بخه‌نه ژێر فشارێکی جه‌ماعیه‌وه، مه‌گه‌ر له‌وکاتانه‌دا پرسێکیان به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق کردبێت، ئه‌گه‌ر نا هه‌میشه عێراق جێگایه‌ک بووه بۆ خاڵی کردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسی و دینیه‌کان. ئه‌مه بۆ؟ ئایا باری لاوازی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه یه‌ک له‌دوای یه‌کانه هۆکاری ئه‌و نا جێگیریه‌ی عێراق بوون، یان شتی دیکه‌ی له پشته‌وه‌یه. ده‌کرێت بڵێین له ژێر سایه‌ی سیستمێکی چینایه‌تدا، که چه‌وساندنه‌وه تێیدا حاکمه، ڕه‌نگه خه‌یاڵ بێت ئه‌گه‌ر بیر له ژیانێکی ئارام و هێمن بکرێته‌وه. به‌تایبه‌تیش له وڵاتانێکی وه‌ک عێراق و ئه‌و وڵاتانه‌ی چوارده‌وری، چونکه ئه‌مانه نه‌ته‌نها بۆخۆیان به‌شێکن له سیستمی چه‌وسێنه‌رانه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری، به‌ڵکو له‌و به‌شه‌شن که نیزامی سه‌ربازی تێیدا حاکمه و ده‌سه‌ڵاتدارانێک که له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتدان، وه‌ک نوێنه‌ری ڕاسته‌وخۆی زلهێزانی جیهان به وه‌کاله‌ت حاکمیه‌ت ده‌که‌ن، که له‌وپه‌ڕی دڕنده‌ی و وه‌حشیه‌ت گه‌ری خۆیاندا بوون، له‌به‌رانبه‌ر هاوڵاتیانی خۆیاندا، چونکه ئه‌و ڕێوڕه‌سمه حه‌قیرانه‌یه له‌سه‌ره‌وه بۆیان دیاری کراوه و هه‌یمه‌نه‌ت خوازی و ده‌رگا داخستن به‌روی ئازادی خوازی و ژیانکردن، وه‌ک به‌شێکی سه‌ره‌کی نێو سه‌رجه‌م ستراتیژ و پلانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تا ئێستای وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و ئاسیای ناوه‌ڕاستدا به عه‌مه‌لی بینراوه.
ده‌سه‌ڵاتداران هه‌میشه چی بارودۆخێکی کۆنه‌پارێز و تا ده‌گات به‌جێگه‌وڕێگه‌ی دین و که‌لتور و فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه، ساڵانه به‌سه‌دان ملیۆن دۆلاریان له‌و پێناوه‌دا خه‌رج ده‌که‌ن و تا چیتر خه‌ڵکی چاویان نه‌کرێته‌وه به مافه ڕه‌واکانی خۆیان و نه‌یه‌نه مه‌یدان بۆ ئاڵوگۆڕپێکردنی ئه‌و بارودۆخه‌ی تا ئه‌و کاته‌ی پێویستی مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له‌لایه‌ن زلهێزانی جیهانه‌وه دیارکراوه. بۆیه ده‌کرێت بڵێین ده‌بێت ئه‌و ترسه چیه ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئه‌منیه ئیمزا نه‌که‌ن؟ ئایا ده‌بێته هۆی په‌شێوی و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆی نێو حیزبه تائیفی و مه‌زهه‌بی و قه‌ومیه‌کان؟ ئایا خه‌ڵکی عێراق له‌م ژیانه‌ی ئێستایان بارودۆخێکی خراپتر چاوه‌ڕێیان ده‌کات؟ یان ده‌بێت بڵێین ئه‌و کاته‌ی ئیمزاکه نه‌کرا و ئه‌و ئیتیفاقیه ئه‌منیه ڕه‌ت کراوه، وڵاتانی وه‌ک ئێران و تورکیا و سوریا، دێن عێراق داگیر ده‌که‌ن؟
ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که هه‌ر به‌م شێوه‌ی ئێستا به ناجێگیری بمێنێته‌وه، ئایا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا ده‌توانێت تاکه‌ی له عێراقدا بمێنێته‌وه، تا ئه‌و بارودۆخه جێگیر ده‌بیت؟ خۆ بڵێین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران به‌رده‌وامه و هه‌میشه‌س وه‌ک کاراکته‌رێکی سه‌ره‌کی ده‌وری هه‌یه له ئاڵوگۆره‌کانی ناو عێراقدا، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تورکیاش خه‌ونی دێرینی هه‌یه و هه‌رچۆنێک بۆی ده‌کرێت ده‌خوازێت پشکێکی باشی هه‌بێت له به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق، بێجگه له‌وه‌یش که ناخوازێت قه‌واره‌یه‌کی سیاسیش هه‌بێت بۆ کوردستان. به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆ ڕه‌شانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا، ده‌کرێت بڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی ئێستا له‌ده‌سه‌ڵاتدان له عێراق و به‌ناوی خه‌ڵکی عێراقه‌وه سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته‌یان له ژێر چنگی خۆیان و زلهێزی ئه‌مریکی و چوارده‌ور ناوه، ئه‌گه‌ر بهاتباو له بری ئه‌م تاڵانچیه‌تیه، له بنیات نانه‌وه‌ی ژێرخانی عێراق، به‌گشتی بوونایه و ژیان و گوزه‌رانی خه‌لکیان به‌ره و ژیانێکی شایسته ببردایه، ئایا ده‌بوا ئیستا له چاوه‌ڕوانی ئه‌و ترسه ناجێگیره‌ی ئاینده‌ی دوای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا بوایه‌ن؟ بیگومانم له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وانی ده‌سه‌ڵاتدار بهاتبایه و به‌دوور له‌و هه‌یمه‌نت خوازیه‌ی خۆیان، خه‌ریکی ئاوه‌دان کردنه‌وه و بنیات نانی په‌روه‌رده‌یه‌کی نوێ بوونایه بۆ خه‌ڵکی عێراق، نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا، به‌ڵکو هیچ هێزیک ئه‌و بوێریه‌ی له خۆی نیشان نه‌ده‌دا که هێرش بکاته سه‌ر عێراق. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراقی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدا داناوه له ئه‌گه‌ری ئیمزا نه‌کردنی ئه‌و داگیرکاریه‌دا، ته‌نها ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خاڵه‌ی که چیتر خه‌ڵکی عێراق باکیان به‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی نیه که به‌ناوی خه‌ڵکیه‌وه درێژه به حوکمی خۆی ده‌دات. ئه‌وه‌ی خه‌لکی عێراق چاوه‌ڕوانی بوون، بۆئه‌وه‌ی ژیانێکی ئینسانیانه‌تریان به‌ده‌ست بکه‌وێت، ڕێک به‌پێچه‌وانه‌وه، له دوێنێ خراپتر به نسیبیان بوو. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و هۆکاره ده‌گه‌ڕێته‌وه که خه‌ڵکی عێراق پشتیان به ئه‌حزاب گه‌لێک به‌ستووه که هیچ کات نماینده‌ی هه‌ق خوازی ژیانێکی سه‌ربه‌ستیانه نین بۆ خه‌لکی چه‌وساوه و بێبه‌شی ئه‌و وڵاته، به‌ڵکو پێکهاته‌یه‌کن له ئه‌حزابی قه‌ومی و تائیفی و مه‌زهه‌بی. ئاله‌م کاته‌دایه، ده‌بێت بپرسین ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا وه‌ک زلهێزێکی جیهان، خۆی له‌پلان داڕشتنی ئه‌وه‌دا نیه، بۆخراپتر کردنی بارودۆی عێراق، به چ جۆرێک ئه‌و پێش بینیه ده‌کات، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئیمزا نه‌کرێت، ئه‌وا ده‌بێت ده‌رئه‌نجامێکی خراپ چاوه‌ڕوان بکرێت؟ دیاره له بارودۆخێکی ئاوا ره‌زیلانه‌دا، ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق بچنه ژێر باری ئه‌و ئیمزا کردنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا له‌ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ر ده‌کرین؟ که‌واته، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات هیچ نیه بێجگه له درۆیه‌کی گه‌وره!!!!!!!
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
01/11/2008
هۆڵه‌ندا