ئه‌ی سوور پۆشی عه‌تر نشین
ئه‌ی سوور پۆشی عه‌تر نشین
ئیسماعیل خورماڵی
هاوڕێ ئه‌ی مرواریترین باڵنده له شوعله و فڕین
ئه‌ی قرسیلترین داره مێ ، له سێوه‌ری گه‌ڕه‌که لیمۆییه‌کانی خودا
ده‌نگت هه‌بێ و له‌و ئاسمانه‌ی خۆت هه‌ساره‌ی به‌خشنده‌یی هه‌ڵڕژه خوار
ده‌نگت هه‌بێ و له توێی نامه‌یه‌کی جه‌ننه‌تیدا ، ئه‌ی جه‌ننه‌تی
وه‌ک به‌لقیسی سوورپۆش و عه‌ترنشین
بۆجه‌مالی ئه‌م هه‌وره له بارانی ئه‌وێ به‌شم به
بۆ حوسنی ئه‌م شیعره له شه‌وقی خوا کچی ئه‌وێ به‌شم به
ئامانت بم ئه‌ی هاوه‌ڵی ته‌نیا و ته‌ریک
ته‌ریک تر له دوا دره‌خته‌کانی خودا و ته‌ریک تر له دوا چامه‌کانی ئیسماعیل
ده‌نگت هه‌بێ و خودایانه ، له نووسینی نامه‌کانت ته‌واو به تۆ
خه‌یامانه له شه‌رابی کۆنه گۆزه‌م هه‌ڵژه‌نه تۆ
ئامانت بم ئه‌ی سوور پۆشی عه‌تر نشین
ئافاتانه ، فێره خوێندنه‌وه‌ی سووره‌تی ئافاتم که
خوڕه‌ی پایزه گه‌ڵای سه‌رسامی به‌سه‌ردا مه‌که ،
ئه‌گه‌ر بێژم ، وه‌ڕسبووم له گیان گرانی و ته‌مه‌ڵی ژیان
له گوێگرتن له هۆره‌کانی ته‌نییایی
له نووسینه‌وه‌ی چامه‌که‌انی ته‌نییایی و ڕووتبوونه‌وه له ڕووتبوونه‌وه‌ی پایز
وه‌ڕسبووم وه‌ڕسبووم ئه‌ی سوور پۆشی عه‌تر نشین
له خۆ هه‌ڵژه‌نان له ڕه‌نگی مراوییه مه‌ئیووسه‌کان
له دڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌وره نه‌هه‌نگانه‌ی ، له‌ڕێی دۆزینه‌وه‌ی مه‌رگێکی ئارام‌دا ،
شه‌وانێ به دزی خوا و ئه‌هلی دورگه‌وه سه‌ر ده‌کووتنه که‌نار
ئامانت بم ئه‌ی یار ، وه‌ڕسبوونم به گوڵ بێنه و
تاوێ له‌م ماڵه داخراوه‌ی پایزه‌وه ،په‌نجه‌ره‌یه‌کم له به‌هار پێ نیشان به
خه‌راباته عوومری بێ تۆ ،
وه‌ره ئه‌ی یار به خاتری سێوێکی سه‌وز
به خاتری ته‌ڕایی لالانگییه‌ک که ، به ته‌ڕایی خۆتان ده‌چێت
به خاتری ئاڵییه‌تی هه‌نارێکی سوور ئاشتم که‌وه
ئاشتم که‌وه به خاوبوونه‌وه‌ی دوولبه‌ران ،
به جه‌ننه‌تی جێژوانێک ، که وه‌ک که‌پران له بۆڵ ماچان بۆڵی دابێ
ئه‌ی جه‌ننه‌تی بێ وه‌ک جاران ،
بمنێره شوێن که‌روێشکی هار ،
فێره ڕاوی ده‌شتی ستیانم که‌ره‌وه
له باخ باخه‌ڵی سه‌ته‌نت ، ئه‌ی یار
فێره فڕکه و فێره زووانی جریوانم که‌ره‌وه
له ماسی زێده‌تر ئه‌ی یار ، ئه‌ی سوور پۆشی عه‌تر نشین
فێره مه‌له‌ی ، ئاوی گه‌مانم که‌ره‌وه
هه‌رچه‌ن ئه‌ی یار ، وه‌ی جه‌ننه‌تی
من چێژ له مه‌له‌ی هه‌موو ئاوێ نابینم
من گۆشتی که‌روێشکی هه‌موو ستیانێ ناخۆم
بۆ شه‌رابی ، قه‌ننه لێوان ، من ده‌م به هه‌موو شووشیه‌که‌وه نانێم
بۆ دۆزه‌خی هه‌ڵاژانێ ، من تابووتی خاوبوونه‌وه‌ی هه‌موو کچێ ناچم
ده‌خیلت بم ئه‌ی یار ، ئه‌ی یاری کاول له دڵ نه‌رمی
هه‌تا به‌سه‌فه‌ری مه‌رگێکی شیرین نه‌ڕۆشتووم
هه‌تا دارتووی ئارامیم به‌ر و گوڵێکی پێوه ماوه
بێ وه‌ک گیا ، بێ وه‌ک ڕه‌حم ترین بازۆڵ ، سه‌رم له ژێر ئه‌و به‌ردانه ده‌رکه
ئاخه‌ر ئه‌ی گوڵی له مێخه‌ک سوورتر ، ئه‌ی ئاویی ترین مه‌خلووقی چاخی عه‌شق
عاره بۆ تۆ ، دوای سه‌ده‌یه‌ک له موحیبه‌ت ، من له کاوله‌ی غوربه‌تێکدا هه‌ڕاج کرێم
له جه‌نگی نێو حه‌وشه‌یه‌کدا ، له ژێر پێی که‌ڵه‌که به‌ردێکدا
عه‌ینی گۆزه‌ی به قه‌وزه هاتووی سێبه‌ران ، به شکان بڕۆم
ئاخه‌ر ئه‌ی گوڵی له مێخه‌ک سوورتر
ئه‌ی ئاویی ترین که‌نیشکی خودا
عاره بۆ تۆ ، دووای سه‌ده‌یه‌ک له موحیبه‌ت
له‌سه‌ر سنگما ، چامه‌یه‌ک و دووان و هه‌زار ، به فه‌نه‌ر و ئاگر به‌ری
له ئێواره‌ی لاڕێیه‌کما ، ڕێ قه‌ڵای خاوبونه‌وه‌م به خوێندا به‌ری
له زکرێکی ناحاڵیدا ، نه‌ی ژه‌ن و ده‌ف ژه‌نم به مه‌رگێکدا به‌ری
وه‌ک ئه‌غیارێ که ناوم بێ ، ناوم باته شه‌رای لێوتان
ئه‌ی دێوانه ئه‌ی ئاویی ترین که‌نیشکی خودا ، تۆ چۆن تووانیت
ده‌فته‌ری ئه‌و ئێوارانه‌ت پێچیته‌وه ، که زه‌مانێ جێ ئاسکی حبر و قه‌ڵه‌م بوون
که زه‌مانێ عه‌ینی توڵی هه‌نار ، له‌سه‌ر ڕووی په‌ڕه لۆکه‌ی وه‌ک له‌شتان نه‌رم
دوو به دوو وه‌ک ئه‌وه‌ی به سه‌ر کانییه‌کدا سه‌رمان شۆڕکردبێته‌وه
عه‌کسی خۆمان ده‌نه‌خشان و له خۆمان وورد ده‌بووینه‌وه
به‌پاڵ ماڵی سه‌وزه باغێکه‌وه ، ئه‌ی یار
له‌سه‌ر پردی ته‌ڕترین جریوه‌ی سه‌وز ، له گۆدۆی گۆرانییه‌کی ته‌ڕدا بووین
له چاوه‌ڕوانی گه‌مه‌یه‌کدا بووین ئه‌ی یار
زوو زوو ئه‌ی یار ، تۆ به سێوه‌ری چاوێکی قه‌رسیله‌وه
ده‌تووت ڕه‌شه ، هه‌نار قه‌ڵه‌م ، ئارامت بێ ، ده بسره‌وه
ئاخه‌ر ناکرێ ، هه‌ی پیاوه مه‌کر بازه‌که‌ی هاوڕێم
له‌سه‌ر ته‌وێڵی ئه‌م پرده سه‌وزه ، به دیار چاوی داڵ و په‌پوووه من
له ماڵی ده‌م نوقڵی ماچ و له ماڵی مه‌م مه‌مت به ده‌ممه‌وه که‌م من
ئاخه‌ر ناکرێ به دیار چاوی ، ئه‌و هه‌موو سمۆره هه‌وه‌س بازه وه من
ڕووتیت به‌مێ و گڕ و سه‌ته‌ن له خۆم به‌رده‌م
ئاخه‌ر ناکرێ ، له‌سه‌ر ته‌وێڵی ئه‌م پرده سه‌وزه ئه‌ی یار
له سه‌وزی له‌ش ، گیای ڕووته‌نی ، بۆ که‌روێشکی شیعر وه‌لاخه‌ی
ئاخه‌ر ناکرێ ، هارت که‌م و چت نه‌ده‌مێ
هارت که‌م و سێوه‌ری دوو گه‌ڵای ته‌ڕت نه‌ده‌مێ
هارت که‌م و له ئاوی له‌ش ، قومێ قومێکت نه‌ده‌مێ
ئاخه‌ر ناکرێ له‌سه‌ر ته‌وێڵی ئه‌م پرد سه‌وزه
له شیرین‌ترین کوشتندا ، بتکوژم و نه‌تنێژم ئه‌ی یار
له جووانترین گه‌مه‌دا من ،
شه‌ڵاڵی ئاره‌قه‌ت که‌م و
لێ له کۆشما ووشکت نه‌که‌مه‌وه
ئێی ئه‌ی یاره جوانه‌که‌ی من ، ئه‌وێ زه‌مان وا و هه‌نووکه‌ش
له‌سه‌ر سووچی هه‌ر هه‌واڵێ که‌ناوم دێ هه‌ڵدێی
له‌سه‌ر باڵی هه‌ر پردێ که هه‌نگاوی من هه‌ڵگرێ تۆ هه‌ڵدێی
له هه‌ر چه‌مێ که شڵپه‌ی باڵی مه‌له‌ی من بێ هه‌ڵدێی
له هه‌ر سه‌وزه لێره‌وارێ ، که بۆنی ئاونگی من بێ هه‌ڵدێی
ده ئه‌ی دوولبه‌ر ، ئه‌ی خودای قریوه‌ی جووان
له‌م خۆ تێنه‌گه‌یشتنی عیشقه نه‌جاتمبه
له‌م کۆشتاری بێ مروه‌تییه‌ت نه‌جاتمبه
وه‌ک چه‌وی گوێ ئاوێ توڕم ده ، ڕوناکی ئاوێکته‌وه
گه‌ر هه‌ر ده‌مکوژی ، توبی و خوا
به‌پاڵ قه‌ڵای لیمۆیه‌کته‌وه بمنێژه
بۆ من لیمۆیه‌ک به‌سه به‌س ،
هه‌تا قه‌ڵه‌م به گوڵ بێت و
له ده‌فته‌ری دڵما ، ره‌سمی مه‌می هه‌مووپه‌رییه‌کانی خوا که‌م
بۆ من قومێ ، له ئاره‌قه‌ی ماندووبوونی گه‌مه‌یه‌کت به‌سه
هه‌تا هه‌زار و یه‌ک حیکایه‌تت بیر بێنمه‌وه
ده ئه‌ی دوولبه‌ر ، ئه‌ی مه‌غریبیترین مێ گوڵ
بێره حه‌وشه‌ی گوڵ له نووسین
نامه‌یه‌ک با ، با گوفتی ئه‌و دڵدارانه به درۆخه‌ینه‌وه
به یه‌ئسه‌وه له سه‌ر پشتی پیره داره‌کان ده‌یاننووسی
ئه‌ی مه‌رگ سه‌لام ، تازه زه‌مانی عه‌شق ڕۆیی
تازه که‌س چاوی هه‌ساره به پولێکی قه‌ڵب ناکڕێ
تازه که‌س له خوێنی چڵه گیاکانی سه‌ر سمی ئه‌سپ هه‌ڵناڕوانێ
که‌س له‌و په‌نجه‌ره شینانه‌وه له مه‌حبووبه‌ی لاڕێی کانی هه‌ڵناڕوانێ
تازه به‌رده‌م کێ ده‌که‌وێ هه‌نگوینی حه‌رام
ده ئه‌ی دوولبه‌ر ، ئه‌ی مه‌غریبیترین مه‌خلووق ، ئامانت بم
وه‌ک ئه‌و که‌نیشکه‌ی له ژێر شه‌پقه‌یه‌کی سپی تۆڕیندا ، له ژێر خوڕه‌می نازێکدا
له ڕێبوار و له سوورپۆشی عه‌تر نشینی ئێوارانێ ده‌ڕوانێ
ئه‌ی سوور پۆش تۆش لێم بڕوانه
لێ ڕووانینێ به‌شی عوومرێ شیعر به ڕۆح بێنێ
لێم بڕوانه ئه‌ی سوور پۆش
پایزی /2008/ ئه‌ڵمانیا