Skip to Content

Thursday, December 9th, 2021

ئیسلامییەكانى كوردستان جارێكى تر بانگەشەى تیرۆر دەكەن

Be First!
by January 24, 2009 گشتی

 ئیسلامییەكانى كوردستان جارێكى تر بانگەشەى تیرۆر دەكەن
 
 كارزان بابان – هەولێر

 baban80@hotmail.com

 چەند رۆژ لەمەوبەر ئیسلامییەكان بە هەمەهانگى یەكتر هەڵسان بە سازدانى مەراسیمێكى جەماوەرى لەهۆڵى های ستى شارى هەولێر بۆ دەربڕینى پشتیوانى بۆ كەرتى غەزە. لەم مەراسیمە جەماوەریە، كە خۆیان ناویان لێناوە جەماوەرى تێیدا هێرش كردن و جوێندان بوو بە ئیسرائیل و ئە مریكا، مەبەستى ئەم كارە لە لایەن هەردوو سەركردەكانى یەكگرتوو كۆمەڵى ئیسلامى سەرنج راكێشانى ئێران بوو یاخود لە لایەن ئێرانەوە راسپێردرابوون كە دەبێ ئەو كارە بكەن، لەلایەكى دیكەش ئەم حیزبە ئیسلامییە توندڕەوانەى كوردستان پێیان وایە سەر كردەكانى هەرێمى كوردستان لەگەڵ كوفر و موشریكەكان تێكەڵن و پیاوى ئیسرائیلن، ئیسلامیەكان خەڵكى سادەو نەفام بە ئاقارێك دەبەن كە ركیان لە سەركردەكانیان بێتەوە و بە كافریان بزانن.
 مەحمەد بازیانى كە ئیسلامییەكى توندڕەوە لە رادیۆى بزوتنەوەى ئیسلامى لە دیدارێكدا باسى ئەوەى كرد كە ئەوان داوایان لە وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى كوردستان كردووە بۆ رێپێوان دژى جولەكەو یەهود، بەڵام وەزارەت رێگاى پێنەداون، پێى وابوو حكومەتى هەرێم ژێردەستەو بەكار هێنەرى جولەكەن بۆیە رێگایان بە رێپێوانەكەیان نەداوە كە بۆ پشتیوانى و هاوخەمى خەڵكى غەزە دەیان كرد، بە داخەوە حكومەتى هەرێم رێگە بەو رادیۆ و تیڤییانە دەدات كە خەڵك وا چەواشە بكەن و بەرەو توندڕەویان بەرن، كە ركیان لە وڵاتەكەیان ببێتەوەو سەركردەكان بە كافر بزانن. لە لایەكى دیكە  جەنابى كاك مەحمەد بازیانى  وەكو فتوادەرێك فتواى حەرام كردنى دەركرد بۆ هەندىَ خواردن و خواردنەوە غازییەكانى وەكو پیپسى و كۆكە كۆلا و هەندى جۆرى پەنیر ، كە گوایە دروستكراوى جولەكەن.
 ئەوەى ئیسلامییەكانى كوردستان و مەحمەد بازیانى دەیكات بە ئاشكرا بانگەشەكردنە بۆ گێرەشێوێنى و جەهالەت و نانەوەى دووبەرەكى و چاندنى تۆوى دووبەرەكیە، بەڵام زۆر سەیرە دەسەڵاتى كوردستان بە بێدەنگى سەیرى ئەو هەڵمەتە ترسناكەى ئیسلامییەكان دەكات و هیچ هەڵوێستێكى نییە!!، بێگومان بێدەنگیش ماناى رەزامەندى و پشتگیرییە. هەروەها بەپێى یاساى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر مەحمەد بازیانى و ئیسلامییەكان هاندەرى تیرۆرن و دەبێت دادگایى بكرێن، بەڵام داواكارى گشتى كوردستان بێدەنگە!!.
 

Previous
Next

Leave a Reply