Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئینشا نووسەكان …. سمكۆ عەبدولكەریم

ئینشا نووسەكان …. سمكۆ عەبدولكەریم

Closed
by January 16, 2008 گشتی

 ئازادى بیروڕا ئەو خاڵە جەوهەرییەیە  كە زۆر گرنگە بەهەند وەربگیرىَ و بەردەوام قسەى لەسەر بكرىَ ، بەڵام نەك بەو زمانى ئینشانوسانە كە تەنیا بۆ خۆدەرخستن و لافلێدان ،  بۆ ئەوەى بڵێن ئێمە لەبەرەى گەلداین و داكۆكیكارى هەرە لە پێشەوەى داواكارییەكانى كۆمەڵانى خەڵكین راست و چەپ كەوتونەتە ئینشا نووسین و فڕێدانى وشەى بریقەدارو دەستەواژەى بێسەروبەر .ئەمەش نەك هەر سوود بەو ئامانجانە ناگەێنى كە پێیانوایە لە و پێناوەدا دەنووسن ، بەڵكو خەریكە ئاراستەى ئەمجۆرە نووسینانە دەبنە گەورەترین بەربەست لەبەردەم بەرەو پێشەوەچوونى ئازادى بیروڕا ، بەو مانایەى ئەوە ئینشانووسەكانن بە پلە یەك ئازادى بیروڕا دەخەنە بەردەم مەترسییەوە نەك دەسەڵات ، ئەمەش ئەوە ناگەێنىَ بمانەوىَ بڵێن دەسەڵاتى كوردى ئەو دەسەڵاتەیە هیچ كەمو كوڕییەكى نییە و جگە لە جوانییەكان شتێكیان نەهێشتۆتەوە بۆ ئەوەى نووسەران و رۆژنامەنووسان لەسەرى بنووسن ،  ئەو ئیشانووسانە دەبىَ مەمنونى یەكێتى و پارتى بن كە بوونەتە سەرچاوەى ئینشاكانیان ، چەند مانگێكە بابەتى گۆڕینى سەرۆكى حكومەت كە كردویانەتە مانشێت و هەواڵى سەرەكى   هەفتەنامەكانیان هێندەى ئەو هەفتەنامانە بازاڕى خۆیان پێگەرمكردوە و خەڵكیان پێوە سەرقاڵكردوە نیو هێندە جێى بایەخى هاوڵاتیان نەبووە  ، چونكە نەبۆتە هۆى وەستانى كاروبارى هاوڵاتیان و هیچ بۆشاییەكى ئیداریشى دروست نەكردوە وەك ئەوەى نەبەز گۆران  لە ئینشاكەیدا وەك كێشەیەك وەسفى كردوە .
 ئینشانووسى وامان هەیە ئێستا لەدەرەوەى ولاتە و هەرخواشدەزانىَ بە چ سیناریویەك و دروستكردنى چ بوختانێك ئیقامەى وەرگرتوە و بەردەوامیش پێیەكی لە دەرەوەیەو پێیەكى لە كوردستانە لەو دەزگایەش كە لێى ئیهانەكراوەو بە قسەى خۆى لەبەرى هەڵاتوە ئێستا باشترین مووچەى لێوەردەگرىَ ، كەمنین ئەوانەى ناوە ناوە دەگڕێنەوە ئەو وڵاتەى كە پێیان وایە گۆشەیەكى تێدا نەماوە پیاو تێدا  هەناسە بدات ، ئەو برادەرە دەرەبەدەركراوەى بە قەولى نەبەزگۆران سەر پىَ هەڵگیراوە  كە  لە نووسنەكەى ژمارەى 385 ى هەفتەنامەى هاوڵاتى یەكێتى و پارتى بەوە تاوانبار دەكات كە بوونەتە هۆى ئەوەى ( نەفرەت لە نیشتیمان بكەن و سەرى خۆمان هەڵگرین ) بەڵام ئەوە راستییەكە ئەگەر پیاو پێشى خۆش نەبىَ  دەبىَ بگوترىَ بۆ ئەوەى راستییەكان وەك خۆى بگوترىَ نەبەز دەتوانىَ چەند ناوم پێى بڵىَ كە لە ترس و راودونانى یەكێتى و پارتى سەریان هەڵگرتوەو دواى 16 ساڵ تا ئێستاش نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە كوردستان ، بەڵام باسى ئەوانەم بۆ مەكە كە لە ترسى كەیسەكەیان لەو وڵاتەى پەنیان بۆ بردوە سەردانى توركیاو ئیران دەكەن لە وێشەوە  بە قاچاغ دێنەوە كوردستان بۆ ئەوە ى كە گەڕانەوە بە پاسپۆڕتەكەیانەوە دیار نەبىَ سەردانى كوردستانیان كردوە ئەو قسانەیان بەدرۆ دەرنەچىَ كە لە كەیسەكانیاندا تۆماركراوە ، ئەوە جگە لەوەى زۆرجار گوێبیستى ئەوە دەبین و دەخوێنینەوە لە دیدارو چاوپێكەوتنەكانیاندا فلان بڕیارى داوە بە یەكجارى بگەڕێتەوە كوردستان ، كەچى دواتر دەردەكەوىَ كە بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە دابمەزرێتەوە و دواتر خۆى خانە نشین بكات  و لە ئەوروپاش پارەى سۆشیال وەردەگرىَ ، یان بەلێنى ئەوەى پێدراوە ئەگەر بگەڕێتەوە پۆستى دەدرێتى ، ، ئەوكەسەى كە هەموو ئەو ئینشانووسانە هیواكانى خۆیان لەسەر هەڵچنیوە و  رۆژێك لە رۆژان بە ناودارترین نووسەرى بەرهەلستیكار لە ئەوروپا خۆیان پیشاندابوو تەنیا بە یەك چەقەنە دەگەڕێنەوە كوردستان و چەند مانگێك لە فاخرترین ئۆتێل دادەندرێن و باشترین خزمەت دەكرێن و رێزیان لێدەنرێت .
 نەبەز گۆران لەو نوسینەدا گەورەترین بێرێزى بەرامبەر بە پێشمەرگە كردوە و دەڵىَ: (شانزە ساڵ  بەر لە ئێستا پێشمەرگەیەكى جوان لە شاخەكانەوە هاتە ناو شارەكان ، ئێستە ئەو پێشمەرگەیە بوەتە گەورەترین گەندەڵى ئەم مەملەكەتە)لە بڕگەیەكى دیكەى ئینشاكەیدا پێشمەرگە (بە ناشیرنترین مەخلوقى ئەم وڵاتە ) وەسف دەكات ، ئەگەر پێشمەرگە نەبىَ ئەو برادەر باش دەزانىَ ئێستا لە چ كونجێك دەبوایە خەریكى چنینەوەى خەونەكانى بێت ، بەرزى پێشمەگە لەوەدا بەرجەستە دەكرىَ كە كۆتایى بە كابوسێك هێنا و هەموومان ئەبىَ سەر بۆ بەرزى و پیرۆزییەكەى دانەوێنین ، بۆخۆشى باش دەزانىَ ئەو  ئێستا لە سێبەرى ئەو پێشمەرگەیەدا هەناسە دەدات.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.