Skip to Content

Tuesday, June 22nd, 2021

ئەوانەی لە رێگای تەکفیرکردنەوە ئاسایشی نیشتیمانیی تێکدەدەن دەبێت سزای یاسایی بدرێن

Be First!
by May 9, 2012 گشتی



بۆ بەرێزان:
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
دادوەری گشتی هەرێمی کوردستان

ئێمە وەک بەشێک لە خوێندکاران و قوتابیانی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات لە ١٩ ی ئاداری ٢٠١٢ لە کەمپینێکدا، بە واژۆی دەیان قوتابی، ڕای گشتیمان لە مەترسی وتارەکانی مەلا عبدالصمد لەسەر ئاسایشی نیشتیمانیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتە ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی و لایەنگرانی ئایدیۆلۆژیە جیاوازەکان لە کوردستان ئاگادارکردەوە. لەکەمپینەکەدا داوامان لە مەلای ناوبراو کردبوو کە داوای لێبوردن لە گەلی کوردستان بکات. داوامان لە لایەنە پەیوەندارەکانیش کرد ئیجرائاتی یاسایی پێویست وەربگرن. بەداخەوە هیچ ئیجرائاتێکی یاسایی وەرنەگیرا و مەلای ناوبراویش لە وتارێکی دیکەدا توندتر هێرشیکردەوە سەر موقدەساتەکانی خەڵکی کوردستان. بۆیە ئێمە کە لەخوارەوە ناومان هاتووە بە پێویستی دەزانین کە جارێکی تر سەرنجتان بۆ کەیسی ئەو مەلایە رابکێشین.
مەلای ناوبراو لە وتاره‌كانیدا بە‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و رێنماییانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ وتاربێژان ده‌ریكردووه‌ مینبه‌ره‌كه‌ی كردۆته شوێنی جوڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵك و هاندانیان بۆ توندوتیژی. لە وتارێکدا کە نوسینگەی فریشتە لەسەر ئینتەرنێت بڵاویکردۆتەوە باس لە نەورۆز دەکات و دەڵێت “نەورۆز ئی موسڵمانان نیە”… “جائیز نیە ئیحتیفال و ئاهەنگگێران بە موناسەبەی نەورۆز. جائیز نیە بە نەورۆز بگوترێت جەژن”… جەژنی نەورۆز “جەژن نیە، موناسەبەت نیە، هیچ نیە”. بە کورتییەکەی دەڵێت نەورۆز “ئی نەزان و نەفامی ئەم زەمان”ـەیە و “تەشەبوه بە کافرەکان و بە جولەکەکان و بە دیانەکان”. ئەو مەلایە تەواوی یادکردنەوەی نەورۆز و شانازییەکانی کوردستانیان بە مێژووی کورد و کوردستان لە پەیوەند بە نەورۆزەوە بە “کوفر” لە قەڵەمدەدات.
بەمجۆرە، ئەم مەلایە بە دوو شێوە لە هەوڵی تێکدانی ئاساییشی نەتەوەیی ئێمەدایە، یەکەم: بەئاشکرا سوکایەتیدەکات بە موقەدەساتە نیشتیمانییەکانی کوردستان، وەک نەورۆز، مێژووی کوردو کوردستان، لەم رێگایەوەش کۆی مێژووی گەلی کوردستانە بە داستان و ئەفسانە و ڕووداوە حەقیقەتەکانییەوە لەکەدار و بنکۆڵ دەکات. مەترسی ئەم هەوڵە جگە لەوەی هێرشە بۆ سەر موقەدەساتی نەتەوەیەک و دوبارەکردنەوەی گوتاری داگیرکەرانی کوردستانە لەبەرگی ئایینیدا، لەهەمان کاتیشدا دەبێتە هۆی پشێوی و دڵەراوکێی کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا. پشێوی و دڵە راوکێیەک ئەگەر رێی پێنەگیرێ له‌ دواجاردا دەبێتە هۆی بەیەکدادانی ئەوانەی کە دەکەونە ژێر هەژموونی خیتابی تەکفیری ئەو مەلایە و هاوڵاتیان و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان کە نەورۆز و سرودی ئەی رەقیب و حکایەتی سەرکەوتنی کاوە بەسەر زوهاک بە شانازی و سیمبۆلی نیشتیمانی دەزانن. جێگای سەرنجە کە ئەم دووبەرەکی نانەوەی مەلا عبدالصمد لەکاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ سەربەخۆیبوونی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لە هەموو کاتێک چڕتربوونەتەوەو پاراستنی یەکڕیزیی و تەبایی و یەکدی قەبوڵکردن و هاوکاریکردن لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگ و پێویستە.
دووەم: حوکمی تەکفیرکردن لە دژی گەلێک مانای جیهادکردنە لە دژی ئەو گەلە، بەتایبەتی حەڵاڵکردنی خوێنی ئەوانەی کە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن و پابەندی سروودو مێژوو و ئەفسانە و داستانە مێژووییەکانی خەڵکی کوردستانن. ئەم فەتوایە بەڕاشکاوی دەستئاوەڵاکردنی کەسانی توندرەوە بۆ کوشتن و لەناوبردنی ئەوانەی پابەندی فەتواکە نابن. لەهەمانکاتیش شەڕکردنە لەگەڵ دامودەزگاکانی هەرێم و حکومەتی کوردستان. ئەمجۆرە حوکم و فەتوایانە بەپێی یاسا كارپێكراوه‌ نێودەوڵەتی و عێراقی و کوردستانییەکان دەچێتە خانەی تیرۆر و تەحزیز لەسەر کوشتن و ڕق و رەگەزپەرەستی لەسەر بنەمای بە کوفر لەقەڵەمدانی کلتور و نەریت و موقەدەسات و شانازی و بەها نەتەوەییەکانی، دواتریش ئەو کەسانەی شانازیی بەم کلتور و نەرێتە دەکەن.
گوتاری تەکفیرکردن و سوکایەتیکردن بە کلتور و بەهاکانی گەلێک و هاندانی توندوتیژی لەسەر ئەو بنەمایە جگه‌ له‌وه‌ی سوكایه‌تیکردنە بە کوردستانییان ‌هاوكات به‌پێی یاسای ژمارە ٣ ی ساڵی ٢٠٠٦، یاسای بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر) لە هەرێمی کوردستان – عێراق، سزای بۆ دیاریکراوە:
“مادەی یەکەم:  کردەوەی تیرۆر بەکارهێنانی توندوتیژی سازدراوە، هەڕشەپێکردنیەتی، هاندانە بۆی، یان پێهەڵدانیەتی کە تاوانکار پەنای بۆ دەبات بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەکی تاوانکاری، کەسێک یان کاسانێک پێی هەڵدەستن و تاکێک یان کۆمەڵە کەسانێک دەکەن ئامانج، یان هەر بە ڕەمەکی ئەنجامی دەدەن بە نیازی نانەوەی تۆقاندن و ترس و شلەژان و ئاژاوەنانەوە لە نێو جەماوەردا بۆ ئەوەی زیان بە سیستەمی گشتی بگات، ئارامی و ئاسایش و سەلامەتی کۆمەڵگە و هەرێم، ژیانی تاکە کەسەکان، سەربەخۆیاییان، پیرۆزییان، ئاسایشیان، بخرێتە مەترسیەوە”… هتد
“مادەی دووەم: ئەم کردەوانەی خوارەوە بە تاوانی تیرۆرکاری (تۆقاندن) دادەندرێن و سزایان لەناوبردنە (اعدام):
بڕگەی ٢: تیرۆکردن بۆ مەبەستێکی سیاسی، ئایدیۆلۆجی، یان بەکافردانان.”
“مادەی چوارەم: ئەم کارانەی خوارەوە بە تاوانی تۆقاندن (تیرۆر) دادەندرێن و سزادەدرێت بە زیندانی، لە (١٥) ساڵ تێپەڕنەکات، هەر کەسێك
بڕگەی ٢: نووسراو، چاپەمەنی، کاسێتی تومارکراو، یان هاوشێوەی، وێنەی وا لەلابێت یان بەدەستبێنێت، کا هاندان، بەچاکزانین، یان پرۆپاگاندە لەخۆبگرێت بۆ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆرکاری، بە مەبەستی بەخشینەوەی، یان بڵاوکردنەوەی. 
بڕگەی ٤: بە ئەنقەست، هەوڵ، ڕوونکردنەوە، یان پڕوپاگەندەیەکی تۆقێنەر بڵاوبکاتەوە، هۆیەکانی ڕاگەیاندنی بینراو، بیستراو، خوێندراو، یان ئەلکترۆنی بە هەلوەربگرێت، یان بەکاریان بێنێت، لە ئەنتەرنێت بەیاناتی ئەوتۆ بڵاوبکاتەوە کە راستەوخۆ بگاتە ڕادەی هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆرکاری وەها کە ئاسایشی گشتی بخاتە مەترسیەوە و ترس بخاتە نێو هاوڵاتیان و هەڕەشە لە قەوارەی سیاسی هەرێم بکات.”  
هەروەها بەپێی یاسای سزدانی عێراقی ژماره‌ 111ی ساڵی 1966 سزای بۆ دیاریکراوە. لە مادده‌ى 372 ی یاسای ئاماژەپێکراودا هاتووه‌:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: يعاقب بالحبس مدة لا تزيد على ثلاث سنوات أو بغرامة لاتزيد على ثلاثمائة دينار.
بڕگه‌ی دووه‌م: من تعمد التشويش على أقمة شعائر طائفة دينية او على حفل او اجتماع ديني او تعطيل اقامة شيء من ذالك.
بڕگه‌ی پێنجه‌م: من ارهان علنا رمزا او شخصا هو موضوع تقديس او تمجيد او احترام لدى طائفة دينية.
هاوكات قسەکانی مەلا عبدالصمد پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنامه‌ی 10 دێسەمبه‌ری 1984 (الجمعية العامة) ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌ بڕگه‌ی (ج) دا هه‌موو (التميز العنصري) یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌ندام یاساغ ده‌كات. ئەمە لە کاتێکدایە کە ده‌ستوری عێراق بە پشتبەستن به‌م بنه‌ماییه‌‌ له‌ مادده‌ی (14) و رەشنوسی دەستوری هەرێمی کوردستانیش لەمادەی (١٩) زەمانەتی پاراستنی هه‌موو په‌یڕه‌وانی ئاینزاكانی ئەم وڵاتە ده‌كات، ئەویش بە ئازادکرنیان لە شێوازی‌ په‌یڕه‌وكردنی تقوسه‌ دینیی و کلتورییه‌كانیا‌ن.
بۆ ڕێگرتن و سنووردانان لە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانیی لە رێگای نانەوەی دووبەرەکی و هاندانی کاری تیرۆریستی و توندوتیژی داوا لە بەرێزان سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە ئیجرائاتی یاسایی پێویست لە بەرامبەر مەلا عبدالصمد و نوسینگەی فریشتە وەربگرن. لەو ئیجرائاتانەی کە ئێمە داواکارین:
 یەکەم: لە ڕێگەی دادوەری گشتییەوە مەلای ناوبراو وە خاوەنی نوسینگەی فریشتە بدرێنە دادگا  و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا بکرێت. مەلای ناوبراو لەسەر ئیستیغلالکردنی پێگەی وەزیفی و مینبەری مزگەوت کە موڵکی گشتییە بۆ لێدانی ئاسایشی نشتیمانیی لە رێگای تەکفیرکردن و هاندانی توندوتیژی لە دژی گەلی کوردستان و سوکایەتیکردن بە موقەدەساتەکانی. خاوەنی نوسینگەی ناوبراویش لەسەر پروپاگەندەکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتگەلی پەیوەست توندو تیژی و تۆقاندن.
دووەم: داوا لە داواکاری گشتی دەکەین، وه‌ك ئه‌ركێكیی خۆی، به‌ بنه‌ما له‌سه‌ر یاسای سزادانی عێراقی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە و یاسایی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ وتاربێژانی ده‌ركردووه‌، بە هەموو ڤیدیۆ کلیپ و وتارەکانی مەلا عبدالصمد و بڵاوکراوەکانی نوسینگەی فریشتەدابچێت کە پڕاوپڕن لە تەحریزکردنی بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵگەی کوردستانی (موسڵمانەکان بەگشتی) لە دژی بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگەی کوردستانی (مەسیحییەکان، یەیزیدییەکان، جولەکەکان، غەیرە دینەکان، یان ئەوەی بە خۆی وەک کافرەکان ناویان دێنێت).
بەدواداچوون و وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی لە دژی مەلا عبدالصمد و نوسینگەی فریشتە، جگە لەوەی رێزگرتن و بەهێند وەرگرتنی خەمخۆری ئێمەیە بۆ دوارۆژێکی پرشنگدار بۆ کوردستان، لەهەمان کاتیشدا هەنگاوێکە بەرەو سەروەرکردنی یاسا. لەوەش گرنگتر پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاسایشی نشتیمانیمانە.
بۆ نمونەی قسەکانی مەلا عبدالصمد و بڵاکراوەکانی نوسینگەی فریشتە تەماشای ئەم لینکانە بکە:
http://www.youtube.com/watch?v=CZC-RZyZ3EA&feature=channel

http://www.youtube.com/watch?v=-o6NGSfaQy0&feature=share

ناوی قوتابیەکان / خوێندکارەکان

University of South Australia     شێرکۆ کرمانج    1
University of Adelaide            ئارام رەفعەت    2
University Technology Malaysia    ئاری سابیر عارف    3
University of Southern Queensland    ئاکۆ کاکەڕەش    4
Nottingham University            ئاڵا رەفیق محەمەد    5
University of Technology Sydney     ئەیوب بۆکانی    6
University Technology Malaysia    ئیسماعیل یەعقوب مەولود    7
Wolverhampton University     بێنگین عادل هەرکی    8
University Technology Malaysia    بێوار مەروان عەبولئەحەد    9
Nottingham University           بروسک عەلی جەلیل    10
Nottingham University           بیزا عبدولستار عاسم    11
Reading University                پەروین حەمەد    12
University of Aarhus              تەها حەمەد    13
University of Sheffield Hullam    جبار علي كاك برا    14
Nottingham University           جوان جەمیل محەمەد     15
University Technology Malaysia    جەمشید رەشید محەمەد    16
University of Adelaide            خالید عەزیزی    17
University of Sheffield Hullam    دڵنيا اسماعيل رشيد    18
University of Sheffield            ديار عمر كاكە    19
French Cultural and Language Center    دەهام سمکۆ حسێن    20
Nottingham University            رێبوار ئەرسەلان محەمەد    21
University of Stendhal-Grenoble    رێزان نه‌جیب عه‌بدوڵلا     22
Nottingham University            رەنج محەمەد ساڵح    23
University of Plymouth            ڕزگار حاجی ساڵح    24
University of Leicester             ڕێباز ملا نبی    25
University of Leicester              ڕێژین ظاهر فتاح    26
Nottingham University               ڕەوا غەریب    27
University of Leicester               ڕەوەند بەکر نوری    28
University of Cardiff                  زانا عزیز عبدالکریم    29
University of Southern Illinois     زانا مجيد صادق    30
University of Lille – France           زه‌به‌نگ ‌محه‌مه‌د    31
Exeter University                        زوبێر رسول أحمد    32
Newcastle University                   سادات عبداللە عزیز    33
                                                 سالار عەبدو مەحمود    34
University of Southern Queensland    ساماڵ فەرەج حەمەسالح    35
University of Sheffield Hullam        سروە صالح محمد     36
University of New England             سلێمان سعيد محمد    37
University of Technology Sydney   سلێمان سەحابی    38
French Cultural and Language Center    سه‌نگه‌ر فرحان سالح     39
University of Southern Queensland    سۆما فتاح رەسول    40
University of Southern Queensland    سەعد رضا بلباس    41
Birkbeck College – London Uni     سەعید جەعفەری    42
New Castle University                 سەلام حاجی ئیبراهیم    43
University Technology Malaysia    سەمیرە ڕەشید تەیب    44
University of Sheffield                 شوان كاكەيى    45
University of New England            شوكت عبدالرزاق محمد صديق     46
Newcastle University of                شێرکۆ نەرمین سبحان    47
Kangan Institute-Melbourne          شێروان خدر تۆفیق    48
School of High Education for Social Science     شیڤان بیبۆ دەروێش     49
Derby University                           شیڤان فازل سابیر    50
University of California Davis          شەرمین سادق    51
School of High Education for Social Science     صه‌نعان شێخ عومه‌ر محه‌مه‌د     52
Nottingham University                     عومەر فەیسەل ئەحمەد    53
University of South Australia              فریاد ئەحمەد    54
French Cultural and Language Center    فه‌رمان حه‌سه‌ن عه‌بدوڵلا    55
University of Technology Sydney        فەرزاد سەنعەتی    56
University of Technology Sydney        فەرهاد ئەسڵانی    57
Nottingham University                        کاروان عثمان عبداللە    58
University of Sheffeild Hallam             کاروان محەمەد عزیز    59
University of Huddersfield                   کاروان مستەفا کەریم    60
University Technology Malaysia           گەرمیان فازل ئیبراهیم    61
Nottingham University of                     محەمەد شوکری شوکر    62
University of Kentucky                        منهل نبیل    63
Royal Holloway University of London    هاوار فازل عیسمە    64
                                                        هاوڕێ راس    65
University of Shefield Hallam               هاوکار محێدین جەلیل    66
University of Sorbonne                        هه‌ڵگورد سه‌مه‌د     67
French Cultural and Language Center    هێرش محەمەد مجید     68
University of Sheffield                          هیمداد محمود حمەصاڵح    69
                                                          هەلالە حەوێزی    70
Kings College University                       ھەردی شکر محمود    71
University of Southern Illinois     ھەژار سابیر ئەمین    72
Nottingham University    یادگار عەلی محەمەد    73
University of Strasbourg    یاسین سالح    74

Previous
Next

Leave a Reply