Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
باران ئەبارێ…. شادی نەوزاد

باران ئەبارێ…. شادی نەوزاد

Closed
by March 16, 2012 ئەدەب

دەنگی دڵۆپە بارانەکان ناهێڵن خەو بچێتە چاوم ….. بیرم لای ئەو کاتە بوو کە لە دەستەکانی ژیان دەرباز بووم و لە چنگی مەرگدا خۆم دیتەوە…..
ئای چەندە شیرین بوون ئەو گێلاسە یاقوتیانەی لەسەر جەستەم نەخشاندت .
ئێستاکە لەم دوو توێی پێخەفی عەشقەدا هەنگوین لە جەستەم ئەتکێ ،هەنگوینێ ڕونتر لە فرمێسکەکانت .
ئەزانی کاڵ کاڵ بومەتەوە؟؟ئێستا کاڵترم لەو پەڵە هەورانەی بەسەر سەرمانا تێپەڕ ئەبوون لەکاتی نیشتنی خۆر لە هەموو دەروازەکانی فیردەوسدا.
بیرت ماوە؟
لەیەکەم ڕۆژی ساڵ نامەی بەفریدا بانگت بە هەموو شاردا دا
(( هۆۆۆ خەڵکینە … هۆ پەرییەکانی مەملەکەتەکەم …. هۆۆۆۆ ئەی ئەوانەی لە بێشکە نەهاتونەتە دەر ..  هۆۆۆۆۆ ئەی ئەوانەی لە کۆمار وەدەر نران …… هۆۆۆۆ بێشەرەفەکانی شار ……ئێوە فرمێسکی خواتان دییوە؟؟ دیوتانە خوا بگری؟؟ بۆ خواکەی من ئەگری؟؟؟ ئێوە هاوار ناکەن ((نااااااااااااااا ناگرییییی))؟؟ خواکەی من ئەسرین ئەبارێنێ ….. وا من غەرقی هەنسکەکانی ئەکات ….. وەک دەریا شەپۆل ئەدات …. )))
گەڕایتەوە بە چەپکێ حوزنەوە، بە بە چەپکێ حەسرەتەوە هاتیتەوە و چاوانت لە چاوانم بڕی و ڕاتگەیاند
**یەکەم بڕیاری مەملەکەتی نەستەکانم *بڕگەی یەک
-بە هەموو شێوەیەک گریان قەدەغەیە
-بە هیچ پاساوێک و  لە ژێر هیچ جۆرێک لە جۆرەکان هەناسەی بارگاویم ناوێ بە بەبۆنی ئەسرین ……

هەموییت تۆمار کرد …. لە سەر جەستەی تاشە بەردێک نەخشاندت …. تۆمارت کرد و سوێندی هەتاهەتاییت پێخوارد .
عاشقە ئەسریینیەکە .. لەم دوو توێی پێخەفی عەشقەدا لە دووت وێڵم ((پاسارییەکان بچنە نێو ئاسمانی ئەو مەهێڵن تەنیایی بیتەنێ … مەهێڵن ))
باران ئەبارێ و تک تک لەم پەنجەرەی کۆشکی مەینەتییە دەدات .
چ عەزابێکە ئەم گێلاسانە تێک ئەدەن بە نەشتەری هەناسەیەکی غەریب …. چ عەزابێکە ئەم هەڵوێستەیان ….
مەکەن توو خوا مەکەن … توو پاسارییەکان مەکەن …. تو ئاواتەکانتان مەکەن تێکی مەیەن .. ئەو گێلاسانە تێک مەیەن ….. ئاخر هەریەکەیان هەناسەیەکی ئەوی هەڵگرتووە … ئاخر هەر یەکەیان ڕەنگێکی ئەوی هەڵگرتووە ……ئاخر هەر یەکەیان نمەیەک لە بۆنی ئەوی هەڵگرتووە ….))
گوێ بیستی من نەبوون بە سوژنێکی جەهەنەمی جەستەمیان کردە خەڵوزان ڕەنگەکانتیان برد …هەناسەکانت … دوایین دیاریت بردیان گوێیان لە هاوارەکانم نەبوو ….گوێیان لە بونی من نەبوو .. گوێیان لە هەستەکانی من نەبوو…
باران ئەبارێ و بیرم لای داواکەمە…. ئەوداوایەی ئەم گێلاسانەی خولقاند.
باران ئەبارێ و هێشتاش دەنگی نەرمت لە گوێمدا دەزرنگێتەوە ((نابێ… ئەم عەزابە مەکە دیارییم …..ئاخر کێ خوای کوشتووە؟؟ ….. ئاخر کێ خوای لە سێدارە داوە ؟؟….. ئاخر کێ ئەو دیارییە ئەداتە خوای خۆی؟؟….بۆ بەقسەم ناکەیت؟؟))
باران ئەبارێ و ڕەنگی گوڵە پاییزییەکانی ئەم کۆشکی مەینەتییە ئەچێتەوە سەر ڕوناکی چاوانی تۆ و ئەتەکەکەی بۆ فیردەوسم پۆشیبوو …باران ئەبارێ نازەنین…. باران ….. وا هەست ئەکەم سەرچاوەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ چاوانت … ئاخر گەر گریانی تۆ نەبێ ئەم هەورە بۆ وشکی نەکرد؟؟؟   بۆ نازەنین؟؟
مێخەک بەندێ … ئەتەکێکی وەنەوشەیی …… دوو دەفتەری تژی لە ناوی تۆ و یادەکانت و دیدارەکانت تێشووی سەفەرێکی دوور بوون … سەفەرێک تا گەیشتن بە تۆ ڕای نەئەگرتم …. سەفەرێک تا ئەودیو سنوری دییەکانم ئەچوو .. سەفەرێک لە خەندەیەکت و فرمێسکەکانی من … سەفەرێک لە بونی تۆ و فەنابونەکانی من …..
ئایییی ئاییییییی لەم عەزابە …
یاقوتی یاقوتی لە نێوانی دەستەکانتا جوانترین دیاریت پێبوومەشخەڵێک لە بەزەیی …. مەشخەڵێک لە ئاواتەکانی من و لە بوونت لە ناخما و مەشخەڵێک لە عەشقت …..
بۆ وات بە دڵم کرد؟؟
تکام لێت کرد … دڵم توێ توێ کە ….. تاسەم لەناو ببە …..تژیم کە لە خۆت ….
با سەفەرێکی دوور و درێژ بکەم بۆلای کۆترەکانم (( دەی ئازیز … دە دەی با جەستەم شەڵاڵی هەنگوینی وەفات بێ … دەی ئازیز دەی ))
چەند لێت پاڕامەوە دواجار لەبەزەییت بێ بەشت کردم … دواجار خۆت چویتە حزوری وەنەوشە و منت لە خۆڵەمێش هەڵکێشا…دواجار من لێرە لەم پێخەفە سپی سپییە مەینەت بازەدا و تۆش لەو بەرگە سپی سپییە هاتاهەتاییەدا… من لێرە هەناسەم بەردەوام سینەم ئەسوتێنێ و تۆش لەوێ بەخەندە هەمیشەییەکەتەوە چاوەڕوانی منیت .

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.