Skip to Content

Wednesday, June 23rd, 2021

باوکم ئەیوت … هاوڕێ ڕەش

Be First!
by April 21, 2012 هۆنراوە

 

– ١ –
کە ڕەشەبا وەڕەس بوو دواهەمین
وەسیەت بۆ کوشتنی خۆی ئەنوسێ
:
– ٢ –
ژیان لەو کتێبە دەچیت هەر چەندی
بیسوتێنی بۆنی دێ
:
– ٣ –
مرۆڤ بەرگەی تاریکی شەو
ناگرێت لە تەنیاییدا
:
– ٤ –
سنەوبەر هەوێی پایزە
بۆیە هەوڵی فەلاقە کردنی ئەدرێ
:
– ٥ –
هەموو ساڵیک سێ ملیۆن کەس ئەچنە حەج بۆ
ڕەجم کردنی شەیتان
بەس کەس تەنیایی من ڕەجم ناکا
:
– ٦ –
دەریا حەیای نیە کە وشکی کرد
ئەبیتە دەزگیرانی بیابان
:
– ٧ –
چەندی کردم نەمتوانی وەک گوڵە بەڕۆژە
لە خۆر بڕوانم
تا تاریکی تەڵاق بدەم
:
– ٨ –
ئەمەوێ کفن بۆ ئاو بدرووم
دایکت ئەڵی گوناهە
کەچی ئەشمخکێنێ
:
– ٩ –
لەم وڵاتە بارانیش ئەبارێت
تەپ وتۆز نامرێت
:
– ١٠ –
کە زەوقم هەڵسا
خۆم لەدایکت بەتاڵ کردەوە
تۆ لەدایک بووی
 ئیتر مەمنونی چیت ؟

…… هاوڕێ ڕەش ….

Previous
Next

Leave a Reply