Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

باوکم و باران* …. ئاسۆ گۆران

Be First!
by January 16, 2011 ئەدەب

 

( به‌ گیانی باوکم پێشکه‌شه‌. یادی ساڵێک به‌سه‌ر مه‌رگی باوکمدا)

 له‌وه‌یه‌ بێتاقه‌ترین پیاوی ئه‌م که‌ونه‌بم
یان
به‌خته‌ورترین پیاو له‌ تاریکیدا!
سه‌خته‌ خۆێندنه‌وه‌ی ژیان
بێمانایه‌ بینینی شته‌کان

 ده‌رگای باخچه‌که‌ی ئه‌ودیو داخرا
ده‌نگی کۆڵانه‌که‌ کزبوه‌
ته‌نیایی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانی داپۆشیوه‌
که‌س تاقه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی نه‌ماوه‌
نه‌ک من
گه‌ڕه‌کیش ده‌سوتێ به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی دایکمه‌وه‌….
دایکیشم به‌ده‌م  چاوه‌ڕوانیه‌وه‌ ماندو‌بووه‌
دایکم وه‌ک جاران نه‌ماوه
‌ هه‌میشه‌ به‌ته‌نیا له‌به‌ر ده‌رگا داده‌نیشێت
بیر له‌ ته‌نیای خۆیی و له‌ سه‌فه‌ره‌ ناوه‌خته‌که‌ی باوکم ده‌کاته‌وه‌
چه‌ن حه‌زده‌که‌م زه‌مه‌ن چه‌ند میلێک بگه‌ڕێته‌‌ دواوه‌
 حه‌زده‌که‌م
 به‌دیار
 ده‌فته‌ری یادگاریه‌کان و
 وێنه ‌ڕه‌ش و سپیه‌کانی ناو ئه‌لبومه‌ شڕه‌که‌مانه‌وه‌
بیر له‌و ڕۆژانه‌ بکه‌‌‌مه‌وه
به‌خته‌وه‌ری  پێش خۆرهه‌ڵاتن به‌یانی باشی لێده‌کردین
پێکه‌نین پێش
که‌ڵه‌شێری به‌یانی قوڕگی داگیر ده‌کردین
چه‌ند  خۆشبوو ژیان ………………….
ئای ژیان چیت پێنه‌کردین
ئای حه‌وشه‌ بچکۆڵه‌که‌ی مناڵی
چه‌ند تامه‌زرۆتین
باخچه‌که‌مان هه‌میشه‌ پێده‌که‌نی 
باوکم ده‌یان گوڵی جوانی بۆ چاندین
که‌ سه‌دان ماچی  ته‌ڕیان ده‌گرت
مناڵیمان له‌ماڵێکی ته‌ڕدابوو
 خۆشه‌ویستی لێده‌چۆڕا
له‌وه‌ته‌ی بیرده‌که‌مه‌وه‌  باوکم بارانی خۆشده‌ویست
عاشق بو به‌ باران
 هه‌میشه‌ حه‌زی له‌ ته‌ڕبون بو
باران لای باوکم( به‌ره‌که‌ت بوو، خۆشه‌ویستی بوو، جوانی بوو ، ژیان بوو)
باران بوبو به‌ خه‌ونی مناڵی من
هه‌میشه‌ خه‌ونم به‌بارانه‌و ده‌بینی
که‌ باران سه‌رتاپای جه‌سته‌ی باوکمی ته‌ڕ ده‌کرد
ئه‌و هێشتا تینوی ته‌ڕبون بوو
ئای باوکه‌ چه‌ند جوان بویت  به‌ ته‌ڕی!
چه‌ند جوان بویت که‌ هێشوی پێکه‌نینت ده‌باراند
بمبوره‌ باوکه‌
چه‌ند تامه‌زرۆی بوی به‌ حزوری باران بگه‌یت
نه‌ک به‌س ته‌ڕ بون
به‌ دڵی خۆت باران ماچ که‌یت
 بمبوره‌ باوکه‌ بمبوره‌
له‌م حه‌سره‌تی دیداره‌
له‌م گوناهه‌ ی من
له‌م هه‌مو تامه‌زرۆیه‌ی تۆ
ئای باوکه‌ چه‌ند یادگاریه‌کی ته‌ڕی تۆ!!!!!!!!!!!!!!!
بیرم نایات حه‌زم له‌ چی نه‌کردبێت نه‌تکردبێت
بیرم نایات بۆ یه‌ک جاریش دڵی منت شکاندبێت
باوکه‌ ته‌نهایم پێده‌به‌خشیت
و ده‌ترسم له‌ ته‌نهایی
قه‌ت ئه‌وه‌نده‌ نه‌ترساوم
من خه‌ون به‌ باوه‌شی به‌هارێکه‌وه‌ ده‌بینم
تۆش له‌ زستاندا جێم ده‌هێڵیت
باوکه‌ ئای که‌ سه‌خته‌ جێهێییییییییییییییییییییییییییشتن !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
به‌ده‌م بێته‌قاتیه‌کانی خۆمه‌وه
‌ باوه‌ش به‌ حه‌وشه‌ بچکۆڵانه‌که‌ماندا ده‌که‌م
 بۆ مناڵی ده‌گریم
مناڵیمان  پیربوو
پیربونمان  مرد
 ئێستا باوکه‌
ئێمه‌ له‌ ناو بێتاقتیه‌کانی  تۆدا ده‌ژین و
تۆش بیر له‌ هیچ ناکه‌یته‌وه‌
 ته‌نهایی نه‌بێت
ئاخخخخ ته‌نهایییییییییییییییییییییییییییییییییی
…………………………………………………….
*باران/ کوڕه‌ جوانه‌که‌مه‌

ئاسۆ گۆران 15/01/2011 له‌نده‌ن

 

 

Previous
Next

Leave a Reply