Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
با یاده‌وه‌رییه‌كانی جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مان دوور بگرین له‌ ململانێ  سیاسییه‌كان

با یاده‌وه‌رییه‌كانی جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مان دوور بگرین له‌ ململانێ سیاسییه‌كان

Closed
by April 1, 2012 جینۆساید

ئێمه‌ رێكخراوه‌كانی فدراسیۆنی دژ  به‌ جینۆساید  له‌ كوردستان ,كه‌ نوێنه‌رایه‌تی قوربانیانی نزیك به‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ جیاجیاكان و دۆسیه‌كانی جینۆسایدی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین , داواكارین له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ كوردستان  , پابه‌ند بن به‌ داواكارییه‌كه‌مان له‌وه‌ی یاداوه‌ری تاوانه‌كانی جینۆساید له‌ ده‌ڤه‌ره‌كانی تاوانه‌كان  , ته‌نها رێكخراوه‌كانی كه‌سوكاری قوربانیان به‌ هاوكاری وزاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان پێی هه‌ڵبستین .
 بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌رییه‌كانی ئێمه‌ تێكه‌ڵ به‌ ململانێ و كێشمه‌كێشی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان  نه‌كرێت , له‌ نیوان ئیستغلالكردن و بایكۆتكردندا ,كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی  یاداوه‌رییه‌كانمان هه‌یبه‌تی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات  .
تاوانه‌كانی جینۆساید ئه‌وه‌نده‌ مه‌زنن , هه‌موو  لایه‌نه‌كان به‌ هه‌موو ره‌نگه‌كانه‌وه‌ ده‌توانین به‌ ته‌نها و به‌ كۆمه‌ڵ كاری له‌سه‌ر بكه‌ین .


فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژه‌ جینۆساید له‌ كوردستان

كوردستان- هةوليَر
1-4-2012


رێكخراوه‌كانی ئه‌ندامی فیدراسیۆن:
1.    كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ قوربانیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان
2.    كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
3.     رێكخراوی فه‌ژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
4.     ناوه‌ندی رێگا بۆ پرسی ئه‌نفال و كیمیاباران – دوكان
5.     كۆمه‌ڵه‌ی زیندانیانی ئه‌نفالكراوانی كوردستان
6.     رێكخراوی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكی له‌ قوربانیانی ئه‌نفال
7.    رێكخراوی شه‌هید ئارام
8.     رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئه‌نفال
9.    سه‌نته‌ری ئه‌نفال یا بارزانیان
10.     رێكخراوی كیمیاباران و ئه‌نفالكراوانی بالیسان و ده‌وروبه‌ری
11.     رێكخراوی كار بۆ ئه‌نفال
12.     ناوه‌ندی داكۆكیكردن له‌ زیان لێكه‌وتوان و ئاوه‌دانی پشده‌ر
13.      ده‌زگای مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هۆڵه‌نده‌
14.     رێكخراوی كارا بۆ داكۆكیكردن له‌ كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌نفال
15.     چاودێری كوردۆساید-چاك
16.    رێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان
17.    سه‌نته‌ری ئه‌نفال
18.    سه‌نته‌ری ئه‌نفال-دهۆك‌

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.