Skip to Content

Sunday, November 28th, 2021

به‌رده‌ پیرۆزه‌کان …دڵشاد تاقانه‌

Be First!
by January 18, 2009 گشتی

        به‌رده‌ پیرۆزه‌کان …
 له‌سه‌ر که‌ناری چه‌می خابوور له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌و قامیشلو چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی به‌له‌مه‌ سنورشکێنه‌که‌یان ده‌کرد ، لاوکه‌ کورده‌که‌ ته‌مه‌نی له‌ قامکی په‌نجه‌ وردیله‌کانی هه‌ر دوو ده‌ستی خۆی تێ په‌ڕ نه‌ده‌کرد ، خه‌ریکی کۆ کردنه‌وه‌ی چه‌ند دانه‌ به‌ردێکی پان و خڕ و سپی و بۆر و ڕه‌ش بوو ، داک و بابی دیتیان وایان زانی به‌رده‌کان بۆ یاری یه‌ وه‌ک کرداری هه‌موو گه‌وره‌ و بچوکێ دوایی ده‌یان هاوێژێته‌ ناو ئاوه‌که‌وه‌ . ده‌نگیان دا وه‌ره‌ بابڕۆین خه‌یاڵ و خواسته‌که‌یان هه‌ژاند لاوکه‌ش چیتر پێ ڕانه‌گه‌یشت و خێڕا به‌رده‌کانی به‌ قوڕو لیته‌وه‌ په‌سته‌ گیرفانه‌کانی و به‌ ڕاکردن سواری به‌له‌مه‌که‌ بوو .  دوای سوڕی سوڕانی  سی تا چل جاره‌ی کات ژمێر ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌که‌ له‌به‌ر سه‌رقاڵی سه‌فه‌ر له‌بیرکرابوو . گه‌یشتنه‌وه‌ ماڵێ له‌ هه‌نده‌ران بۆ ته‌واو کردنی به‌رنامه‌ی خه‌یاڵه‌که‌ی  پێش هه‌ر شتێکی تر لاوکه‌ خۆی کرد به‌ شۆرخانه‌ و ده‌ستی کرد به‌ خاوێن کردنه‌وه‌ی به‌رده‌کان تا دڵی ئاوی خوارده‌وه‌ و ئاسوده‌بوو . ئێستاش به‌رده‌کان له‌ ژووره‌که‌ی خۆی دان و ده‌یان پاریزێ نایان دا به‌ هیچ که‌سێ ، گه‌ر لێ ی بپرسی : چه‌ندت پاره‌ ده‌وێ بابیگۆڕینه‌وه‌ ؟  ئه‌ویش بێ وه‌ڵام یه‌کسه‌ر لێت ده‌پرسێته‌وه‌ و نوقه‌ت لێ ده‌بڕێ ده‌ڵێ : ووڵات ده‌فرۆشرێ ؟  
                                                               دڵشاد تاقانه‌
                                                       
                                          Dlshadtakana@yahoo.com        
 
 

Previous
Next

Leave a Reply