Skip to Content

Tuesday, October 26th, 2021

به‌رنامه‌ی ناوکی، وتتوێژه‌کان، کاتکۆژی رژێمی کۆماری ئیسلامی

Be First!
by December 8, 2010 گشتی

 نووسینی : محه‌ممه‌د حه‌کیمی

دوای ساڵێک ڕاوه‌ستانی وتووێژه‌کان، رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرۆپی 5+1 جارێکی تر وتووێژی نێوانیان ده‌ستی پێ کرده‌وه و ئه‌وه دوو رۆژه وتووێژه‌کان درێژه‌ی هه‌یه.
دوای ساڵێک گه‌مه‌ی سیاسی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی و گه‌ماڕۆدانی ئێران له لایه‌ن گرۆپی 5+1 وه، ئێستا کاری باراک ئوباما زۆر دژوار بۆه‌ته‌وه و ده‌بێ زۆر هۆشی بێت که ئێران جارێکی تریش نه‌یانپێچێنێت و کات نه‌کوژێت .
ئه‌گه‌ر چی رژێمی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا هیچ کات ڕاوه ستانی پێتاندنی یورانیومی به‌ هێند وه‌رنه‌گرتوه و گۆی بیستی بریاره نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کان نه‌بووه و نابێت و ته‌نیا شتێکیش که بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران بێته وه بۆ سه‌ر مێزی وتووێژه‌کان ئه و‌ گه‌ماڕۆیانه‌یه که به راستی فشاری زۆری هێناوه بۆ ئێران و به بروای من ده‌بێ ئوباما زیاتر له سه‌ر گه‌ماڕۆکان پێداگری بکات تا بتوانێ  به ئێران چۆک دابێنی که واز له به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی بێنێت.
له چه‌ن رۆژی ڕابردوودا ده‌نگی ناخۆشی به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران و دروست کردنی که‌یکی زه‌رد له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه، بۆه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی رۆژنامه‌کان و پسپۆران باس له وه‌ده‌ ی هێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی بکه‌ن  که له لایه‌ن ئێرانه‌وه  به‌رێوه ده‌چێت و ئێران به مه‌ترسێکی گه‌وره داده‌نێن بۆ سه‌ر ناوچه‌که و جیهان.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که 31 ومین ڕاپۆرتی ئاژانسی وزه‌ی ناوکی ده‌ڵێت: وتووێژه‌کان دوای 14 مانگ ده‌ستی پێکرده‌وه و ئه‌مه له حالێکدایه که به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران هیچ به‌ره‌و پێش چوونێکی به خۆوه نه‌دیوه هه‌ر ئه‌مه بۆه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا و ئوروپا و ته‌نانه‌ت وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانیشی نه‌توانن نیگه‌رانی خۆیان له به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران بشارننه‌وه کردوه و هه‌موویان هه‌لویستی توندیان گرتوه به‌رامبه‌ر به ئێران. 
هه‌موو شته‌کان به دژی ئێرانن و ئێرانیش هه‌ر رۆژه و موشه‌کێکی نوێ تاقی ده‌کاته‌وه یا له پێتاندنی یورانیوم هه نگاوێک به‌ره‌و پێش ده‌چێت و پڕ و پاگه‌نده‌ێکی‌تر له ئێران ده‌درێت و ئێران تا ئێستا یه‌‌ک هه‌نگاو له ویست و داخوازیه‌کانی خۆیان نه‌هاتوونه‌ته خۆراه‌وه و ئێرانیان تووشی ده‌یان قه‌یران و ته‌نگه‌ژه کردووه به تایبه‌تی ته‌نگه‌ژه‌ماڵی بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی.
رابرت کیتس ده‌ڵێت هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئێران ته‌نیا ده‌توانێ یه‌ک تا سێ ساڵ به‌رنامه‌ی ناوکیه‌‌که‌ی ئێران بخاته دواوه، به‌ڵام ئه‌م ڕێکاره ئێمه له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ئێراندا داده‌نێت و تا ئاخری ژیان ئه‌وان ده‌بن به دۆژمنمان و ئه‌مه ڕێکارێکی باشه نیه و ته‌نیا ڕێکار ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی ئێران بۆ خۆیان و له ناوه‌وه گۆرانێک بکه‌ن و ئه‌و رژێمه لابه‌رن .
 به‌ڵام ڕێبه‌رانی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان دڵه‌ڕاوکێ خۆیان له مه‌ڕ به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران ناشارنه‌وه و داوایان له ئه‌مریکا کردوه که هێرشی نیزامی بکاته سه‌ر ئێران و هه‌موو ئه‌سناده‌کانی ویکی لیکس باس له‌وه ده‌که‌ن که عه‌ربستان زۆر به ڕاشکاوانه ئه‌ داخوازیه‌یان له ئه‌مریکا کردوه و پاڵپشتی خۆیان بۆ وه‌ها هێرشێک ده‌ربریوه و ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڵگانه ساخته‌ن و هه‌مووی پڕ و پووچن و ئه‌وانه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت بڵاو ده‌کرێنه‌وه و داوای له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کنیش کرد که نه‌که‌ونه ناو ئه‌و داوه‌وه.
 له لایه‌کی تره‌وه رابرت گیتس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ، به‌ر له‌وه‌ی سواری فڕۆکه‌ی یو اس اس ئابراهام لینکلن ببێت، له عه‌مان له گه‌ڵ سولتان قابووس دڵه‌ڕاوکێ جیهانی له مه‌ڕ به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران وهه‌ر وه‌ها زۆر بوونی ترۆر له یه‌مه‌ن وشه‌ڕ له ئه‌فغانستان و ئێرا قیان تاو تۆی کرد .  ل ئازاد کردنی یه‌کێک له‌و سێ زیندانیه‌ی ئه‌ریکا له ئێران نه‌خشی سه‌ره‌کی بوو. س قابووس هه‌ر وه‌ها پێداگیری کرد له ڕێگه چاره‌ی دیپلۆماتیک بۆ چاره سه‌ر کردنی به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران ، به‌ڵام ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران به‌ره‌و باردۆخێکی خراپ ده‌چێط و ئێران هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ڕابگات به چه‌کی ناوکی بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به هێزی سه‌ره‌کی ناوچه‌که و هه‌ر وه ها ببێت به یه‌کێ له ئه‌به‌ر قۆدره‌ته‌کانی جیهان.
رژێمی ئێران بۆ وه‌ده‌ست هێنانی خه‌ونه‌کانی هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی ئاڵۆزاندوه وله ئێراق ده‌ستی داوه‌ته پوول خه‌رج کردن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مانگانه به ده‌یان میلیون دوڵار ده‌دات به شیعه و هه‌ر وه‌ها کورده‌کان و ئه‌مه  له یه‌کێک له به‌ڵگه‌کانی ویکیلیکسدا هاتوه که هه‌موو زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد و شیعه پوول له ئێران وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا له ئێراق نیه و وڵاته‌کانی تریشی گرتوه‌ته‌وه و له هه‌ر کوێ شیعه ببێت ئێران به لێشاو پوول خه‌رج ده‌کات.  ‌

 

Previous
Next

Leave a Reply