Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

به‌ره‌ به‌یان…… شیعری :ئه‌لیكساندر بلۆك

Be First!
by December 25, 2010 ئەدەب

 

تاریكه‌ شه‌وه‌ ..با مانگ تریفه‌ی بێ و
ژیان شادی بۆ خه‌ڵكی بێنێ،
له‌ ناخی مندا ، به‌هاری خۆشه‌ویستی
ڕێگه‌ به‌ ته‌م و مژ نادات.
شه‌و دایگرتم،
به‌ سامی پڕ له‌ مه‌رگی یه‌وه‌
به‌ ڕووی غه‌مبارانه‌ی ده‌رده‌دارێكدا هه‌ڵشاخا
ژه‌هری تاڵ و شیرینی پێداڕشت !
بێ هووده‌، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ خۆم ده‌خۆمه‌وه‌
له‌ تاریك و لێڵی به‌ربه‌یانێكی سارددا
لامسه‌للایی به‌ناو خه‌ڵكدا ده‌خولێمه‌وه‌ .
سۆزی ڕازێك گرتوومێتی:
تاریكه‌ شه‌وه‌ .. بامانگ تریفه‌ی بێ و
ژیان به‌خته‌وه‌ریی بۆ خه‌ڵك بێنێ ،
له‌ دڵی مندا ، به‌هاری خۆشه‌ویستی
رێ بۆ ته‌م و مژ چۆڵ ناكات .

كانوونی دووه‌م /1898
سانت پیته‌ربورگ

 

Previous
Next

Leave a Reply