Skip to Content

Sunday, June 13th, 2021

به‌هه‌شتی شیعر … دلێر محه‌مه‌د

Be First!
by February 19, 2012 هۆنراوە

سه‌یرکه‌ن ..
له‌کۆڵانی شیعرێکی ، فیرده‌وسی دا
له‌ماڵێکی فه‌رش ،
له‌کاشانی په‌یڤ و
له‌ژوورێکی بێ وه‌سوه‌سه‌ی .
( ئیبلیس ) دا
ووشه‌کانم ، که‌نیزه‌ن و ..
شه‌ڕابی سوورم ، بۆ تێ ده‌که‌ن
ووشه‌کانم ، که‌نارن و ..
شمشاڵێکی پڕله‌ سه‌مام ،
بۆ لێ ده‌ده‌ن
سه‌یرکه‌ن چۆن وا ..
جه‌سته‌ی ڕووتی شه‌کره‌ سێوێ
بۆم بووه‌ به‌ ناسکه‌ حۆڕی
لێوی هه‌نار
پێکی ماچی خۆیم ده‌داتێ و ..
چۆن وا ..
به‌ژن و باڵای پرته‌قاڵ دێ
به‌ستیانی زه‌رده‌په‌ڕی ، ئێواره‌که‌ی
بۆم ده‌بێ به‌ ڕووبارو ،
له‌باوه‌شی شه‌وما ده‌نوێ
ئه‌ها سه‌رکه‌ن ..
به‌بێ په‌روا .. خۆم وخه‌یاڵ
سه‌رخۆشێکی چه‌ند ئه‌به‌دیم !
به‌بێ ( حه‌وا ) .. خۆم و شیعر
( ئاده‌م ) ێکی ، چه‌ند ئه‌زه‌لیم .!!


دلێر محه‌مه‌د

Previous
Next

Leave a Reply