Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

بۆم بکرێت نايه‌ڵم دونيا له‌ ناو رۆشناييدا پێبکه‌نێت…

Be First!
by December 8, 2010 ئەدەب

   سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد

 
                                   
بۆم بکرايه‌ ناکۆکيم ده‌خسته‌ نێوان
ئه‌ستێره‌يه‌ک و ئه‌ستێره‌يه‌کی تر
کانيم پڕ ده‌کرد له‌ ڤايرۆس و
سه‌راوسه‌ر مانگم تێيدا نقووم ده‌کرد
له‌ رقی باخ قاچێکی به‌هارم ده‌خسته‌ ناو پايز و
قاچه‌که‌ی تريم له‌ ناو هاوينێکی ته‌پ و تۆزاوی دا
ورد ورد ده‌کرد
باڵه‌فڕه‌ی په‌پووله‌کانم به‌ نيگه‌رانييه‌کی تۆخ ره‌نگ ده‌کرد
مشکه‌ سپييه‌کانم ئاوقای گۆشه‌يه‌ک ده‌کرد و
پشيله‌ ره‌شه‌کانی دونيام لێ هانده‌دان
هاوکاری پڵنگه‌کانم ده‌کرد بۆ مل شکاندنی مامزه‌کان
له‌ يه‌که‌م رۆژی بوونياندا قسه‌م بۆ به‌رخۆڵه‌کان ده‌کرد
گورگم وه‌ک په‌پووله‌يه‌ک پێده‌ناساندن
لووره‌ لوورم به‌ ئاوازی شمشاڵ پێده‌فرۆشتن
منداڵه‌ دارلاستيک وه‌شێنه‌کانم فێری نيشانشکێنی ده‌کرد
تا زووتر سنگی چۆله‌که‌کانيان کوناوده‌ر بکردايه‌
من که‌ ده‌ستم له‌ راستکردنه‌وه‌ی خواروخێچييه‌کانی دونيادا نييه‌
هاتووم وه‌ک تۆو ئاژاوه‌ له‌ زه‌وی دا ده‌وه‌شێنم
من که‌ ناتوانم ژيان له‌ رسته‌يه‌کی به‌ سوود‌ دا جێکه‌مه‌وه‌
هاتووم به‌ خه‌تێک ره‌شتر له‌ دونيا
ره‌شتر له‌ کۆتره‌ مرداره‌کانی ئاشتی
ته‌شهير به‌ جوانييه‌کانی مردن ده‌که‌م
من که‌ ناتوانم هه‌ناسه‌ شه‌خته‌ييه‌کانی منداڵێکی گرياو
به‌سه‌ر ته‌نافی گه‌رمبوونه‌وه‌دا هه‌ڵخه‌م
بۆم بکرێت به‌ ته‌ورێک مێشکی هه‌تاو ده‌پڕژێنم
نايه‌ڵم دونيا له‌ ناو رۆشناييدا پێبکه‌نێت
به‌ زه‌وی ده‌ڵێم گه‌ر ده‌ته‌وێت فريای جوانکردنی دونيا بکه‌ويت
به‌ نۆ پله‌ باڵه‌کانت بله‌رزێنه‌ ..
 
 
2010

 

Previous
Next

Leave a Reply