بۆچوون و تكا …. هێمن عه‌لی
Closed
واتێ ئه‌گه‌م…..
عه‌شق,
دوو باڵی مه‌لێكه بۆفرین به‌سه‌ر
مه‌حاڵدا و
نیشتنه‌وه له لوتكه‌ی
كامه‌رانی.
واهه‌سته‌كه‌م…..
خۆشه‌ویستی,
دوو سه‌وڵی به‌له‌مێكه،
به‌هێمنی رێگا ئه‌برن ،
به‌ره‌و كه‌ناری ،
ئارامی.
بۆیه گوڵم….تكام وایه
ئه‌م عه‌شقه‌مان,
به ئاگری له خۆ بایبوون ،
مه‌سوتێنه
ئه‌و به‌له‌مه ,
مه‌ده ده‌ستی شه‌پولی دڵره‌قی
فیراق ،
نغرۆی مه‌كه,
تێكی مه‌شكێنه.
نا…..هه‌رگیز نا
نا…..هه‌رگیز نا
بڕواناكه‌م…
دڵی ناسك و شووشه‌یت
ناسیبێتی بێ وه‌فای
واتێ ناگه‌م…
له فه‌رهه‌نگی ژیانتدا
جێگا هه‌بێت بۆ وشه‌یه‌ك
به‌ناوی
غوربه‌ت و ته‌نیایی.
He.mn.88@yahoo.com