Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن ، رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان و رادیۆکان

بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن ، رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان و رادیۆکان

Closed
by September 10, 2008 گشتی

 بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن ، رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان و رادیۆکان
 چاره‌نوسی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخی سلێمانی له‌ نێوان داروخان و دروستکردندا!
  بۆردی مۆزه‌خانه ی هونه‌ری هاوچه‌رخ  له‌ سلێمانی به‌ ئاما‌ده‌بونی ژماره‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندان و روناکبیران، کۆنگره‌یه‌کی ‌ رۆژنامه‌نوسی‌‌ له ‌به‌رده‌م ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا ده‌کات که‌ به‌ر له‌ ته‌واوبونی کاشیه‌کانی ده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌. بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌:
 چیرۆکی مۆزه‌خانه‌که‌؟
 پرۆژه‌ی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخ بۆ ته‌واو نابێت ؟
 کێ به‌رپرسه‌؟ حکومه‌ت یا (وه‌زاره‌تی رۆشنبیری )؟ یا به‌ڵینده‌ر؟
 کێ خاوه‌نیه‌تی ؟
 چاره‌سه‌ره‌کان؟
 دارشتنی پرۆگرامی 2 ساڵی ئه‌م مۆزخانه‌یه‌ ستراتیژ و ستایڵی كاركردنی  به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی ئاماده‌یه‌ بۆ  ئه‌وه‌ی ببێته‌ یه‌كه‌مین مۆزه‌خانه‌ی هاوچه‌رخی كورد و ببێته‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی مۆزه‌خانه‌كانی جیهان كه‌ له‌لایه‌ن یونسكۆوه‌ دان پییا نراون و ئه‌م چیرۆكه‌ش كه‌ نزیكه‌ی 7 ساڵی خایاندووه‌ به‌ هه‌وڵی بۆردی مۆزه‌خانه‌ به‌رێوه‌چوه‌ كه‌ هه‌مویان خۆبه‌خشانه‌ له‌   هه‌وڵی سه‌رخستنی ئه‌م خه‌ونه‌ن كه‌وا بێته‌ دی.
 بیرۆكه‌ی پرۆژه‌ی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخ له‌ سلێمانی و دروستکردنی ،خه‌ونی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كورد و فه‌رنسیه‌. پاش هه‌وڵێكی زۆری رێكخراوی باڵنده‌ باران (كه‌ رێكخراوێكی هونه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ )  ژماره‌یه‌ك تابلۆی جیهانی هونه‌رمه‌ندانی فه‌ره‌نساو وڵاتانی تری بۆ كۆكرایه‌وه‌ پاشان  شاره‌وانی سلێمانی پارچه‌یه‌ك زه‌وی بۆ دابین كرد و وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری خرایه‌ کاری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ، پشتیوانی دارایی لێ‌ كرا بۆ دروست كردنی ته‌لاری موزه‌خانه‌كه‌ . بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ ساڵی 2005  پرۆژه‌كه‌ ده‌ستیپێكرا و بڕیاربوو ساڵی 2006 ته‌واو بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ كاركردن له‌و پرۆژه‌یه‌دا درێژه‌ی كێشاوه‌ ئاسۆی ته‌واو بونی نا دیاره‌ ، لێره‌دا خوازیارین  له‌ به‌رێزتان رۆَلێكی كارا ببینن له‌ به‌دواچونی ئه‌م كێشه‌یه‌و و دۆزینه‌وی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كه‌م و كورتیه‌كان و ته‌واوكردنی ئه‌م پرۆژه‌ گرنگه‌ له‌ كاتێكی نزیكدا.
 شوێن: به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌- له‌سه‌ر شه‌قامی پارکی ئازادی ته‌نیشت یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
 کات: سه‌عات 5:00 عه‌سر  رۆژی دوشه‌مه‌ 8/9/2008
 په‌یوه‌ندی: rebwarsaed@hotmail.com
    aramsaed@yahoo.com
 ته‌له‌فون: 07701539043            (رێبوار سه‌عید) 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.