Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بیرەوەریەكانم بەشی هەشتدەم 18 …. پارێزەر فایق جەمیل

بیرەوەریەكانم بەشی هەشتدەم 18 …. پارێزەر فایق جەمیل

Closed
by November 6, 2008 گشتی

   بیرەوەریەكانم بەشی هەشتدەم 18   
  پارێزەر فایق جەمیل


 پێداچونەوە
 
  1  
 
 له رۆژنامەی –   El- telegraph-  ی عەرەبی لە ئوسترالیا لەم كاتەی ( عبد ولوهاب   تالەبانی ) كاری تێدا دەكرد  بە  ئەركی خۆ توانی بۆ چەند مانگێ پاشكۆیەكی هەفتانەی خنجیلەی كوردی بە ناو { چڕا } لە پاڵ وئاوئاخنی ئەم رۆژنامە عەربیە ناسراوە دەرچوێنی  وبڵاو بێتەوە وابو لەم مەیانە پێراگەیشت پێش وەستانی  سىَ 3 بەشی سەرەتایی لە زنجیرەی بیرەوەریەكانم بڵاو كاتەوە لە ژمارانی { 20لە 4/8/998 ، 21لە 21/8/998، 23لە 4/9/998 } .
       هەندەی نەبرد خۆشبەختانە لە شاری Adelaide )  ئەدەلاید ) لە باشوری ئوسترالیا 4 چوار لاوی خوێنگەرمی روشنبیرو كوردپەروەر { شێركۆ كرمانج ، نەجات ئەحمەد ، خالید عەزیزی و عەبدوڵا ئیراهیمی ) بە هیمەت و ئەركی خۆیان گۆڤاری ( هەوار } یان خسنە بەردەست خۆینەرانی كورد  ئەمانیش سەر لە نو  بێ پَچڕان پێش ئەمە گۆڤارەكە بووەستێ ( 5 ) بەش لە زنجیرەی (بیرەوەریەكانم )  بڵاوكاتەوە لە ژمارەكانی {  7تا 12 } لە هەمان كات بە سوپاسەوە سایتی  Dengekan ( دەنگەكان ) لەبەشی یەكەمەو ە تا بەشی نۆ ( 1 تا 9 ) ی بڵاوكردەوە پێش  سەردانم بۆ وڵات  بۆ ماوەی 3 سآ سالأ ئیدی  زنجیرەكە    لەم سایتە پچڕا  تا گەرانەوەم بۆ ئوسترالیا لە كۆتای ساڵی  2007 وا چەند مانگەبەردەوام بەشەكان بڵاودەبنەوە  .
      لە وڵات لە ماوەی 3ی ساڵ  بە سوپاسەوە هەفتەنامەی ( بەدرخان ) – لەم كات مانگێ جارێ دەردەچو – لا پەرەكانی بۆ واڵا كردم بۆ زنجیرەی ( بیرەوەریەكانم ) لە ژێردروشمی { فائق جەمیل …یادەوەریەكانی خۆی دەگێریتەوە.}.دیسان لە سەرەتاوە دەست بە بڵاوكردنەوی كرا چونكە هیچ بەشێكی لە وڵات لەسەر كاغەز بڵاونەبوبۆنەوە لە هەمان كات  ئاشكرایە بڵاوبونەوە لە  لەسەر كاغەز جیاوازەو گرینگی تایبەتی خۆی هەیە ، لە سایتی ئەلیكترۆنی نوسین مانەوەی نیەو كۆكردنەوەی هاسان نیە لە هەمان كات بیرەوەریەكان لەگەڵ  خەڵكانی وڵات دە خولێتەوە وا رەچاو دەكرا   بكەوێتە بەرچاوی گشت هاووڵاتیان  . ئەوەندەی ئاگادار بم بەدرخان 22 بەشی بڵاو كردەوە  دوا بەشی لە ژمارە97 بەرواری 8/6/08 ، گەرچی هەرجارە چەند بەشێكم لە ئوسترالیاوە  بە ئێمایل رەوانە دەكرد لەگەلأ وەش لە پرَ بێ ئاگاداریم لە بڵاوكرنەوی وەستا . بە داخەوە رۆژنامە گەرى لە وڵاتی ئێمە هێشتا بە زۆری دورە لە داب و نەرەت وئیلتیزامی ئەدەبی ، خاوەن و سەرنوسەری رۆژنامەوگۆڤار  زۆر جار بە هەوەسی خۆیی یا بۆ بەرژەوەندی تایبەت لە گەلأ نوسەر   هەڵس وكەوت دەكات ، لە هەمو دونیای رۆژنامەگەری – واتە رۆژنامە یا گوڤار و هەر ئامێریكی  نوسین وبڵاوكردنەوە پابەندە بە درێژەدان و بەردەوام بون  بە  بڵاوكردنەوەی زنجیرە نوسین  — بە پێچەوانەی  تاكە( بابەت ) —  تا تەواو بونی یا وەستانی لەبەر هۆیەكی  نا چارو دەرچو لە دەست لێپسراوانی ،  لە مان بۆ نمونە.زنجیرەی بیرەوەریەكان ، زنجیرەی باسێ زانستی یا كۆمەڵایەتی ، هەر بابەتی لەم بوارە  هەروها  چیرەی رۆمانێك مادامەكی لە سەرەتاوە دەستی كرابە بڵاو كردنەوەی ، پچڕان و دەست لێ بەردان لە زنجیرە بێ باكی وفرامۆش كردنی  خوێنەرەپێش نوسەر ،   رۆژنامە گەر یی راستەقینە دورە پەرێزە لەم هەڵوێستانە خۆ گەر هەست بكرێ بە كەم وكورتیەك پێویستە  نوسەر ئاگادار بكرێتەوە بۆ چارەسەركردنی . لە هەمان كات تێبین دەكرێ كە چەند بەشەكانی دوایی بەكەمی وكورتی لە شێوەی ( بابەت ) بێ دروشمی بەشەكانی پێشو ( فائق جەمیل .. یادوەریەكانی  خۆی دەگێریتەوە )  بڵاو بونەوە  بۆ نمونە بەشی  22 ی ناو براو   لەبەر  هەر هۆیەك بێت  بە  مانشێتی رەش و نیوە درشت   ( مەلا مەعسوم كوردپەروەرو ئەدەب دۆست بوو ) وەك سەر  وتارێك هەر بەم سەردێرەش بڵاوكردنەوەی پچڕا ، وابزانم ئەم كەموكورتی یە ئەگەرێتەوە كە لە ژمارەكانی دوای بەدرخان نوسەری زۆرو تازە لاپەرەكان پڕ دەكەنەوە پێویستی بە نوسەرەكانی پێشو نەماوە ، یان  كورد وتەنی   { هی بەپێ بگرە هی بێ پێ هیخۆنە ..} . دەنا جاردەبو لە ژمارەكانی پێشو نێزیكەی لاپەرێك بۆ بەشێك لە زنجیرەكە تەرخان دەكرا .. . بە هەر حاڵ بانگەوازێ گەرم ئاراستەی گشت رۆژنامەو گۆڤاری وڵات دەكەم كە دەرفەتی  ئەركی بڵاوكردنەوەی زنجیرەی ( بیرەوەریەكانم ) بە سوپاسەوە بۆ برخسێنن بۆ  گرێدانەوەی زنجیرەكە لەم بەشەی كە  لە ( بدرخان ) پچڕاوە  } واتە بە هێوای ئەوەم  لایەنێكی رۆژنامە گەری لە هەرێم بە شەكانی داهاتووم بە خۆوە بگری .
       . لە هەمان كات  هەر لە ژمارە 97ی بەدرخان – باوكی دابان  – ئەمیش بیرەوەریەكانمی بە وتار زانیوە كە لە نێو بەشێك لە بیرەوەریەكان  باسی هەندێ لایەنی  گۆرانبێژی ناسراو – تاهیر توفیق – وەك كەسایەتێكی كۆییم كردووە لەبەر  بونی  لە گەڵ هەندێ كەسانی دی زۆر نیگەران بووە بە رادەیەك نوسینەكەمی  بە ( شیوی حەمەشێتی ) تەشبیه كردوە  ،   گەرچی ئێمەی كۆیی  بەشیوی فەقێان یا ترخینە ناودەبەین .. .!! …    بریا  كاكەی – باوكی دابان – باسێكی لە بارەی حەمەشێتی بۆ دەناردم وەك كەسایەتێك – ( هەڵبەتە كەسایەتی بە كورتی لە روانگەی زانست برێتیە لە هەندێ سیفات ورەوشت لە هەندێ لایەن لە خەڵكانی دی جیا دەكاتەوە یا تایبەتمەندی خۆی دەداتێ … )  –  حەمەشێتیش لەم بارەوە كەسایەتی خۆی هەیە وەك گشت خەڵكانی دی لە كۆمەلأ .  ئیدی لەم دەرفەتە بە هەڵم  زانی باسی پیاوێ شێت لە ساڵانی دوا چلەكانی سەدەی رابوردوو لە كۆیە بۆ باوكی دابان و گشت خوێنەران بگێرمەوە بە ناوی (  مەلا ێالح )، پیاوێ بە كەڵەگەت و بە سەرو سیما و مەلایەكی زۆر بە تواناو لێوەشاوە بووە ، لە لا د یوارەكی ناو مزگەوتی گەورەی كۆیە ئەحەواوە ، بەیانیان كە لە مزگەوت دەردەچو منداڵە كۆیی لێی كۆدەبونەوە وردە بەردیان تێدەگرت ئەمیش بە هەز ار جوین بەرد دەستی دەوەشاند .  لەم مەیانە زۆر جار زەرەر بە خەڵكان دەگەیشت تا قایمقامی كۆیە پۆلیسێكی بۆ تەرخان كرد ئیدی منالأ لێی دوركەوتنەوە ، بەڵام چونكە مەلا سالح  فێری ئەم بەزمە بو بو وەك هەمو رۆژ  كە لە مزگەوت  دەر دەهات ئەم لای خۆیەوە هاواری دەكرد  ( كوا ئەم دایك وباوك ح… ؟! ) هەڵبەتە لەگەلأ منداڵەكانی بو.  لە ئوسترالیا وەك گشت رژیمەكانی سەرمایەدار شێت  زۆرە بەڵام هەرگیز بۆ نمونەش یەكێ لەمان  لە هیچ شوێنێ نابینی  , دكتۆرێ  كوردی ناسیاری ئێمە لە یەك لە بەشەكانی نەخۆشخانەكانی شێتان كار دەكات دو پاتی كرد كە ساڵانە بە سەدان نەخۆش لەم بابەتە چاك دەبنەوە و ئەرژینەوە ناو كۆمەل .
 دوا وتەم ئەڵێم خۆزیا – باوكی دابان – وا پێدەچی شارەزاو  خۆشگەرەك وشەیدای گۆرانبیژی نەمر تایەرە –  لە هەڵمەتێك بۆی برخسابە كتێبێ تیروتەسەڵی لە بارەی  ژیان و هونەری  ئەم هونەرمەندە نەمرە ئەخستە بەردەستی خوێنەرانی كورد  بەم كارە كەڵێنێكی گەورەی لە ئەدەب و مێژوی كورد پڕ دەكردەوە و دانەیەكیشی  بە سوپاسەوە بە دیاری  بۆ پێشكێش  دەكردم .
          لەماوەی بڵاوبونەوەی  زنجیرەی ( بیرەوەریەكانم ) لە سەر كاغەزو سایتی ئەلەكترۆنی ( دەنگەكان ) گەڵێ تێبینی و هەندێ جار گڵەیی ونارەزایی  لە خوێتەری بەرێز ئاراستە كراووم ،جگە لە هەندی َ كەم وكورتی زانیاری و شیوەی نوسین و هەڵەی چاپ بۆیە وام بە باش زانی وەك  — كریم حیسامی – بۆ نمونە – پاش  چەندین بەش بە بڵاوكراوەكان دابچمەوە .: بەم شێوەیە :
 ِ         بەدرخان :ژ مارە 74-22/10/2006 بەشی دووەم —   دێری 10 لە ستونی دووەم : راست كردنەوە — ( لە پێناو سەركەوتنی دەوڵەتانی هاو پەیمان ) .
         ——————————–  – دێری 32 لە ستونی سیىَ یەم :  —— ( هەردو ئیستگەی —)
         ———————————-دێری 15 لە ستونی چوارەم     :——-( دەنگ بە——–)
            ———————————-دێری 16 لە ستونی چوارەم      :——-( لە چەشنی——)
            ———————————-دێری24 لە ستونی چوارەم       : —— (روشنبیر تێدا كاتیان  )
            ژمارە75-22/11/2006 بەشی سێى یەم ——-دێری20 لە  ستونی یەكەم     : ——-( لە مەیدانی سیاسەت و كوردایەتی ) .
            ———————————–دێری 3 لە ستونی شەشەم     : ——-( بەر گوڵەی ——)
 بیرورای ( رسول ناجی ) وگەڵێ كورد كە بە ( منەوەر ) ئەناسران پاش زیاتر لە نیو سەدەی رابوردو هاتە دی ، بە پاڵپشتی ئەمریكاو دەوڵەتانی هاوپەیمان بە تایبەتی ئینگلیز ، گەڵی كورد گەڵێ سەركەوتنی دەست كەت بە تایبەتی لە بارەی پاراستنی لە دەست دوژمنانی و سیستەمی فیدراڵی لە كوردستان ، لە گەڵ وەش  نابێ هەرگیز خەبات وقوربانی گەڵی كوردستان لەم رێرەوە  لە بیر كرێت .
     ژمارە 76 -22/12/2006 بەشی چوارەم ———– دێری8 لە ستونی دووەم : ———-(شەڕی ———)
     —————————————دێری 3لە ستونی سێیەم :———-(لێ———–)  
     —————————————دێری 6 لە ستونی شەشەم :———( هەندێ ——- )
    —————————————دێری 8 لە ستونی چوارەم : ———( چەند ——–)             
 —————————————- دێری 11 لە ستونی چوارەم : ———(پارچە——-)     
 —————————————–دێری13 لە ستونی چوارەم:———( گۆری ——–)
 —————————————- دێری 5 لە ستونی پێنجەم :———(النڤام———-)  
 —————————————–دێری 33 لە ستونی پێنجەم : ——-( هەر ———)
 —————————————–دێری 55 لە ستونی پێنجەم :——–( قسەكانی  ،حاڵ  ، دامركاین ) 
    عەزیز محەمەد  قادر ( عزیز محمد قادر )  لە خەڵكانی شاری سولەیمانی ، پیاوێ هەڵكەوت و رێزدار ماوەیەكی زۆر لە هەولێر ( سەرپریشتیاری پەروەردە ) بو ،  سەردانی قوتابخانەكەمانی لە كۆێی كرد بە دوای ئێمەی قوتابیانی مانگرتو لە وانەكان ، ئەم پیاوە بەرێزە لە ساڵانی ناوەراستی شێستەكان لە سەدەی رابوردو  بە (مدیر عام للدراسە الكردیە ) واتە – بە رێوەبەری گشتی بۆ خوێندن بە كوردی –  لە بەغدا دامەزرا لە م  ماوەیە لە سەردانی بۆ هەولێر منی گەراندەوە فەرمانبەریەكەم -واتە{ مامۆستا لە قوتابخانەی ناوەندی اربیل ) – كە پاش بەندبوونم لە ساڵی 963  دەستم لێ كێشرابۆوە – لەم كات بەرێوەبەری زانستی لە هەولێر –مدیر معارف اربیل – نشأت ێفوە – (نەشئەت سەفوەت ) بو لەم ماوەیە نێزیكەی دو سالأ بە توندی بەر بەستی گەرانەوەی كردم. بەڵام ساڵێی نەبرد پاش گەرانەوەم هەر لە هەولێر لە شوێنێی ئەم وەك ( بەرێوەبەری زانستی )  دامەزرام ئەمیش مایەوە وەك  سەرپریشتیاری ئیختساسی ، وەك بزانی هەر بگەرێمەوە فەرمانبەریەكەم  شوێنی دەگرمەوە ….!
   وریا ئەحمەد لە ژمارەی 78 – 22/2/2007 ی ( بەدرخان ) بە بۆنەی وڵامەكەی لە بارەی بەریوەبەری قوتابخانەی كۆیسنجاقی یەكەم (جلال حەوێزی) كە لە ژمارە 76  وەك بیرەوەریەك نەك ( بابەت ) باسم لێوە كردبو بە بەڵگەو تێرو تەسەلأ بە سوپاسەوە بە هونەرمەندەیی ئەم مامۆستا بەرێزە ی ناساندین ، بەش بە حاڵی خۆم هیچ زانیارێكم لەم بارەوە نەبو  .
         لە دوا ساڵانی چلەكان لە سەدەی رابوردو زۆربەی زۆری مامۆستای قوتابخانەكانی كۆیە بە لای یەك لە دو حزبان دادەشكاند – حزبی تحرور – واتە شیوعی یا حزبی دیموكراتی كورد – ( كوردستانی ) ناسراو بە پارتی ، ئەم پیاوە هەروەك بزانم سەربەخۆو پەیوەندی بە هیچ لایەنێك  نەبو  لە كاتێ زۆربەی مامۆستاكانمان هەر یەكە بە پلە وشێوەیەك سەر بە پارتی بوون ، لە هەما كات ئەبێ بزانین حزبایەتی یانی سیاسەت لە هەمان كات  كوردایەتی یانی ممارەسە كردنی سیاسەت لە مەیدانی كوردەواری  واتە هەرسێ وشە { حزبایەتی ، سیاسەت و كوردایەتی لە واقیع دا یەك مانا دەگرنەوە یانی مامۆستا حەوێزی حزبایەتی نەدەكرد،بەڵام كوردایەتی جیاوازە لە كورد پەروەری ،   بێشك  جەلال حەوێزی وەك مامۆستا و پەروەردەزان  لە خزمەت  كوردپەروەری و كوردەواری بووە هەر ئەمەندەی بە سە كە لەسەر دەستی ئەم لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵ وەك بەرێوەبەر بە سەدان رۆڵەی كۆیی خوێندنیان  تەواو كردو پێگەیین .
     وریا ئەحمەد لە وڵامەكەی  بێ رەوا   بە خورتی لە بارەی ئەم پیاوە رێك و لێوەشاوە تومتباری كردووم – بە رادەیەك لە خۆیەوە پرسیاری دارێشتوە هەر خۆشی وڵامی دایتەوە باسی نیزام دەكات گۆیا لە گەڵ نیزام نیم ..سەیرە…! گەرچی هەر لە پێشەوە ئەڵێم ( زۆر دڵسۆزو نیزامی بو )  یا بە حسێبی ولێكدانەوەی ئەم گوایا بە سلبی باسی سیدارەو بوێنباغم كردبێ هەڵبەتە ئەمانە گشتی راست نیین  لە هەمان كات لەم دەورە گەڵێ ئەفەندی سیدارەیان لە سەر دەنا كەرامەو رێزو ئیلتیزامی دەنواند . بە هەرحاڵ گەر وڵامەكەی وریا ئەحمەد بویتە هاندەر بۆ دڵگرانی خێزانەوادی مامۆستا  داوای لێبوردن دەكەم .
                                       ————————————-
 
                                                                                                                                     سدنی / استرالیا
                                                                                                                                        November 2008
 
          
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.