Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
بەسەرهاتى گەشتەكەم بوَ ئەو رووپا.. …فەرمان عەلى

بەسەرهاتى گەشتەكەم بوَ ئەو رووپا.. …فەرمان عەلى

Closed
by February 1, 2009 گشتی

 بەسەرهاتى گەشتەكەم بوَ ئەو رووپا..
 فەرمان عەلى.. هەولێر

 farmanbalak@yahoo.com

 ئەوەندە تامەزروى ئەوە نەبووم كە وە كەسێكى پەنابەر روو لە دەرەوەى هەرێمى كوردستان بكەم تا لە دوورى دایك و وەڵاتەكەم بژیم هەڵبەتە هەر مروَڤێك بەهوَى گرفتێكەوە یان بەهوى تموعێكى تایبەتەوە پەل دەهاوێژێت یان بە واتا كوردیەكەى خوَمان شاقاوى گەورە داوێت رەنگە ئەو پێنگاڤەم كە هاویشت نەى توانى حەزەكان لە شوێنى خوَى بچەسپێن. ئەگەر باسى ئەوە بكەم لە توركیاوە چوَن گەیشتمە خاكى یوَنان لەوانەیە بە چەند لاپەرەیەك كوَتایى نەیەت بەڵام ئەوە كارەساتە كە خوَم واقیعى ئەو مەرگەم بینى كە چاوەروانم نە ئەكرد وێراى ئازاروو ئەشكەنجەى رێگاو سەرماو سوڵ و لێدان و تێهەڵدانى پوَلیسى توركیاو یوَنان حەزاب و هەڵس و كەوتى نارێك و پێكى قاچاخچیە خوێن مژەكانیش لایەنێكى دیكەى ئازارەكان بوون .. لە (ئێكسەرا) ى ئستەنبوول (ه) ناوێك كە خەڵكى سلێمانى بوو من و هەشت كەسى دیكەى دایە دەستى كەسێك لە شێوە زمان هەولێرى و لە ئەساس توركمان .نوَ كەسى خستە نێو ئوَتوَموَبێلێكى جوَرى كیا كە تەنها جێگاى پێنج نەفەر ئەبوو بە ئوَتوَموَبێل شەش كاتژمێر رێگامان برى تا گەیشتینە شاروَچكەى (ئیپسەلا) كە لەسەر سنوورى یوَنان بوو لە دەرەوەى شاروَچكەكە و لە دەورووبەرى ئاوەكە تاكو شەو هات خوَمان حەشاردا هەڵبەت ئەو نو كەسە من و كەسێكى تر كورد بوین شەشین كچ بوون وخەڵكە ئەسیوپیا و سومال  و سین  و  فلیپین  بوون كچێكى دیكش عەرەبى بەغدا بوو دوو كەسمان لەگەل بوون كە پێیان دەگوتن رێبەر واتە قاچاغچیەكى موئەدەب!! یەكیان كوردى توركیا بوو ئەوەى تریش خەڵكى زاخوَ بوو ئەو شەوە لە ئاو پەرینەوە چوین بو جەزیرەى یوَنان شەو ئاگرمان كردەوەو جلەكانمان ووشك كردەوە رێبەرەكان ووتیان ئێوە ماندوون سبەى شەو بەری َدەكەوین . تا سبەى شەو داهات هیچ خوَراكێكمان پێ نەما سەعات پێنجى ئێوارە بو كاتێك گوێم لە دەنگى زەنگوڵێك بوو ووتم ئەمە یان شوانە یان پوَلیس سەیرمان كرد كەسێكى بالا َبەرز جلى عەسكەرى لەبەردا بوو خوَیى و سەگەكەى بوون ئەو دەرچوو كە راوچیەهاتە لامان ووتى مەترسن شكایەتتان لێ ناكەم گوتیشى هاوكارتان ئەبم ئەگەر پێویستیەكتان هەبێت پارەمان كوَ كردەوە دامانىَ ووتمان خواردنمان ئەویت: ئەو كەسێكى باش دەرچو خواردنى سىَ شەوى بوَ كرین. چوار سەعاتى دیكە رێگامان برى تا بگەینە ئەو شوێنەى كە قاچاخچیەكان ناویان لێناوە خاڵى كوَتایى سواربون لە تاكسى :ئەو شەوە بەفرێكى زوَر بارى خاوەنى تاكسیەكان تێلفونیان كرد گوتیان رێگا لە بەفر داخراوە ناتوانین بێین. شەو لە نێو كریوە بەفر ماینەوە بە ناچارى چووینە نوقتەى حەرەسیاتى سنوور كە چوڵ كرابوو لەبەر سەرماو سوَڵ بوَ سبەى شەو بە هەمان شێوە تاكسیەكان هاتن بەڵام یەكێكیان لەبەردەمى ئَیمە وەرگەرا و شوفێرەكە هەر دەست بەجىَ گیانى لەدەستدا هەر ئەو كاتیش پوَلیسى یوَنانى گەیشتنە شوێنى رووداوەكە پوَلیس زانى كە شوفێرەكە بولغاریەو وە كچیش بو دەورووبەرى شوێنى رووداوەكەیان گرت و پاش نیو سەعات هەمومان دەستگیر كرا ین یەكەم جارهیچیان نەوت ووتیان ئَیوە تەنها دیپوَرت دەكرێن واتە سنوور داش دواى ئەوەى كوَماندوَكانى یوَنان ئێمەیان پشكنى یەكێكیان بانگى كردم گوتى ئێوە چوار كەستان كورن گووتى كامەتان قاچاخچیەكەیە منیش گوتم وەڵا قاچاخچیەكە راى كرد تەنها ئەوەندەم گووت بە پێنج كوَماندوَى فیلە تەن لێیاندام هێشتا وازیان لە من نەهێنا بو, ئەنجا برادەرەكەمیان دار كووت كرد سەیر لەوەدابو هەردوو قاچاخچیەكەش لەگەلمَان بوون كە گیراین. ئەوان جێگاى خەویشیان لە ئێمە خوَشتر بوو دەشڵێن هیچ كاتێك خوێن نابێت بە ئاو ئەو كچە عەرەبەى كە لەگەڵمان بو خەڵكى بەغدا بوو كاتێك گوێى لە زیرەو گریان و هاوارى من بوو ئەو یەكسەر كردى بە هەراو ئەو ئینگلیزیەكى باشیشى ئەزانى جنَیوو قسەى ناوازەى بە پوَلیسەكان گوت. گوتى ئەوە دەستگیرانى منە كەى شتى وا بووە كچ و كورێك قاچاخچى بن!! ئەنجا وازیان لە ئێمە هێنا. شەو سەعات دوو یەكەو سەندەویچێكیان بە گوَشتى بەراز بوَ هێناین و گوتیان ئاویش لە حەمام و تەوالێت هەیە كە بوَ خواردنەوەى ئێوە تەرخانە. زوَر جار ئەڵێن لە ئەوروپا لێدان و ئەشكەنجە نیەو مافى مروَڤ پارێزراوە ئەگەر سەردانى ئەو گرتوو خانانەى سەرسنورى یوَنان بكەى ئەو كات دەزانى ئەوىَ شوێنى مروڤن یا حەیوان!!هیچ بنەمایەكى ئینسانیەت لەوێدا ووجودى نیە نەتەوەیەكگرتوەكان رێكخراوەكانى مافى مروَڤ لەوىَ بێدەنگن!! بەهەر حال َ بوَ روَژى دوایى ئێمەو (164) كەسى دیكە سنوورداشى توركیا كردینەوە. كارەسات ئەوەیە ئەى لە توركیا چوَن خوَمان لە دەستى جەندرمە بشارینەوە ئەو شەوە هەر كەسەى بەلایەكەوە لە ترسى جەندرمە راى كردئێمە ئەو نوَكەسە لەگەڵ دوو رێبەرەكە بە شوێنێكى دیكە رامان كرد شەش سەعات بە پىَ رێگامان برى تا بگەینە ئەو شوێنە كە ئاوەدانى لێیە یان ئوتوَموَبێلمان دەست ئەكەوێت بوَ ئەوەى بگەرێنەوە ئەستەنبول دوو قاچاخچیەكان لە نزیكى گوندێكەوە كە (كیشان)ى ناو بو گووتى هەر یەكەو (50)$ م بدەنى ئەچم تاكسى دێنم من و كچە عەرەبەكەو كورە كوردەكە پارەمان نەدا بەڵام لەوانى دیكەى سەند من ئەمزانى ئەوان پارە وەرگرن نایەنەوە ئەو كارەى  ئەوان فێڵە ئێمە بە هەر سێكمان (150) دولارمان پێ مابووئەوان چوون ئێمە ماین؛ سەعات بوو بە سىَ ى شەو قەرارى كوَتاییمان دا كە خوَمان تەسلیمى توركیا بكەین بەراستى قودرەتمان نەمابوو چونكە سەربارى ئەوەى كە برسى و تێنو بوین هەموو گیانمان سەهوَڵ بوو ووتمان لە نێو ئەو بەفرە  بمینین ئەمرین!! داخلى نێو گوندێكى پێش شاروَچكەى كیشان بووین لە دەرگاى ماڵێكمان دا ووتمان بەس نیو سەعات خوَمان گەرم ئەكەین گوتیان ئەگەر نەروَن تەلەفوَن بوَ پوَلیس ئەكەین بەڵام كچێكى گەنج لە ژوور هاتە دەرەوە پێ دەچوو كە خاوەن ویژدان بێت زەیتون و سەمونى بوَ هێناین ئێمە روَیشتین گوتمان با بچین بوَ پوَلیس كاتێك كەتینە سەر شەقام هەوڵمان دا ئوَتوَموَبێلێك رابگرین بەڵام بوَ ئێمە را نە ئەوەستان بریارى كوَتاییمان خوَ بە دەستەوە دان بوو لە شەقامى سەرەكى دەروَیشتین كاتێك بینیمان ئوَتوَموَبێلى جەندرمە رووبەروومان دێت سلاومان لێ كردن گوتمان ئێمە بگرن بوَ سنور داش .گووتیان بابە بروَنە دائیرەى پوَلیس ئێمە ناتان گرین زوَر پێم سەیر بوو ئێمە ئەو هەموو راكە راكمان كرد لە ترسى جەندرمە كە چوینە پولیس ئەوانیش گوتیان بوَخوتان بگەرێنەوە ئەستەنبول گوتى ئەمشەو تا (24) سەعات بریارى وەزارەتى ناوخوى توركیایە تەنها قاتیل تاوانبارو سیایى دەگیرێت چونكە یانەى فەنەر بەخچە شەنسى ئێمە ئەو شەوە لە یانەیەكى ئیسپانى بردبوَوە . چووینە تەرمیناڵى پاسەكان لە كیشان لەوىَ تیكتیكمان برى بوَ ئەستەنبوَل َلە نێو تەرمیناڵى ئەستەنبول كوردێك هاتە لامان گووتى تاكسیتان ئەوێت گوتمان بەڵىَ ئێمەى بردە پەناى دیوارێكەوە گوتى یەكەو پەنجا دوَلارم نەدەنى ئێستا بانگى پوَلیس ئەكەم منیش گوتم جا توَ كوردى ئەگەر ئاوا بكەى ئەى توركەكە چی بكات .بەهەر حاڵ حیسابمان بوَى نەكردو لەو داویش رزگاربووین. لە ئەستەنبەل پێنج ڕوَژ ماینەوە دواتر بە هەمان شێوەى جارى یەكەم بەرێكەوتینەوە ئەم جارەیا لە خاكى یوَنان (18) سەعات بە پىَ روَیشتین دواتر تاكسى هات ئێمەى برد بە ماوەى (7) سەعات گەیشتینە (ئەسینا) ى پایتەختى یوَنان لە دەرەوەى شار لە كوَنە گەراجێك دانراین و دەرگامان لەسەر داخرا گوتیان یەڵا دەس بكەن بە تەلەفوَن كردن بوَماڵەوە بڵێن ئێمە گەیشتین پارەكە حەواڵە بكەن . بەو شوێنەش ئەڵێن شوێنى (حجز) واتە دەست بەسەرى .بەهەر حاڵ ئەویش كوَتایى هات ئەنجا لە ناو بازار شوێنێك هەبوو پێیان دەگووت (ئوَموَنیا) ئەو شوێنە سەنتەرى شار بوو بەڵام هەرچى قاچاخچى و تریاك خوَرو كەسى خراپ هەیە لە وىَ كو ئەبوونەوە شوێنێك بوو كە پوَلیسى ئەو وڵاتە چاوێكى تایبەتى لەسەربوو. روَژانە لەو شوێنە ئەبوو بە شەرى كوردو رەشپێست یان ئەلبانى یان یوَنانى هەڵبەتە زوَربەى پەنابەران لەو شوێنە لە نێو كارتوَن یان لە پاركەكان دەخەوتن كەم كەس ئەیتوانى بە بىَ كارت كار بكات زور جار یوَنانیەكان كوردەكانیان ئەبرد بوَ كار دواى تەواو بوونى كارەكا ئەگەر چەند روَژەش بوایە خاوەن كار پێى دەگوت پارەت نادەمى چونكە توَ كارتت نیە.من خوَم یەكێك بووم لەو كەسانە كە 22 روَژ كارم كرد لە جیاتى پارە (ئەڤخارستوَ پوَلیم وەرگرت) واتە دەست خَوش و ماندوو نەبێت.وێراى هەمو ئەمانەش روَژانە پوَلیس پەنابەرى لە نێو بازار دەگرت و دواى مانەوەیان بوَ پینج روَژ ئەنجا پەنجە موَر دەكران و دواتر بەرەڵا دەكران كە خوَم یەكێك بووم لەو كەسانەى كە پەنجە موَر كرام لە تەواوى ئەوروپا جێگام نەبوَوە . ئەگەر بەچاوى خوَتان ببینن چوَنیش لە كوَمەنیزیا پاتراوە ئەچیتە ئیتالیا ئەنجا بڕوا ئەكەیت كە /.75 ى مردنە بە تایبەت ئەوانەى كە پارەیان كەمە ئەچن لە ژیَِر ئەكسلى كامیوِنەكان سوار ئەبن ئەوكات من لەوێ بووم كە لە ژێر ئەكسل كورێكى دهوَكى  مرد.ئەوەش باس و سەربردەى سەفەرى ئەوروپاو حەزێك بەرامبەر بە مەرگ….
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.