Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
بە وشە…ڕێگاکان نزیک دەکەمەوە…. تێکۆشەرتەنیا

بە وشە…ڕێگاکان نزیک دەکەمەوە…. تێکۆشەرتەنیا

Closed
by February 6, 2008 ئەدەب

ئەڕۆم..ئەڕۆم
زۆردوور ئەڕۆم
تەنیاخۆمم
تەنیاخۆم ونانەبەرەیەکم
کەپڕە
لەبەفروخەم و
وردەئومێدو
ئاوێنەیەکى ژەنگاوى
هاوڕوان..
ئەمجارەیان من
لەجیاتى هەمووتان ئەڕۆم
لەبرى هەمووتان
ووشەکانم وەکوکاز
بۆبڕینى
ڕێگا دوورەکانى سەرکاغەز
بەکاردەهێنم…
وادەڕۆم
بەووشە..ڕێگاکان نزیک دەکەمەوە
بەوەسف وائەکەم
گوڵەکان جوانتربن..بۆنخۆشتربن
ئەبمەڕێبوار
چاکەتێکى زەردوپانتۆلێکى
شینى تۆخ لەبەردەکەم
ئەمجاچاولەکیژان دادەگرم
قەناعەت بەخۆم دێنم
ئەگەربشخنکێنم
لەئاوى کانییەک ناخۆمەوە
ئەگەر شلوێ بوبێت
لەڕێگایەکى باریکى
ئەملاوئەولا بەدارتەندراو
بەرد لەچۆلەکەکان دەگرم
مێش و مەگەز دەرئەکەم
بەدەنگێکى گڕ گڕ
هاوارلەخۆم هەڵدەستێنم
ئەڵێم :
لێم گەڕێن
من ئەمەوێت بەتەنیا بم
من
کۆڵێ خەمم لەشانە
لێم گەڕێن
بالەدەریایەکدا بیانخنکێنم
بێدەنگ دەبمەوە
ئیتر دەڕِۆم..دەڕۆم
ناگەمەهیچ شوێنێک
دوور لەکۆمەڵێک دارى گەنج
لەبەرتیشکى خۆر
دادەنیشم
تاچەن تافێک
بەچیلکەیەکى نەرم
ڕێگابۆ مێروولەکان
خۆش ئەکەم
بیرم لاى ئەوان نامێنێت
ئاوێنە ژەنگاوییەکەم دەردەهێنم و
تەماشاى خۆمى پێدەکەم
من هیچ ناڵێم بەڵکومنى ناوئاوێنە پێم دەڵێ :
خەونى چوونەسەرمانگ و
بۆنکردنى پرچەناسکەکان و
بڕینى ڕێگاقەدەغەکراوەکانیش
سەرکێشییەو دەتکوژێت
نیازم نییە ئاوێنەکە بشکێنم
بەڵکو خۆى
لەدەستم دەکەوێتەخوارەوەو
وورد وخاش دەبێ
چونکە
حەقیقەت دەڵێ
هەڵدەستم دەڕۆم
بەرەودەریادەڕۆم
هەرچەند تەنیا
ڕێگاى کانى پێئەزانم
شەودادێت
برسیم دەبێ و
ئیتر پەڕۆکەدەکەمەوە
کۆمەڵێک خەمم پێیە بیخۆم
یەکێکیان
خەمى لاوێکى هەژارە
حەزى لەسەرکێشییەو
کچێکى خاوەن باوکێکى پوولدلرى
خۆشدەوێت
خەون بەوەوەدەبینێت ماچى بکات
ئێستادەیانەوێت
شەهیدى بکەن
لەنێوخۆیاندا
خوێنەکەى
وون کەن
یەکێکى تر
خەمى لاوێکى ترە
خەون بەمامۆستایەکى
ئافرەتەو ئەبینێت و
پێوەى شەیتانى ئەبێت و
خۆشى ئەوێت
بەڵام مامۆستاکە
نمرەى لێ ئەشکێنێ و
لەڕۆژانەیا "حەوت"ى ئەداتێ و
ڕقى لێیەتى….
ئەوخەمانە ئێجگارسادەن
دەیانخۆم
زگیشم هەر ئەوانە هەزم دەکات
پەڕۆکەبەچوارلا گرێ دەدەم
پەڕۆکە
شینە
هەربەشین لێى نوسراوە(هیچ)
وە بۆنى کچێکى ئەسمەریى لێ دێ
ناهێڵم بەیانى بێت
ئەڕۆم..لەڕێگادا
بیر لەمردن و
لەژیان و
لەشیعرو
لەخۆم دەکەمەوە
بەهێمنى دەڕۆم
ناهێڵم قاچم بکەوێتە
ناوزەلکاوەکانى ڕێگاوە
لەدوورەوە
تەماشاى گوڵ دەکەم و
نزیکى ناکەومەوە
حەزلە ژنى تەڕ و خاوەن مناڵ و
کیژى هەمیشە بەزەردەخەنە ناکەم
ئیتر ماچى مناڵەکانیش ناکەم
ڕابردووى خۆم
بۆکەس ناگێڕمەوە
باسى کیژى جوان بۆکەس ناکەم
تاماوم دواى هیچ دەکەوم
لەبیابانێکى
دوور لەدەریادا
خۆم دەخنکێنم و
بیر لەئاوێنە شکاوەکەم
ناکەمەوە
بەدەستى خۆم
خۆم ون دەکەم
لەباوەشى ئافرەتێکى
عەجوول و چاوقاوەیدا
خۆم دەمرێنم
چونکە ئیتر
دەمەوێت
بڕۆمە ئەودونیاو
لەوێدا
ئەوخەمانەى پێم ماون وگرانن
ساڕێژ نابن و
بێ هەتوانن
من نایگێڕمەوە
لەبەردەم پاسەوانە فریشتەکاندا
هەڵیان ڕێژم و
پێیان بڵێم
ئەمەخەمى چرکەیەکى ژیانى
هەریەک لەهاوڕێکانمە
من و
هاوڕەوەکانم
کوڕى ئادەم و
حەواین
براى قابیل و هابیلیشین
بفەرمو ن لێم وەرگرن……….!!!
لێَێێێم
   وەەەەەر
       گررررررررن….!!
………
نانەبەرە :پەڕۆیەکى گەورەیەڕێبوار نانى ڕێگاى تیدەکات
کاز: مقەست(فەرهەنگى خاڵ)

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.