تاقیکردنەوەی تۆماس یۆنگ
Closed
نووسینی: Amir D. Aczel
وەرگێڕانی: حسێن حسێنی
تاقیکردنەوەی تۆماس یۆنگ
ئێمە دیاردەیەک تاقیدەکەینەوە (تاقیکردنەوەی دوو درزی) کە بە شێوەی رەها نامومکینە بە رێگەی کلاسیکی شرۆڤەبکرێت، کە هەلگری دڵی مکانیکی کوانتەمیە ، لە راستییدا هەڵگری نهێنییە گەورەکەیە.
ریچارد فاینمەن
تۆماس یۆنگ(Thomas Young) (١٧٧٣-١٨٢٩) فیزیکزانێکی بریتانیایی بوو ، تاقیکردنەوەکەی شێوازی بیرکردنەوەمانی دەربارەی روناکییەوە گۆڕی. یۆنگ منداڵێکی زۆر زیرەک بوو،لە دوو ساڵییدا فێرە خوێندنەوە ببوو ، لە شەش ساڵییدا دوو جار ئەنجیلی خوێندبوەوە و هەروەها فێری زمانی لاتین ببوو. پێش تەمەنی ١٩ ساڵی بە باشی فێری ١٣ زمانی وەک یۆنانی ،فەرەنسی ، ئیتاڵی، عیبری ،ئارامی، ئاسوری ، سامری ،فارسی، ئەسیۆپی، عەرەبی و تورکی ببوو. …..